ئه‌م
ده‌ستوره پیلانێكی چه‌په‌ڵه و دژ به ماف و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی
كوردستانه!
ده‌ستورێك كه چه‌ند
مانگه ئیسلامی سیاسی شیعی و سوننی و ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب و ناسیونالیزمی
كورد به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا ده‌یانه‌وێت دایبرِێژن و تا ئێستا
نه‌گه‌یشتۆته هیچ ئه‌نجامیك و له نێوخۆیاندا ده‌رگیری كێبه‌ركێیه‌كی
سیاسی توندن. رِاسته‌وخۆ دژبه مافی جیابونه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و
پێكهێنانی ده‌وله‌َتێكی سه‌ربه‌خۆو دژ به ته‌واوی مافه سیاسی و مه‌ده‌نی
و فه‌ردییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه.
یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان. له‌گه‌ل كۆنه‌په‌رسترین لایه‌نه
سیاسییه‌كانی عێراقدا له ئیسلامی سیاسییه‌وه بگره تاكو ده‌گاته
پاشماوه‌كانی به‌عس ده‌ستی خستۆته نێو ده‌ست و تا ئێستا له هاوبه‌ندیدان
له‌گه‌ل ئیسلامی سیاسی شیعی‌دا. كه جگه له شه‌ریعه‌تی
كۆنه‌په‌رستی
ئیسلام
هیچ به‌رنامه و ئیستراتیژیه‌تێكی تر شك نابه‌ن و نیانه‌و ناتوان بیان بێت
و ئێستا رِاسته‌وخۆ داوای ولایه‌تی فقیه و حوكمی مه‌رجعیه‌ت ده‌كه‌ن و به
ته‌واوی شمشێری خۆیان له كێلان هێناوه‌ته‌وه ده‌ره‌وه. یه‌كێتی و پارتی
تا دوێنی ئه‌م گۆپال به‌ده‌ست و چه‌قۆ كێشانه‌ی ناو نابوو "دۆستانی خه‌ڵكی
كوردستان" ئه‌مرِۆ پاش كێبه‌ركێیه‌كی توند و پاش ئه‌وه‌ی كه بۆیان
ده‌ركه‌وت كه ته‌واوی ئه‌و به‌لێن و برِیارانه‌ی نێوانیان پوچه‌ل ده‌رچوو.
ده‌لێن "په‌شیمان بونه‌ته‌وه" و "بزوتنه‌وه‌ی ریفراندۆمه‌كه‌یان" بۆ
هێناونه‌ته‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كانی كوردستان. ئه‌مجاره‌یان هه‌ردوو حزبی
ده‌سه‌لاتداری كوردستان پاش ئه‌وه‌ی مایه پوچ ده‌رچوون له‌گه‌ل ئیسلامی
سیاسی شیعی‌دا. ئێستا خه‌ریكی سات و سه‌ودان له‌گه‌ل داروده‌سته‌و تاقمی
ئیسلامی سیاسی سونی و ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب به پشتیوانی بێدرێخی
ئه‌مه‌ریكا. كه ئه‌نجامی ئه‌مه‌شیان ئه‌گه‌ر له "هاوبه‌ندی" پێشوویان
خراپتر نه‌بێت ئه‌وه بێگومان باشتر نا‌بێـت. نه‌ك ته‌نهابۆخه‌ڵكی كوردستان
به‌ڵكو بۆخۆشیان.
جه‌ماوه‌ری
ئازادیخوازی كوردستان:
ئێوه وا نزیك به 3
ساڵه به به‌لێن و په‌یمان و رِاگه‌یاندنی چه‌واشه‌كارانه و له سایه‌ی
ترسی برِینی مووچه و ده‌ركردن له وه‌زیفه ناچاركراون له‌ژێر ناوی "
به‌رژه‌وه‌ندی كورد"دا به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان بتانخه‌نه رِیگا.
ناچاركراون له چالاكیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ریفراندۆمدا به‌شداری بكه‌ن و
چه‌واشه‌كارانه بتانخه‌نه سه‌رشه‌قامه‌كان له‌پێناو خواستی هه‌ردوو حزبی
ده‌سه‌لاتداری كوردستاندا. به‌لاَم ئێستا پێویسته بۆ هه‌موان رِۆشن بێت.
ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی كه ناوی لێنراوه "ده‌ستورو نوسینی ده‌ستور"وه یه‌َكێتی
نیشتمانی و پارتی دیموكراتی كوردستان. به‌سه‌رو مله‌وه خۆیان تێفرِیداوه.
ئه‌گه‌ر
سه‌ریش بگری و له‌گه‌ل ئه‌م لایه‌نه كۆنه‌په‌رستانه‌دا بكه‌نه ئه‌نجامیش.
نه‌ك له
پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌دا نیه به‌ڵكو رِاسته‌وخۆ دژ به‌ویست و
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێوه‌یه. ئه‌وه‌ی كه ئێستاش هه‌یه پێتان رِه‌وا
نابینن. دژ به جیابونه‌وه‌ی كوردستان و پیكهێنانی ده‌وله‌تێكی
سه‌ربه‌خۆیه له‌كوردستان. دژ به ریفراندۆمێكی ئازاد‌و گشتییه
له‌كوردستان. دژ به ئازادی رِاده‌ربرِین و ئازاد خۆپیشاندان و مانگرتن و
ئازادی رِه‌خنه‌یه. دژ به خواست و ویست و هیواكانی لاوانه. دژ به
ته‌واوی مافه‌كانی ژنانه و ژنان ده‌كاته كۆیله‌ی كۆیله‌كان له‌سایه‌ی
ده‌ستوریكی ته‌واوی ئیسلامی و كۆنه‌په‌رستدا.
له‌ماوه‌ی ساڵی
رِابوردودا و له سایه‌ی "یاسای قۆناغی گواستنه‌وه" فیدرالیه‌تدا. ژیان و
گوزه‌رانتان به‌سه‌ر بردوه. كه پایه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م ده‌ستوره‌یه. ئیوه
به گۆشت و خوێنه‌وه له‌گه‌لیدا ژیاون له بێمافی سیاسی و نه‌بونی
ئازادییه سیاسیه‌كان و سه‌ركوتی خۆپشاندانه‌كان و خواسته‌كانتان. له
بره‌و دان به تیرۆر و تیرۆریزم و ده‌ركه‌وتنی بانده تیرۆریستییه‌كان و
كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌شاره‌كانی كوردستان. سالێك زیاتر له چاوه‌رِوانی و
دڵه رِاوكی و نه‌بونی ئاسۆیه‌كی سیاسی رۆشن بۆ ئاینده‌ی خۆتان و
نه‌وه‌كانی ئاینده. له نوقم بونی ته‌واوی كۆمه‌ڵگای عێراق له شه‌رِو
پێكدادانی تیرۆریستی و نه‌بونی ئه‌منیه‌ت و ئارامی و بره‌ودان به
كێبه‌ركیی قه‌ومی و شه‌رِی تائیفی. هێزه‌كانی نوسه‌ری ده‌ستور له‌وه
زیاتریان پێناكرێت. رِیكه‌وتنیان سه‌ره‌تای نه‌هامه‌تی و رِۆژ رِه‌شیه‌كی
زیاتره. سه‌ره‌تای قولبونه‌وه‌ی شه‌رِو پێكدادان و نائه‌منیه‌تی زیاتره.
فیدرالیه‌ت هه‌روه‌كو به چاوی خۆتان ئه‌م چه‌ند رِۆژه‌ی رِابوردوو له
شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌كانه‌وه بینیتان. كه چۆن بۆته جێگای سات و سه‌وداو
هه‌لبه‌زو دابه‌زی بستێك زیاتر یان كه‌متر. به‌پیی هێز هاوسه‌نگی هێزه‌كان.
چۆن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زمانی كوردی ببێت به زمانی رِه‌سمی كێشه‌ی گه‌وره
دروست ده‌كرێت. چۆن باسی مافی ده‌نگدانی خه‌ڵكی كوردستان له رِاپرسیه‌گی
گشتیدا به تاوان ده‌زانن. چۆن مافه‌كانی ژنان گالته‌ی پێده‌كرێت و باسی
یه‌كسانی ژن و پیاو ده‌كه‌ن " له‌سایه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا". . .
كێشه‌ی ئێستای ئیوه
نه نه‌بونی ده‌ستوره‌و نه فیدرالیه‌ته و نه مادده‌ی 58. ئه‌وانه بۆیه
كراونه‌ته كێشه‌و مانشێتی میدیاكانی پێرازێنراوه‌ته‌وه. بۆ سه‌رلێتیكدانی
ئێوه‌یه. بۆ لابردنی سه‌رنجی ئیوه‌یه له‌سه‌ر خواست و داواكارییه
به‌رحه‌ق و ئینسانیه‌كانتان. هه‌لومه‌رجی ئێستا. له نائه‌منیه‌تی و شه‌رِی
تیرۆریستی و نه‌بونی ئازادی و . . . هه‌لومه‌رجی په‌سه‌ندكردنی ده‌ستورێك
نیه كه ماف و ئازادییه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات. به‌ڵكو هه‌لومه‌رجی
سه‌پاندنی یاسای جه‌نگه‌ل و كۆنه‌په‌رستییه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا.
كیشه‌ی ئه‌م
كۆمه‌لگایه كۆتایهینان به داگیركاری و شه‌رو تیرۆریزم و زه‌مانه‌تی مافی
خه‌لكه چ له كوردستان و چ له‌سه‌راسه‌ری عیراق بۆ بریاردان له‌سه‌ر
سیسته‌می حوكمرانی و داهاتوی سیاسیان.
ئه‌م پرِۆسه
سیاسییه‌ی ئێستا به‌رِیوه‌یه و خه‌ریكن ده‌یسه‌پێنن به‌سه‌ر خه‌ڵكدا
له‌گۆرِنانی هیواو ئامانجی زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكی كوردستانه.
وه‌رنه مه‌یدان و
به‌ر به‌م پیلانه بگرن. ئه‌م گالته جاریه تورِهه‌ڵده‌ن. حوكم و ده‌ستوری
فاشیانه‌ی قه‌ومی و دینی قبول مه‌كه‌ن. برِژێنه شه‌قامه‌كان له ده‌وری
خواسته‌كانتان. كه بریتیه له ریفراندۆم بۆ جیابونه‌وه‌ی كوردستان و
پێكهێنانی ده‌وله‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و مۆدیرن. كه دین تیایدا جیایه له
ده‌وڵه‌ت و خوێندن و په‌روه‌رده‌و
كه ته‌واوی
دانیشتوانی كوردستان له‌سه‌ر پایه‌ی مافی هاوولاتیبونی یه‌كسان
رِیكده‌خات.
وه‌رنه مه‌یدان له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادییه سیاسی و مه‌ده‌نی و
فه‌ردییه‌كان و مافی یه‌كسانی ژن و پیاو دا. حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق
له‌م خه‌باته‌دا له‌گه‌ڵ ئیوه‌یه و ئه‌مه مه‌یدانێكی خه‌باتی سه‌ره‌كی
ئێستامانه.
رِیكخراوی كوردستان
حزبی كۆمۆنیستی
كرێكاریی
عێراق
16/8/2005
|