واری دێـــــرین ... حه‌مید قه‌لاَدزه‌یی
كه‌ركوك زێدی
كورد زوبانـــم
قه‌لاَی هیوای
نیشتمانـــــم
له سێ كوچكه‌ش.
بێ ده‌ربه‌ست بوی
وره‌ی
كۆڕژنـــــی كوردانـــــم
زه‌نوێری دڵی
لاوه‌كانم
ولاَتی ئادانی
جـــوانم
بێرونی ده‌ستی
دوژمنان
تاجی سه‌ركرده‌ی
كارزانم
هه‌ڕن هه‌ڕن.
هـــۆڤیا هه‌ڕن
نه‌شێن دلێ مه
بــــگۆڕن
خانه‌قین و شوان
و كفری
كۆڕگه‌ی ڕابونی
سه‌روه‌ری
نه‌عره‌ته‌ی
به‌وری كۆساران
به‌رسڤی پیلان و
مه‌رگی
چاوگی بیری
مه‌ردایه‌تی
كووانوی ڕۆڵه‌ی
ڕه‌ندایه‌تی
وه‌ك بابه
گوڕگوڕ ده‌سوتێین
بۆبه‌یداخی
كوردایه‌تــــــی
هه‌ڕن هه‌ڕن.
هۆڤیا هه‌ڕن
نه‌شێن دلێ مه
بگۆڕن
له مهاباد تا
قامیشلـــی
بۆ وان و ئامه‌د
و حه‌مـــــرین
ڕه‌نگ و بۆی
خوێنی گـــرتووه
كه‌ركوكه واری
كورد نشین
10-7-2005
ڕانیه
فه‌رهه‌نگۆك
سێ كوچكه
مه‌به‌ست له سێ كوچكه‌ی ته‌ڕحیل و ته‌عریب و ته‌بعیسه
كۆڕژن حیله‌ی
ئه‌سپ له‌كاتی هه‌ڵمه‌ت بردنــــدا
ئادان خاكی
به‌پیت و به‌ره‌كه‌ت
بێرون خاكی وشك و
برینگ