موراجه‌عه ... كه‌ریم موده‌ریس
هه‌رچه‌نده
موراجه‌عه وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بییه به‌ڵام قه‌یناكه ئه‌گه‌ر لێره‌دا
به‌كاری بێنین. ئه‌وه‌یش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه نییه كه هه‌رچه‌نده
بانگهێشته‌ی دیموكراسیی و وه‌رچه‌رخانی مێژووی وڵات به‌ڵام تائێسته هێشتا
عه‌ره‌ب هه‌ر باڵا ده‌سته‌و له سواری سه‌ر ملی كورددا دانه‌به‌زیوه.
به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یشه كه هه‌موو ژیانمان بۆته موراجه‌عه.
موراجه‌عه‌ی دكتۆر. موراجه‌عه‌ی به‌ندینخانه. موراجه‌عه‌ی به‌رپرس. . .
هتد. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌متر ئاوڕی لێده‌درێته‌وه موراجه‌عه‌ی مێژوو
وموراجه‌عه‌ی خود (زات) ه كه ئه‌وه‌ی دوایینیان مه‌به‌ستی ئێمه‌یه
چونكه موراجه‌عه‌ی مێژوو زۆرتر هه‌ڵده‌گرێ له‌وه‌ی له‌م گۆشه‌یه‌دا جێگه‌ی
ببێته‌وه.
كه‌وابێ پێویسته
ئێمه‌ی رۆژنامه‌نووسان له‌دوای چوارده ساڵ له خود موختاری هه‌رێمی
كوردستان موراجه‌عه‌یه‌كی خۆمان بكه‌ین ئاخۆ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا چیمان
به‌چیكرد. چۆن خزمه‌تی هاوڵاتیمان كرد. چه‌ند له‌یه‌كتر گه‌یشتین. چه‌ند
ره‌چاوی ویستی یه‌كترمان كرد و كێ به‌سه‌ر كێدا زاڵ بوو. پێویسته
هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین ئاخۆ ده‌سه‌ڵات چه‌ند قایله له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی ده‌یدركێنین. یاخود بۆ باكمان به قایل بوون یان نه‌بوونی
ده‌سه‌ڵات هه‌بێ له‌كاتێكدا ئێمه‌یش باڵی چواره‌می ده‌سه‌ڵاتین. بپرسین
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات قایل نه‌بوو ره‌نجمان به‌ره‌و كوێ ده‌چێ. بۆ ده‌بێ
ده‌سه‌ڵات له‌خۆمان قایل بكه‌ین. ئایا رۆژنامه‌نووس موڵكی ده‌سه‌ڵاته تا
مه‌دحوسه‌نای بكات یاخود زمانحاڵی هاوڵاتییه كه‌ده‌بێ له چنك هه‌ندێ
ره‌فتاری نامۆ‌و ناشایسته‌دا رزگاریان بكات.
قه‌ناعه‌ت ده‌كه‌م
به‌دحاڵیبوونێك له نێوان هه‌ردووكیاندا دروستبوو‌و به ویست په‌یامی
یه‌كتریش نابه‌ڵه‌دن. ره‌نگه حكومه‌ت باشتر په‌یامی رۆژنامه‌نووس بزانێ
به‌ڵام رۆژنامه‌نووس هه‌ر به‌ده‌به‌نگی لێی خوڕیوه‌و له حكوومه‌ت
نه‌گه‌ییوه كه ئاوازی پیاهه‌ڵدان و مه‌دحوسه‌نا پتر گوێچكه شل ده‌كات
له ناقڕه‌ی ره‌خنه‌و گله‌مه‌ندیی. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یشه رۆژنامه‌نووس
دووچاری ناره‌حه‌تییه‌كی زۆری ده‌ربڕین هاتووه چونكه كه‌سێك به‌شوون
قسه‌كانیدا ناچێ مه‌گه‌ر ئه‌وكات ماڵه‌كه‌ی بدۆزرێته‌وه هه‌ركه به‌هه‌موو
عه‌قڵی خۆی پا ده‌نێته ناو بازنه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانه‌وه. بۆ نه‌گبه‌تیش
رۆژنامه‌نووس تا ئێسته نازانێ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان چین. كامانه‌ن. له‌وه‌دا
ده‌توانم به‌رگریان لێبكه‌م چونكه ماڵیان ئاوابێ قه‌ده‌غه‌كان هێند زۆرن
لێیان تێكچووه. له‌پاشان ئه‌گه‌ر به‌م پره‌نسیپی (مه‌كه. نه‌كه. بۆ
واتكرد) ه ئیش بكات بازاره‌كه‌ی كه‌ساد ده‌بێ و ده‌ره‌نجام به‌ناچاری
یه‌كێك له قه‌ده‌غه‌كان هه‌ڵده‌بژێرێ قسه‌یه‌كی رزی له‌سه‌ر بكات به‌بێ
ئه‌وه‌ی بزانێ قه‌ده‌غه گه‌وره بێت یان بچووك هه‌ر یه‌كه.
حكومه‌تیش له‌ڵایه‌ن
خۆیه‌وه پێویسته خۆی یه‌كڵا بكاته‌وه‌و هێله سووره‌كان بۆ
رۆژنامه‌نووسان روونتر بكاته‌وه نه‌بادا به‌قسه‌یه‌كی خۆشی سه‌ر شاشه
قه‌ناعه‌تیان بێت و خۆ له‌قه‌ره‌ی ئازادی را ده‌ربڕین بده‌ن و له‌پاشان به
ده‌ردی سه‌رنووسه‌ری ئه‌م رۆژنامه‌یه بچن. یاخود وه‌ك به‌رپرسی سایتی
په‌یامنێرو هاوكاره‌كه‌ی به (بۆن) ی ئه‌م ئازادییه (تێ) بكه‌وون و خۆیان
به هیڵاكبه‌رن. . !!
*/ تێبینی:
ئه‌م وتاره بۆ
گۆشه‌كه‌ی (كاری ناتێر) ی رۆژنامه‌ی میدیام نووسیبوو بۆیه هێنده دره‌نگ
گه‌یی و ره‌چاوی ئه‌ملاوئه‌ولام تێدا كردووه. جگه له‌وه‌ش تا به‌ر
نه‌بوون به ده‌ستگیركردنی كاك ئاكۆ و كاك موسام نه‌زانی هه‌روه‌ها تا
دره‌نگانێكیش به لادانی كاك رێبوار كه‌ریم وه‌لی و كاك سهلڵام به‌رپرسانی
سایتی په‌یامنێرم نه‌زانی بوو. هیوادارم پاكانه‌ی دره‌نگ ده‌ربڕینی
كاردانه‌وه‌ی ئه‌م دوو رووداوه سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه قبووڵ بێت چونكه ئێوه
ده‌زانن حه‌تمه‌ن نابێ كاردانه‌وه حه‌فته‌یه‌ك بخایه‌نێ. ئه‌وانه‌ی
كاردانه‌وه‌ی كاره‌كانیشیان دره‌نگ ده‌رده‌بڕن بزانن ئه‌وه كاردانه‌وه
نییه به‌ڵكو شتێكی دیكه‌یه. . !! |