لالۆ منیش زیندانیی سیاسی بووم! به‌شی (6)
.... عه‌تای مه‌لا که‌ریم
هه‌ڕه‌شه گه‌یشته کۆپته‌ر
به‌یانییه‌ک دوو که‌س
هاتن که پێشتر نه‌م بینیبوون. که‌له‌پچه‌که‌میان کرده‌وه‌و بردمیانه
ده‌ره‌وه. یه‌کسه‌ر له به‌رده‌م ژوره‌که‌دا یه‌کێکیان پارچه حه‌بلێکی
به‌ست به باڵی ڕاستمه‌وه. له‌و کاته‌دا ئه‌منێکی دیکه له‌وێوه تێپه‌ڕی.
نازانم ڕێکه‌وت بوو یان هه‌ر شانۆگه‌رییه‌که وابوو! ووتی ئه‌وه چییه؟
ئه‌مانیش ووتیان ئێستا هه‌لیکۆپته‌رێک دێت و ئه‌مه‌ی پێدا هه‌ڵده‌واسین با
له ئاسمانه‌وه فڕێی بداته خواره‌وه‌و هه‌پرون به هه‌پرون ببێت.
من فلیمی له‌و
بابه‌ته‌م زۆر بینی بوو. زۆر جار به ده‌مانچه‌ی ڕوته‌وه به‌ره‌و ڕوم
ده‌هاتن و ده‌یان ووت: ئه‌گه‌ر ئیعتراف نه‌که‌یت ئێستا ده‌تکوژین. به‌ڵام
من هه‌ر گاڵته‌م لێده‌هات! چونکه له ڕاستیدا من زۆرم ده‌رباره‌ی زیندان و
ئه‌شکه‌نجه‌و ئه‌من و هه‌یئه‌و دادگا خویندبوه‌وه و دڵنیا بووم لێره
ناتوانن هه‌روا به ئاسانی به ده‌مانچه بمکوژن یان له فڕۆکه
به‌رمبده‌نه خواره‌وه! ده‌مزانی ده‌بێت ببرێمه هه‌یئه‌و له‌وێش
لێکۆڵینه‌وه‌م له گه‌ڵ بکه‌ن و هه‌رچه‌نده دادگاکه‌شیان گاڵته‌جاڕییه
به‌ڵام دادگاییه‌کی ڕووکه‌ش بکرێم و دوای ئه‌وه فه‌رمانی مردن. ئیعدام یان
زیندانیکردنم به‌سه‌ردا بدرێت. له‌به‌ر ئه‌وه من گاڵته‌م له‌و قسانه
ده‌هات و ئه‌وانیش بردمیانه حه‌وشه‌یه‌کی پشته‌وه که سه‌ری به‌تاڵ بوو.
سه‌یری ئاسمانیان ده‌کرد و سه‌یری کاتژمیره ده‌ستییه‌کانیان ده‌کرد. دوای
ئه‌وه کۆتایی به‌م شانۆگه‌رییه ساخته‌یه‌ش هات. قۆڵمیان کرده‌وه‌و
هێنامیانه‌وه بۆ شوێنی خۆم. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای دڵخۆشی من بوو به بێ
تێهه‌ڵدان کۆتایی هات!
ئه‌م جۆره
شانۆگه‌ریانه له‌و کاته‌دا له‌سه‌ر من هیچ کاریگه‌رییه‌کیان نه‌بوو.
چونکه من زۆر متمانه‌م به‌و زانیاریانه هه‌بوو که له ئه‌ده‌بیاتی
کۆمه‌ڵه‌وه فێریان بووبووم له‌سه‌ر زیندان. ئه‌گه‌رچی له دوا دوای
هه‌شتاکاندا له ساڵانی 1987 و 1988 تا ڕاپه‌ڕین وای لێهاتبوو هه‌ر له
ئه‌منی سلێمانی و ته‌وارییه‌که‌و ته‌نانه‌ت له بنکه بچوکه‌کانیشدا
ده‌یانتوانی خه‌ڵک ئیعدام و گولله‌باران بکه‌ن و بیان ئاخننه گۆڕی
به‌کۆمه‌ڵ. ئه‌مه‌ش دیاره له‌به‌ر زۆری ژماره‌ی گیراوه‌کان و ئه‌و
ڕاستییه‌ش بووه که شاڵاوی به‌عس له‌و ساڵانه‌ی دوا دوای ته‌مه‌نیاندا له
کوردستان گه‌یشتبووه لوتکه‌ی دڕندایه‌تی.
ئه‌وه‌نده‌ی من
ئاگادارم. له‌و کاته‌دا که ئێمه زیندانی بووین. مه‌گه‌ر یه‌کێک له ژێر
ئه‌شکه‌نجه‌دا گیانی له‌ده‌ست بدایه ئه‌گینا هه‌ر ده‌بوایه به‌و
کۆرسانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌و ئه‌شکه‌نجه‌دا تێبپه‌ڕیایه‌و بگه‌یشتایه دادگای
نادادی هه‌یئه ئینجا چاره‌نوسی دیاری بکرایه.
منداڵان
و کچه خۆپیشانده‌ره‌کان و کابرای کورد
ده‌می عه‌سر بوو
له‌پڕ له حه‌وشه‌که‌دا زیڕه‌و هاواری کچ و منداڵ به‌رزبوه‌وه. به
سۆنده‌و به کێبڵ لێیانده‌دان و ئه‌وانیش هاواریان ده‌کرد و ده‌یان زیڕاند
و ده‌گریان. کابرایه‌کی کورد. که به مه‌زه‌نده‌ی ده‌نگه‌که‌یدا له
خوێنده‌وارێکی ته‌مه‌ن سه‌رو چل ساڵی دنیا دیده‌و خاوه‌ن پله‌و پایه
ده‌چوو. به توڕه‌یی و به توندی هاواری ده‌کرد: لێیانده‌ن! ئه‌رێ وه‌ڵڵا
لێیانده‌ن. باشیان لێده‌ن. شه‌هیدی کوردستانم بۆ ده‌ڵێن! من ده‌مزانی
ئه‌وانه‌ی که لێیان ده‌ده‌ن نه به ده‌ست ئه‌مه‌و نه تێیشی ده‌گه‌ن! و
هه‌ر به‌رده‌وام له‌سه‌ر تایمی لێدانی خۆیان ده‌ڕۆن به‌ڕێوه. به‌ڵام کابرا
ده‌یویست به‌رانبه‌ر مناڵه‌کان هه‌م ڕقی خۆی ده‌رببڕێت و هه‌م پێیشیان
بسه‌لمێنێت که کورد پیاوی وه‌ک ئه‌ویشی تێدایه! و له هه‌مانکاتیشدا
ده‌ویست به‌و کاره کلکه له‌قێی خۆی بۆ ئه‌منه‌کانیش دووباره بکاته‌وه.
پاش ماوه‌یه‌ک لێدان
و قیژه‌و هاوار له‌پڕ محمد وه‌ک گورگی هار ده‌رگای ژوره‌که‌ی منی کرده‌وه‌و
هه‌ڵی کرد به ژوردا. یه‌کێکی دیکه‌شی له‌گه‌ڵ بوو که دوو سمێڵی خوێڕی
زه‌ردی شۆڕکردبووه‌وه پێیان ده‌وت ئه‌بو شه‌گایر. واته خاوه‌نی سمێڵه
زه‌رده‌که! من یه‌که‌م جار زۆر ترسام. ووتم به خوا ئێستا تۆڵه‌ی ئه‌و
گیراوه تازانه‌ش له من ده‌که‌نه‌وه. یه‌کسه‌ر محمد په‌لاماری چۆغه‌و
پشتێنه‌که‌ی منیدا که له ئه‌رزه‌که‌دا که‌وتبوون. چۆغه‌که‌م ڕاسته قوماش
بوو به‌ڵام وه‌ستا فه‌ره‌جی پێنجوێنی که ژنبرای به‌کری حاجی سه‌فه‌ره بۆ
جوانی له‌سه‌ر شێوه‌ی شاڵ له‌سه‌ر خه‌ت درووبوی!
محمد خه‌ریک بوو
پشتێن و چۆغه‌که‌ی منی پارچه پارچه ده‌کرد. ئه‌بو شه‌گایر په‌نجه‌ی بۆ من
ڕاکێشا‌و ووتی: هی ئه‌وه. محمد ووتی: تازه ئه‌و پێویستی به‌و شتانه
نابێت! منیش وه‌کو یه‌کێک بڵێت جا عه‌یب ناکه‌ن باسی ئه‌وه ده‌که‌ن. ماڵی
خۆتان نییه؟ پرسی بۆچییه! خوا ده‌کات به‌وه ڕازی ده‌بن. هه‌موی ببه‌ن و
بیئاخننه گۆڕی ئه‌ژدادی گه‌وره گه‌واددتان. به ده‌ستی به‌ستراوه‌وه
سه‌رنجێکی نائومێدانه‌م لێدان چۆن له نێوانی هێڵی درومانه‌که‌وه پارچه
پارچه‌یان ده‌کردو له دڵی خۆمدا ده‌م ووت دیاره هه‌ر پارچه‌یه به‌شی چاو
به‌ستنی منداڵێک ده‌کات که ئه‌و ڕۆژه له خۆپیشانداندا گیرابوون!
شایانی باسه ئه‌و
ڕۆژانه خۆپیشاندان سات له‌دوای سات به‌هێزتر ده‌بوو. داوای به‌کوردی
خوێندنیان ده‌کرد. داوای مانگرتنی گشتییان ده‌کرد. داوای کۆتایی هاتنی زوڵم
و زۆریان ده‌کرد و داوای سه‌ربه‌خۆییان ده‌کرد و داوای ڕوخانی ڕژێمیان
ده‌کرد. ڕژێم له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ر گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌زانی به‌ڵام له
ئه‌نجامدا هه‌ر ئه‌م خۆپیشاندانانه بوون که بوونه هۆی فشار هێنان بۆ
ڕژێمی به‌عس و بۆ شاردنه‌وه‌ی پاشه‌کشه‌و خۆنزمکردنه‌وه‌ی (نه‌نازول) شێخ
عه‌بدول قادری چوێسه‌ی بانگ کرد بۆ بینینی سه‌دام و کردی به بیانوی
ده‌رکردنی لێبوردنێکی گشتی بۆ گیراوه‌کان. که من و هه‌زارانی دیکه‌ی وه‌ک
منی تێدا ئازاد بوون.
سه‌دام
زێڕه یان ته‌نه‌که‌ی ژه‌نگاوی
به‌یانییه‌ک نه‌قیب
مه‌دحه‌ت و نه‌قیبێکی دیکه‌ی عه‌ره‌ب. که من له‌سه‌ره‌تادا به
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منم ده‌زانی. و چوار پێنجێکی دیکه هاتنه ژوره‌وه. به
پێچه‌وانه‌ی جارانه‌وه یه‌کسه‌ر ده‌ستاین نه‌کرد به لێدانم به‌ڵکو کابرای
ئه‌فسه‌ری عه‌ره‌ب ووتی: ئاده‌ی بڵێ سه‌دام زێڕه! من خۆم لێ بێ‌ئاگا کرد
وه‌کو هه‌ر له‌گه‌ڵ منیشی نه‌بێت! هه‌ندێک پێکه‌نی و ووتی: تۆ ده‌ڵێیت من
هیچ نیم. باشه که هیچ نیت بۆ ناڵێیت سه‌دام زێڕه! من هه‌ر بێ نوتق بووم.
ئاخر سه‌دام زێڕه یان ته‌نه‌که‌ی ژه‌نگاوییه من چی لێبکه‌م!
ئینجا مه‌دحه‌ت
ده‌ستی به قسه کرد: بابه گیان من ده‌زانم تۆ هه‌رخه‌ره‌تاویت. ده‌زانم
جاحێڵ و نه‌فامی. ئه‌توو ناوی نهێنی و ناوی مه‌سئول و پله‌ی خۆتمان پێ بڵێ.
ئه‌من به شه‌ڕه‌فم هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌تبه‌م بۆ ئیمتیحانی به‌کالۆری با
موسته‌قبه‌لت نه‌فه‌وتێت. پێشتر به هه‌ویه‌که‌مدا ده‌یانزانی له پولی
شه‌شم و هه‌ر له بنکه‌ی موحسین یه‌کێکیان ووتی ئاده‌ی سه‌یری
کاتژمێره‌که‌ی ده‌ستی بکه‌ن بزانن کۆنه یان تازه‌یه! ئه‌وی دیکه‌یان
سه‌یری کرد‌و ووتی تازه‌یه. ئه‌مانه زۆڵن! چونکه خۆیان سیاسین خۆیان
کاتژمێره‌که‌یان ده‌گۆڕن و به خه‌ڵك ده‌ڵێن مه‌یگۆڕه!
کاتی کۆن و نوێ
مه‌به‌ستیان کاتی زستانه‌و هاوینه‌یه. ئه‌مه شتێکی جیهانییه‌و په‌یوه‌ندی
به هێڵه‌کانی دابه‌ش بوونی زه‌وییه‌وه هه‌یه. به‌ڵام ئه‌و کاته له
عێراق تازه داهاتبوو! حکومه‌ت به زه‌بری هێزو کوته‌ک دایسه‌پاندبوو!
به‌بێ هیچ سه‌ره‌تایه‌ک یه‌کسه‌ر فه‌رمان درا به ئه‌من و پۆلیس که سزای
سه‌رپێچیکه‌ران بده‌ن. خه‌ڵکه‌که‌ش له داخدا سه‌ر‌پێچییان ده‌کرد! پیاوانی
ڕژێم له کوردستان خۆیان له خه‌ڵکه‌که به ڕق و قین بوون ئیتر له
بچوکترین به‌ڵگه ده‌گه‌ڕان که بیکه‌نه نیشانه‌ی دژایه‌تی ڕژێم.
دوای ئه‌وه‌ی که
زانیان کاتژمێره‌که‌م گۆڕاوه ئینجا ئه‌گه‌ری ته‌زویر بوونی ناسنامه‌کانم
که ناسنامه‌ی قوتابێتی و ناسنامه‌ی باری شارستانی بوون زیاتر بوو. هه‌تا
سێ و چوار ڕۆژ هه‌ر ده‌یان هێنان و ده‌یانبردن و پرسیاری ناوی دایکم و
پرسیاری دیکه‌یان لێده‌کردم. ده‌یان ویست به زۆر بمکه‌ن به فس فس
پاڵه‌وان. بمکه‌ن به لێپرسراوێکی گه‌وره که نه ئێستا‌و نه ئه‌وسا وا
نه‌بووم! ده‌یانویست بڵێم پێشمه‌رگه‌م. ده‌یانویست من ئه‌و که‌سه بم که
ئاگای له هه‌موو شتێکی کۆمه‌ڵه‌یه. خۆ له‌ڕاستیدا وا نه‌بوو به‌ڵام
هه‌رچۆن بوایه ئه‌وان له‌وه زیاتریان لێحاسڵ نه‌ده‌کردم که
به‌ده‌ستمه‌وه گیرابوو! من له لایه‌نگرێکی کۆمه‌ڵه زیاتر نه‌بووم و دوای
به‌ربونم شه‌ره‌فی ئه‌ندامه‌تیم پێبه‌خشرا. بێجگه له‌و زه‌رفه نوسراو‌و
بڵاو کراوه‌یه زیاتر که پێم گیرا بوو ئاگام له هیچ که‌ین و به‌ینێکی
ڕێکخستنی ناو شار نه‌بوو ته‌نها لێپرسراو بوم له‌و شانه‌و که‌سانه که خۆم
ڕێکم خستبون و په‌یوه‌ندیم به ڕێکخستنی شاخه‌وه هه‌بوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ی
مایه‌ی دڵته‌نگییه ئه‌وه‌یه که دواتر له هه‌یئه‌ی که‌رکوک چه‌ند
که‌سێکم له هاوڕێیانی ناو شار بینییه‌وه که به فه‌رده ئیعترافیان
له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه کرد بوو که لێپرسراو بوون به‌رانبه‌ریان (دواتر
باسیان ده‌که‌م) .
مه‌دحه‌ت ووتی: بابه
ئه‌تو خۆت لۆ جه‌لال وا لێده‌که‌یت؟ لۆ هێڕۆی. . . ئه‌تۆ نازانیت ئێمه
چه‌نده به‌ڵگه‌و ڕه‌سممان له‌لایه له‌سه‌ر هێڕۆ که له له‌نده‌ن قومار
ده‌کات و دنیایه‌ک دۆلاری له‌به‌رده‌ستدایه و مێزه‌که‌ی کۆنترۆڵ کردووه!
ئێمه جارێ ئه‌و به‌رگانه‌ی ئاشکرا ناکه‌ین! تۆش لێره‌دا خۆت لۆ ئه‌وان وا
لێده‌که‌یت! ئیعتڕاف ناکه‌یت! هێڕۆ به خوێنی ئێوه تجاڕه‌ت ده‌کات.
یه‌کێکی دیکه‌یان له‌ولاوه هه‌ڵیدایه‌و ووتی: قه‌یناکات. که ئه‌م ئیعدام
کرا ووتارێکی بۆ ده‌نوسن؛ بۆ چله‌ی شه‌هید عه‌تا! و دایانه قاقای
پێکه‌نین.
من به‌م قسانه زیاتر
ڕق ئه‌ستور ده‌بوم و زیاتر ئه‌و که‌سانه‌م خۆشده‌ویست که ئه‌وان قسه‌یان
پێده‌وتن. به‌بێ هیچ جۆره دوو دڵییه‌ک و گوێدان به هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک که
ئه‌وان ده‌یانوت گوایه له‌لامانه. هه‌موو ئه‌و قسانه‌م به درۆی شاخدارو
بوختانی دوژمنێکی چه‌په‌ڵ ده‌زانی؛ ئه‌وه‌نده نه‌بێت که هانیان ده‌دام بۆ
خۆڕاگری زیاتر. هیچ کاریگه‌رییه‌کی دیکه‌یان نه‌بوو.
کاتێک زانیان ئه‌م
به‌زمه‌ش سوودی نییه. مه‌دحه‌ت هه‌تا توانی تفی له ده‌میدا کۆکرده‌وه و
هه‌ر هه‌موی کرده ناو چه‌وانم. منیش یه‌خسیرو که‌ساس زۆر به ڕق و به
قێزه‌ونییه‌وه سه‌یرێکم کرد. مه‌دحه‌ت زانی زۆر پێی تێکچوم. وه‌ک که‌سێک
پاساو بۆ کاره‌که‌ی بهێنێته‌وه ووتی: ئه‌ئاوات لێده‌که‌م. بۆیه تفت
لێده‌که‌م چونکه ئیعتراف ناکه‌یت. له‌ڕاستیدا ئێستا‌و ئه‌وساش ئه‌وه
سه‌ختترین و نامرۆڤایه‌تی ترین ئه‌شکه‌نجه بوو که زۆرترین ئازاری گیانی
دابم. هیچ لێدان و هه‌ڵواسین و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کم ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و تفه
پێ‌ناخۆش نه‌بوو؛ هه‌ر ئه‌وه‌ش بارێکی ده‌رونی ئه‌وتۆی له‌لا دروست کردم که
ته‌نها به باسکردن یان گوێ لێبونی تفکردن له خه‌ڵک زۆر نیگه‌ران ده‌بم.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له فیلمیشدا بیبینم! یان منداڵێک ببینم ئه‌و کاره بکات
هه‌ر زۆر له‌لام گرانه.
دوای ئه‌وه ده‌ستیان
کرده‌وه به لێدانم: هه‌ڵواسین. لێدان. کاره‌با. فه‌لاقه و ڕاوڕاوێن.
زلله‌ی له‌ناکاو. . . هه‌تا خۆیان ماندو بوون. ئینجا فڕێیان دامه‌وه
ژوره‌وه‌و ڕۆیشتن.
ئه‌گه‌ر
ئیعتراف نه‌که‌یت هه‌ر ئه‌مڕۆ دایکت ده‌هێنین
به‌یانییه‌ک که
بردمیان بۆ ژوری لێکۆڵینه‌وه سه‌یرم کرد ناسنامه‌ی باری
شارستانییه‌که‌میان به‌ده‌سته‌وه بوو. وا دیار بوو ده‌مێک بوو خه‌ریکی
تاووتوێکردنی بوون. یه‌کسه‌ر یه‌که‌م پرسیار مه‌دحه‌ت ووتی دایکت ناوی
چییه؟ دیاره ئه‌وه‌ی که ناسنامه‌ی که‌سێکی دیکه به ته‌زویر به‌کار
بهێنێت ده‌توانێت ناوی باوکی له‌به‌ر بکات. به‌ڵام که‌م که‌س بیری ناوی
دایکی هه‌یه‌و له‌و نێوه‌دا زۆر که‌س تێده‌که‌وێت. من ناسنامه‌که هی خۆم
بوو به‌ڵام ناوی دایکم هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ڵه‌یه‌کی نوسینی تێدا
کرابوو. منیش که وه‌ڵامم دایه‌وه ئه‌وه‌م له‌بیر بوو هه‌ر بۆیه چۆن
نوسرا بوو وه‌ها خوێندمه‌وه. مه‌دحه‌ت سه‌یرێکی ئه‌وانی دیکه‌ی کرد و ووتی
ته‌واوه. دیاره گومانیان له ناسنامه‌که‌م هه‌بوو. من چونکه جلی کوردی
خاکیم له‌به‌ردا بوو گومانی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که پێشمه‌رگه بم و
دابه‌زیبم بۆ ناو شار. ئه‌گه‌ر چی ئه‌وه وا نه‌بوو به‌ڵام منیش هیچ
ئه‌گه‌رێکی دیکه‌م نه‌دابوو به ده‌ستیانه‌وه!
دوای ئه‌وه مه‌دحه‌ت
بۆ ئه‌وه‌ی چاوه‌به‌ست له من بکات ووتی: عه‌تا داکت له‌کوێنده‌رێیه؟ ووتم
له پاڕه‌زانه. ووتی: سه‌گباب. هه‌ر شتێکت لێده‌پرسین ده‌ڵێیت پاڕه‌زان.
ماڵت له پاڕه‌زانه‌و داکت له پاڕه‌زانه‌و که‌سی دیکه‌ت نییه!
وه‌ڵڵا ئه‌گه‌ر
ئیعتراف نه‌که‌یت هه‌ر ئه‌مڕۆ توانا‌مان هه‌یه‌و به هه‌لیکۆپته‌ر داکت
ده‌هێنینه ئێره. ئینجا ده‌بینیت! منیش به‌بێ بیرکردنه‌وه‌و مه‌به‌ست
له‌به‌رخۆمه‌وه ووتم: باشه. ئه‌م باشه‌یه بۆ مه‌دحه‌ت زۆر بوو. گاڵته
پێکردن و قه‌شمه‌ری بوو. به‌که‌م گرتن و گاڵته هاتن بوو له‌وه‌ی بتوانن
له‌و کاته‌دا ده‌ستیان بگات به پاڕه‌زان. ئه‌مه له لایه‌که‌وه. له
لایه‌کی دیکه‌شه‌وه. ئه‌وانی دیکه هه‌موو عه‌ره‌ب بوون. ئه‌و نه‌بێت که‌س
تێنه‌ده‌گه‌یشت. ئیتر هه‌ر به هێجگاری شێت بوو. هه‌ستایه سه‌رپێ و
ئیشاره‌تی موحه‌مه‌دی کرد و به جووته به کێبڵ دایانگرتمه‌وه و به‌دوای
ئه‌وه‌شدا کۆرسی فه‌لاقه‌و ڕاوڕاوێن.
ده‌زانی
ئه‌مه کێ؟ ئه‌مه ملازم موحسن
ملازم محسن له
سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا له سلێمانی نمونه‌ی توندوتیژی و سامناکی بوو.
گورگی هاری ڕژێم بوو به‌ردرابووه گیانی خه‌ڵک. هه‌رچی بکردایه‌و هه‌ر
که‌سی بگرتایه‌و بکوشتایه که‌س نه‌یده‌وت چی ده‌که‌یت.
ئه‌م به‌یانییه
له‌گه‌ڵ ده‌رگا کرانه‌وه‌دا ئه‌فسه‌رێکی که‌شخه‌ی قۆزی سمێڵ تاشراو به
جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه هاته ژوره‌وه. به کوردییه‌کی وێران ووتی:
ده‌زانی ئه‌مه كێ؟ ووتم نه‌وه‌ڵڵا سه‌یدی. ووتی: ئه‌مه ملازم محسن! ئیتر
به‌ڕاستی زۆر ترسام! باشه من ئه‌وه‌نده گرنگم یان به گرنگ له‌قه‌ڵه‌م
دراوم وا ملازم محسن خۆی هاتووه بۆلام! جا باشه ملازم محسن خۆ ده‌ڵێن
پیاو خۆره. وه‌ڵڵا ئێستا پارچه پارچه‌م ده‌کات. هه‌ندێک سه‌یرم کرد‌و
ئه‌ویش سه‌یری کردمه‌وه. ووتی: ئیعتراف بکه. ووتم سه‌یدی من کێشه‌که‌م
ساده‌یه ئێوه ئاڵۆزتان کردووه. ئه‌ویش به پێکه‌نینێکی گاڵته
ئامێزه‌وه ووتی نا نا به‌سیته به‌سیته!!
محسن موحه‌مه‌دیشی
به‌دواوه بوو. محمد ده‌ستی دایه کێبڵێک بۆ لێدانم و هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی
له‌به‌رچاوی محسن خۆی بنوێنێت. به‌ڵام ملازم محسن نه‌ی هێشت ده‌ستی بمگاتێ.
محمد له داخدا به گاڵته‌وه کێبڵێکی دا به سمتی محسنداو محسنیش کێبڵێکی
بۆ هه‌ڵگرت. چی زۆر بوو له ئوتێل عه‌تا کێبڵ و تێڵا! ئیتر به گاڵته‌و
یارییه‌وه ئه‌و دوانه ده‌یان کێشا به سمتی یه‌کترداو به‌رز ده‌بونه‌وه
و پێده‌که‌نین.
پاش ماوه‌یه‌ک
ئه‌منێک هاته ژوره‌وه‌و ووتی: کاتی کۆبونه‌وه‌که‌یه. ئینجا کێبڵه‌کانیان
فڕێداو محسن به زه‌رده خه‌نه‌وه سه‌یری منی کرد و وای نیشاندا که ئه‌و
نه‌یهێشتووه محمد له من بدات! به‌گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌ی زیندانیانی دیکه‌ش
محسن قه‌ت تاقه‌تی ئه‌شکه‌نجه‌دانی زیندانی نه‌بوو. دیاره ئه‌رکی ئه‌و
هه‌ر ده‌ستگیرکردنی نێچیره‌کان بووه‌و به‌س!
له‌و ژماره‌یه‌ی
گۆڤاری کۆمه‌ڵه‌دا که به من گیرا بوو باسی کۆبونه‌وه‌یه‌کی تیا بوو که
لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی تێیدا کۆبوبونه‌وه ده‌رباره‌ی باری
ئه‌منی شاری سلێمانی و وێنه‌یه‌کی گه‌یشتبووه سه‌رکردایه‌تی؛ له‌و
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا ناوی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌من و پارێزگاری سلێمانی و ملازم
محسن و خه‌ڵکانی دیکه‌ی پارتی به‌عس و ده‌وڵه‌تی تێدا هاتبوو.
ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه
زۆر تازه بوو. هه‌ر به ته‌ڕو تازه‌ییش گه‌یشتبووه سه‌رکردایه‌تی و هه‌ر
به ته‌ڕوتازه‌یش به من گیرابوو؛ له‌به‌ر ئه‌وه زۆر جێگای سه‌رنجیان
بوو. زۆر ڕۆژ گوێم لێ‌بوو محمد و گوساد و میوانه‌کانیان له‌و باسه‌یان
ده‌خوێنده‌وه‌و گوێم لێده‌بوو به شه‌ق و شڕی ده‌یانووت: به‌ریز باریزکاری
سلیمانی. . . زۆرجار که‌سانی کوردیان بانگ ده‌کرد بۆیان وه‌ربگێڕێت و
سه‌ریان له‌وه سوڕده‌ما چۆن ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ده‌گه‌نه کۆمه‌ڵه. زۆر
نزیکه کۆبونه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ش بۆ لێکۆڵینه‌وه بوو بێت له هۆکاری
دزه‌کردنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه بۆ ناو ڕێکخستنی کۆمه‌ڵه.
تێبینی:
تکا
ده‌که‌م له هه‌ر که‌س له‌وانه‌ی ئه‌ڵقه‌کانی ئه‌م بابه‌ته ده‌خوێننه‌وه و
شتێکی ئه‌و ڕۆژگاره‌یان دێته‌وه یاد. یان ناویان هاتووه. یان شاهیدی ئه‌و
ڕۆژانه‌ن له‌گه‌ڵ من؛ هه‌ر تێبینییه‌ک یان ڕاستکردنه‌وه‌یه‌ک یان که‌م یان
زیاد و پێوه‌لکاندنێکیان به‌دیکرد به‌و ناونیشانه ئه‌له‌کترۆنیانه‌ی
خواره‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه‌بکه‌ن تا ڕاستیان بکه‌مه‌وه. من زۆر مه‌منون
ده‌بم.
parsendow@hotmail. com
www. knowledgesource.
tk |