كولتووری هه‌ولێر و رێبوار سیوه‌یلی و شتی دیكه‌یش. . . !!!! ... فوئاد
سدیق
قسه
گه‌ر عیقدی گه‌وهه‌ر بێ. غه‌ره‌چ ده‌یكا به خه‌رموهره
چ
ته‌ئسیری له وه‌عڤتدایه. واعڤ وا پرِ ئه‌غراچی
مه‌حوی
دیاره ئه‌خلاق له
هه‌موو دونیادا هه‌یه. به‌ڵام پێوه‌ری جوداجودای خۆی هه‌یه. له وڵاتانی
رۆژئاوا كه به مۆدێرن و نوێخواز ناویان رۆییوه. ئه‌خلاق بریتییه له
راستبێژیو ئینتیماو دڵسۆزی بۆ نیشتمان و ده‌ستپاكیو دڵسۆزی له كاركردنداو
دروستكردنی ئینتیمابۆ هاووڵاتیبوون و. . . . هتد. كه‌چی به پێوه‌ری
رۆژهه‌ڵاتی. ئه‌خلاق دووركه‌وتنه‌وه‌یه له ده‌ستبازی كورِ له‌گه‌ڵ كچ. جا
خوای ده‌كرد ئه‌و كچه‌و ئه‌و كورِه به‌قه‌د دونیایه‌ك یه‌كتریان
خۆشده‌ویست!! گه‌مه‌ی سێكسی هه‌ر زۆر حه‌رامه‌و كارێكی زۆر بی
ئه‌خلاقیانه‌یه!! جا ئه‌و گه‌مه‌یه با به ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی نێوان
كورِو كچێكیش بێت. مه‌شرووب خواردنه‌وه‌و زۆر شتی دیكه به پێوه‌ری
رۆژهه‌ڵاتی ده‌كه‌ونه خانه‌ی بی ئه‌خلاقییه‌وه. . . سه‌یره‌كه
له‌وه‌دایه كه‌سێك به قسه‌ی خۆی بانگه‌شه‌ی نوێخوازی بكات و گوایا له
وڵاتانی مۆدێرنه‌وه هاتۆته‌وه‌و ده‌یه‌وی ئه‌و په‌یامه جوانه‌ی ئه‌وی به
ئێمه بگه‌یه‌نی!! كه‌چی دێت باس له كولتوورێك ده‌كات. كه له
بنه‌رِه‌تدا ئه‌و كولتووره نه‌ك هه‌ر نامۆیه به خه‌ڵكی هه‌ولێر. به‌ڵكو
زۆر نه‌شازه‌و دووره له هه‌موو نه‌ریتێكی ئه‌و شاره.
(40) ساڵ زیاتره
له‌م شاره چاوم كردۆته‌وه. هه‌ولێر جێگه‌یه‌كی به‌رچاوی له
قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی. ده‌ستپاكیو دڵسافی خه‌ڵكه‌كه. قوربانیدان
و تێكۆشان له پێناوی نیشتمان. ره‌وشت به‌رزیو به ئه‌مه‌كیو راستبێژیو
داڵده‌دانی خه‌ڵكی بێگانه‌و دووربوونیان له نه‌رگسییه‌ت و. . . . .
هتدهه‌بووه. له‌م پێناوه‌دا خه‌ڵكی هه‌ولێر قوربانی زۆریشی داوه. ده‌كری
ده‌یان نموونه له‌م باره‌یه‌وه بۆ مامۆستا رێبوار بهێنمه‌وه ئه‌گه‌ر
نایانزانی!! ته‌نانه‌ت هاتن و سه‌رهه‌ڵدانی بیرۆكه‌ی عه‌لمانییه‌تیش له
كوردستاندا. هه‌ولێر پێشرِه‌و بووه. كه‌سایه‌تییه ماركسییه
یه‌كه‌مه‌كانی هه‌ولێر ناویان له مێژووی ئاشنابوونی كورد به عه‌لمانییه‌ت
له ئاسمانی كوردستاندا زۆر به جوانی ده‌دره‌وشێنه‌وه‌و. كه‌س ناتوانی
لاری له‌م راستییه مێژووییه بكات. ئه‌مه له‌لایه‌ك. له‌لایه‌كی
دیكه‌یشه‌وه. له‌هه‌موو كوردستاندا هه‌ولێر تاكه شارێكه كه به‌درێژایی
مێژووی خۆی زۆرترین خه‌ڵكی دیكه‌ی ناهه‌ولێری جا له‌هه‌ر شار‌و
شارۆچكه‌یه‌كی كوردستان یا هه‌ر پارچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستانه‌وه بۆ
هاتبێت. ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیشی بۆ هاتبێت. له خۆ گرتووه.
بی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه بۆ چركه‌یه‌كیش هه‌ستیان به ناگزووری خۆیان
(مه‌به‌ست له ناگزووری نامۆیی كردنیانه له خه‌ڵكی ره‌سه‌نی هه‌ولێر)
كردبێت. پێم وایه مامۆستا سیوه‌یلیش یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی ته‌نها له
هه‌ولێر دڵی ده‌كرێته‌وه‌و كورد گوته‌نی دڵی ئاو ده‌خواته‌وه!!. هه‌ڵبه‌ت
ئه‌گه‌ر شوێنێكی دیكه. شارێكی دیكه‌ی باشتر له هه‌ولێری به‌لاوه
له‌بارترو خۆشتر بوایه. به دڵنیاییه‌وه رووی له‌ویده‌كرد. نه‌ك له
هه‌ولێر. چونكه رێبوار له خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر نییه.
به‌ڵكو له‌م چه‌ند ساڵه‌داو به‌هۆی بارودۆخی سیاسی‌و رۆشنبیرییه‌وه بی. یا
له‌به‌ر خۆ ته‌كوین كردنیه‌وه بێت. هاتۆته هه‌ولێرو ماڵێكی جوانیشیان بۆی
دروست كرد. پیرۆزی بێت!!. ئه‌مه له كاتێكدا زۆر مامۆستای دیكه هه‌ن
خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ن و به‌بی هیچ گومانێك رێبواریش ئه‌وان به مامۆستای خۆی
ده‌زانێت. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی كوردی تا ئێستا هیچی بۆ نه‌كردوون و
نایشیكات!. ئه‌گه‌ر سیوه‌یلی لاری له‌م قسانه‌م هه‌یه. هه‌ولێریانی
گوته‌نی ئاماده‌م ئه‌وه‌ی له‌بن به‌رِێیه بیهێنمه سه‌ر به‌رِی. ئا
لێره‌دایه پرسی ئه‌خلاق زۆر به جوانی خۆی قووت ده‌كاته‌وه!!.
ئه‌ری نێربازی
كولتووری هه‌ولێره؟!. چما خۆشه‌ویستی نێوان كورِوكچێك بۆ ئه‌وه‌یه
كورِه‌كه جه‌سته‌ی كچه‌كه داگیربكات؟؟!!. ئه‌ی بۆ پێچه‌وانه‌كه‌ی راست
نه‌بێت؟. یان بۆچی ئاوه‌ها سه‌یری ئه‌م پرسانه بكه‌ین؟. خۆشه‌ویستییه‌ك
له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه‌بێت. چ پێوه‌ندی به داگیركردنه‌وه
هه‌یه؟. بۆچی تێكه‌ڵ وپێكه‌ڵی ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی بكه‌ین كه ساڵه‌هایه
پێوه‌ی ده‌ناڵێنین؟. ئاخر خۆشه‌ویستی ئاره‌زوومه‌ندانه له كویو
داگیركردنی جه‌سته له‌كوی!!. (عه‌ره‌ب وێن. . . . . . . . . . )
ئه‌وه یه‌كه‌مجار
نییه سیوه‌یلی ئاوازێكی نه‌شاز به گوێی خه‌ڵكی هه‌ولێر داده‌دات. ئاوازێك
له‌ناوبۆنی ده‌مارگرژیو ناوچه‌گه‌رێتیو هه‌ندی جاریش شۆڤینییه‌تدا خه‌ست
بۆته‌وه. هاتووه باسی ته‌حسیل حاسڵه‌كه ده‌كات. ئه‌مه له كاتێكدا خۆی
مامۆستای كۆمه‌ڵناسییه‌و ده‌بوو له‌و هۆكارانه‌ی بكۆڵیبایه‌وه كه
بوونه‌ته هۆی دروستبوون یا سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م جۆره ره‌فتاره (ره‌فتار
نه‌ك دیارده) . ئاخر له كۆمه‌ڵناسیدا ناكریو نابێت به‌بی لێكۆڵینه‌وه
له هۆكاره‌كان و په‌یدابوونی هۆكاره‌كان ئه‌نجامه‌كه ده‌ستنیشان بكه‌یت.
ده‌با ئێستا بپرسین
ئه‌گه‌ر كولتووری هه‌ولێر نێربازییه. ئه‌دی بۆچی هه‌موو خه‌ڵكی ره‌سه‌نی
هه‌ولێر به نیشاندانی ئه‌م بانده تاسان؟. ته‌نانه‌ت باوك و براو خوشك و
دایك و خزم و كه‌سانی بانده تیرۆریسته‌كه‌ش به هه‌مان شێوه تاسان و
نه‌فره‌تیشیان له كورِه‌كانیان. براكانیان. خزمه‌كانیان. . . . . . . . .
هتد ده‌كرد. ئه‌و روونكردنه‌وه‌و ئه‌و دیمانانه‌ی چ له ته‌له‌فزیۆنه
ئاسمانییه‌كان. چ له رۆژنامه‌كانا له‌گه‌ڵ خزمه نزیكه‌كانی ئه‌و بانده
ده‌كران. نموونه‌ی زۆر زه‌ق و زیندوون. ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌گه‌ر
كولتووری ئه‌م شاره دێرینه وابوایه كه سیوه‌یلی بۆی هه‌ڵبه‌ستووه. خۆ
ده‌بوایه ئه‌سڵه‌ن هه‌ر زۆر ئاسایی بوایه. كه وا نه‌بوو!.
ئینجا ده‌پرسم ئه‌ری
هه‌ولێر له شه‌سته‌كانه‌وه تا راپه‌رِینی به‌هاری نۆهه‌دویه‌ك
داخراوبوو؟؟! تا ئیسلامی سیاسی له دوای راپه‌رِین به‌رنامه‌ی شه‌رِانگێزی
خۆی له ناو شاری هه‌ولێر ره‌نگرِێژ نه‌كرد. ئافره‌تان به ده‌گمه‌ن
سه‌رپۆشیان نه‌ده‌به‌ست؟ تا خه‌ڵكی سه‌ر سنووره‌كان به هۆی شه‌رِی
ناوه‌خۆوه روویان له سه‌نته‌ری شار (به‌ڵی ناو دڵی شار) نه‌كرد هه‌ولێر
ئاوه‌هابوو؟ كوی بینیویه‌تی تا به‌هاری نۆهه‌دو یه‌ك. دوكانی تایبه‌ت بۆ
فرۆشتنی حیجاب له‌و شاره هه‌بووبێت؟ تا ئه‌و مێژووه كوی پێشتر بینیویه‌تی
تیزاب به ئافره‌تی مۆده داكرابێت؟ كه‌ی دوكانی مه‌شرووب فرۆشان
ته‌قێنراوه‌ته‌وه؟ باشه كه ئه‌مانه هه‌مووی له دوای راپه‌رِینه‌وه
بووبن. ئه‌ی باشه خێره ئه‌و خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌ی هه‌ولێر له نێوان شه‌وو
رۆژێكدا عه‌ره‌ب گوته‌نی (بین لیله وچحاها) سه‌دو هه‌شتا پله
وه‌رسوورِانه‌وه؟؟!! ئه‌و پرسیاره بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه واده‌زانن
هه‌ولێر پرِه له ئه‌ژدیها. وا ده‌زانن هه‌ولێر شار نییه‌و. . . . له
كاتێكدا هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌و عه‌قڵیه‌ته‌وه ده‌ژین. خۆیان به‌شێك بوونه
له‌و دێوه‌زمه‌یه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌یان داهێناوه. به عه‌قڵیه‌تی
نه‌زۆكی هێندێك له مامۆستایانی ناو زانكۆش كه زۆر تاكلایتانه
ده‌رِواننه هه‌ولێرو نغرۆی ناو نیفاق و خۆ په‌رستیو دوورِوویی و
ئیزدیواجیه‌ت بوونه. نابی ئه‌وه‌ش له بیر بكه‌ین.
ئه‌وانه‌ی دوكانی مه‌شرووبیان
ده‌ته‌قانده‌وه‌و هۆیهایان له‌كیژۆڵه جوانه‌كانی شاره‌كه‌م ده‌كردو
تیزابیان پێدا ده‌كردن. ئه‌وانه به‌رده‌وام له هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و
هه‌ڵه‌بجه‌و ته‌وێڵه‌و بیاره ده‌چوون و له‌وی له كونه شاخه‌كانی
هه‌ورامان ته‌ڵقین ده‌دران و. را ده‌هێنران. ئینجا ده‌گه‌رِانه‌وه بۆ
هه‌ولێرو ئه‌م كارانه‌یان ده‌كردو به‌به‌رچاوی ده‌سه‌ڵاتی كوردیشه‌وه
ده‌یانكرد!. ئه‌م زرووفه بوو وایكرد گرووپی شێخ زانا دروست ببێت و
خواش ده‌زانی سبه‌ی گرووپی شێخ دانا یا چ شێخێكی دی ئاشكرا ده‌كرێن!.
له‌مه‌شیاندا ماڵوێرانییه‌كه هه‌ر بۆ هه‌ولێر بوو. ده‌نا كام شار به‌قه‌د
هه‌ولێر گیانی لێبورده‌ییو قه‌بوڵكردنی ئه‌ویدیكه‌ی هه‌بووه؟ ئه‌مه
ده‌مار گرژی‌و ناوچه‌گه‌رێتی نییه. ئه‌گه‌ر سیوه‌یلی شارێكی دیكه شك
ده‌بات با ئێمه‌ش بیزانین!. ئاخر كام شار وه‌كو هه‌ولێر خه‌ڵكی ناوچه‌كانی
دیكه‌ی تێدا له‌خۆگرتووه. هه‌ر له هه‌ورامان و شاره‌زوورو پێنجوێنه‌وه
تا ده‌گاته زاخۆ‌و له‌وێوه‌ش تا شێخان و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی به‌غداش.
ئه‌و هه‌موو
عاره‌به‌ی كه ئێستا ناو هه‌ولێری سه‌ررێژ كردووه له هیچ شارێكی دیكه‌ی
كوردستاندا نموونه‌ی نییه. ناوچه گه‌شت و گوزارییه‌كانمان له‌به‌ر خه‌ڵكی
عاره‌ب و ناهه‌ولێری. خه‌ریكه خه‌ڵكه هه‌ولێرییه‌كه ده‌بنه خه‌ڵكی
غه‌ریبه‌و بێگانه له‌و شوێنانه‌داو. ته‌نانه‌ت له‌ناو جه‌رگه‌ی شاری
هه‌ولێریش. وه‌ك ده‌ڵێن (من بوومه‌ته بێگانه‌و بێگانه خاوه‌ن ماڵه)
باشه له‌به‌رچی خه‌ڵكی گه‌رمیان و كه‌ركووك و شاره‌زوورو هه‌ورامی و
سلێمانی و دهۆكی و. . . . . . . . . و. . . . . . . . . . ئاماده نین
بچنه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی كه چاویان لێی هه‌ڵهێناوه؟بۆچی ئاماده‌نین
هه‌ولێر به جی بهێلن؟! ئه‌مه پرسیاره! چونكه سیوه‌یلی یه‌كێكه
له‌وانه‌ی كه ناتوانی هه‌ولێر جی بهێڵێت. به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی له
هه‌ولێر بۆی ده‌چێته سه‌ر. له هیچ شارێكی دیكه‌ی كوردستاندا ناتوانإ به‌م
شێوه‌یه ره‌فتار بكات. هه‌رچی رووی له
هه‌ولێر كرد موسته‌فید بوو!! له‌ناو دڵی هه‌ولێر كه بازارِی هه‌ولێره.
بوون به خاوه‌ن دوكان و كۆشك و ته‌لاری زۆری بإ وێنه. هه‌ر خه‌ڵكی
ره‌سه‌نی هه‌ولێریشن بۆ بژێوی ژیانیان ناچارن (به‌ڵإ ناچارن!!) لێیان به
كرإ ده‌گرن و ئه‌و ژیانه كوله مه‌رگییه‌ی خۆیانی پإ هه‌ڵده‌سوورِێنن.
سه‌یری ئه‌م مه‌هزه‌له‌یه بكه!!
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی
دوایی نوكته‌یه‌كی خۆش بڵاوببۆوه. گوایا خه‌ڵكی ناهه‌ولێری وتوویانه
(هه‌ولێر شارێكی زۆر خۆشه. به‌ڵام هه‌ولێرییه‌كان تێكیان داوه!!) رێك
ئه‌م قسه‌یه‌ی سیوه‌یلیش هه‌مان مانا‌و ناوه‌رۆك ده‌به‌خشإ. هه‌ر ئه‌وه‌نده
ماوه پێمان بڵێن باركه‌ن برِۆن.
بۆیه ئێستا ئه‌گه‌ر
بڵێین له‌به‌ر زۆری خه‌ڵكی ناهه‌ولێری و. له‌به‌ر به لێشاو هاتنی خه‌ڵكی
لایده بۆ ناو هه‌ولێر. خه‌ریكه كولتووره‌كه‌ی هه‌ولێر. كه راستگۆیی‌و
خاوه‌ن به‌ڵێن و خاوه‌نی قسه‌و لێبورده‌یی و دلڕ كردنه‌وه بۆ ئه‌وی
به‌رامبه‌رو. . . . . . . . هتد خه‌ریكه ون ده‌بێت. له جیاتی ئه‌م
ره‌فتارانه‌ی كه مۆركی هه‌ولێرییان پێوه‌یه. وا خه‌ریكه دووروویی و
ئیزدیواجیه‌ت و دیماگۆجییه‌ت و كردار پێچه‌وانه‌ی گوفتارو. . . . . . . هتد
جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه! باشه كإ به‌رپرسه له گواستنه‌وه‌ی كولتووری
یه‌كه‌م كه هی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی هه‌ولێرییانه. بۆ كولتووری دووه‌م كه هی
خه‌ڵكی لایده‌و نا هه‌ولێرییانه‌و. خه‌ریكه هی دووه‌میش ده‌بێته باو؟!.
تاوان و گوناهی
خه‌ڵكی هه‌ولێر ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه. خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر له ئامێز
ده‌گرێت و. لێبورده‌یه. به داخه‌وه له‌م سه‌رده‌مه جه‌نجاڵه‌دا قوربانی
زۆریشی داوه. به تایبه‌تی له دوای راپه‌رِینه‌وه. تا ئه‌مرِۆ هه‌ولێر
زۆرترین قوربانی داوه. له‌لایه‌ك شه‌رِی ناوه‌خۆ هه‌ر ته‌واو رووی
هه‌ولێری ناشیرین كرد. خه‌ڵك له گه‌رمیان و هه‌ورامان و بادینانه‌وه
ده‌هاتن له‌سه‌ر هه‌ولێر شه‌رِیان ده‌كرد. خۆ هێنده له‌مێژ نییه‌و چاكمان
له بیره‌و هێشتا هه‌ر له‌به‌ر چاویشمانه (له‌به‌رچاومانه چونكه
كه‌سوكاری نزیكمان كرانه خه‌ڵووزو سووته‌مه‌نی شه‌رِه‌كه) شه‌رِی ناوه‌خۆ
كۆڵان به كۆڵان ی ناو شاری هه‌ولێری گرته‌وه. له كاتێكدا له هیچ شارێكی
دیكه‌ی كوردستاندا به‌م شێوه‌یه نه‌بوو. ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی زۆرترین
دزی و راورووتی تێدا كرا. هێزی په‌رِۆو پاتار جارێك به‌هۆی داگیركردن و
جارێك به هۆی رزگاركردن و. . . و. . . روخساری جوانی شاره‌كه‌میان ته‌واو
قێزه‌ون كلرد. جا له جیاتی ئه‌وه‌ی پاداشتی ئه‌م ئه‌م شاره بدرێته‌وه.
كه به ئاگری شه‌رِی ناوه‌خۆ سووتاو. داوای لێبوردن له خه‌ڵكی ئه‌م شاره
دێرینه بكرێت كه له ماوه‌ی (14) ساڵی رابردوودا گه‌وره‌ترین و زۆرترین
غه‌دریان تێدا كردووه. دێن هێشتا هه‌ولێر قه‌رزبار ده‌كه‌نه‌وه!!. دێن
زۆر بإ شه‌رمانه هه‌ولێر به شارێكی نێربازی ناونووس ده‌كه‌ن!!. ئه‌مه
ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ژیانیدا هه‌ولێری نه‌دیبایه‌و به خه‌ڵكی به ئه‌مه‌كی
هه‌ولێریش ئاشنا نه‌بوایه‌و هه‌ڵبه‌ت مامۆستای زانكۆش نه‌بوایه. ره‌نگه
هێنده به هه‌ندمان هه‌ڵنه‌ده‌گرت. به‌ڵام مامۆستا رێبوارێك كه له
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری نه‌ك هه‌ر ته‌نها خه‌ڵكی هه‌ولێر. به‌ڵكو له زۆربه‌ی
رۆشنبیرانی شاری هه‌ولێر موسته‌فید تر بووه و خێرێكی زۆری له‌ناو ئه‌م
شاره بینیوه. دیسان پیرۆزی بیُت. بۆیه نه‌ده‌بوو ئه‌وه‌نده بإ ئه‌مه‌ك
بوایه. ئه‌مه ئه‌گه‌ر هه‌ولێرییه‌ك نیوه‌ی ئه‌و خێر‌و بێره‌ی سیوه‌یلی له
هه‌ر شارێكی دیكه بدیبوایه. هه‌رگیز له بیری نه‌ده‌كردو. هه‌میشه‌ش خۆی
به قه‌رزاری ئه‌و شاره ده‌زانی.
له‌گه‌ڵ هه‌موو
ئه‌وانه‌شدا ئه‌گه‌ر مامۆستا رێبوار كردار‌و گوفتاری یه‌ك بوایه‌و وه‌ك
رۆشنبیرێكی سه‌ربه‌خۆو نیشتمانپه‌روه‌ر بدوابایه. من یه‌كه‌م كه‌س ده‌بووم
كه رێزێكی زۆر تایبه‌تیم بۆی ده‌بوو. من یه‌كه‌م كه‌س ده‌بووم كه
پشتگیریم لێده‌كرد. به‌ڵام یه‌كێك كرداری هه‌ر زۆر دژه گوفتاری بێ. هه‌موو
هه‌وڵێكی بۆ ئه‌وه بێت به‌رپرسیارییه‌تێكی دیكه‌ی له ئێستا گه‌وره‌تر
وه‌ربگرێت. رۆژانه له هه‌وڵی ئه‌وه دابێت زیاتر خۆی قه‌ڵه‌و بكات و
مه‌وقیعێكی مومتاز وه‌ربگرێت (كه هه‌ر چه‌ندی ده‌كات نایده‌نێ) ئه‌وا
له‌لای من ئه‌گه‌ر قسه‌كانیشی جوان بن وه‌ك گوڵێكی جوانی له نایلۆن دروست
كراوی بێ بۆنن. له‌لای من وه‌كو دارێكی بێ سێبه‌رن. وه‌كو. . . . . .
وه‌كو. . . . .
سیوه‌یلی مادامه‌كی
ئه‌وه‌نده به‌رد ده‌گرێته خه‌ڵكی. قه‌ت نه‌ده‌بوو له خانووێكی به
شووشه‌و كریستال دروستكراو دابنیشێ!! قه‌ت نه‌ده‌بوو كه برِوانامه‌ی
ماسته‌ری هه‌یه. جارێك یاریده‌ده‌ری راگری كۆلیژی ئاداب بۆ كاروباری
كارگێرِی و جارێكیش یاریده‌ده‌ری راگری كۆلیژ بێت بۆ كاروباری زانستی. له
كاتێكدا هیچ كام له‌م دوو شوێنه هی ئه‌و نین. هی ئه‌و نین چونكه
یه‌كه‌میان بۆ كه‌س ناشێت كه خۆی به رۆشنبیر بزانێت و كه‌چی خه‌ریكی
رێكخستنی پۆلیسی به‌ر ده‌رگاو پرسگه‌و خاوێنكردنه‌وه‌ی ژوور‌و هۆڵه‌كان و
هه‌روه‌ها كرِینی كورسی و قه‌نه‌فه‌و. . . . هتد بێت!! كاری رۆشنبیر زۆر
له‌م شتانه گه‌وره‌تره. ئه‌م كارانه به كه‌سێكی زۆر ئاساییش ده‌كرێت!!
بۆ ئه‌وه‌ی دووهه‌میشیان ده‌توانم بڵێم گه‌وره‌ترین كۆلیژی ناو زانكۆی
سه‌لاحه‌دین كۆلیژی ئادابه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م زۆری و گه‌وره‌ییه‌شی بوو
كرا به دوو كۆلیژ. به‌هۆی ئه‌م گه‌وره‌ییه‌وه كۆمه‌ڵێك مامۆستای دكتۆر‌و
پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌رو پرۆفیسۆری تێدایه. بابایه‌كی وه‌كو رێبوار كه
ته‌نها ماسته‌ری هه‌یه. چۆن رێگه‌ی به‌خۆیدا له‌نێو ئه‌و مامۆستایانه
ببێت به یاریده‌ده‌ری راگر بۆ كاروباری زانستی. له كاتێكدا وه‌ك وتم
پرۆفیسۆرو پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ری زۆری تێدایه كه رێبواریش وه‌كو من
باشتریش ده‌یانناسێ. ئه‌مه ره‌فتاری كه‌سێكی ره‌خنه‌گره. ؟!
دیاره نابێت. له
ئاست گوناهه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردیش بێده‌نگ بین. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
كوردییه‌ی وای له‌و شاره كرد. چی خه‌ڵكی سه‌ر سنووره‌كان هه‌بوو هێنایه
ناو جه‌رگه‌ی شاری هه‌ولێر. ئاخر به هه‌موو پێوه‌رێك ده‌بوایه
كۆمه‌ڵگایه‌كی جوانیان (ئه‌گه‌ر له دووره شاریش نه‌بوایه له نزیك
شاریان) بۆ دروست بكرابوایه. نه‌ك ناو جه‌رگه‌ی بازارِی هه‌ولێر ئاپۆرِه‌ی
بێت له خه‌ڵكی لایده.
گوناهێكی دیكه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئه‌وه بوو. له جیاتی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی هه‌ولێر
ئه‌وانه‌ی كه له رێگای كوردایه‌تییه‌وه دروست بوون و قوربانیان دا‌و.
شه‌ونخونیان چێشتووو خۆشه‌ویستی ئه‌و شاره‌شن. كه‌چی زۆر به
ئاسانیفه‌رامۆشیان ده‌كه‌ن. په‌راوێزیان ده‌كه‌ن. كه‌چی دێن زۆر پوخته
خه‌ڵكی كۆنه جاش و كۆنه به‌عسی و كۆنه ره‌فیق و كۆنه ئه‌نفالچی و. . .
كۆنه. . . . . دێننه پێش و پێگه‌و جێگه‌یه‌كیان پێ ده‌به‌خشن كه زۆر زۆر
له جێگه‌و پێگه‌كه‌ی جارانی به‌عس باشتر بێت!! ئاخر زۆر تاوانبار هه‌ن له
سه‌رده‌می به‌عس تاوانبار بوون. ئه‌نفالچی بوون. ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی
خه‌ڵكیان دا بوو. كه‌چی له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌رزكرانه‌وه. له
به‌عس باشتر یارمه‌تیان دان. ئه‌مه‌ش روویه‌كی دیكه‌ی ئه‌و ناهه‌قیه‌یه
كه ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌كرێت.
یارییه‌كی
زۆر سه‌یره!!. بۆچی جاشه‌كانی خه‌ڵكی هه‌ولێر. به‌عسیه‌كانی هه‌ولێر.
ئه‌نفالچیه‌كانی هه‌ولێر. ده‌كرێن به واجیهه‌ی ئه‌و شاره‌و ئیبراز ده‌كرێن
و پشتیان ده‌گیرێت و یارمه‌تیان ده‌درێت
(ئه‌مه لوغزێكه‌و پێویسته رووی راستییه‌كان ئاشكرا بكرێن)
ئاخر ئه‌نفالچی كه‌ی نوێنه‌ری هه‌ولێره. له
كاتێكدا هه‌ولێر دڵی راپه‌رِین و شۆرِشه‌كانی كورد بووه.
پێشمه‌رگه‌كانی هه‌ولێر نموونه‌ی گیانفیدایی شاره‌كه‌و ته‌نانه‌ت
كوردستانیش بوونه. كی لاری له‌م قسانه‌م هه‌یه. تا ده‌یان نموونه‌ی
گیانفیدایی ئه‌و شاره‌ی به روودا بده‌م. كه داستانی زۆر مێژووییان
تۆماركردووه. له‌به‌ر ئه‌وه خه‌ڵكی ره‌سه‌نی هه‌ولێر ناهه‌قی نییه وه‌كو
پشكۆی ژێر خۆڵه‌مێشی لێ بێت. ده‌سووتێ زۆر به هێمنی ده‌سووتێ.
ناهه‌قی نییه نامۆیی
له ناو گه‌رِه‌كه‌كه‌ی خۆیشی بكات. كاتێ ده‌بینێ دراوسێكه‌ی تا دوێنێ راوی
پێشمه‌رگه‌ی ده‌كردو كه‌چی ئێستاش هه‌ر ئه‌و گه‌وره‌و سه‌ردارو سه‌روه‌ری
گه‌رِه‌كه!
فه‌رموون لێم بپرسن
بڵێن كوا شتی وا هه‌یه؟. تا له‌م باره‌یه‌وه یه‌ك ده‌رزه‌ن نموونه‌ی
زیندووتان پێشكه‌ش بكه‌م. ته‌نانه‌ت زۆرجار ئه‌م قسانه‌م. رووبه‌رِووش
له‌گه‌ڵ هه‌ندێك به‌رپرسان كردووه‌و له‌م باره‌یه‌وه گومرگانه‌شم داوه.
به‌ڵام ویژدانم ئاسووده‌یه. چۆن ده‌كرێ جاشێك ببێته حاكمی شوێنی له
دایكبوونم و حوكمی ئه‌و شوێنه‌م بكات؟!
ئه‌م پرسیاره‌ی من
ئاراسته‌یه بۆ خودی ده‌سه‌ڵاتی كوردی. فه‌رموو با له ئیمرِۆوه
لێكۆلێنه‌وه‌یه‌ك له‌م باره‌یه‌وه بكات و لاپه‌رِه‌یه‌كی نوێ
هه‌ڵداته‌وه. چونكه ناكرێ خه‌ڵكی هه‌ولێر
هێنده خۆیان به مه‌غدوور بزانن. به شێوه‌یه‌ك وا هه‌ست بكه‌ن كه
ئه‌سڵه‌ن ئه‌و شاره هی ئه‌وان نییه. هه‌ڵبه‌ت له رووی
ده‌روونیشه‌وه به‌رده‌وام تووشی ئازار‌و شڵه‌ژان و. . . و. . . و
ده‌بنه‌وه. كه‌چی رێبواره فه‌ندییه‌ك سه‌رباری ئه‌م هه‌موو ئازار‌و
موعاناته به سوێیه‌ی خه‌ڵكی هه‌ولێر. دێت شاره‌كه به كولتوورێكی
نێربازی له قه‌ڵه‌م ده‌دات. ئه‌مه هه‌ڵه نییه. به‌ڵكو ئه‌مه تاوانه.
تاوانێك وه‌ك ئه‌وه‌ی له مانگی ره‌مه‌زاناو له رۆژی هه‌ینی دا‌و. له ماڵی
خوادا (مزگه‌وت) بێیت زینایه‌ك بكه‌یت یان شه‌ریكێك بۆ خوا دروست بكه‌یت.
ئه‌م تاوانه به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی چه‌ند زه‌به‌لاحه. لای
مرۆڤدۆستانیش به‌گشتی و لای خه‌ڵكی ره‌سه‌نی شاری هه‌ولێریش ئه‌وه‌نده
گه‌وره‌یه.
من گومانم هه‌یه
كه دوورنییه سیوه‌یلی هان درابێت. ئه‌گینا چ ئه‌زموونێكی ئه‌وتۆی له‌م
شاره دێرینه نییه. چه‌ند ساڵێكه له هه‌ولێره كه له په‌نجه‌ی
ده‌ستێك تێپه‌رِ ناكات. ئه‌ی چۆن ئاوا به ره‌هایی قسه ده‌كات؟!.
به‌داخه‌وه.
رۆشنبیرانی هه‌ولێریش تائێستا نه‌بوونه‌ته هێزێكی یه‌كگرتوو. هێشتا
ئه‌وانیش پارچه پارچه‌ن. بۆیه حسابێكی خراپیان بۆ ده‌كرێت. تا ئێستا
له‌سه‌ر دوو بابه‌تی پێویست قسه‌ی خۆیان نه‌كردووه. ئه‌گه‌ر هه‌وڵێكیش
هه‌بێت زیاتر هه‌وڵی تاكه كه‌سیی بووه. ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا گرفتێكی
دیكه‌یه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر تا ئه‌مرِۆش ماڵی رۆشنبیرانی هه‌ولێر وابووبێ.
پێم وایه پێویست ده‌كات ئیتر ئه‌وانیش له‌مه‌ودوا ئاڵوگۆرِی بیرورِایان
له‌ناودا بكرێ. جا ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نووسه‌رانی هه‌ولێر به‌م كاره
هه‌ڵبستێت. پێم وایه خراپ نییه. ئه‌گینا ناچار زه‌رووره‌تی دۆخه‌كه
ئه‌وه ده‌خوازێ. گرووپی به‌هێز دروست ببێت. كه بتوانن له‌كاتی پێویستدا
قسه‌ی خۆیان بكه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی كوردیش ناچار بكرێت گوێیان لێ رابگرێت.
كه‌واته ئه‌گه‌ر دوێنێ زووبوو. سبه‌ش دره‌نگه. با ئه‌مرِۆ به‌جدی بیری لێ
بكه‌ینه‌وه‌و هه‌نگاوی بۆ بهاوێین.
له راستیدا زۆرم
مابوو ده‌رهه‌ق به مامۆستا رێبوار بیڵێم. به‌ڵام ئێمه‌ی هه‌ولێری.
هه‌میشه دڵمان فراوان بووه‌و زۆرجاران چاومان له‌و جۆره غه‌درانه‌ش
پۆشیوه كه به‌رامبه‌رمان كراوه. به‌ڵام كه لێی رژاوه‌ته‌وه
به‌رگرییه‌كی زۆر بێ وێنه‌مان كردووه. مێژووی شه‌ش هه‌زار ساڵ پێش ئێستا
تا ئه‌مرِۆ دونیایه‌ك حه‌قیقه‌تی جوان و دروستیان هه‌ڵگرتووه. ده‌كرێ
رێبوار سوودیان لێ وه‌ربگریت.
ئیتر ئه‌گه‌ر كولتوری
هه‌ولێر نێربازییه. ئه‌دی خێره مامۆستا رێبوار هات له‌ناو ئه‌م كولتووره
نیشته‌جێ بوو! ئه‌مه‌یان پرسیاره هیوادارم وه‌ڵامی هه‌بێت. چونكه ئێمه‌ی
خه‌ڵكی ئه‌م شاره به‌م كولتوره‌مان نه‌زانیوه بۆیه هیوادارم سیوه‌یلی
چۆنیه‌تی پێزانینی خۆی به‌م كولتووره‌و ئاشنابوونی به‌م كولتووره‌مان له
تۆژینه‌وه‌یه‌كدا بۆ روون بكاته‌وه!!
|