كۆبونه‌وه‌ی 52 هه‌مین په‌رله‌مانی عێراق و داخوازه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ...
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
-
نامه‌یه‌كی كراوه بۆ به‌رِێزان: د. نه‌وزاد ساڵح رِه‌فعه‌ت. مهاباد شێخ
حه‌مه. فازڵ شێخ حه‌یده‌ر. مامۆستا رِه‌ئوف عوسمان له په‌رله‌مانی عێراق
هۆڵه‌ند
كۆبونه‌وه‌ی
52هه‌مینی په‌رله‌مانی عێراق له به‌رواری 8-8-2005 به‌سترا. كۆمه‌ڵێك
په‌رله‌مانتاری به‌رِێزی كورد له‌و كۆبونه‌وه‌یه كۆمه‌ڵێك داواكارییان
خسته به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق. كه ئه‌مه جگه له ده‌ست خۆشی هیچی
دیكه قه‌بوڵ ناكات. به‌لإم جێی خۆیه‌تی ئێمه‌ی گه‌لیش چه‌ند پرسیارێك
بخه‌ینه به‌رده‌م ئه‌و نوێنه‌رانه‌مان له په‌رله‌مانی عێراق. كه وا پێی
ده‌چێت زۆر ئاگاداری كوردستان نه‌بن؟ یان هه‌ر له دوره‌وه ناوی
هه‌ڵه‌بجه‌یان بیستبێت؟. یاخود پێیان وا داخوازه‌كانی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه
ته‌نها له به‌غدا دابین ده‌كرێت. به مه‌بده‌ئی پادار بگره بێ پا هی
خۆمانه ده‌جوڵێنه‌وه. واته ئه‌وه‌ی له كوردستان بۆ به‌رپرسان. سواڵێك
له به‌غدا بۆ هه‌ڵه‌بجه.
به‌رِێزان خه‌ڵكی
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ك پاش 14 ساڵ له ئازادی كوردستان هێشتا بۆ دابین كردنی ده‌م
په‌رِیًك بۆ شاره‌كه‌یان ئاهو ناڵه‌یانه تا رِزگارییان بێت له‌و هه‌موو
زبڵ و پیساییه‌ی شاری داگرتووه. له كاتێكدا به‌رپرسان به‌قافڵه دوا
مۆدێلی ئۆتۆمۆبێل حیمایه‌یانه. خوا نه‌بێت كه‌س نازانێت ماركه‌یان
چییه؟؟. خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ك هاواریانه بۆ بۆرِییه ئاوێك تا رِزگاریان
كات له بێ ئاوی و خواردنه‌وه‌ی چڵكاو. له كاتێكدا به‌رپرسان هه‌موو خانوی
گه‌شتیارییان له سه‌یرانگاكان بۆ رِابواردن دروست كردووه. ژماره‌ی
قوربانییانی رِێگای هه‌ڵه‌بجه زیاتره له قوربانییانی چه‌كی كیمیاوی. له
كاتێكدا له كوردستان چه‌ندین رِێگا دروست كراوه ته‌نها بۆ به‌رپرسانه.
برینداره‌كانی هه‌ڵه‌بجه ئێستاش به ئێشی برینه‌وه خۆزگه به مه‌رگه
خوازن. كه‌چی سه‌فه‌ری به‌رپرسانی كورد بۆ رِابواردن له هانده‌ران له
چوونه سه‌ر ته‌والێت ساناتره.
14 ساڵه هه‌زاران
به‌رپرسی گه‌وره‌و مام ناوه‌ندی وه‌ك حووت هه‌ر یه‌كه‌یان چه‌ندین
به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه پێویستییه‌تی له خه‌رجی مێزو رِابورادنی
شه‌واندا خه‌رجیان كرد. كه‌چی ئێستا ئێوه به بان ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و
سامانه‌ی كوردستانه‌وه. به بان وه‌رگرتنی 17% داهاتی عێراقه‌وه. ده‌رِۆن
داوای ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه له په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن؟.
ئه‌مه له قاقای پێكه‌نین و قوَپی گریان هیچی دیكه هه‌ڵناگرێت.
17 ساڵه به ناو
هه‌ڵه‌بجه‌وه له‌م سه‌ر بۆ ئه‌و سه‌ر جیهانه‌وه سواڵ ده‌كرێت. كه‌چی
خه‌ڵكه‌كه‌ی قله پشقلێك خێریان لێی نه‌بینی.
ئه‌گه‌ر ئێوه
به‌هه‌ق له گه‌ڵ خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌دان. ئه‌وه‌ی كوردستان هه‌ر با بۆ
ئه‌وانه بێت ئێستا ده‌یخۆن. فه‌رموون لیستی كورد له په‌رله‌مانی عێراق
10% داهاتتان له په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و دادگایی كۆمپانیا بیانییه‌كان
ته‌رخان بكه‌ن. به په‌رله‌مانتارانی كوردستانیشه‌وه. به‌لإم ده‌زانم نه‌ك
67 ملیۆن دینار 67 ترلیۆنیش وه‌رگرن یه‌ك فلسی له هه‌ڵه‌بجه خه‌رج
ناكه‌ن. قسه‌كانیشتان هه‌ر بۆ ئیستهلاكی ناوخۆییه.
ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه
ئه‌و داواكارییه‌شتان بۆ ئه‌وه بێت له‌مه‌ش ئه‌گه‌ر به ده‌ست هات. تا
ده‌گاته خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه به ده‌ردی سه‌مادی كیمیاوییه‌كه بچێت.
له‌وه‌ش زیاتر چاوه‌رِوان ناكرێت.
9-8-2005
|