په‌یامی
پیرۆزبایی
به‌ڕێز/ كاك عومه‌ر
فارس
به بۆنه‌ی
تێپه‌ڕبوونی شه‌ش سال له ته‌مه‌نی په‌ڕ خزمه‌ت و شكۆمه‌ندی كوردستان
نێته‌وه به گه‌رمی پیرۆزبایی له به‌ڕێزتان و هه‌موو ئه‌و خاوه‌ن پێنوسانه
ده‌كه‌م كه له پێناو بڕه‌ودان به بزاڤی ئازادی ڕاده‌ربڕین و بونیادنانی
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراسی شارستانی خامه‌كانیان له‌م بواره‌دا خسته‌وه‌ته
گه‌ڕ. بێگومان كوردستان نێت ئه‌مڕوكه سه‌كۆیه‌ک و كه‌نالێكی ئازادی بزاڤی
ڕوژنامه‌وانی و ڕوشنگه‌ری نێو كومه‌ڵگای كوردییه كه توانیویه‌تی پێگه‌ی خۆی
له‌م ڕیره‌وه‌دا بسه‌لمێنێت. له‌م سۆنگه‌یه‌وه و له ڕیگه‌ی به‌ڕێزتانه‌وه
پێشنیار ده‌كه‌م كه هه‌وڵ بدرێت كه‌م تا زۆر نوسه‌رو خاوه‌ن خامه
به‌ڕێزه‌كان بتوانن به بابه‌تی زانستی و ئه‌كادیمیانه به‌شداری زیاتر بكه‌ن
چونكه پێم وایه ئیمه له پال ڕه‌خنه‌گرتن و په‌نجه‌دانان له سه‌ر
كه‌موكۆڕیه‌كانی كۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌ڵاتی كوردی پێویسته هه‌نگاوه‌كان له‌م
ڕیره‌وه‌دا كاراتر بكریت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت كۆمه‌لگه‌یه‌ك و نه‌وه‌یه‌كی
هوشیارو په‌ڕ چه‌ك به زانیاری زانستی و مێژووی و ڕوشنبیری نه‌ته‌وه‌یی
بونیادبنین.
له كۆتاییدا هه‌ر
ته‌مه‌ن درێژ و سه‌ركه‌وتوو بن بۆ زیاتر خزمه‌ت كردنی كوردوكوردستان.
پارێزه‌ر/ هه‌ڵكه‌وت
حیكمه‌ت مه‌لاعلی
سوێد.
|