دیـــدگـــــا. .  (ڕه‌گه‌ز ڕه‌شید) ده‌ینوسێت. .

 

با یۆتۆپیای ئاینی له‌ زانكۆ ده‌ركه‌ین

 

 له‌سه‌ده‌ی چوارده‌م زانكۆی سۆربۆن له‌ فه‌ره‌نسا. له‌ بڕیارێكدا ده‌سه‌لاَتی كه‌نیسه‌ له‌ زانكۆكه‌ی وه‌ده‌رده‌نی و سیسته‌می خۆی له‌ سیسته‌مێكی ئاین ده‌سه‌لاَتیه‌وه‌ ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ سیسته‌مێكی مه‌ده‌نی. ئه‌مه‌شیان له‌ كاتێكدا ده‌بێت كه‌ ده‌سه‌لاَتی ئه‌وسای كه‌نیسه‌ له‌ فه‌ره‌نسا ده‌سه‌لاَتی یه‌كه‌مه‌و تاكه‌ وه‌لاَمی ڕه‌هایه‌ بۆ گشت كێشه‌ كه‌لتوریو سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان و له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لاَتی كه‌نیسه‌ هیچ بریارێك ده‌رناكرێت. . سه‌ره‌تا ئه‌و بریاره‌ بۆ ده‌سه‌لاَتی كه‌نیسه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی توڕه‌یی و ده‌كه‌وێته‌ كێشه‌ له‌گه‌ڵ زانكۆی سۆربۆن. ئه‌مه‌شیان له‌به‌ر دوو هۆكار. یه‌كه‌میان تێك شكاندنی غروری كه‌نیسه‌یه‌و فه‌رامۆش كر دنی ته‌فسیری ئاینی و مژده‌ی به‌هه‌شته‌ كه‌ ئایین هه‌ڵی. گرتووه‌. دوه‌میشیان درووست بوونی نه‌وه‌و هزرێكی دیكه‌ی جیاوازه‌ له‌ هزری ئایینی كه‌ ده‌سه‌لاَتی كه‌نیسه‌ پێی وابوو ده‌بێته‌ هۆی له‌كاركه‌وتنی ده‌سه‌لاَته‌كه‌ی و پوچ بوونی شته‌ پیرۆزه‌كان. به‌لاَم دواجار زانكۆی سۆربۆن وێرای ئه‌و هه‌موو فشاره‌ی كه‌نیسه‌. ده‌سه‌لاَتی كه‌نیسه‌ له‌ زانكۆ وه‌ده‌رئه‌نی و دواتریش وورده‌ وورده‌ له‌یاساكانی مه‌سیحیه‌ت پاشه‌كشی ده‌كاو ده‌بێته‌ پێگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و ئه‌و زانكۆیه‌ی لێدێته‌ به‌رهه‌م كه‌ ئه‌مڕۆ كتێبخانه‌كه‌ی گه‌وره‌ترین لێكۆلینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فیو سیۆسۆلۆژی و و هونه‌ری. . . . . تاد ده‌گرێته‌ خۆ.

 ئه‌وه‌ی له‌ پشت ئه‌و نمونه‌وه‌ جێده‌مێنی گوناحی زانكۆكانی كوردیه‌. كه‌ له‌سه‌ده‌ی بیستو یه‌كه‌م و له‌نێو ئه‌و هه‌موو گۆرانكاریانه‌ تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ ئاین له‌ نێو هاوكێشه‌ی مه‌نهه‌ج بباته‌ ده‌ری و ئه‌و پاڵه‌وانه‌تیانه‌ ئه‌خوێنی كه‌ بۆنی پیرۆزیان لێدی و تیایدا حه‌رامترین بۆچوون ئه‌و دیدره‌خنانه‌یه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئاین له‌ دایك ده‌بن. له‌ كاتێكدا له‌ دونیا مه‌نهه‌جی به‌ ئایدۆلۆژی كردن و گێرانه‌وه‌و دروست كردنی پیرۆزی كۆتاییان پێهاتووه‌. . ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ نمونه‌ی مامۆستا هه‌یه‌ تا ئێستاش له‌ ژووری موحازه‌ره‌كان چاوه‌ریی (محه‌مه‌د مه‌هدی) ئه‌كاو ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ئه‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت رۆژێك دابێت حوكمی ئیسلام رابه‌رایه‌تی زانكۆ بكا و پاش ئیسلام هه‌موو مه‌نهه‌جێك به‌ به‌تاڵ و پوچ ده‌ژمیری. . ئه‌وه‌ش كه‌ له‌پشتی ئه‌و نمونه‌ دژوارانه‌ له‌ دایك ده‌بێت دروست كردنی عه‌قڵیه‌تێكی دۆگماو ئاماده‌ باش بوونه‌ بۆ باوه‌ڕ بوون به‌ تیرۆر. ئه‌گین ده‌بێت حیكمه‌ت له‌وه‌ چی بێت كه‌ به‌شێكی گه‌وره‌ی تۆره‌كه‌ی شێخ زانا قوتابی و ده‌رچوو مامۆستای زانكۆن؟؟

بۆیه‌ش به‌ بڕوای من بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆ و پرۆسه‌ی خوێندن له‌و ولاَته‌ بتوانێت رووبه‌ڕووی تیرۆر ببێته‌وه‌و ببێته‌ زانكۆیه‌ك هه‌ڵگری دیدێكی مه‌عریفی و لۆژیكی بێت و په‌یامی ریفۆرم خوازی هه‌ڵگرتبێت و. ببێته‌ پێگه‌یه‌ك بۆ كوشتنی عه‌قڵیه‌تی تیرۆریزم. ده‌بێت سه‌ره‌تا له‌ كوشتنی ئه‌و پاڵه‌وانانه‌ ده‌ست پێبكات كه‌ له‌ مه‌نهه‌جی خوێندن بونه‌ته‌ كاریزماو هه‌میشه‌ وه‌ك پیاوی پیرۆز ده‌خوێندرێن و ئه‌و تێڕوانانه‌ بخرێنه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ كه‌ مژده‌ی به‌هه‌شتیان هه‌ڵگرتووه‌و جه‌هه‌نه‌م ده‌به‌خشنه‌ ئه‌وی تر. . واته‌ كاتێك زانكۆ نه‌یتوانی په‌یامی ئاین له‌ په‌یوه‌ندی گه‌ردونی و ره‌هایی حوكم بگوازێته‌وه‌ بۆ په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و خوا. . ئه‌گه‌ر زانكۆ نه‌یتوانی خۆی داماڵێت له‌ دروست كردنی پاڵه‌وان و موقه‌ده‌س كردنی مێژوو. ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی مێژوو له‌ هاوكێشه‌ی ریفۆرم خوازیه‌وه‌ ده‌ربێنی و گۆرانكاری به‌سه‌ر ئه‌و مه‌نهه‌جه‌ بهێنی كه‌ تۆقێنه‌وره‌و توندڕه‌وه‌ی به‌رهه‌م دێنی وئاین به‌ ئایدۆلۆژیا پێناس ئه‌كات (كه‌ هه‌موومان ئه‌زانین له‌سه‌رده‌می به‌عسه‌وه‌ بۆ خزمه‌ت كردنی خۆی و دروست كردنی نه‌وه‌یه‌كی ترسنۆك و بێده‌نگ له‌دایك بووه‌) . دواجاریش نه‌یتوانی جه‌ده‌ل له‌ نێوان ئاین و مژده‌ی به‌هه‌شتیو به‌جه‌هه‌نم بوون چی بكات. ئه‌وا زا نكۆ با خۆی له‌نێو دروشمی مه‌عریفه‌و نوی بوونه‌وه‌ ده‌ربێنی و چاوه‌ریی به‌رهه‌می تر بكات لێكچوو له‌گه‌ڵ تۆره‌كه‌ی شێخ زانا.

r_ragaz@yahoo. com