ده‌نگی تۆڵه ... خاڵه حه‌مه
ئاسمان ئه‌گری
خۆری سووتاو پرچی
ڕنی
پاساریه‌کان
چاویان لێ بوو
جه‌رگی (سه‌یوان)
یان چۆن ئه‌دڕی
خوێن جۆگه‌ی
به‌ست
شه‌هید ڕیز بوو
ده‌نگی تۆڵه له
ڕوویاندا
ئه‌هات ئه‌چوو. .
گیانی (18)
هه‌ژده زاوای به‌هار
(18) هه‌ژده
چر‌ای نه‌کوژاوه
بوون به هاوڕێی
پاساریه‌کان
به‌ره‌و ئاسمان
به‌ره‌و لای خوا
له‌به‌رزییه‌وه
له‌به‌رزی به‌رزی
به‌رزیه‌وه
له ژوورسه‌ری
تیشک و هه‌ورو
بارانه‌وه
ئه‌یانڕوانی
خۆفرۆشان
جه‌سته‌ی
(سه‌یوان) چۆن هه‌ڵده‌دڕن
ڕه‌گی
(ئه‌رخه‌وان) چۆن ئه‌بڕن
ئه‌یانڕوانی
دوژمنی گه‌ل وه‌ک
سه‌گی هار
ماندوو نابێ
له تف له جوێن
له په‌لامار
ئه‌یانڕوانی
(سه‌یوان) بێ
باک له‌زامی خۆی پێده‌که‌نی
کۆرپه‌ی شه‌وی
له باوه‌شیا ڕائه‌ژه‌نی
ئه‌ی ووت
ئاسمان نه‌که‌ی
بگری
ئه‌ی ڕۆژه‌که‌ی
سه‌ر کوردستان
پرچت نه‌ڕنی
چاوه‌ڕێ بکه‌ن بۆ
سبه‌ینێ
نه‌وه‌ی ئه‌م
ئازار‌و خه‌مه
چۆن برینم ساڕ‌ێژ
ئه‌که‌ن
چۆن دوژمنم سه‌ر
شۆڕئه‌که‌ن
چۆن ده‌ژمنم سه‌ر
شۆڕئه‌که‌ن.
کوردستان/سلێمانی/1983
تێبینی
ـــــــــ
* پێشکه‌شه به
رۆحه‌پاکه‌ی شه‌هیدانی (قڕگه) .
*ئه‌وڕۆژه‌ی ئه‌م
هۆنراوه‌یه‌م نوسی ده‌نگ وابوو که (18) هه‌ژده شه‌هیدن دروود له
گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان و ئه‌م قاره‌مانانه‌ی به ده‌ستی
خۆفرۆشی کورد شه‌هید کران. .