دیمانه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند
ئامانج
غازی.
. . ئه‌نجامدانی هه‌ڵکه‌وت زاهیر
هه‌ڵكه‌وت/
دوا هه‌واڵی هونه‌ری ئامانج غازی چییه؟
سه‌رقاڵی چ كارێكن؟
ئامانج
غازی/ دوای
چوارساڵ كاركردن له شاكارێكی به‌رزی هونه‌رمه‌ندی گه‌ل مامۆستا (تایه‌ر
تۆفیق) كه له ساڵی 1972دا له لایه‌ن كاك (ئه‌میر محه‌مه‌د كۆیی)
تۆماركراوه و له ئه‌رشیڤی كاك (جیهان به‌خش كۆیی) یه‌وه هه‌ڵگیرابوو.
توانیمان پاش ماندووبونێكی زۆر موزیكێژی پڕ به‌باڵای هه‌رسێ (مه‌قامی
به‌یات و سێگا و حیجاز) بۆ ئه‌و ده‌نگه ڕه‌سه‌نه دابنێن و ڕه‌چاوی كۆمه‌ڵێ
خاڵی بنه‌ڕه‌تی ڕه‌سه‌ن بكه‌ین هه‌ر له هه‌ڵبژاردنی ئامێره‌كانی وه‌كو
(شمشاڵ - باڵه‌بان - تار - جۆزه - عود - ساز) له‌گه‌ڵ ئاوێته‌كردنی
موزیكێكی دابه‌شكراو له‌سه‌ر شێوه‌ی موزیكی (بارۆك) . به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا
زۆر ڕه‌سه‌ن و به‌كارهێنانی چاره‌گه ده‌نگ و ده‌سكاریكردنی ئه‌و شوێنانه‌ی
كه تیایدا ده‌نگ نه‌گه‌یشتۆته ترۆپكی ئاداو به‌هه‌ند هه‌ڵگرتنی ئه‌و
داهێنانه‌ی (تایه‌ر تۆفیق) ی هونه‌رمه‌ند كه به‌بێ موزیك توانیویه‌تی به
چه‌ند شێوه‌شێوازێكی جیا له یه‌كتر مه‌قامێك ئاوا بكا‌و به‌م به‌رزی و
گه‌وره‌ییه‌وه ئه‌فراندنێكی تر بخاته سه‌ر خه‌رمانی گۆرانی كوردی. هه‌ر
له‌م ماوه‌ی دوایشدا بۆ ڕێزلێنان له ڕۆڵی گه‌وره‌ی (خاڵه سێوه) به‌رهه‌مێكم
له‌و چوار به‌رهه‌مه دانسقه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردوو سه‌ر‌له‌نوێ كاری
دابه‌شكردن و موزیكمان بۆ ئه‌نجام دا دیاره له هه‌ردوو ڕووی ناوه‌ڕۆك و
ڕوخساری كاره‌كانی هونه‌رمه‌ندانی پێشه‌نگ جۆره خه‌مۆكیه‌ك وا مانده‌گری كه
گوێ بیستی كاره‌كانیان ده‌بین له‌وه‌ی كه (تۆماركردن و ژه‌نین و بژه‌ن و
ته‌كنیكی كاره‌كان) نه‌گه‌یشتۆته ئاستی ده‌نگی هونه‌رمه‌نده‌كه بۆیه
ده‌كرێ وه‌كو پڕۆژه‌یه‌كی (هونه‌ری و زانستی) ئه‌م هه‌موو كارانه‌ی كاتی
خۆی له ستودیۆكانی ئێزگه‌ی كوردی (به‌غدا و كرمانشا و هه‌موو ئه‌و شوێنه
دووره ده‌ستانه‌ی كه به‌رهه‌مه‌كانیان لێوه تۆماركراوه) دووباره به به‌رگ
و موزیكێكی نوێخوازی پشت ئه‌ستووره به كه‌له‌په‌پوور و ڕه‌سه‌نایه‌تی
تۆماربكرێنه‌وه.
هه‌ڵكه‌وت/
به‌ڕێزتان و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك له چه‌ند چاوپێكه‌وتنێكدا باستان له
به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی مۆسیقایی كردوه. چی ده‌ڵێ له‌و باره‌یه‌وه؟
ئامانج
غازی/ ئه‌م
پرسیاره ئه‌وه‌نده هه‌ڵده‌گرێ كه باسی لێوه بكه‌ین و به‌ڕاشكاوی بڵێن؛
ئێمه وه‌كو كورد تا ئێستا شتێكی زانستی ئه‌بستراكتمان نییه وه‌كو موزیك كه
ناوی بنێن (موزیكی كوردی) هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان ته‌نیا باكگراوندی
گۆرانیه‌كانی دوێنی و ئه‌مڕۆن (كاری موزیكی بچوكمان هه‌ن كه زۆرینه‌ی هه‌ر
زۆریان ته‌نها له جۆڵه‌یه‌ك پێكهاتوون به‌ڵام شاكاری گه‌وره‌مان نییه
تابتوانین گفتوگۆكانمانی له‌سه‌ر بونیات بنێن. ئه‌مه له‌لایه‌ك. له‌لایه‌كی
دیكه‌وه كێ ده‌توانی بڕیاری سازدانی كۆنگره‌یه‌كی موزیكی كوردی له ئه‌ستۆ
بگرێ؟! ئه‌گه‌ر سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان بێ ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم؛
كه یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان به‌و شێوه پێوێسته به‌ده‌نگ ئه‌م
بانگه‌وازه نایه‌ن و كۆمه‌ڵێ هونه‌رمه‌ندی به‌ئه‌زموون به‌شداری ناكه‌ن.
ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كه‌می موزیكی كوردیش له لایه‌ن
یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانه‌وه پشتگیری بكرێ ئه‌وا به‌هه‌مان شێوه سه‌ندیكای
هونه‌رمه‌ندان وه‌كو پێویست به‌كاره‌كانی خۆی هه‌ڵناسێ و به‌ڕاشكاوی له
هه‌ردوو باره‌كه‌دا كۆنگره‌كه به‌ئیفلیجی له دایك ده‌بێ و به‌یاننامه‌كه‌ش
نه‌ك هه‌ر جێ به‌جێ ناكرێ به‌ڵكو ده‌بێته هۆی له ده‌ستدانی كۆمه‌ڵێ
ده‌سكه‌وتی هونه‌ریش بۆیه پێویسته له‌سه‌ره‌تا هه‌موو هه‌وڵه‌كان له
پێناوی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بێ و لایه‌نێكی بڕیارده‌ر
هه‌بێ كه ده‌سنیشانی ئه‌و هونه‌رمه‌ندان و ئه‌و خاڵانه بكات كه ده‌بنه
ته‌وه‌ری گفتوگۆ به‌لایه‌نی كه‌م ده‌بێ (6 مانگ تا یه‌ك ساڵ) ماوه بدرێ
به‌به‌شداربوان تا بتوانن به‌چاكترین شێوه ئاماده‌بن له‌م كۆنگره‌یه و
دواتریش هه‌ر له باخچه‌ی ساوایانه‌وه بگره تا ده‌گاته گشت دام و ده‌زگا
هونه‌ری و په‌روه‌رده‌یی ده‌بێ له ژێر سێبه‌ری بڕیاره‌كانی ئه‌م كۆنگره‌یه
په‌یڕه‌وپڕۆگرامی خۆیان دروستبكه‌ن
هه‌ڵكه‌وت/
چۆن ده‌ڕوانیته هونه‌ری مۆسیقای كوردی به‌گشتی؟
ئامانج
غازی/ به‌گشتی
كۆمه‌ڵێك هه‌وڵی تاكه كه‌سی هه‌ن كه ده‌یانه‌وێ شتێ بۆ پیرۆزی موزیكی
كوردی بكه‌ن به‌ڵام. . . به‌ڕاشكاوی و به‌تایبه‌تیش ده‌ڵێم شتێ نییه وه‌كو
میتۆدێك یان په‌یڕه‌وێك یاخود بابه‌تێك كه موزیكی كوردی به‌خۆوه بگرێ و
ناكرێ به‌و هه‌وڵانه بگوترێ (هونه‌ری موزیكی كوردی) كه پاڵپشت نین بۆ
دروستبوونی قوتابخانه‌یه‌كی موزیكی كوردی!!
هه‌ڵكه‌وت/
كاره هونه‌ریه‌كانی تاراوگه و كوردستان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
ئامانج
غازی/ كۆمه‌ڵێ
ستایلی جیاجیا لێره‌و له تاراوگه هه‌ن و موزیكی كوردیش هه‌ر ئه‌و كاره
ڕه‌سه‌نه كه پێش هه‌شتا ساڵ كاری له‌سه‌ر كراوه. گێره‌شێوێنیه‌ك به‌دی
ده‌كرێ. كه زیاتر لاسایی موزیكی بێگانه به كوردی لێوه ده‌تكێ. به‌ڵام
به‌بڕوای من ئه‌م جۆره كارانه هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌و تۆیان به‌سه‌ر هێڵی
ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌وه نابێ كه ئێستا ده‌یانه‌وێ دوور له ڕاگه‌یانده‌كانی
و میدیاكانی كوردستانی و جیهانی شاكاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌ڵكه‌وت/
ئاستی زانستی هونه‌ری گۆرانی بێژی كورد چۆن ده‌بینی وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی
مۆسیقی؟
به‌گشتی ئاستی
هونه‌ری و زانستی گۆرانیبێژه‌كانمان ده‌رباره‌ی ئه‌لف و بێ ی موزیكی له
ئاستی پێویست دانی یه‌وه به‌ده‌گمه‌ن گۆرانیبێژێ ده‌بینی كه مانگی جارێك
پڕۆڤه‌و ڕاهێنان له‌سه‌ر بابه‌تی (Solvege)
باكت. مه‌ترسیدارترین خاڵیش كه تا ئێستاش له‌گه‌ڵا‌بێ چاره‌سه‌رنه‌كراوه و
زۆرینه‌ی هه‌ر زۆری گۆرانیبێژه‌كانمان شاره‌زای چینه ده‌نگی خۆیان نین و
نازانن چونكه هه‌ر بابه‌تێكی گۆرانی ئه‌گه‌ر له چینه ده‌نگی خۆیه‌وه
نه‌گوترێ ڕه‌نگه به‌ها پڕ داهێنان و جوانیه‌كه‌ی خۆی له ده‌ست بدا وه‌كو
ئه‌وه‌ی كه گۆرانییه‌ك له مه‌قامی (نه‌هاوه‌ند) ه‌وه یه‌كسه‌ر بۆ خاتری
ئه‌وه‌ی كه گۆرانیبێژه ناتوانێ ئادای بكات بگۆڕێ بۆ مه‌قامی (عه‌جه‌م) .
جا تۆ لێره‌دا سه‌یری ئه‌و گۆڕانكارییه پڕ كاره‌ساته بكه له تۆنه‌كانی
هه‌ردوو مه‌قامه‌كه ئێنجا بۆت ده‌رده‌كه‌وێ كه ئێمه له‌و بابه‌ته‌دا چه‌ند
كڵۆنین!!
هه‌ڵكه‌وت/
ڕای به‌ڕێزتان چییه سه‌باره‌ت به‌م هونه‌رمه‌ندانه:
له‌یلا فه‌ریقی.
مه‌رزییه فه‌ریقی. ئه‌یوب عه‌لی. عه‌دنان كه‌ریم. به‌هجه‌ت یه‌حیا. ئالان
عومه‌ر. زیاد ئه‌سعه‌د. زه‌كه‌ره‌یا و نه‌جمه‌دین غوڵامی.
له‌یلا فه‌ریقی/ كاتی
ئه‌وه هاتووه (ستایل) ی خۆت ده‌ستنیشان بكه‌یت.
مه‌رزییه فه‌ریقی/
له‌مه‌ودوا به‌و زمانه گۆرانی بڵێ كه خۆت مه‌به‌ستته بیگه‌یه‌نی
ئه‌یوب عه‌لی/ ئه‌م
ده‌نگه پڕ حوزنه هه‌ر قابیلی موزیكێكی ڕه‌سه‌نی كوردییه پاڵپشتی بێ!!
عه‌دنان كه‌ریم/
ئه‌وه‌ی له دڵی (عه‌دنان) ی هاورێما هه‌یه خۆزگه له دڵی هه‌موو
هونه‌رمه‌ندێكا ده‌بوو!!
به‌هجه‌ت یه‌حیا/
تاكه‌ی دووریی له دۆست و خۆشه‌ویستان و ته‌موورو گه‌ڕیان و سازه
بێنازه‌كه‌ت.
ئالان عومه‌ر/
ئه‌گه‌ر چینه ده‌نگی (می) واته پۆسه‌لێك گۆرانی پچڕێ دڵینام زۆر
سه‌ركه‌وتوو تر ده‌بی!
زیاد ئه‌سعه‌د/ ئه‌و
بوركانه‌ی له هه‌ناسه‌تدا هه‌یه حه‌یفه له تاراوگه به‌هه‌ده‌زبچێ تازووه
وه‌ره‌وه
زه‌كه‌ریا/ گوێ به
ململانێ ی نێو هونه‌رمه‌ندان مه‌ده. گرنگ ئه‌وه‌یه له داهاتوودا شتێ بۆ
مێژوو تۆماربكه‌یت.
نه‌جمه‌دین غوڵامی/
ئه‌و ڕۆحه سوكه‌ڵانه‌ت به‌رگه‌ی ئاوازی ده‌هۆڵی و خێرا ناگرێ. زۆر حه‌ز
ده‌كه‌م بگه‌ڕێته‌وه باوه‌شی (نالی و مه‌نزڵگای وه‌فایی) ئه‌وێ شوێنی
داهێنان و ئاوازه دڵفڕێنه‌كانی تۆن.
هه‌ڵكه‌وت/
لاوازی گۆرانی كوردی ئه‌م سه‌رده‌مه چۆن ده‌بینیت؟
ئامانج
غازی/
یه‌كه‌مین خاڵی هه‌ڵاساوی لاوازیی گۆرانی كوردی له ڕووی (ده‌ق - ئاواز -
ده‌نگ - موزیك و دابه‌شكردن - تۆماركردن) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی پسپۆڕی
له كاره‌كاندا به‌واتایه‌كی تر (ده‌نگ) له ڕووی
هه‌ڵكه‌وتنه‌وه جیاوازه و له ڕووی چینه ده‌نگیشه‌وه له مرۆڤێك بۆ
مرۆڤێكی تر ده‌گۆڕێ. له‌لای ئێمه هه‌موو گۆرانیبێژه‌كان به‌جیاوازی گۆرانی
و هه‌موو جۆره‌كانی هه‌ر هه‌موویان ده‌ڵێنه‌وه (گۆرانی سۆزدار - گۆرانی
نیشتمانی - سروودی نه‌ته‌وه‌یی - گۆرانی مناڵان - گۆرانی كار - گۆرانی
درامی - لاوك - حه‌یران) و به‌ده‌یان ستایلی جیا ئه‌مه خۆی له خۆی دا شتێكی
وای دروستكرده‌وه كه گۆرانیبێژ نه‌توانێ به‌ته‌واوه‌تی بپرژێته سه‌ر
بابه‌تێكی دیاریكراو. له ڕووی ئاواز و موزیكیشه‌وه به‌بێ بوونی ئه‌و بنه‌ما
سه‌ره‌كیانه‌ی كه ده‌بێ به‌هره سه‌ریشكیان بێ گۆرانیبێژ به‌بێ گوێ دان به
ده‌قێكی وێژه‌یی و شیعری چاك و پڕ واتا ئاوازێكی ساده و میلودێیه‌كی
بێ‌واتای هونه‌ری ده‌كاته به‌رجه‌سته‌ی شیعره‌كه‌و به موزیكێكی ئه‌لیكترۆنی
ئاسا و تۆماركردنێكی سه‌رپێیی به‌رهه‌مه‌كه به‌بێ سانسۆری هونه‌ری (كه
ده‌بێ هه‌بێ) دێته ئاراوه و من و تۆ خه‌ڵكانیش به‌ناچاری ده‌بێ شه‌وان
به‌دیاریانه‌وه دابنشین و حه‌سره‌ت بكێشین!! گه‌وره‌تر گرفتی تریش
زیندووكردنه‌وه یاخود ڕاستر بڵێم زینده به‌چاڵكردنی ئه‌و گۆرانییه كه
له‌پوریانه‌یه كه به‌ده‌نگی هونه‌رمه‌ندانی پێشه‌نگ تۆماركراون و دووباره
هه‌ر بۆ ده‌ركه‌وتن و باوبانگ ده‌ركردنێكی كاتی تۆمارده‌كرێنه‌وه و
ئه‌مه‌وا ده‌كات كه نه‌وه‌ی نوێ به گومانه‌وه بڕوانێته به‌رهه‌می
هونه‌رمه‌ندانی پێشه‌نگ ئایا ئه‌و به‌رهه‌مه تا چه‌ند ڕه‌سه‌نایه‌تی پێوه
ماوه؟ ئایا ئه‌و كاره هونه‌رییه هه‌ڵقوڵاوی نێو كانیاوی سروشت و گه‌نجینه‌ی
ڕه‌سه‌نایه‌تی كورده‌وارییه؟ ئه‌مانه‌و ده‌یان پرسیاری تر به‌نێو هزرو بیری
لێکۆڵه‌وه‌رو توێژه‌رانی بواری گۆرانی و موزیك گوزه‌ر ده‌كات!!.
هه‌ڵكه‌وت/
به‌ڕای به‌ڕێزتان ده‌بێت هونه‌رمه‌ندی كورد ئازاد بێت وه‌ك هونه‌رمه‌ندی
دیكه‌ی جیهان. بۆ نموونه گۆرانی بێژ به‌زمانێكی جگه له كوردی گۆرانی بڵێ.
هه‌روه‌ها مۆسیقه‌یه‌ك كاری موزیك بۆ گۆرانی بێژێكی ووڵاتی دیكه بكات؟ پێت
وا نییه ده‌بێته خزمه‌تێك بۆ ناساندنی هونه‌ری كوردی؟
ئامانج
غازی/ ئازادی
هونه‌رمه‌ند له‌و‌ه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێ كه‌تا چ ڕاده‌یه‌ك بیركردنه‌وه‌ی
خۆی ناچێته نێو بۆته‌یه‌كی دیایكراو و به‌چه‌مكێكی تر ده‌توانم بڵێم هه‌ر
كارێك داهێنانی وه‌كو بابه‌تێكی وه‌ها له‌باوه‌ش گرت. ئه‌وا بێگومان
ئازادیی و سه‌ربه‌ستی هونه‌رمه‌ندی كورد ده‌سه‌لمێنێ. هونه‌رمه‌ندانی
له‌مه‌ڕ ئێمه به‌تایبه‌تی له كوردستان بیروڕاو بۆچوون و كاركردنیان تا
ڕاده‌یه‌كی زۆر به‌ده‌ره له ده‌سه‌ڵاتیان!! به‌واتایه‌كی تر ڕامیاری به‌و
دوو باڵه زه‌به‌لا‌حه‌یه‌وه باڵی كێشاوه به‌سه‌ر جه‌سته لاوازه‌كانی
هونه‌رمه‌ندان. له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌ش هونه‌رمه‌ندی كورد ئه‌گه‌ر بیری له‌وه
كرده‌وه كه له‌چوارچێوه‌ی زمان و سنوور و جوگرافیا و شوێن و پێگه‌ی خۆی دا
بێته ده‌ره‌وه و ئاوێته‌ی میلۆدی و كه‌لتووری جیا به هه‌ڵسووكه‌وتی بێ
ئه‌وا بێ شك كارێكی چاك ده‌بێ ئه‌مه‌ش له‌و باره‌دا زۆر سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ
ئه‌گه‌ر توانیبێتی كه‌لتووری میلله‌تی خۆی له هه‌موو ڕوێكه‌وه (ڕامیاری -
ئابووری - كۆمه‌ڵایه‌تی - هونه‌ری) هه‌رس كردبێ!!. ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی
گشتی و له هه‌ر سێ هونه‌ره جوانه‌كاندا (موزیك - شێوه‌كاری - شانۆ) .
جۆره‌كاركردنێكی هاوبه‌ش و ئاوێته كراوه هه‌یه له نێوان هونه‌رمه‌ندانی
كورد و هونه‌رمه‌ندانی تری جیهان به‌ڵام داخه‌كه‌م تا ئێستا نه‌مانتوانیوه
ستاتیكای كاره هونه‌رییه‌كانمان ئاودیوی سنوری كوردستان بكه‌ین و هه‌ر به
كاریگه‌ری كه‌لتووری گه‌لانی تر به سه‌رمانه كارده‌كه‌ین. ئه‌م باره‌ش
هه‌میشه دابڕانێك له نێوه‌ندی هزرو بیركردنه‌وه و كاركردنی پڕاكتیكی
ڕۆژانه‌مان دروستده‌كات.
هه‌ڵكه‌وت/
كاركردنی چه‌ندین هونه‌رمه‌ند له ستودیۆكانی توركیا چۆن ده‌بینی؟ وه
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م كێشه‌یه چۆن سه‌یرده‌كه‌یت؟
ئامانج
غازی/ ئه‌م
كاركردنه به‌هه‌موو بیانوویه‌كانیه‌وه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌م باره‌ش
به‌هه‌موو چه‌مكه‌كانیه‌وه ته‌نها و ته‌نیا چاولێكه‌ره‌وه و لاسایی
كردنه‌وه‌ی یه‌كتری و كاریگه‌رییه‌كی كاتیانه‌ی پێوه دیاره من ته‌نها ئه‌وه
ده‌ڵێم كه هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك كه له كوردستانه‌وه بێ یاخود له
هه‌نده‌رانه‌وه بێ كه هه‌گبه‌ی ئاواز و میلۆدییه ڕه‌سه‌نه‌كانی خۆی تێك
ده‌نێ و به‌ره‌و توركیا ڕاده‌كا ته‌نها بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌نگاوه‌كانی
ده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی واله خه‌ڵك بگه‌یه‌نێ كه له‌وێوه كاریان بۆ كردووه و
كلیپیان بۆ به‌رهه‌م هێناوه به‌ڵام له ڕاستی دا به‌هه‌زاره‌ها دۆلار
ده‌به‌خشێته ئه‌و موزیكژه‌ن و ئاماده‌كاری ئه‌و گۆرانیانه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و
هونه‌رمه‌نده‌ش نه‌بێ ئه‌وا ئاواز و پێشه‌كی و (لازمه) موزیكییانه ده‌مێكه
ئاماده‌كراون و ناچار ده‌یده‌نه یه‌كێ له‌و گۆرانیبژه توركانه‌ی كه
كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی توركی یاخود كۆمپانیاییه‌كی ڕاگه‌یاندن له پشتێتی
به‌مه‌به‌ستی كێبڕكێ كاتی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێكی تری ئه‌و وڵاته. به‌كورتی
و به‌كوردی ته‌مه‌نی هونه‌ری ئه‌م به‌رهه‌مانه زۆر كورتن و دڵنیابن به‌هیچ
جۆرێك ناچنه نێو مێژووی هونه‌ریی میلله‌ته‌كه‌مان.
هه‌ڵكه‌وت/ چ
داوایه‌كت هه‌یه له كاربه‌ده‌ستانی میری كوردستان. بۆ پێشخستنی هونه‌ری
كوردی و نه‌هێشتنی ئه‌و كۆسپانه‌ی هه‌ن؟
ئامانج
غازی/ با له
داهاتوو و له‌مه‌ودوا پاڵپشتی و ده‌ستگرتن و تێڕوانینی كار به‌ده‌سته
میرییه‌كانمان زیاتر بابه‌تیانه تربێ چیتر بواری هونه‌ری گۆرانی و موزیكی
كوردی وه‌كو (ته‌رفیهی) سه‌یر نه‌كرێ و ئه‌م لایه ببێته كۆڵه‌گه‌یی پته‌و
بۆ بونیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی شارستانی و له هه‌موو بواره‌كانی هونه‌ریشدا
زێتر گرنگی به‌و هونه‌رمه‌نده ئه‌كادیمیانانه بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی
به‌هره‌مه‌ندانه‌ش دابین بكه‌ن كه ده‌یانه‌وێ له بواره جیاجیاكانی
هونه‌ریدا سه‌ركه‌وتن بۆ خۆیان و میلله‌ته‌كه‌یان دابین بكه‌ن.
هه‌ڵكه‌وت/
حه‌ز به‌ده‌نگی كێ ده‌كه‌یت؟
ئامانج
غازی/ هه‌موو
ئه‌و ده‌نگانه‌م لا خۆشه‌ویستن كه به‌ڕاستگۆیی ده‌یانه‌وێ په‌یامی پیرۆزی
هونه‌ر بگه‌یه‌نن و هیچ كاتێکیش بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه كه زۆر به زوویی
ناوبانگ ده‌ربكه‌ن. له شه‌وانی ته‌نیاییدا هه‌میشه حه‌ز ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ
(خالقی) دا بم. له كاتی ته‌نگاوی و زه‌برو زه‌نگی ڕۆژگاریشدا ئه‌وه ته‌نها
به‌زایه‌ڵه‌ی (تایه‌ر تۆفیق) ته‌سكین ده‌بم و له كاته‌كانی تریش كه له بیر
له پاشه‌ڕۆژی هونه‌ریی میلله‌ته‌كه‌م ده‌كه‌مه‌وه پێمخۆشه میوانی ئه‌و
هونه‌رمه‌نده بم كه هه‌موو تۆنه‌كانی ده‌نگی ڕه‌وشێكی تازه‌و ڕۆحێكی
زیندووم پێ ڕه‌وا ده‌بینن (خاڵه سێوه) قوتابخانه‌ی (ئادای) كوردی و تۆنی
ڕه‌سه‌ن و هه‌ناسه‌ی خاكه‌كه‌مه.
هه‌ڵكه‌وت/
ئاینده‌ی مۆسیقای و گۆرانی كوردی چۆن ده‌بینی؟
ئامانج
غازی/
گه‌شبینم به‌وه‌ی ڕه‌شبینی ناتوانێ چۆكم پێدا بدا به‌وه‌ی كه موزیكی كوردی
ڕه‌سه‌ن هه‌رده‌بێ له دایك ببێ. ڕه‌شبینم به‌وه‌ی تا چه‌ند گه‌شبینیه‌كه‌م
ڕووناكی ده‌بینێ. |