ئاگادارییه‌ك
له‌ماڵپه‌ڕی لقی شه‌شی ئه‌وروپای پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه بۆ
كوردستانییانی ئازیز‌و خۆشه‌ویست
ئێوه‌ی به‌ڕێزو
خۆشه‌ویست ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه له‌وه‌ی كه ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان ( (ماڵپه‌ڕی
لقی شه‌شی ئه‌وروپای پارتی دیموكراتی كوردستان) ) پاش وه‌ستانێكی چه‌ند
هه‌فته‌یی به‌مه‌به‌ستی چاكتر كردن وباشتر كردنی به‌رهه‌م وبلإوكراوه‌كانی.
له‌به‌رواری 15 / 08 / 2005 ده‌ست ده‌كاته‌وه به‌په‌خش وبلإوكردنه‌وه‌ی
هه‌واڵه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وپارچه‌كانی تری كوردستان وعێراق
وجیهان به‌هه‌رسێ ( (زمانی كوردی وعه‌ره‌بی وئینگلیزی) ) . له‌گه‌ڵ
بلإوكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م چالاكی وهه‌رجموجۆڵێكی ڕێكخراوه وكۆمه‌ڵه
كوردستانیه‌كان له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌پێمان بگات.
هه‌ربۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش خۆشحاڵ وبه‌خته‌وه‌ر ده‌بین گه‌ر هه‌رسه‌رنج
وتێبینی وڕاوبۆچونێكتان هه‌بێت ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی به‌شی په‌یوه‌ندی
سایته‌كه‌مانه‌وه بۆمان بنێرن یاخود له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فون و فاكسی ژماره (
(004961516690490) ) بیگه‌یننه به‌شه‌كه‌مان. هاوكات به‌پێویستی ده‌زانین
سوپاس وپێزانینی خۆمان ئاڕاسته‌ی هه‌موو ئه‌و به‌ڕێز و خۆشه‌ویستانه
بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێكخراو وكۆمه‌له كلتووری وپیشه‌ییه‌كوردستانیانه‌ی
له‌ئه‌وروپا كه‌متمانه‌یان به‌سایته‌كه‌مان به‌خشیوه وله‌ڕێگه‌یه‌وه
چه‌ندین بانگه‌واز وئاگاداری وبه‌یاننامه‌یان بلإوكردۆته‌وه. هه‌ڵبه‌ت
به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ی كارمه‌ندانی ئه‌م سایته‌و تێكڕای ئه‌و
كۆمه‌له‌و ڕێكخراوه كلتووری وپیشه‌ییه كوردستانییانه‌ی له‌ئه‌وروپادا
هه‌ن. ئه‌و خه‌رمانه پڕبه‌ره‌كه‌ت وهه‌رده‌م گه‌نجینه‌ی مه‌ردانه‌یه‌بوون
كه‌بوونه هۆی به‌رده‌وام بلإوبوونه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی ده‌یان هه‌واڵی نوێی
ناوخۆیی وناوچه‌یی و نێوده‌وله‌تی له‌سایته‌كه‌مانه‌وه. له‌جێی خۆیدایه
زۆرسوپاسی تێكڕای ئه‌و نووسه‌ر وڕۆژنامه‌نووسه به‌ڕێزانه بكه‌ین
كه‌به‌نووسین وناردنی هه‌واڵ وڕاپۆرت سایته‌كه‌یان به‌سه‌ركردۆته‌وه
به‌تایبه‌تی كه‌هه‌ندێكیان وه‌ك كاری ڕۆژانه چه‌ندین بابه‌تیان بۆناردووین
له‌وانه‌ش هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێزان [[ دكتۆر مونزر ئه‌لفه‌زل (سوید) . دكتۆر
جه‌واد ئه‌لتوعمه / عه‌دنان ئه‌حمه‌د عه‌باس (ئه‌ڵمانیا) . عه‌دنان حسێن
/سه‌رخێڵ نه‌ورۆڵی (به‌ریتانیا) . دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌لڕه‌بعی (كوێت) .
موزهیر عارف. ئه‌حمه‌د ناسر فه‌یلی. قه‌یس قه‌ره‌داغی. مو‌سا مو‌سا (دراسات
علیا فی القانون) إ. ماجد الدباغ. رشید الخیون ]].
جێی ئاماژه‌یه كه
كوردستانییان له‌وه ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه ئیمێل و ناویشانی ئه‌لكترۆنی
سایته‌كه‌مان هه‌روه‌ك جارانه به‌لإم بۆ دڵنیابوونه‌وه و بیرهێنانه‌وه
له‌لای خواره‌وه جارێكی تر ئاماژه‌یان پێده‌ده‌ینه‌وه:
WWW.
kdp6.
com
هه‌رچی ناردنی بابه‌ت
ونووسراوێكیش بێت به ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێت ئه‌وا ده‌كرێت به‌م ئیمێله‌ی
خواره‌وه بینێرن یاخود له‌ڕێگه‌ی به‌شی په‌یوه‌ندی دا له‌سایته‌كه‌مان
ڕه‌وانه‌ی بكه‌ن:
Tarik_abdulla@web.
de
ماڵپه‌ڕی
لقی شه‌شی
پارتی دیموكراتی
كوردستان
|