خه‌نجه‌ری غه‌دری كوردایه‌تی ...
ژانی پارتی و موسولسه‌له‌ی شێخ زانا!! ... ئه‌رسه‌لان دارامانی
(2)
پارتی كه وویستی شێخ زانامان وه‌كو مه‌جهولێك پێ بناسێنێت. كه گوایه
ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی نێچیرو پاراستنه به خه‌به‌ره‌كانی
مه‌سرور بارزانی. كه چاوێكیان بۆ سه‌لامه‌تی و هێمنی و ئاسایشی كورد‌و
كوردستان كردۆته حه‌وت چاو. زوو ئه‌م گروپه تیرۆریسته‌یان كه‌شف كردوه‌و
ئێستاش ده‌یانه‌وێت میلله‌تیان لێ به ئاگا بهێننه‌وه!! به‌ڵام ئه‌وه‌تا
ده‌یانه‌وێت میلله‌تیش به‌شدار بێت له حوكمدانیاندا. تا هه‌موو جیهان
بزانێت كه حوكمی كوردستان ـ وه‌كو لیبیا ـ جه‌ماوه‌ر ده‌یكات. فیرعه‌ونیش
كاتی خۆی ده‌ره‌باره‌ی چۆنیه‌تی سزادانی سه‌ییدنا موسا‌و هاروون به
خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ووت: (یُڕیدُ ڕَن یُخْڕجَكُم مِّنْ ڕَرْچِكُمْ فَمَاژَا
تَڕْمُرُونَ) الاعراف/110 بۆیه پارتی تاغووتیش مه‌لا فایزێكی عه‌مامه
پیسی هێنایه سه‌ر ته‌له‌فزیۆن تا لێی بپرسن:
ئایا به‌ڕێزتان چ رێگایه‌ك به باش ده‌زانن بگیرێته به‌ر بۆ قووتدانه‌وه‌ی
رقی جه‌ماوه‌ری تووڕه‌ی كورد له‌م تیرۆریستانه؟!
ئه‌ویشله بێ (دلێر) ی‌دا. به ده‌نگێكی (دلێر) ه‌وه ووتی: به‌ڵێ ده‌بێت
ئه‌وانیش ئاوا له‌ت و په‌ت بكرێنه‌وه. . له جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێت: جارێ با
بزانین ئه‌مانه وایان كردووه یان نا؟!
به هه‌ر حاڵ ئێمه لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌ندێك خاڵی تر له‌سه‌ر ئه‌و
موسه‌لسه‌له حه‌قیره‌ی پارتی روون بكه‌ینه‌وه. هه‌رچه‌نده الحمدلله
زه‌ره‌ریان زیاتر له قازانج تێدا كرد. ناشمانه‌وێت ئه‌وانه دووپات
بكه‌ینه‌وه كه نوسه‌رانی تری عه‌لمانی كوردستان پۆست و ماڵپه‌ڕه‌كانی تر.
یان ئه‌وه‌ی ئیسلامیه سه‌ربه‌خۆكان بڵاویان كرده‌وه. ئێمه‌ش بڵاوی
بكه‌ینه‌وه. چونكه رامان له‌گه‌ڵ هه‌ردوولایاندا جیاوازه. .
عه‌لمانیه‌كان له‌گه‌ڵ لێدانی میسداقییه‌تی پارتیدا له خودی
ئیسلامه‌كه‌شیان ده‌دا. ئیسلامی یه‌كگرتووش جێی متمانه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن نین
تا دادپه‌روه‌رانه شتێكی وا بخه‌نه به‌ر باس. ئه‌وانی تریش چ خه‌تیبه‌كان
چ یه‌كێكی وه‌كو كاك سۆران عومه‌ریش ـ بۆ دڵ راگرتنی پارتی و موراعاتی
گورزه‌كه‌ی. هێرشی زۆر نا موسوڵمانانه‌یان ده‌كرده سه‌ر شێخ زانا‌و
گروپه‌كه‌ی بێ ئه‌وه‌ی به نووكه قه‌ڵه‌مێكیش باس له دژواری ئه‌م (ئیفك)
ه‌ی پارتی بكه‌ن. كه به‌سه‌ر موسوڵمانانێكیدا هێناوه كه وه‌كو ئه‌وان
موسوڵمانه‌و دینداره‌و له پێناوی ئیسلامه‌كه‌و تۆڵه‌ی خوێنی شه‌هیدانی
ئیسلام و ناسۆرو ژانی زیندانیانی ئه‌هلی ئیسلامدا گورزی وا به پارتی
تاغووت ده‌كێشێت. .
.
. . . . . . . .
شێخ زانا پێش راپه‌ڕین له‌و گروپه بوون كه مه‌لا ئه‌مینی ره‌حمه‌تی
ئه‌میرییان بوو. كه دواتر به ناوی (كۆمه‌ڵه‌ی جیهاد) ناسران. .
ئه‌م كۆمه‌ڵه په‌روه‌رده‌یه‌كی زۆر عه‌قائیدی مه‌نهه‌جی بوون. بایه‌خیان
به عه‌قیده‌و سیره زۆر بوو. ریشیان نه‌ده‌هێشته‌وه‌و نوێژی جومعه‌و
جه‌ماعه‌تیان له مزگه‌وتاندا نه‌ده‌كرد. زۆر نهێنی بوون. باری ئابووری
خۆشیان زۆر بایه‌خ پێدا بوو. پێش راپه‌ڕین چه‌ندین كارگه‌ی ئاسنگه‌ری و
چه‌وو لم و بازرگانی توركیایان بۆ خۆیان كردبووه سه‌رچاوه‌ی داراییان. كه
راپه‌ڕین روویدا. ئه‌مانیش له هه‌ولێره‌وه ده‌ركه‌وتن. خه‌ڵكی سلێمانی و
رانیه‌شیان له‌گه‌ڵدا بوو. باره‌گایان له هه‌ولێر كرده‌وه. به‌ڵام كه
سوپای حكومه‌ت هاته‌وه هه‌ولێرو سلێمانی باره‌گایان برده مزگه‌وتی
گه‌وره‌ی خه‌لیفان. ساڵی نه‌وه‌دو یه‌ك بۆ جاری دووه‌م هه‌وڵیاندا
په‌یوه‌ندی سه‌ربه‌خۆ له‌گه‌ڵ ئێران ببه‌ستن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دكتۆر
ئیبراهیم (كه دواتر بوو به ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی
و به‌رپرسی مه‌كته‌ب عه‌سكه‌ری) سه‌رۆكی وه‌فده‌كه بوو. كه كاك ئازاد
ئیسماعیلیشی له‌گه‌ڵدا بوو. ناسراو به ئازاد حوجرانی (كه ئه‌ندامی
سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌یه‌و ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌كته‌بی بزوتنه‌وه‌یه
له سوریا) به‌ڵام دیار بوو له‌گه‌ڵ ئێران نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام. .
ئه‌و كاته هاوینی 1991 مامۆستا كرێكار (كه ئه‌و كاته ئه‌میری گرووپی
سه‌ربه‌خۆی خۆی بوو به ناوی كۆمه‌ڵی ئیسلامی) و سه‌ربازگه‌ی سه‌لاحه‌دینی
له سه‌روچاوه‌ی دیانه بوو. هه‌روه‌ها گروپی ئه‌ندازیار محمد ئیحسان (كه
پێش راپه‌ڕین له هێزی شافیعی بزوتنه‌وه بوون) ئه‌وانیش باره‌گایان له
مزگه‌وتی گه‌وره‌ی دیانه بوو. ئه‌مانیش كۆمه‌ڵێكی عه‌قائیدی مه‌نهه‌جی
بوون. هه‌ندێكیان هه‌ر له مه‌لا ئه‌مین جودا بوو بوونه‌وه. ئه‌م سێ
گرووپه چه‌ندین دانیشتنیان پێكه‌وه گرێ دا تا ببنه یه‌ك كۆمه‌ڵی
سه‌له‌فی جیهادی. به‌ڵام دواتر به هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی مه‌لا ئه‌مین و په‌له
كردنی مامۆستا كرێكار بۆ گه‌ڕانه‌وه ناو بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌و كاره
گه‌وره‌یه سه‌ری نه‌گرت. .
دواتر له 1992 دا كۆمه‌ڵی جیهاد هاته‌وه هه‌ولێرو باره‌گای خۆی له
گه‌ڕه‌كی سه‌یداوه كره‌وه. . به‌ڵام زۆرێك له كادیرانی باشی مه‌لا
ئه‌مین له گروپه‌كه‌ی ده‌رچوو بوون. هه‌مووشیان عومده‌ی رابوونی ئیسلامی
هه‌ولێر بوون! وه‌كو دكتۆر ئیبراهیم و ئازادی حوجران له بزوتنه‌وه‌و
ره‌شادی موهه‌ندیس و عبدالرحمن سه‌رسپی له مه‌ركه‌زی دیراساتی ئیسلامی. و
دامه‌زرێنه‌رانی په‌یوه‌ندی خوێندكارانی ئیسلامی: یاسین عه‌زیزو ئیبراهیمی
مه‌لا زاده‌و حه‌بیب محمد و مامۆستا باخه‌وان و كامه‌ران بابان زاده
(خاڵه كاوه) ومامۆستا ره‌شیدی موهه‌ندیسی ره‌حمه‌تی (یه‌كێتی له 1993دا
لای قوشته‌په كوشتی) و محمد ئیحسانی ئه‌میری تیپی ئه‌بابیله (كه دواتر
بوون به جند الاسلام) و زانا رۆستایی (كه ئێستا ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی
ئیسلامییه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه) . هه‌روه‌ها كاك سه‌ربازی هه‌ولێر (كه
له 1995 دا بووه شورای كۆنی ئیسلاح / خه‌تی مامۆستا كرێكار) و كاك ئاسۆ
هه‌ولێری به‌رپرسی سه‌ربازی ئه‌نسار (كه ئێستا لای ئه‌مریكاییه‌كان
گیراوه) . . ئه‌مانه‌و ه‌ی تریش ئاستی یه‌كه‌می ئه‌و قوتابیانه بوون كه
مه‌لا ئه‌مین په‌روه‌رده‌ی كردبوون. شێخ زانا ره‌فیقی هاوبیرو هاوسه‌نگه‌ری
ئه‌مانه بوو. ئه‌ویش هیچی له‌مان نه له دینداری و نه له پسپۆڕی كاردا
كه‌متر نه‌بوو. به‌ڵام كاری هه‌ندێك له‌وان كاری (واجیهه) بوو. ئاشكرا
بوو. كاری ئه‌میش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كاری ئه‌منی بوو. .
له لایه‌كی تره‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌تی مه‌لا ئه‌مین كه‌شف نه‌بوو
بوون. زۆریشیان خه‌ڵكی خۆشناوه‌تی و ناوچه‌كانی دراوسێی بلێ و بارزان
له‌گه‌ڵدا بوون. قوتابی باشیان به بێ ده‌نگ له ناو بارزانیان و
هاوپه‌یمانانیادا له مجه‌ممه‌عی شاوێس و به‌حركه‌و ناوچه‌ی شاخۆلان
(شاخۆران) و حه‌ریرو باتاس و خه‌لیفان و شێروان مازن! دروست كردبوو. بۆیه
كاتێك له 1993 دا خانه‌واده‌ی بارزانی زانیان وا ته‌وژمێكی دینداری غه‌ریب
رووی تێ كردوون. ترسان. وویستیان مامۆستاكه‌یان كه پیرێكی به‌ته‌مه‌ن بوو
له شاخۆلان داده‌نیشت (مام. . . ) بكوژن. فیعله‌ن بردیشیان بۆ كوشتن
به‌ڵام كه ته‌قه‌یان لێ كرد به‌ر نه‌كه‌وت و هه‌ڵات. كوڕه
به‌رزانیه‌كانیش له سه‌ری به جواب هاتن. خه‌ریك بوو ببێته كێشه‌یه‌كی
ناو بارزانیه‌كان. به‌ڵام زوو چاره‌سه‌ر كرا. ئینجا كوڕانی بارزانی
هه‌وڵیاندا ئه‌م ته‌وژمه دینداره سه‌له‌فییه ـ به خۆیان نامۆیه ـ له
خۆیان بگرن. . كه به دووی سه‌ره داوه‌كانیشدا چوونه‌وه. سه‌ری له
مه‌لا ئه‌مینی جیهاده‌وه ده‌رچوو! ئیتر بڕیاریاندا ته‌سفیه‌ی كه‌ن!
له‌و ماوه‌یه‌دا بوو. به‌یانییه‌ك له ناو شاری هه‌ولێرو له گه‌ڕه‌كی
شۆڕش دوای نوێژی به‌یانی حاجی فوئاد چه‌له‌بی ـ به ره‌حمه‌ت بێت ـ له
نوێژی به‌یانی له مزگه‌وت هاتبۆوه شه‌هید كرا. لێكۆلِینه‌وه‌كان
گه‌یشتنه سه‌یاره‌كه‌ی حاجی فارس (كه ئه‌ندامی شورای كۆمه‌ڵی جیهاد بوو)
ئیتر گومان وا كرا كه خه‌ڵكێكی تریش كه دیار نامێنن. هه‌ر كۆمه‌ڵه‌كه‌ی
مه‌لا ئه‌مین بزریان ده‌كه‌ن. . له راستیشدا وا نه‌بوو. چونكه ئه‌و
سه‌رده‌مه كه هێشتا چه‌كداریی كۆنترۆڵ نه‌كرابوو. قین و كۆنه خوێن له
گه‌ردنی زۆر كه‌سدا مابوو. حیزبه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانیش (حه‌وت حیزب)
هه‌رچه‌نده لێبوردنی گشتییان بۆ جاش و به‌عسییه كورده‌كان ده‌ركرد بوو.
به‌ڵام هه‌ر له په‌ناوه تیرۆریان ده‌كردن. جاری واش هه‌بوو ئه‌ندامی
حیزبی ناحه‌زیشیان هه‌ر به‌و تۆمه‌تانه ته‌سفیه ده‌كرد. .
ئیتر وا دیاره بارزانیه‌كان زیاتر ترسی ئه‌و گروپه‌یان لێ نیشت كه نه‌ك
هه‌ر لێیان نزیك كه‌وتوونه‌وه. به‌ڵكو له‌سه‌ر رێی بلێ و بارزانیشن
(به‌ستۆره. حوجران. حه‌ریر. خه‌لیفان. دیانه. . ) بۆیه هه‌وڵیاندا به
بێ ده‌نگی مه‌لا ئه‌مین ته‌سفیه كه‌ن. به‌ڵام بۆیان نه‌كرا. چونكه جگه
له‌وه‌ی مه‌لا ئه‌مینی ره‌حمه‌تی خۆی زۆر ووریا بوو. هه‌میشه حه‌فتاو
پێنجی له‌سه‌ر پێ بوو. خه‌ڵكی بێ ریشی نهێنی ناو عه‌شایریشی زۆر بوو. بۆیه
پارتی وویستی كاره‌كه به عبدالقادری برایه‌تی بكات! چونكه مه‌لا ئه‌مین
كاتی پێش راپه‌ڕین و زه‌مانی كیمیاوی زۆری ئازاری ته‌نزیمییه نهێنیه‌كانی
هێزی شافیعی برایه‌تی دابوو. به تایبه‌تی ئه‌و گروپه‌ی یاسین ره‌حمان (به
ره‌حمه‌ت بن 30 كه‌س بوون هه‌موویان له 1990 دا له زیندانه‌كانی به‌عسی
كافردا له هه‌ولێرو موسڵ ئیعدام كران) . . مه‌لا عبدالقادری برایه‌تی
جارێكیان به حه‌وت سه‌یاره‌وه (به به‌هانه‌ی سه‌ردانی مامۆستا كرێكار)
به‌ره‌و دیانه چوو. به‌ڵام له گه‌ڕانه‌وه‌یدا مه‌لا ئه‌مین هه‌موو
ناوچه‌ی خه‌لیفانی لێ ته‌نی بوون. كه برایه‌تی له سه‌ر جاده‌ی گشتی
خه‌لیفان وویستی له سه‌یاره‌كه‌ی دابه‌زێت. مه‌لا ئه‌مین و هه‌موو
جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی میلی تفه‌نگیان له هه‌موو لایه‌كه‌وه لێ هێنانه‌وه.
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی برایه‌تی خێرا سوار بوونه‌وه‌و پلانه‌كه سه‌ری نه‌گرت. .
ئه‌مجاره پارتی وویستی به رێگای مه‌لا عبدالغنی دا پلانه‌كه‌ی جێبه‌جێ
بكات. واته به ده‌ستی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی. چونكه مه‌لا ئه‌مین جگه
له‌وه‌ی مه‌لا عبدالغنی به كافر ده‌زانی. له به‌ستۆره‌ش له كاتی مه‌شقی
پێشمه‌رگه‌ی بزوتنه‌وه‌دا. هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی زۆر گه‌مبۆڵانه‌ی كردبووه
سه‌ریان و یه‌كێكی لێ شه‌هید كردبوون و یه‌كێیش بریندار. ئه‌مه‌ش وای كرد
كه عبدالغنی به بێ ده‌نگ ره‌زامه‌ندی كوشتنی مه‌لا ئه‌مین له مامۆستا
مه‌لا عه‌لی هه‌ڵه‌بجه‌و مامۆستا عه‌لی باپیر‌و دكتۆر ئیبراهیم و ته‌نانه‌ت
ووتیان له مامۆستا مه‌لا عوسمانی رابه‌ریش وه‌رگرێت!!
له‌م كاته‌شدا گروپی مه‌لا ئه‌مین له هه‌ولێر نه‌ما بوون. چونكه هێزی
یه‌كێتی كه له ناو شاری هه‌ولێردا شه‌ڕی له‌گه‌ڵ دامه‌زراندن. خه‌ساره‌ی
مه‌عنه‌وی لێدان. چونكه ناچاری كردن له شار بڕۆنه ده‌روه. بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌ش دوو كه‌س له‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ مه‌لا عبدالغنی
هه‌بوو. به دزیه‌وه. به جیا چوونه ناو كۆمه‌ڵی مه‌لا ئه‌مینه‌وه له
خه‌لیفان. پاش ماوه‌یه‌كی زۆر. یه‌كیان كه‌شف بوو. هه‌ڵات. ئه‌وی تریان
هه‌ر مایه‌وه كه‌س نه‌یزانی. رۆژێك پارتی هه‌موو رێگای خه‌لیفان / دیانه‌ی
له سه‌ری سپیلكه‌وه به پێشمه‌رگه گرتبوو. ئیدیعایه‌كه‌ش ئه‌وه بوو كه
مه‌سعوود بارزانی دێت بۆ ئه‌و ناوچه‌یه. (پیلانێك بوو. هه‌موو رێگاكانیان
كۆنترۆڵ كردبوو. نه‌بادا پلانی كوشتنی مه‌لا ئه‌مین سه‌رنه‌گرێت) ئه‌و
شه‌وه له كاتی حه‌ره‌سیاتی ئه‌و پێشمه‌رگه دزه پێكراوه‌دا. هه‌واڵ
درابووه پێشمه‌رگه‌ی تری بزوتنه‌وه‌و هاوكارانی پاراستن. ئیتر له كاتی
نوێژی عیشادا حه‌ره‌سه‌كه مه‌لا ئه‌مینی دابووه به‌ر فیشه‌ك. له‌ولاوه‌ش
كه كوڕ’ه‌كه‌ی مه‌لا ئه‌مین خه‌ریك بوو له ده‌ست بێت. ده‌ستدڕێژیان
له‌ویش كرد‌و ئه‌ویش به ناهه‌ق كوژرا!! قاتڵه‌كه‌ش خۆی گه‌یاندبووه
مه‌عمه‌ل چه‌وه‌كه‌ی زارگه‌لی خه‌لیفان و له‌وێش سه‌یاره‌ی پاراستن
چاوه‌ڕێی ده‌كرد. به‌ره‌و هه‌ولێر. .
به‌م شێوه‌یه پارتی و بزوتنه‌وه ته‌سفیه‌ی مه‌لا ئه‌مینی ره‌حمه‌تییان
كرد. چونكه قاتڵه‌كه‌و هاوكارانیان تا ماوه‌یه‌ك له هه‌ولێر له نزیكی
مزگه‌وتی فورقانی مه‌لا عبدالغنی بوون. تا ئه‌و كاتی زانیان كه گروپی
مه‌لا ئه‌مین به تایبه‌تی براكه‌ی و ئه‌م شێخ زانایه شوێن پێی
قاتڵه‌كانیان هه‌ڵگرتووه‌و زانیویانه ه‌ی كێن. هه‌ر چه‌نده له‌سه‌ره‌تاوه
هه‌ر به ده‌ستی عبدالقادری برایه‌تییان ده‌زانی. به‌ڵام برایه‌تی توانی
هه‌ندێك زانیاری باشیان له‌سه‌ر قاتڵ و چۆنیه‌تی كوشتنه و پلانه‌كه‌یان
بداتێ. كه به‌مه تۆمه‌ته‌كه‌ی له خۆی دوور خسته‌وه به‌ڵام فسفۆری له
پشتی كه‌سانی تر دا!! بۆیه ئیتر قاتڵه‌كان گوێزرانه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و
له نێوان ماڵی مامۆستا مه‌لا عه‌لی هه‌ڵه‌بجه‌و مزگه‌وتی شافیعیدا
خانوویان بۆ گیراو مه‌عاشیان بۆ بڕرایه‌وه!!
به‌ڵام له‌ملاوه ته‌حقیقاته‌كانی شێخ زانا كه به‌رپرسی سه‌ربازی گروپ و
سه‌رپه‌رشتی لایه‌نی ئه‌منییان بوو. بۆی ده‌ركه‌وت كه پلانی تیرۆر
كردنه‌كه ه‌ی پارتییه به‌ڵام هه‌موو راپه‌ڕێنه‌ره‌كان بزوتنه‌وه‌ن و
تۆڵه‌ی خوێنێكیشه‌و به‌و شێوه‌یه له مه‌لا ئه‌مین كراوه‌ته‌وه. بۆیه
زۆر له دووی نه‌ڕۆیشتن. . به‌ڵام براكه‌ی مه‌لا ئه‌مینی ره‌حمه‌تی به
سیفه‌تی شه‌خسی خۆی چوو به دوای خوێنی مه‌لا ئه‌میندا. به‌ڵام نه‌یتوانی
تۆڵه‌ی بكاته‌وه‌و خۆشی كوژرا. .
كۆمه‌ڵی جیهاد ـ دوای ئه‌وه ـ كه‌وته ده‌ست جمال ا‌لدین. كه قوتابییه‌كی
كۆنی مه‌لا ئه‌مین و هاوڕێیه‌كی قه‌دیمی ئه‌و بوو. به‌ڵام بار‌و دۆخ و
توانای ئه‌و له‌وه‌دا نه‌بوون بتوانن په‌ره به كۆمه‌ڵه‌كه بده‌ن.
پارتی هه‌ر نه‌یوێرا خۆی له دوور یان له نزیك بكات به خاوه‌نی كێشه‌ی
مه‌لا ئه‌مین. به پێچه‌وانه‌شه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌ر به گروپه‌كه‌وه ـ
له زاهیردا ـ هه‌ر دۆستانه بوو. كێشه‌ی بۆ دروست نه‌ده‌كردن. چونكه
ده‌ترسا له‌وه‌ی گه‌وره تر ببن. یان له‌و سه‌ر رێیه ده‌ستێك بوه‌شێنن.
گروپه‌كه‌ش ئه‌ندامی له ناوچه‌ی سلێمانی و ژێر نفوزی یه‌كێتی نه‌ما بوو.
یه‌كێتیشیان ـ وه‌كو هه‌موو ئیسلامییه‌كان ـ زۆر به دوژمنی ئیسلام ده‌زانی
ـ له بار‌و دۆخێكیشدا بوون كه پێویستیان به ره‌سمێتی یان به چاوپۆشینی
پارتی هه‌بوو. . بۆیه دوای 1995 و هێدی بوونه‌وه‌ی بارودۆخی بزوتنه‌وه‌و
یه‌كێتی. ئه‌مان به واجیهه‌ی تره‌وه هاتنه‌وه ناو شاری هه‌ولێر به‌ڵام
به ئاگاداری پارتی. .
ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی (هه‌ر سێ باڵه‌كانی) یه‌كێتییان به دوژمن
و پارتییان به دۆستی ستراتیژی ده‌زانی. هه‌رچه‌نده پارتی زوو زوو چه‌پۆكی
تۆقاندنی به بزوتنه‌وه‌ش ده‌كێشا به تایبه‌تی له بادینان و ناوچه‌ی رۆژ
ئاوای هه‌ولێرو عه‌شایر السبعه‌و. . به‌ڵام دۆستایه‌تی هه‌ردوولا هه‌ر
به‌هێز بوو. . بۆیه پارتی توانی زیره‌كانه ئه‌م رق و قینه‌ی ئه‌ندامانی
بزوتنه‌وه بۆ خۆی بخاته گه‌ڕ. . هه‌ندێكیانی به پۆلیس ته‌عین كرد.
هه‌ندێكی تریش به ئاسایش (به تایبه‌تی هه‌ولێرییه‌كانی ده‌وری عبدالغنی و
عبدالقادری برایه‌تی و ئازادی حوجرانی) توانی زۆر كه‌سی یه‌كێتییان پێ
ته‌سفیه كات. بۆ نموونه كه‌ریم سنجاری كه ئه‌و كاته به‌ڕێوه‌به‌ری
ئاسایشی هه‌ولێر بوو. داوای له عبدالقادری برایه‌تی كرد كه یارمه‌تییان
بدات بۆ ته‌سفیه كردنی هه‌ندێك له چوست و چالاكانی یه‌كێتی. بۆیه كه (.
. . . نانه‌كه‌لی) له لای هۆڵی ئیبنو موسته‌وفی كوژرا. پلانه‌كه ه‌ی پارتی
بوو. به‌ڵام بكوژه‌كان پێشمه‌رگه‌ی بزوتنه‌وه بوون. كه به سیفه‌تی پۆلیس
ته‌عین بوو بوون. ئینجا پارتی ده‌ست به‌جێ مه‌فره‌زه‌ی پۆلیسیشی نارده
سه‌ر جێگاكه‌و دوای سووكه ته‌حقیقێك له (سجلات) دا نوسییان (بكوژه‌كان
نه ناسراون هه‌ر چه‌نده چه‌ند شاهیدێكیش هه‌ن ده‌ڵێن ئیحتیماله ئیسلامی
بن) له دوای هه‌موو تیرۆێكی له‌و چه‌شنه ئه‌م بڕگه‌ی دواییان به ره‌سمی
له سجلاتی پۆلیس و ئاسایش‌دا ده‌نووسی و تا بۆ دوا رۆژ ئیسلامییه‌كه‌ی پێ
بهێننه‌وه پێشه‌وه. بێ ئه‌وه‌ی به‌رپرسێتییان بكه‌وێته‌وه سه‌ر!!
هه‌ر له‌م بار‌و دۆخه‌دا بوو كه په‌یوه‌ندی نێوان شێخ زانا‌و كه‌ریم سنجاری
و فازڵ میرانی و مه‌سرور بۆ هه‌مان مه‌به‌ست توند‌و تۆڵتر بوو. .
با ئه‌ویش جارێ بمێنێت. .
|