خه‌نجه‌ری غه‌دری كوردایه‌تی ... ژانی پارتی و موسولسه‌له‌ی شێخ زانا!! ...
ئه‌رسه‌لان دارامانی
(1)
مه‌له‌ف و مێژووی حیزبی به‌عس زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده. پڕه له جۆره‌ها شێوازی
حوكمڕانی بێدادی. ئیداره‌ی كوردیش ـ كه هه‌ردوو حیزبه زلهێزه‌كه‌ی پارتی
و یه‌كێتین ـ پێك گه‌یشتن و لێك گه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌م حیزبی به‌عسه‌دا
زۆر بوو. جگه له‌وه‌ی كه زوو زوو ـ كه به شه‌ڕی (برا كوژی!) خۆیانه‌وه
ماندوو ده‌بوون ـ خۆیان ده‌خسته‌وه باوه‌شی و خۆیان پێوه
هه‌ڵده‌ڕۆسكانه‌وه. . دژیشی بوون و ده‌شیانه‌وویست. سه‌رچاوه‌ی
ته‌جروبه‌یان بوو. سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی موخابه‌راتیان بوو! به‌عسیش خوا
هه‌ڵناگرێت هه‌ر كاتێك بیزانیایه لایه‌كیان ماندوو بووه‌و. تا نه‌كه‌وێت.
خێرا په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كرده‌وه‌و نان و ئێسكی ده‌دایه‌و ده‌یشێلاو و
ووره‌ی ده‌دایه‌وه به‌رو ده‌یخسته‌وه سه‌ر رێ!!
به‌عس هیچ به‌های پێ نه‌بوو. نه دین نه بیروباوه‌ڕ. نه رێزی رای
خه‌ڵكی. . ئه‌م دوو زلهێزه كوردیه‌ش هه‌ر وان. به‌ڵام خه‌ڵكی وا ده‌زانن
هه‌ر یه‌كێتی وایه. له راستیدا پارتیش ـ كه په‌روه‌رده‌ی نه‌جیبزاده‌یی
موساده ـ هه‌ر وایه. یه‌كێتی محه‌للی كردۆته‌وه‌و پێی عه‌یب نییه.
پارتیش هه‌ر هه‌مان موماره‌سه ده‌كات به‌ڵام ـ گه‌رچی ده‌شزانێ كه هه‌موو
خه‌ڵكی ده‌زانێ ـ به‌ڵام وا ده‌كات تا هه‌موو كه‌س نه‌زانێ!! ناشتوانێت!
پارتی وه‌كو ژنه (شه‌رمن) ه‌كه‌ی لای كوێره‌كه‌ی لێ هاتووه!! ده‌ڵێن
كوێرێك به‌سه‌ر ژنێكی داوێن پیسه‌وه بوو. ژنه ده‌یووت دراوسێكانم خراپن.
پێم ده‌ڵێن: تۆ داوێن پیسیت! كابرای سه‌ریشی ووتی. به‌ڵێ به منیش ده‌ڵێن:
كوێریت! ژنه له ژێره‌وه ووتی: ئاخر هی تۆ دیاره. كوێره ووتی: من هه‌ر
چاوم دیاره. خۆتۆ ـ سه‌ر شین ـ عه‌وره‌تیشت له من شاراوه نییه!!
به‌عس ده‌یووت: ئێمه به زیره‌كی خۆمان هاتووینه سه‌ر حوكم. له كاتێكدا
هه‌موو جیهان ده‌یزانی كه به‌ریتانیا هێنابوونی. ئیداره‌ی جووت حوكمه‌تی
كوردیش ده‌یانووت ئێمه به زیره‌كی و خه‌باتی خۆمان هاتووینه سه‌ر حوكم.
له كاتێكدا هه‌موو جیهان ده‌یانزانی كه به پێی پلانێكی
ئه‌مریكا/به‌ریتانیا سێ شاری كوردستانیان بۆ دابڕ كرابوو. تا نه‌خشه‌كه‌ی
ئه‌وان له‌سه‌ر خاك و خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات تاقی كه‌نه‌وه. به‌عس ده‌یزانی
چۆن پاره‌ی نه‌وته‌كه سه‌رف ده‌كاته‌وه. ئه‌مانیش فێر بوون پاره‌ی هه‌مان
نه‌وت ـ كه له ئیبراهیم خه‌لیله‌وه ده‌ڕۆیشت ـ چی لێ بكه‌نه‌وه!! وه‌ك
چۆن به‌عس و خانه‌واده‌ی عۆجه‌و تكریتی ده‌یانخسته‌وه خزمه‌تی كه‌ڵه‌گایی
خۆیان. خانه‌واده‌ی بارزانیش هه‌ر بۆ كه‌ڵه‌گایی و لووت به‌رزی خۆیانیان
به‌كار ده‌هێنایه‌وه. . ئه‌و كاتی قوسه‌ی و عوده‌ی وه‌ك فلیم كارتۆنی
سیندیباد له‌سه‌ر زێڕی دۆزراوه ده‌خه‌وتن. نێچیر بارزانیش ده‌یووت: به
رافیعه شلیفه دۆلار به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه! كوردی (ئازاد!) یش به شلیف
سڵقی له كه‌ركووكه‌وه بۆ ده‌هات!! به تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی یه‌كێتی
ته‌هجیری كردبوون بۆ هه‌ولێر ـ كه هه‌شتاو سێ ماڵیان له گه‌ڕه‌كی ته‌عجیل
یان له فولكه‌ی میترانی هه‌ولێر ـ له‌سه‌ر سیازده ئاوده‌ستی هاوبه‌ش
بوون!! ئه‌وانه‌ی كه دوازده به‌رپرسییان ـ كه هه‌موویان پارتی بوون ـ
ژنه‌كانی خۆیان گۆڕیبۆوه!!
ئه‌و قه‌سابییه‌ی به‌عس و ـ سه‌ددام به تایبه‌ت ـ به دیكتاتۆری خۆی و
(بۆ پاراستنی شۆڕش) ده‌یانكرد. ئیداره‌ی جووته پارته‌كه‌ش (بۆ پاراستنی
ده‌سكه‌وتی گه‌له‌كه‌مان!) هه‌ر كردیان و به‌رده‌وامیشن. .
سه‌ددام كه پاشه‌كشه‌ی ده‌كرد و له شتێك ده‌یدۆڕاند. كێشه‌یه‌كی
كۆمه‌ڵایه‌تی یان عه‌شائیری ده‌كرده‌بابه‌تی شانه‌كانی ته‌نزیم و
شه‌وچه‌ره‌ی ته‌له‌فزیۆنی ماڵان. ئه‌مه ئه‌بو ته‌بره‌ی به‌غداو ئه‌وه
نازم گوزارو ئه‌وه جاسووسانی سوریا‌و ئه‌مه مخریبین و. . هتد جووته
ئیداره‌كه‌ی كوردستانیش (هه‌ر چه‌نده ئه‌م جووته هینه له‌وه‌تی له
سه‌ری كوردان ـ نه‌ك له پێیدا ـ هه‌ر تاكه‌و تاكن) هه‌ر وایان هێناوه. .
كه جوندالاسلام ـ رۆحم به قوربانیان بێت ـ له خێڵی حه‌مه‌دا كسپه‌یان
له سه‌ربازانی رقتی یه‌كێتی هه‌ستاند و په‌نجاو پێنجیان له سه‌عاتێكدا لێ
گلاندن. یه‌كێتی شێوه‌نی شانۆیی به مه‌لاو قه‌شه‌ی شار‌و دائیره‌كان و
رێكخراوه‌كان گێڕا‌و خۆپیشاندانی پێ ساز ده‌كردن. كه گوایه ئه‌و عه‌رب
ئه‌فغانانه‌ی تورك و ئێرانیشیان له‌گه‌ڵه سه‌ری ئه‌ندامانی یه‌كێتییان
بڕیووه. به‌ڵام دواتر خوا خه‌جاڵه‌تی كردن و زانرا ته‌نانه‌ت یه‌ك سه‌ری
گه‌نده‌ڵ و كلۆریش نه‌بڕا بوو. . هه‌ر چی ده‌یانووت به فلیم هه‌مانه.
كه‌س سه‌رێكی بڕاوی به ده‌ست كه‌سیانه‌وه نه‌بینی. .
شانۆكه‌ی پارتیش كه به موسه‌لسه‌له‌ی شێخ زانا ده‌ستی پێ كردووه.
ئه‌میش تا ماوه‌یه‌ك (تا مه‌سه‌له‌كه له خه‌ڵكی روون ده‌بێته‌وه) كوردی
بێ زاكیره‌ی پێ چه‌واشه ده‌كرێت. . ده‌نا هه‌ر كه‌س له نزیكه‌وه بزانێت
كه ژنی شێخ زانا پورزای كاكه نێچیرڤانه. ده‌بێت له شانۆگه‌رییه‌كه تێ
بگات! مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی له جێی نان. پووش به برنجی سه‌وز و شله‌ی
زه‌رده‌وه ده‌خۆن. .
خزمان ده‌ڵێن: شێخ زانا مایه‌ی سه‌ربه‌رزی مه بووه. چونكه زۆر
په‌روه‌رده‌ی قورئانی بوو. هه‌ر له زووه‌وه لای مه‌لا ئه‌مینی جیهادی
ره‌حمه‌تیی بوو. ئه‌ژی ئامۆزاشی هه‌ژده ساڵه (له‌و كاته‌وه كه
ئیلتیزامی كردووه) جگه‌ره‌یه‌كی نه‌كێشاوه. حه‌رامێكی نه‌خواردووه.
دراوسێیه‌كی خراپه‌ی لێ نه‌دیووه. بۆیه ته‌نانه‌ت خزمه نوێژ
نه‌كه‌ره‌كانیشی. ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان كافری پارتیشن ـ بڕوا به‌و
شانۆگه‌رییه بێ ویژدان و بێ ئابڕووییه‌ی پارتی ناكه‌ن. . هه‌ر ده‌ڵێن
ئه‌مه سازكراوی پاراستن و سه‌رۆ قادری كۆنه كۆمۆنیستی ملیۆن دیناری
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پارتییه. . جا كه ئه‌و خزمانه‌ی شێخ زانا كه خۆیان
بێ دین و شه‌للاتین و پابه‌ندی هیچ شتێكی ئیسلام نین باوه‌ڕی پێ ناكه‌ن.
موسوڵمانان چۆن باوه‌ڕی پێ بكه‌ن. . وه‌ڵڵا مه‌گه‌ر كلكه مه‌لایه‌كی
ئیتتیحادول عوله‌مای ناڕه‌سه‌ن. مه‌لای عه‌مامه پیسی وه‌كو ته‌نتاوی
میسر!! یان هه‌رزه‌ی نه‌وه‌ی چه‌قه‌نه‌و چۆپی. یان پیره ده‌روێشه‌كانی
پارتی. ئه‌وانه‌ی له به‌ریتانیاش له گلۆپی سه‌وز ناپه‌ڕنه‌وه چونكه
سه‌وزه!! ئه‌وانه‌ش به راستی به ئێمه مانان ئاقڵ ناكرێن! چونكه
ئه‌وانه به ده‌ردی شاعیر ده‌ڵێ:
جوبره‌ئیل بێنه و بیكه مه‌یته‌ری. . هه‌ر قوتار نابێ له ئه‌قڵی كه‌ری
پارتی و پارتییان. كه ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌یان ئه‌و موسولسه‌له توڕه‌هاته‌ی
نمایش كرد ـ چونكه شاره‌زای ته‌بیعه‌تی دینی ئیسلام نین ـ وایان زانی
گورزییان له ئیسلام داوه! ووتیان مه‌كه به‌م كاره هه‌م ئیسلامی پێ
ناشیرین ده‌كه‌ین. هه‌م موسوڵمانان. به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی بیری سیاسیان
هه‌یه. به تایبه‌تی تریش توندڕه‌وه جیهادییه‌كانیان!! به‌ڵام نه‌یانزانی
ئه‌م كارانه‌ی دوایی كه وه‌ك شمشێری تۆڵه له شان و باهووی پارتی دران.
زۆریان هه‌ر كاردانه‌وه‌ی نیشاندانه‌كانی پێشووی ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌یان بوون.
. چونكه ئه‌و موسوڵمانانه هه‌موو یه‌كتری ده‌ناسن. هه‌موو له نزیكه‌وه
ره‌فتاری شه‌ووررۆژییان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كردووه. شاره‌زای بڕی دینداری و
راده‌ی ته‌قواو خواوویستی یه‌كتر بوون. به نمایشێكی ئه‌بو غرێب ئاسا چۆن
ئه‌م متمانه‌یان به دینداری یه‌كتر ده‌ڕوخێت. . چۆن كافری پارتی به
راستگۆ بزانن و برا زیندانییه‌كانیان به زینا كار‌و تلیاك كێش و ئاره‌ق نۆش
داده‌نێن؟!!
ناسرییه‌كان كه سه‌ید قوتبی ره‌حمه‌تییان ئیعدام كرد. یه‌كێك له
(تاوانه‌كان) ی ئه‌وه بوو كه وویستوێتی به‌نداوی (السد العالی) بڕوخێنێت.
تا زیان به گوند نشینه‌كان بگه‌ێنێت!! سه‌ددام حوسێنیش كه محمد
الفه‌ره‌جی ره‌حمه‌تی ئیعدام كرد (ئیخوان المسلمین و سه‌رۆكی ئه‌ركانی
سوپای عێراقی بوو) ئه‌و تۆمه‌ته‌ی دایه پاڵی كه په‌یوه‌ندی به
ئیسرائیله‌وه هه‌بووه!! هه‌مووشمان دیمان كه ئه‌مریكاو ئه‌رده‌ن و
یه‌كێتیش مامۆستا كرێكاریان تاوانبار كرد به فرۆشتنی مادده‌ی بێ هۆشكه‌ری
هیرۆیین له ئه‌رده‌ن!! كه نه ئه‌رده‌نی له ته‌مه‌نیدا دیووه و نه
هیرۆیینیش. كه‌چی پازده ساڵ (زیندان له‌گه‌ڵ كاری قورس) یشیان دا به
سه‌ریداو ئێستاش هه‌ر له سه‌رێتی!!
ئێمه‌ش وه‌كو هه‌موو كوردێكی تر ـ خۆشیمان بێت یان ترشی ـ ده‌بوو هه‌ر گوێ
له‌و شانۆگه‌رییه‌ی پارتی بگرین كه به ناوی (تیرۆر وه‌ك خۆی) له‌م
مانگه‌دا بڵاوی كرده‌وه. ئێمه‌ی ئیسلامی زۆربه‌مان هێنده راسته‌و خۆ
سۆراغمان نه‌ده‌كرد چونكه باسی سافورای داوێن پیس و سه‌ییدنا موسامان له
ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامی خۆماندا هه‌یه. كه چۆن داوێن پیسێك ده‌یوویست
تۆمه‌تی زیناكاری بداته پاڵ سه‌ییدنا موسای مه‌عسووم و هه‌ڵبژارده‌ی خوای
زانا‌و كارجوان. . به‌ڵام باسێكیش بوو نه‌ده‌كرا له كۆڕ‌و دانیشتنه‌كانمانی
دوور بخه‌ینه‌وه. به تایبه‌تی له‌م كاته‌ماندا كه بار‌مان لاره‌و له ژێر
تین و ته‌وژمێكی زۆری جاهیلییه‌تداین. . به هه‌ر حاڵ ئێمه‌ش ـ وه‌كو
خه‌ڵكی ـ هه‌م زه‌واتی بكه‌ره‌كان و هه‌م كرداره به فلیم گیراوه‌كان و
هه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ی روداوه‌كانكمان به‌لاوه گرنگه. به‌ڵام دید و روانگه‌ی
ئێمه زۆریان جیاوازی هه‌یه. چونكه یه‌كه‌م ده‌ڵێین: ئه‌گه‌ر پارتی و
موخابه‌رات و راگه‌یاندنه‌كه‌یان راستیان ده‌كرد. با ئه‌و لاوانه ـ له
پێش هه‌مووشیانه‌وه شێخ زانای ئه‌میریان ـ بدرانایه‌ته دادگایه‌كی
ئاشكرا‌و. پارێزه‌ریان هه‌بووایه‌و دیدار‌و مواجه‌هه‌یان هه‌بوایه تا
بزانرایه ئایا تا چ راده‌یه‌ك له ژێر ژان و ئه‌شكه‌نجه‌و ناسۆردا ئه‌و
رۆڵه‌یان بۆ ته‌له‌فزیۆنی پارتی بینی؟! چونكه ده‌بوو پارتی ـ كه ئه‌و
هه‌موو لاف و گه‌زافی دیموكراتییه خێڵه‌كی و لاكۆڵانه لێ ده‌دات. ئه‌و
كاره‌ی بكردایه‌ته دیارده‌یه‌كی شارستانێتی مه‌ده‌نی و وه‌ك ده‌سته گوڵی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڤاڵی هێژا پێشكه‌ش به كوردی به‌وان داماوی بكردایه. .
به‌ڵام خۆ ئێمه‌ش ئه‌وه‌نده گێل نین چاوه‌ڕوانی شتی وا له ئاغای نێچیرڤان
بكه‌ین كه برینداره‌كانی زه‌عیم عه‌لی خۆیانی له نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری
هه‌ولێر (كه هه‌ر پێشمه‌رگه‌كانی نێچیر خۆی ته‌قه‌یان لێ كردبوون. به‌ڵام
نه‌مردبوون) ده‌رهێناو بر‌دیانن و دوایی مه‌یته‌كانیان دایه‌وه به زه‌عیم
عه‌لی به‌رپرسی مه‌كته‌ب عه‌سكه‌ری!! ئه‌وه‌نده‌ش وه‌ك ئه‌هلی كوردایه‌تی
بێ زاكیره نین بیرمان نه‌ما بێت كه چۆن ح. ێ ی به‌رپرسی سوپای یازده‌ی
خۆیان درا به دادگا! چونكه له‌گه‌ڵ سیوپێنج جه‌نگاوه‌ری تردا ته‌عه‌دایان
له مێردمنداڵێكی قه‌سرێیی كردبوو!! نا ئێمه‌ـ سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ی به
ئیسلام رزگاری كردووین ـ نه هه‌رزه‌ی كوردایه‌تین و نه ئه‌ندام
په‌رله‌مانیشین ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه پارتی (دیموكراتی) له ناو خۆیدا
ئه‌وه‌نده دیموكراتی نه‌بووه بتوانێت نه‌ك سه‌رۆك هه‌ر ئه‌ندامێكی
عه‌شیره‌تی خوێن شینی بارزانی بگۆڕێت! چونكه پارتی وه‌كو یه‌كێتی نییه
هه‌ر چوارده مه‌عسوومی هه‌بێت! ئه‌م عه‌شره‌تی مه‌عسوومی زگماكی هه‌یه!
دیسان ده‌زانین كه هه‌موو روداوێكی ئیساره كرا‌و له‌و جۆره به‌شێكه له
شه‌ڕێكی سارد‌و گه‌رمی خاچپه‌رستان و هاوسه‌نگه‌رانیانه به‌رامبه‌ر به
ئیسلام و دیندارانی. كه به فیكر‌و ره‌وشت و قیتال ده‌ره‌قه‌تیان نایه‌ن و
حه‌تمه‌ن ده‌بێت په‌نا به‌رنه به‌ر شێوازه‌كانی به‌عس و ناسری و ئیتتیحادی
ئیشتراكی!
به هه‌ر حاڵ ئێمه هه‌ر له‌سه‌رتاوه ئه‌وه به درۆ‌و ده‌له‌سه‌ی پارتی
ده‌زانین كه كه‌سێكی وه‌كو زانای ئه‌ندازیارو هاوبیرانی شتی وایان كرد
بێت. چونكه پارتیش له ئێمه باشتریان ده‌ناسێت. پارتی ئه‌وه ساڵی
سیازده‌هه‌مه ره‌فتار له‌گه‌ڵ شێخ زانا‌و گروپه‌كه‌ی ده‌كات. گروپه‌كه‌ی
شێخ زانا له پارتی و به تایبه‌ت له نێچیرڤان بارزانیه‌وه زۆر نزیك
بوون. له‌و هه‌موو ساڵانه‌ی په‌یوه‌ندیاندا ـ تا پێش ئیحتیلال ـ شتێكیان
به‌رامبه‌ر پارتی لێ ده‌رنه‌كه‌وت و پارتیش له بوونیان رازی بوو. به‌ڵام
به ئیحتیلال كردنی عێراق. شێخ زانا‌و موجاهیده‌كانی تری نه‌یانتوانی
هه‌ڵوێستی پێش له‌شكری ئه‌مریكایی ـ وه‌كو پارتی قبووڵ كه‌ن ـ بۆیه هه‌ر
ده‌بوو لێك هه‌ڵبه‌زنه‌وه. ئه‌وانی موجاهید و په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی
ده‌یانزانی كه مقاوه‌مه كردنی ئیحتیلال وه‌كو نوێژ‌و رۆژوو فه‌رزه
له‌سه‌ر هه‌موو موسوڵمانێكی عێراقی. پارتیش نه‌یده‌توانی رێ‌یان بدات.
ده‌بوو بیانگرێت. سه‌ره‌تا وویستی ئیختیراقی موخابه‌راتیانه‌یان بكات.
به‌ڵام جاسوسه‌كانی كه‌شف ده‌بوون و پارتی لاشه‌شیانی نه‌ده‌دۆزیه‌وه!!
ئینجا فاسڵه‌كه به لێدانی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی موخابه‌راتی ئه‌مریكی له
گه‌ڕه‌كی شۆڕشی هه‌ولێر گه‌وره تر بوو. چونكه ئه‌مریكاییه‌كان له‌وه
حاڵی بوون كه پاراستن و ده‌زگاكانی ئه‌منیه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی نێچیرڤان زۆر
دژوارانه‌و زیره‌كانه ئیختیراق كراون و له ئاستێكی باڵای زانیاری واشدان
كه جێ پێی ئه‌مریكاییه‌كان ده‌دۆزنه‌وه. بۆیه ئه‌مریكا فشاری زیاتر
ده‌خسته سه‌ر پارتی. ئه‌وانیش زیاتر فشاریان ده‌خسته سه‌ر مزگه‌وته‌كان.
به‌ڵام بازنه‌ی نزیكی شێخ زانا هات و چۆی مزگه‌وتی ده‌مێك بوو نه‌ما بوو.
چونكه شێخ زانا له پێش راپه‌ڕین ته‌نزیمی مه‌لا ئه‌مینی جیهاد بوو كه
نه‌یده‌هێشت كه‌سیان نه‌ڕیش بهێڵنه‌وه. نه نوێژی جومعه‌و جه‌ماعه‌تیش له
مزگه‌وتدا بكه‌ن. ئه‌م پلانه ژیره‌ی مه‌لا ئه‌مین بوو وای كرد كه دوا
به‌دوای راپه‌ڕین گروپی مه‌لا ئه‌مین ـ له رووی نه‌وعییه‌وه ـ ده‌یان قات
له بزوتنه‌وه‌و ئیخوان پته‌وتر بێت. گروپه‌كه‌ی مه‌لا ئه‌مینی ره‌حمه‌تی
(كه هه‌ر پارتی به پلانی مه‌لا عبدالغنی كوشتی) زۆر ئوسوڵی بوون.
عه‌قائیدی بوون. هۆشیاری سیاسیان زۆر بوو. چاو كراوه بوون. ئیعتیمادی
پاره‌یان له‌سه‌ر خۆیان بوو. بازرگان و سنعه‌تكاریان زۆر بوو. . بۆیه به
بێ موباله‌غه هه‌رچی له هه‌ولێردا ناوی ده‌ركرد ـ جگه له مه‌لا
عبدالقادری برایه‌تی و مه‌لا سه‌لمان ـ هه‌ر هه‌موویان په‌روه‌رده‌ی
راسته‌و خۆ یان لاوه‌كی مه‌لا ئه‌مین و گروپه‌كه‌ی بوون. .
پارتی كه ده‌یه‌وێت به‌م شانۆگه‌رییه هه‌زیله خوێنێكی ئیسلامی كه له
هه‌شتاوچواره‌وه تا ئێستای له گه‌ردندایه. داپۆشێت! ده‌یه‌وێت.
ئاسه‌واری ئه‌و ئیرهابه ره‌سمییه‌ی مزگه‌وت و ژیانی سیاسی و ئابوری
ئیسلامییه‌كانی كوردستان داپۆشێت. ده‌یه‌وێت ئیسلامیه‌كانیش وه‌ك
چه‌پیه‌كانی لای یه‌كێتی و كۆمۆنیسته‌كانی وه‌ك سه‌رۆ ناچار كات خۆی پێ
بفرۆشن و سه‌نگه‌ری خه‌باتیان له پێغه‌مبه‌ره‌وه
r
به‌ره‌و سه‌رۆكایه‌تی فشه‌ڵی مه‌سعوود بارزانی بگوێزنه‌وه. . ئه‌مه
مه‌یتی خه‌یاڵی ناسرییه‌كی تۆپیووه. ئه‌مه تارمایی ووڕێنه‌یه‌كی
ده‌سه‌ڵاتی ووڵاتێكی سه‌ر لمه. ئه‌مه ختووكه‌ی حه‌زێكی مونحه‌ریفی ئێستری
چه‌مووشه. ئه‌مه كه‌لله دانه له قولله‌ی ئیسلام. . با پارتی و بارزانی
ـ پێش شه‌ڕه قۆچه‌كه‌یان سه‌یری قۆچی جه‌مال عبدالناێرو سه‌ددام و شای
ئێران و نه‌جیبه‌كه‌ی ئه‌فغانستان كه‌ن. . ئازایه‌تی ئیسلامی سه‌لاحه‌دین
زاده‌كانیش له هی چیچانیه‌كان و سه‌بریشیان له هی فه‌له‌ستینیه‌كان
كه‌متر نییه به هێزی بازووش فریوو مه‌خۆن. قبووڵیشتان نییه ئه‌وه
ئێوه‌و زه‌مه‌ن. .
.
. . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . |