ووته کانی ئۆردۆغان له ئامه د … مسته فا شڵماشی

 

له نوسینێک دابه ناوی "چاره سه ری دێموکڕاتی بۆ مه سه له ی کورد" که ئاخری مانگی جولای دوو هه زار و پێنج نوسیم و له سایته کانی بروسکه. پێشمه رگه کان و مه ها باد دا بڵاو بۆوه له سه ر باکوری کوردستان به م جۆره ده ستم پێ کردبو: "له با کوری کوردستان ڕێژیمی تورک پاش ساڵه ها ئینکارکردن. سه رئه نجام پێکی ژه هری نۆشی و بوونی کوردی له تورکیه دا به ڕه سمی ناسی. ته نانه ت تاڕادده یه ک به کار هێنانی زمانی کوردی و گرتنی جێژنی نه ورۆزیشی قه بوڵ کردووه. ئیقرار کردنی ده وڵه تی تورک به بو نی کورد. له دا ها تو دا ڕێگا خۆش ده کا بۆ به کار هێنا نی ما فی ڕیفڕاندۆم له تورکیه دا. چونکه شک له وه دا نییه که ئه گه ر هێندێک ئاڵ و گۆڕ به سه ر سیاسه تی ده وڵه تی تورک دا بێ له به رامبه ر مه سه له ی دێمو کڕاسی. مه سه له ی مافی مرۆڤ و مه سه له ی کورد دا. ئه وا ڕێگا خۆش ده بێ که تورکیه بێته نێو یه کیه تی ئه وروپا. به ها تنی تورکیه بۆ ناو یه کیه تی ئه ورو پا مه سه له ی کورد له تورکیه پێ ده نێته نێو قۆناغێکی تازه وه.

ئیتر هه ڵوێستی که مالیزم و شۆوێنیزمی تورک نییه که په یوه ندیه کانی نێوان کورد و تورک له تورکیه دا دیاری ده کا. به ڵکو قانو نه کانی یه کیه تی ئه وروپا ده بن که ئه وپه یوه ندیا نه ڕێک ده خه ن. من به ش به حاڵی خۆم به چونی تورکیه بۆ نێو یه کیه تی ئوروپا خۆ ش بینم. ده و ڵه تی تورک هیچ ڕێگا چاره یه کی تری نییه. یان ده بێ شه ر ته کا نی یه کیه تی ئوروپا قه بوڵ بکا و بێته نێو ئه و یه کیه تیه. یان ده بێ چاره نوسی خۆی ببه ستێته وه به ده وڵه ته کۆنه په رسته کانی ناوچه وه. وه ک کۆماری ئیسلامی و ده و ڵه تی سوریه. که ئه وه ش به واتای له نێو بردنی هه مو ئه و ده سکه و تانه یه که ده و ڵه تی تورک به گرتنه به ری ڕێبازی عیلمانی تاکو ئێستا به ده ستی هێناون. بۆ یه من به ش به حاڵی خۆم به داهاتوی کورد له تور کیه دا خۆش بینم. "

وو ته کانی سه رۆک وه زیرانی تو رکیه له دیا ربه کر که به ئاشکرا ددان به بو نی کورد و مه سه له ی کورد دا ده نێ و به ڵێن ده دا ئه و مه سه له یه له چوارچێوه ی پڕۆسه ی دێموکڕاسی دا چاره سه ر بکرێ. به ڵگه یه کن که بۆچو نه کانی سه ره وه ده سه لمێنن. ده وڵه تی تورک هه ستی به وه کردووه که چیدی ناتوانێ به ری ڕۆژ بگرێ و مه سه له ی گه لێکی هه ژده میلیۆنی بێ به ش. له نێو چوارچێوه سیاسیه که ی تورکیه دا بشارێته وه. هه ر وه ها ئه وه ده سه لمێنن که تورکیه پێویستی به خۆ لکاندن به بازاڕی هاو به شی ئورو پاوه هه یه و بۆ ئه م مه به سته ش مه جبوره ڕێڕه وه کانی که مالیزم به جێ بێڵێ و هه نگاوی جیددی به ره و دێموکڕاتیزه کردن هه ڵێنێ. هه رچه ند بۆ سیاسه تبازانی تورکیه کارێکی هێنده هاسان نییه. چونکه له ڕاستی دا قوتدانه وه ی هه مو ئه و بیر و بۆ چونانه یه که تا ئێستا ڕایان گه یاندووه.

ووته کانی ئۆردۆغان سه رۆک وه زیری تورکیه جێگای سه رنجن و بێشک هێزه کوردستانییه کانی باکوری کوردستان پێویسته هه ڵوێستی له سه ر بگرن و ئامانجه کانی خۆیان له چوارچێوه ی ڕێگاچاره ی دێموکڕاتیک دا فۆڕمۆله بکه ن. به لام هه ر له و کاته دا پێویسته ووشیار بن که کرانه وه ی ده ر گای ووت و وێژ نه بێته ته ڵه ی لێک دابڕان و دوو به ره کی. چونکه له هه ل و مه رجێکی ئه و تۆ دا ده و ڵه تی تورک فه وره ن هه ل به ده ست دێنێ و بۆ دوو مه به ست ئه و هه له ده قۆزیته وه. یه که م به وه ڵاتانی ئوروپایی و هه مو دنیا ڕاده گه یه نێ که ئه وان نیازی چاره سه رییان هه یه. به ڵام ئه وه کورد بۆخۆیه تی که ئاماده یی نییه و نوێنه رێکی یه کگرتوی بۆ چاره سه ری مه سه له که ی خۆی نییه. دووه م هه وڵ ده دا ئاوری دوو به ره کی خۆش کا به وه ی که لایه ک به دێموکڕات له قه ڵه م داو لا یه نێکی تر به تیڕۆڕیست. که دیاره ئه م ئا واته ی ده وڵه تی تورک ته نیا له کاتێک دا وه دی دێ که کورده کان په رش و بڵاو بن و دوو به ره کیان له نێو دابێ.

بۆیه یه کێک له پێداویستیه کانی که ڵک وه ر گرتن له هه ر ئاڵ و گۆڕێک یه کگرتنی کورده کانه. جێگای خۆیه تی هه رچی زووتر کومیته یه کی هاوبه ش له هه مو هێزه کوردستانیه کانی با کوری کوردستان. چ ئه وانه ی له ده ره وه ی کوردستانن و چ ئه وانه ی له ناوخۆن پێک بێ و ڕۆڵی نوێنه رایه تی گه لی کورد بۆ چاره سه ری دێموکڕاتیانه ی مه سه له ی کورد له باکوری کوردستان وه عۆده بگرێ.

بۆ سه ر که وتن له دروست کردنی کومیته یه کی ئه وتۆ ده بێ هه مو ڕێکخراوه کان یه کتر قه بوڵ که ن به گه وره و بچوکه وه. یه کتر قه بوڵ کردن به و مانایه یه که هه ر کام نه خش و جێگای ئه وی تر له نێو جوڵانه وه ی ڕزگاری خوازی گه لی کورد له با کوری کوردستان دا له به ر چا بگرێ و قه بوڵ بکا. به و واتایه ی که ڕێکخراوه گه وره کان پێویسته نه خش بده ن به ڕێکخراوه بچوکه کان و ڕێکخراوه بچوکه کانیش ڕۆڵی گه وره تری ڕێکخراوه گه وره کان قه بوڵ بکه ن. ئه وه ده قیقه ن شێوه ی په یوه ندی دێموکڕاتیکه. زوربه ده بێ مافی که مایه تی له به ر چاو بگرێ و که مایه تیش ده نگی زووربه وه ک ده سه ڵاتێکی دێموکڕاتیک به ڕه سمی بناسێ. نه ک وه کو تا ئێستا که له نێو به شی زۆری ڕێکخراوه کوردیه کان دا باوه. که ڕێخراوه گه وره کان نه خشی ڕێبه ری جوڵانه وه ده ده ن به خۆیان و پێیان وایه که هه مو که س ده بێ گوێ له مستی وان بێ و ڕێکخراوه بچو که کانیش پێیان وایه هه مو ڕێکخراوه کان ده بێ نه خشی وه ک یه کیان پێ بدرێ.

به هیوای ئه و ڕۆژه ی که هه موان یه کتر قه بوڵ بکه ن و یه کیه تیه کی به کرده وه پێک بێنن تا بتوانن له هه ر ئاڵ و گۆڕێکی باش که ڵک وه ر گرن و به گژ هه ر پیلانێکیش دا بچنه وه. شکیان له وه دا نه بێ که ته نیا یه کگرتن به لو تکه ی سه رکه وتنیان ده گه یه نێ. نه ک به ڵێن و قسه ی کاربه ده ستانی تورکیه. هیچ ڕێکخراوه کیش چ له نێو خۆی وڵات و چ له ده ره وه حه ق نییه به ته نیا به ره و پیری هیچ بانگه وازێک بچێ و مۆڵه ت بدا له دژی ئه وانی تر که ڵکی لێ وه ر بگیرێ. ئه گه ر ئه وان به یه کگرتویی بێنه مه یدان شکیان نه بێ که ڕۆژێک له ڕۆژان ده وڵه تی تورک مه جبور ده بێ له گه ڵیان دانیشێ. بێگومان پڕۆسه ی دێموکڕاسی له ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست دا درێژه ی ده بێ و پاشه کشه به هه مو بیر و بۆ چونه شۆوێنیست و دواکه وتوه کان ده کا.

مسته فا شڵماشی هو له ند 11 ی 8 ی 2005