تۆ دۆو دۆشاو تیك ده‌شڵه قینَنی كلتوری ئیسلامیش به شۆفینیه‌ت ده‌چوێنی
... عمر مه‌لا حه‌سه‌ن گرتكی
چه‌ند سه‌رنجێك له سه‌ر بابه ته‌كه‌ی (ئه‌وی له‌مشك بێت جه‌وال دڕێنه)
له‌ژماره (198) ی گۆڤاری (میدیا) دا چاوم به نووسێكی (نوری بێخالی)
كه‌وت. هه‌ركه خوینَدمه‌وه خامه‌كه‌م یه‌خه‌ی پێ گرتم. به‌ڵام ئه‌م
جاره‌یان رازی نه‌بوو به‌بێ ده‌نگی به‌سه‌ریدا گوزه‌ربكه‌م و
ده‌سته‌وئه‌ژنۆ بوه‌ستم. بۆیه ده‌رگای هه‌ڵوێسته‌كانم به‌سه‌ری ژوری
بۆچونه‌كانم له‌مه‌ڕ چه‌ند ته‌وه‌رێكی نێوبابه‌تكه‌دا واڵاكرد. گومان
له‌وه دانیه كه‌سێك تۆسقاڵێك باوه‌ڕه‌ی به‌خوا بی و ویژدان له دڵ ومرۆڤ
دۆست بێت. ده‌زانێ كه‌ڕژێمه دڕنده‌كه‌ی خواگرتوی شۆفێنی به‌عس.
له‌سه‌روشیانه‌وه به‌چكه شێره‌كه‌ی ئوممه‌ی عه‌ره‌بی سه‌ددامی غه‌زه‌بی
خوێنمژ‌و تاقمه ژه‌هره زۆرداره‌كه‌ی. چ جه‌وروسته‌مێكیان له‌گه‌لانی عێراق
و به‌تایبه‌تی میلله‌تی كوردی موسڵمان كردووه. كه كوردبونیان
گه‌وره‌ره‌ترین تاوان بوو به‌سه‌ریانه‌وه. ئه‌كرا به‌پاساوی قڕكردن
وسڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌كه‌ی. له هه‌مبه‌رگه‌لێكی تێنوو به نه‌سیمی ئازادی و
گه‌یشتن به مافه ڕه‌واكانی. به‌ڵام ئایا كه‌ی ڕه‌وایه ساڕیژكردنی زامی
دڵان به دژایه‌تی كردنی به‌ها پیروزه‌كان و له‌به‌رچاونه‌گرتنی ڕێزی
هه‌ڵگرانی په‌یامێك كه‌له %90 دانیشتوانی ووڵاتی نوسه‌ر پێكدێنن. جاچۆن
ڕه‌وایه (بێخاڵی) ماف به‌خۆی بدات له‌ئه‌نجامی (انفعال) هه‌ڵچونێكی بێ
سنوور پیرۆزیه‌كان له‌كه‌دارو كلتوره‌كه‌ی ناشیرین بكات. تۆوه‌ك ئه‌وه‌ی
نه‌فره‌ت له شۆفێنی عروبه بكه‌یت به‌ره‌كه‌تی تێ ده‌خه‌یت. چونكه
تۆهه‌رله سه‌ره‌تای بانگه‌وازی ئیسلام و په‌یامه پیرۆزه‌كه‌ی له گه‌ڵ
رێبازی به‌عسی خوێنمژدا هاوڕێباز كردوه‌و به‌یه‌ك كلتوور‌و مێژووت زانیوون.
به‌ڕه‌گه‌زپه‌رستی شۆفێنی هه‌ڵگرانیت نه‌وازه‌كردوه. ئایا (به‌عس) ئیسلام
بوو یاخود حزبێكی (لادینی) دروستكراوی ده‌ستی (میشیل عه‌فله‌ق) ی بَإ
باوه‌ر بوو؟! كه‌چی تۆ به موسڵمانت داناوه‌و له گه‌ڵ ئیسلامیشدا به یه‌ك
كلتوور‌و مێژوت زانیون!! بێگومان ئه‌م بۆچوونه‌ش له زاده و بیرۆكه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتناسه بی ئینسافه ده‌مارگیره‌كان زیاتر هیچی تری لێ
نافامێته‌وه. ئه‌م جۆره ڕوانینه كورد په‌روه‌رانه‌ش نیه و
له‌ومه‌یدانیشدا موزایه‌ده‌ی پی ناكرێت. ئینجا ئه‌نفالی به‌عسیانه ناونراو
به‌سوره‌تێكی قوڕئان وجینۆسایدو كیمابارانیش ده‌خه‌یته ئه‌ستۆی ئیسلام و
له‌كه‌لتوری ئه‌وا جێگای ده‌كه‌یته‌وه. دانیش به‌وه‌نانێیت كه
ده‌قه‌پیرۆزه‌كانی په‌روه‌ردگارو میژووه پاكه‌كه‌ی ئیسلام چ داكۆكیێكی له
مافه‌كانی مروڤ وپاراستنی به هاكانی كردووه. دوژمنیش گه‌واهی ئه‌وه‌ی
بۆداوه. ئینجا (فتوحاتی) ئیسلامیش به‌داگیركاری و پرۆسه‌ی تعریبی ده‌زانیت
وموسڵمان بوونی كوردیش بۆ زه‌بری شمشێر ده‌گێڕیته‌وه. ئه‌گه‌رئه‌مه
به‌گوێچكه‌ی (فه‌قێ) یه‌كی (سیپاره) خوێتی حوجره‌یه‌كدا بچرپێنی ئه‌وا
هه‌رزوو پێت ده‌بێژێ: كاكه بێخاڵی ئه‌م مه‌عریفه‌ته‌ت زاده‌ی نێو
په‌رتوكه‌كانی وه‌ك (تڕریخ الشعوب الاسلامیه) ی (كاڕل بڕۆكلمان) و
(كوردستان وئاینی ئیسلام) ی (ڕه‌ئوف سلیم) و ئه‌وانی تره. له و په‌رتوكه
بێ سه‌رچاوانه‌وه مێژووی بڵاوبونه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام حاڵی بویت. تۆ‌و
خه‌ڵكانی تریش كردوتانه به سه‌رچاوه به‌هێزو به‌پێزه‌كانی خۆتان. بۆیه
لای تۆ ووشه‌ی (فتوحات) به (ئیستعمار) و (سه‌ددام) به (سحابه) و
(ئیسلام) یش به (عروبه) ڕاڤه كراون. جا له درێژه‌ی باسه‌كه‌تا
(سه‌ددام) ی دیكتاتۆر‌و هاوشێوه‌كانی به‌دیوی دووه‌می (خالید و سعد و قعقاع)
داده‌نێیت. ئه‌و هاوه‌ڵه به‌ڕێزانه‌ی پێغه‌مبه‌ر (خوایان لێ ڕازی بێت)
سه‌رگوزه‌شته‌یان خۆره‌وو به‌بێژینگ به ری پێنا گیرێت. شمشێره‌كانی ئه‌وان
بۆ نه‌مانی بت په‌رستی و نه‌هێشتنی كۆیلایه‌تی و بنبڕكردنی نه‌فامی و
ستاندنه‌وه‌ی مافی مرۆڤه‌كان وئافره‌ت به‌تایبه‌تی. له‌كاڵانا ده‌رده‌هێنا.
نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یڵێیت. به‌ڵێ ده‌قه پیرۆزه‌كانیش شایێت حاڵی ئه‌و
ڕاستیه‌ن. كه‌وا پرۆسه‌ی بڵاو بونه‌وه‌ی بانگه‌وازی ئیسلام لووتكه بووه
له له ئازادی ئیختیاری دوور له هه‌موو تووند ڕه‌ووی و ئیجباریێك.
(لااكراه فی ا‌لدین) ڕوونترین به‌ڵگه‌یه. تۆ هه‌ڵوێسته‌كانی (جعفری و
موقتدا و به‌یاتی) له ده‌ره‌نجامی ئه‌م كلتووره ده‌زانیت. گوێش به‌وه
ناده‌ییت كه ئه‌وان (مه‌ڕجعیه‌ت) و (شیعه گه‌ریان) لا ڕ وكنی ئه‌ساسی
ئایینه‌و لادانیش لێی كوفرێكی یه‌قینه. بۆیه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌مان و
هه‌ڵوێسته‌كانیان له زاده‌ی كلتووری ئیسلام بزانیت (ئه‌وا له‌بێ خه‌به‌ران
كه‌شكه‌ك سه‌له‌وات) . دیسان ئۆقڕه ناگریت و قوڕستر داده‌به‌زییت ئه‌م
جاره‌یان یه‌خه‌ی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) ده‌گریت
و شۆفێنیه‌ت و فاكته‌ری ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی كه ئێستا هه‌ن به‌به‌رهه‌م و
لۆژێكی درووستر بڵێین فه‌رمووده‌ی (ڕنێر ڕخاك ڤالما ڕو مڤلوما) تإ ده‌گه‌ی
به‌شی كۆتایی فه‌رمووده‌كه‌ت پچڕاندوه بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌رامی خۆتا
یه‌ك بگرێته‌وه. ئه‌گینا كۆتایی فه‌رمووده‌كه زۆر روون و ئاشكرایه.
ئه‌گه‌ر كه‌سێ خۆی لێ كه‌ڵه فام نه‌كات. ته‌واوی فه‌رمووده‌كه به‌م
شێوه‌یه (ڕنێر ڕخاك ڤالما ڕو مڤلوما. فقال رجل: ڕفرڕیت إژا كان ڤالما كیف
ڕنێره؟قال: تحجزه عن الڤلم فان ژلك نێره) . بۆیه ده‌ڵێم: سه‌رانی ووڵاتانی
عه‌ره‌بی به‌ڕواڵًه‌ت ئیسلامی هه‌روه‌ك تۆ له‌م فه‌رمووده‌یه حاڵًی ببوون.
بۆیه هه‌رده‌م بێ ده‌نگ بوون به‌رامبه‌ر به‌كاره وه‌حشیگه‌ریه‌كانی ڕژێمی
به‌عسی له‌عنه‌تی. ئه‌گینا ئێستا (قائد الچروره) ش له زیندانا سه‌ری
به‌قوڕی ڕه‌شدا نه‌ده‌چوو جه‌رگیشی نه‌ده‌سووتا. بێخاڵی (دۆڵی ئه‌سحابه) و
(دۆڵی شه‌هیدان) ی بناری قه‌ندیل. ئه‌كا به شوێنه‌واری سته‌می ئه‌وسای
سوپای موسڵمانان. به‌ڵگه‌ی به‌هێزیشی بۆئه‌مه بوونی ئه‌م شوێنه‌وارانه‌یه
له كوردوستان. جالێره زیاتر به‌سته‌زمانی بێخاڵی سه‌باره‌ت به‌مێژووی
درووستی ئیسلام و كورد ده‌رده‌كه‌وێت. (ئایه ئه‌م شه‌ڕانه به‌رامبه‌ر
كورد كراون یاخود له‌گه‌ڵ (رۆم وفارسه‌كان) بوو كه‌هه‌ر ئه‌وانیش
كوردستانیان به‌سه‌ر ئیمپراتۆره‌كانیان دا دابه‌ش كردبوو. له‌دوای هاتنی
سوپای ئیسلام بوو به‌یه‌ك پارچه. ئینجا ده‌ڵێم كه‌سێك سوره‌تێكی گه‌وره‌ی
قوڕئان تاوانباربكات له به‌رئه‌وه‌ی پڕۆسه‌یێكی سه‌ركوت كردن و قڕكردنی
دڕنده‌ی به‌عسی به ناوی (ئه‌نفال) وه بووه. من لێره‌دا ده‌ڵێم ڕژێمی
به‌عسی به‌شێوه‌یێكی به‌رنامه بۆ داڕێژراو دژیایه‌تی ئایینی خوای گه‌وره‌ی
ده‌كرد هه‌ربۆ ئه‌م مه‌به‌سته گڵاوه‌شی زینده‌به‌چاڵكردن و ژێر خاك كردنی
كوردی ناونابوو به (ئه‌نفال) . ومۆڵگه سه‌ربازیه‌كانیشی به (معسكر
خالید) و (معسكر رشید) و. . . هتد ناونابوو. بۆئه‌وه‌ی میلله‌تی كوردی
موسۆلمان بدا به گژ قوڕئان و سه‌حابه‌كانی پێغه‌مبه‌ریش به‌دوژمنی
گه‌وره‌ی خۆیان تێبگه‌ن. كه‌چی لێره‌دا بێخالی كردویه‌تی به به‌ڵگه‌یه‌كی
مێژووی بۆ دووباره بوونه‌وه‌ی مێژوو له‌هه‌ڵه‌بجه و بادینان و گۆڕه به
كۆمه‌ڵه‌كان. كه جه‌وهه‌ری ئیسلام ئاسمان و ڕێسمان لێیانه‌وه به‌ری یه.
بێخاڵی تۆ وه‌ك بڵێ ی ڕاستیه‌كان تیرۆر بكه‌یت و به‌زۆرمه‌سه‌له‌كان له
قاڵبی ئیسلام ده‌ده‌یت و به لۆ ژێكی (بش فڕێ هه‌ر بزنه) حوكم ده‌ده‌یت.
ئه‌گینا ئه‌مانه چ جۆره بۆچوونێكن به‌شمشێر به‌ئیسلام كردن و یا مه‌رگ
دۆستی بیابان و. . . هتد. مه‌گه‌ر سه‌رچاوه په‌سند كراوه‌كان تۆماریان
نه‌كردوه كه ژماره‌ی كوژراوه‌كانی جه‌نگه ئیسلامیه‌كان له‌سه‌رده‌می
پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له سه‌ربێت) واته له ساڵی دووه‌می كۆچی تاساڵی
نۆیه‌می كۆچی (1018) هه‌زارو هه‌ژده كه‌س تێنه‌په‌ڕی (259) موسڵمان و
(759) له كافره‌كان. به‌ڵام ته‌نها له‌جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا (50. 000.
000) په‌نجا ملێۆن به‌ركه‌وت (8. 543. 515) كوژران و ئه‌وانیتر
برینداربوون. جا وابزانم كه‌سإ سه‌یری ئه‌م ڕووداوه بكات و
به‌رامبه‌رایه‌تی له نێوانی جه‌نگه جیهانیه كاندا بكات ئیتر ڕووی نایه‌ت
بلی ئیسلام حه‌زی له خوێن ڕێژی بووه. یا به زه‌بری شمشێر ئیسلام ئایینی
بڵاوكردۆته‌وه. جا برا تۆ تازه به هه‌وه‌سی خۆت مێژوومان بۆ
ده‌نووسیته‌وه.
له كۆتایدا ئه‌ونده ده‌ڵێم به‌ڵگه‌كانت بۆ هه‌ندێك له‌ڕاستیه‌كان
(ئه‌وهام) ن نه‌وه‌ك (بوڕهان) وه قیاسی كه‌شكن له‌سه‌ر مه‌شك. بۆیه
هیوادارم چاوێك به‌ڕابردوه‌كه‌ی خۆتا بخشێنیته‌وه. چونكه خه‌ریكه وه‌ك
كه‌سێكی زۆر ده‌ست پاك هه‌ڵس و كه‌وت له‌گه‌ڵ كاره‌كانتا ده‌كه‌یت. كلتوری
تۆش له یادی خه‌ڵك هه‌رماوه. سه‌فاوومه‌روای ئێره‌و ئه‌وێش هه‌ر
مه‌پرسه. خۆپێناسه‌كه‌شت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانته و له مێژیشه
پێشیینان وتوویانه (ئه‌گه‌ر مانگ دیار بێت پێویست به ئه نگوست ناكا) .
Malaomer79@yahoo. com
|