به
ناوی کوردستانی گه‌وره.
soransa@hotmail. com
تاقه مویه‌ک
له هه‌ر ورچێک که‌م بێته‌وه. هه‌ر زۆره ....
ح. س. سۆران
به
هه‌ر چه‌رمه سه‌رێیه‌ک بو. دوێنێ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان. سه‌رۆکی
تێنه‌گه‌یشتوی تورکیا. لاره‌ولار له پشت که‌ری لاساری جه‌جاڵ دابه‌زی و
به خێر و ناسڵامه‌ت. نزیکه‌ی هه‌شتا ساڵ دوای دروست بونی ده‌وڵه‌تی تورکیا
{ تورکستان} پای له‌م راستیه نا. که له‌و وڵاته کوردیش هه‌یه و وا
باشه کێشه‌ی کورد به چه‌شنی دێمۆکڕاتیک چاره‌سه‌ر بکرێ!!!. به‌ڵام له
قسه‌کانی دا. به بێ چاووڕوییه‌کی سه‌یره‌وه. ئاماژه‌ی به‌مه کرد.
که { پێ کا کا } نوێنه‌ری کوردی تورکیا نیه.
له
بیستنی ئه‌م قسانه. ئه‌و په‌نده کوردیه مان وه‌بیرده‌که‌وێته‌وه. که
ده‌ڵێ { گۆپاڵ/کوته‌ک له ته‌رکی به‌هه‌شته‌وه هاتوه }. ره‌نگه ئه‌گه‌ر
خه‌باتگێڕانی بوێری کوردی سه‌ربه پێ کا کا. بۆ پارێزگاری له گیان و له
دۆزی خۆیان. له‌م به‌ینانه‌دا. ئه‌و چه‌ند ته‌قه‌مه‌نیه‌یان نه
ته‌قاندایه‌ته‌وه و ره‌جه‌ب ئه‌فه‌ندیان نه‌تۆقاندایه. قه‌ت ئه‌م
قسانه‌مان له ده‌م سه‌رۆکی فاشیست ترین رێژیمی جیهان نه‌ده‌بیست. له
لایه‌کی دیکه‌وه. ئه‌م هه‌ڵوێسته به‌زیوه. خه‌باتگێڕانی کورد پتر هان
ده‌دا. که تێکۆشانی بیوچانی خۆیان په‌ره بده‌ن. تا که‌سانی وه‌ک ره‌جه‌ب
ئه‌ردۆغان. له ترسان. هه‌ڵوێستی فاشیستانه‌ی خۆیان زیاتر فش بکه‌ن و پتر
پا له مافی ره‌وا و نه‌دراوی کورد بنێن.
به‌ڵام
ده‌بێ به‌و ئاڕکاداشه سنگ و چاو ته‌نگه بڵێین. که له کازێوه‌ی
به‌ربه‌یانی مێژوه‌وه تا ئێستا. گه‌لی کورد له‌و به‌شه‌ی تورکیا ده‌ژی و
هه‌یه. نه‌ک تازه وه‌ک قارچک هه‌ڵ تۆقیبێ و {پێ کا کا } ش. له جه‌رگ و
هه‌ناوی کوردی باکووره‌وه ریشه‌ی داکوتیوه و پارێزه‌ری مافی ئه‌و
خه‌ڵکه‌یه.
قسه
هه‌زاره و یه‌کیان به‌کاره: ره‌جه‌ب به‌گ قه‌ت ناتوانێ به‌م ورده زڕه
فه‌رمایشانه. ببێته دڕوی مه‌مووزینی نێوان گه‌لی کوردی باکوور و { پێ کا
کا } و ئه‌م دو شته به‌یه‌که‌وه نووساوه. له یه‌ک جوێ بکاته‌وه و
هه‌ڵتاقێنێ.
تاران -
21 ی
گه‌لاوێژی 2705
|