پیرۆزبایی؛
یادی ئه‌وه‌نده‌ساڵه‌ی کوردستان نێت پیرۆز و گه‌شاوه بێت!
*
په‌نجه‌ره‌یه‌کی نوێ بوو له‌ناکاو له ده‌قه‌کانم کرایه‌وه و له‌مردن
ده‌ربازی کردن؛
له مێژبوو ئیزنی بڵاوکردنه‌وه‌ی هیچکام له کتێبه‌کانم. به‌شێوه‌ی
ره‌سمی!!. نه‌بوو و چه‌ندیوانێکی شێعریم له که‌شاوی مێزه‌که‌مدا
مابوونه‌وه و. . گه‌لی وانموود لێی ئه‌دزی و به‌ناو هه‌ڵده‌کشا و. .
که‌یفی ده‌هاتێ. . خافڵ له‌وه‌ی جیهانی پێشکه‌وتووی سه‌رده‌م و
رۆژنامه‌وانانی خاوه‌ن هه‌ست و هه‌ڵوێستی کورد. به‌که‌ڵکوه‌رگرتنی به‌جێ
له که‌ره‌سه‌کانی پێوه‌ندی جه‌ماوه‌ر و دیجیتاڵییه‌تی سه‌رده‌م. ئه‌و
سنووره ده‌ستکردانه ده‌شکێنن و چیتر ئه‌و مه‌ودا و مه‌یدانه بۆ هیچ
ده‌سه‌ڵاتێکی بێمایه نامێنێ که ته‌راتێنی تیدابکاو جاشه‌شه‌ل و
هێستره‌په‌ککه‌وته‌ی تێدا غاردات. . .
به‌م بۆنه‌وی سپاسی کوردستان نێت ئه‌که‌م بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێب و
به‌رهه‌مه‌کانی ده‌یان که‌سی وه‌ک من و هه‌موو قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی کورد!
پیرۆز بێت حه‌وت ساڵ کاری به‌رده‌وامتان له خزمه‌ت به رۆزنامه‌گه‌ری
سه‌ربه‌خۆ. پێشکه‌وتوو و دیجیتاڵی کوردی‌دا!
به رێزه‌وه. . . . . . . . . . . . . . . سۆران ساڵح
Soran-saleh@kurdistannet. org
|