شه‌هیدانی قڕگه... عه‌بدول شارباژێڕی
ئێواره‌بوو.
. .
له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی شاخی گۆیژه
هه‌موو ئازای
جێگا که‌ڵبه‌ی
فاشیه‌کانی
ته‌وقه‌سه‌ری و
به‌رده‌می
بوو.
به‌ڵام چاوی
له‌ئاوایی و
پێده‌شته‌که‌ی دامێنی بوو.
پۆلێ نه‌مامی
باخچه‌ی ئاواتی
کرێکاروڕه‌نجده‌ران بوون.
به‌ئاره‌قی
ناوچه‌وانی که‌ڵه‌پیاوو
ئاهی ساردی
شێره‌ژنان په‌روه‌رده‌بوون.
ئه‌و
مه‌ردانه‌ی. .
بینایی چاوی
چه‌وساوه‌کان بوون.
چقڵی ناو
چاوی بۆرژواکان بوون.
ئه‌و
شێرانه‌ی. .
کۆتوپێوه‌ندی
ده‌ست و پێی
ئه‌م
میلله‌ته‌دیلکراوه‌یان له‌ئه‌ستۆدابوو
شه‌وناشه‌وێ
شاری
مه‌ردانیان وه‌ک گۆم ئه‌شڵه‌قان.
شه‌وگاریان
ئه‌کرد به‌دۆزه‌خی گڕ
بۆ چڵکاوخۆرو
بۆ عه‌فله‌قێکان.
ئه‌و
نه‌مرانه‌بوون. .
له‌سه‌ر
پرده‌که‌ی ناوجه‌رگه‌ی شارا
له‌که‌مینا
بوون.
کاتێ
که‌شه‌وقی پرۆجه‌کته‌ری
پیا تێپه‌ڕ
ئه‌بوو.
ڕه‌وه‌یه‌کانه‌ی خوین خۆری تیا‌بوو
مشتیان
لێگرتن
جوامێرانه‌دایانگرتن
له‌دوا
هه‌ناسه‌یان خستن
چه‌که‌کانیان
له‌شان کردن.
* * *
ئیواره‌بوو.
. .
له‌ژێر
زه‌بری پۆستاڵ له‌پێ
شاری
هه‌ڵمه‌ت کسپه‌ی ئه‌هات.
بۆچه‌ك
له‌ناخیه‌وه‌ئه‌هات.
وه‌ك گشت
شه‌وێ
هه‌رچی جاش و
جه‌یشی شه‌عبی و
سیخوڕ هه‌یه
به‌سه‌ر دڵ و
ده‌رونیانا
ته‌رزه‌یه‌کی
چڕوپڕی ترسوبیمیان
لێ دائه‌کات.
ئاوه‌هابوو.
. . . . . . . !
* * *
له‌دوای
شێوان
پۆله‌شێره‌که‌ی چیاکان
ده‌سته. .
ده‌سته‌داگه‌ڕان و
که‌وتنه‌ناو
جاده‌گشتیه‌کان
به‌دوای
نێچیرا ئه‌گه‌ڕان.
کاتێ زانرا
له‌به‌ر
سه‌را
ناڵه‌هه‌ستا
سه‌یاره‌یان
تێکوپێکدا.
هه‌رچی
تیا‌بوو مێشکیان پژا.
به‌شاباشی
سه‌رکه‌وتنه‌وه
بووبه‌برێشکه‌له‌ملاولاوه.
چ قوره‌ت بوو
ئه‌منێ
جاشێ
ته‌پله‌سوورێ
ته‌پله‌ڕه‌شێ
له‌ستاره
یا
په‌نجه‌ره
یا ده‌رگایا
تۆزقاڵێکی
ده‌رکه‌وتایه
تۆزیان
ئه‌برد به‌حه‌وایا.
له‌دوای
ئه‌وه‌ی کشانه‌وه
له‌دوای
ئه‌وه‌ی له‌قڕگه‌دا
حه‌وانه‌وه
به‌ره‌و چیا
گه‌ڕانه‌وه.
کاتێ کاروان
له‌بنارا
که‌وتنه‌داوی باڕه‌شه‌وه.
که‌وتنه‌داوی
تاقمێ جاشی
خۆفرۆشی
ڕووڕه‌شه‌وه.
چه‌پکێ
خونچه
به‌ده‌م
قاقای ناخی شادی
ئه‌وینی خاک
و چه‌وساوه‌و
مرۆڤه‌وه.
باڕه‌ش
شاڵاوی بۆ بردن
(17)
خۆنچه‌ی هه‌ڵوه‌رانن.
خوێنی
خونچه‌و
خاك
تیکه‌ڵبوون.
گه‌لاوێژی/
1983
سلێمانی