شانه
نوستوه كان كه ی به ئاگا دێن؟ ... خالید هه ركی
په یوه ستبونی
كاركردنمان له گه ل دۆست و هاوپه یمانا ن ئه وراستیه ی بۆ سه لماندین كه ئه
گه ر خۆمان له داری بێ هۆشی نه ده ین زۆر به زه لالی روی راسته قینه ی به
ناو هاوپه یمان ودۆستانمان به رون وئاشكرا بۆ ده رده كه وێت. چ له روی
ریزگرتنیان له واژوو یان یا له گفت و په یمانه مۆركراوه كانیان یا له نیازو
پیلانه كانیان.
په رده مان بۆ له سه
ر شانه نوستو و بێده نگه كانیان هه لده مالرێت له نیازو پیلانه كانیان
ئاگادار ده بینه وه. ئه مه ولێ ورد بونه وه و دارشتنی دژه به ر نامه له
پێناو پارستنی ئاسایشی نه ته وایه تی به ئه ركێكی ستراتیژی هه رمیلله تێك
داده نرێت.
ته مه نی بێكه وه خه
باتكردنی لایه نه سیاسیه كانی عێراقی له گه ل بزوتنه وه ی رزگارییخوازی گه
لی كورددا ئه وه نده درێژ ودێرین نیه تا هیچ له هه لوێسته كانی
رابردویانمان له بیر نه مابن یا فه رامۆش كرابن. هه لوێسته كانیان له خۆ
بێده نگ كردن له هێرشی كۆ كوژی وجینۆساید وكاولكاریی كه له سالانی حوكمی
گۆربه گۆری به عسدا تاده گاته چه ك هه لگرتنیان دژ به خواستی میلله ته كه
مان له داخوازیه ره واو سه ره تایی یه كانی شتێكی ئاوامان بۆ ناخوێنێته وه
كه ئیمرۆ به شانازی یه وه بی خه ینه سه روپه ره كانی كاخه ز ورۆژنامه كان.
هۆیه كه شی ده گه
رێته وه بۆ ئه وه ی كه هیچ كاتێك ئه ولایه نانه یكه ته نانه ت خۆیان به
ئۆپۆزسیۆن ده دایه قه له م گرنگیه كی ئه وتۆیان به مه سه له ی كورد نه داوه
تا كارو به رنامه ی ستراتیژی هاوكاریان له گه ل دارێكبخه ن. بۆ ئه م مه به
سته ده توانین حزبی شیوعی عێراق به كۆنترین گروپ ناوزه د بكه ین كه هه
لوێست و به رنامه یان لا ی هه مومان رون و ئاشكرابو له رارایی و پچر پچری
وته نانه ت رۆژانێك بو چه كیشیان دژ به بزوتنه وه ی رزگاریی كوردستان هه
لگرتبو. به رای من ئه گه ره كه ی ده گه رێته وه بۆ ئه وه ی كه له ناو ریزه
كانیاندا عه ره به كان زۆرجار بالا ده ست بونه ئه مه وای كردوه كه جاروبار
بۆ به رژه وه ندیی خۆیان ناوه ناوه خۆیان له سه نگه ری بزوتنه وه ی رزگاریی
كورددا ببیننه وه جاری واش له دژه سه نگه ردابون. تا له دواجاردا كار له سه
ر ئه وه وه ستا به شه كوردیه كه بۆ خۆی حزبی تایبه تیی پێك هێنا (حزبی
شیوعیی كوردستان) !!.
ئه مه و هاو خه
باتیی كورد له گه ل گروپه سیاسی و مه زهه بیه كانی تر دا ده كرێ هه ردو
حزبه شیعه سه ره كیه كه بدرو دعوه وه كو مینه ك بهێنینه وه. كه مێژوی مه
یدانیی هاوكاریان بۆ ساله كانی دوای راپه رین ده گه رێته وه ئه گه ر به ر
له و مێژوه ش له گه ل هه ندێك له گروپ وپارتی كوردی په یوه ندی وئاشنایه
تیان هه بو به لام شتێكی ئاوا له ناو ده ست دانیه كه ئیمرۆ شانازیی پێوه
بكه ین له كارو خه باتی پراكتیكی. چون به رله و مێژوه ئه م هێزانه به هێز ی
ئێرانی ده ناسران پتر له وه ی كه هێز ی عێراقی بن.
بۆ راگرتنی به لانس
له عێراق كورد وه ك و خاوه ن سه نگ له زۆر روه وه ده توانین بلێین جار
وابوه سازشی له گه ل ئه م گروپانه دا كردوهئه لبه ت ئه میش بۆ به رژه وه
ندیی كورد بوه. ئه وه ی ئیمرۆ له هه لوێستی شیعه كان به دی ده كه رێ پێچه
وانه ی هه لوێستیانه له گه ل ئه وكاته ی كه پێویستیان به توانا وپشتیوانی
وهه بونی كورد هه بو.
شتێك هه یه كه
پێویسته هه مومان بی زانین ئه ویش ئه وه یه كه ئیمرۆ له نا ومه زهه بی شیعه
دا دو جۆره مه رجه عیه ت هه یه. مه رجه عیه
تی به ده نگ ومه رجه عیه تی بێ ده نگ
(المرجعیه الناتقه والمرجعیه السامته) یه كه میان سیستانیی به ره گه ز
ئێرانی رابه رایه تیی ده كا. دوه میشیان موقتدا سه در رابه رایه تیی ده كات
هه ریه كه شیان بۆ كات ومه به ستی تایبه ت و دیار ده كه ونه ده نگ. شێوه ی
كاركردنیشیان له شێوه كاركردنی لێكۆلینه وه كانی امن و استخبارات ی سه رده
می رژێمی گۆر به گۆر ده چێ. كه هه ریه كه یان به شێوازێك كاری درندانه تیی
خۆی له گه ل گیراو ه كاندا پیاده ده كرد بۆ وه رگرتنی دانپێدانانه ناره
واكان. یه كیان به شێوازی توند وتیژ و ئه وی تریان به شێوازی خاوونه رم
كێشان. له دواقۆناغ داهه ردوكیان له یه ك مه به ستیان ده كرده وه.
ئه وه بوو ماوه ی چه
ند مانگێك بوو شێوازی توند وتیژ ی چ به راگه یاندنه ژه هراویه كانی هه رزه
كار موقتدا سه دریا كاره تیرۆریستیه كانی. له سه رێكیشه وه شێوازی خاو
پیاده ده كرا له رێگه ی سیستانی به دارشتنی پیلانی بایكۆد كردن وئفلیج
كردنی به رنامه وتواناكانی كورد له رێگه ی یه كخستنی گروپه شیعه كان
وئاماده كردنیان دژ به داخوازیه كانی گروپی كوردی وره تكردنه وه ی چه ندین
پرۆژه یان. تا كار گه یشته ئه و راده یه ی له ئاست داخوازیه كانی كورد دا
ده مامك له سه ر روه قێزه وه نه كانیان هه لمالرێت و روه راسته قینه كه یان
وه ده ركه وێت. ئه میش له ئه نجامی جمو جۆل و بزاوه كانیان له ناوچه و ناوه
وه بۆمان وه ده ركه وت كه له ناكۆكیه كانیان چاوپۆشی بكه ن له پێناو یه
كگرتن به رامبه ر دژایه تیان به داخوازیه ره واكانی گه لی كورد.
سه ردانه كانی جعفری
بۆ ئێران وتوركیا وكۆبونه وه دوقۆلی ونهێنیه كانی له گه ل سه رانی دراوسێ
مایه ی تێرامانین ولێ وردبونه وه ن ئه نجامه كانی ئه م جموجۆلانه سه
لماندنی راستیی بۆچونه كانمانن. لێدوانه كانی و په شیمانییان له ورێككه
وتنانه ی كه له گه ل كورددا مۆری كردبون به لگه ی تری ناپاكیانه.
من له سه ركردایه
تیی سیاسی كورد ده پرسم ئاخۆ ئه و به رژه وه ندیه هاوبه شانه چین كه كورد
وشیعه به یه كه وه ده به ستنه وه. ئه و مه رجانه چین له ناو پێكهاته و
بۆچونی شیعه كاندان و له به رژه وه ندیی كورد دان؟ تا ئه وه نده به شانو
بالیاندا هه لبده ین وله به رامبه ریشدا هه لوێستیان روه وپاشه كشه بچێت؟ چ
هه لوێستێكی یه ك له م گروپه شیعانه له دلپاكی ئه وانمان دلنیا ده كات راگه
یاندنه كانیان له ده ره وه ی عێراق یا هه لوێستیان له كاتی دان وستانه كان
و وتووێژ له سه ر برگه كانی ده ستور؟
شیعه كه ئاخونده یه
كی به ره گه ز ئێرانی به مه رجه عیه تی خۆی بزانێ ده بێ كورد په ندی له هه
لوێستی خومه ینی وه رنه گرتبێ؟ كه به رله كوده تایه كه یان چۆن گفتی هه مو
شتێكی به كورد دابو تا كاری خۆی پێ ئه نجام دا ئه وسا ووتی له قورئان باسی
حوكمی زاتی نه كراوه بۆیه منیش ناتوانم ئه م مافه به كورد بده م. . . . سه
ركردایه تیه كه مان چ جیاوازیه ك له نێوان بۆچونه كانی خومه ینی و سیستانی
ده بینێ؟ تائه وه نده به بێ باكی له خۆ خه واندنه كه ی شیعه بێ ده نگ وده
سته وه ستان بوه ستێ؟
بۆ ئه وه ی كورد
بیسه لمێنێ كه به دلسۆزیه وه هاوپه یمانێتی راده گرێ ته نانه ت سه روه ریه
كانی خۆشی خه ریكه له ده ست ده دا. گه ر كه سێكی عه ره ب به ناو ی عێراقه
وه وبه فه رمی گشت گه لی عێراق به برای عه ره ب ناوزه د بكا (من لێره مه به
ستم موجامه له نیه) ئه لبه ت قه بولمان نیه! هه ركاتێك هه ركوردێك له ناخه
وه به شانو بالی حكومه تی جه زایر هه لبدادیسان ده بێ قه بولمان نه بێ. چون
هیچ كوردێكی شه ریف نابێ په یمانه شومه كه ی 6 ی ئاداری 1975 كه حكومه تی
ئه وسای جه زایربه سه رۆكایه تی هواری بومدین له نێوان سه دام و شای گۆر به
گۆر رێك خستبوو ته نانه ت عبدالعزیز بوتفلیقه ی سه رۆك كۆماری ئێستا ووه
زیری ده ره وه ی ئه وسا به ئه ندازیاری ئه ورێككه وتنه ده ژمێردرێت. نابێ
له بیر بكاو له بچوكترین ده رفه تدا ده بێ رسوای ئه وهه لوێسته یان بكات.
كه چی له لێدوانه كه ی وه زیری به ناو كوردی ده ره وه ی عێراق وشیار زێباری
له كۆنگره رۆژنامه وانیه كه یدا له گه ل زلمای خلیل زاده ساز كردبو بۆ ده
ربرینی ناره زایی له كوشتنی دیپلۆماته كانی جه زایری دا ده لێ. .
حكومه تی جه زایر حكومه تێكی عه ره بیی برایه.
حكومه تی جه زایر هه رده م له به رژه وه ندی گه لی عێراق دا كاری كردوه
بۆیه ئێمه ئه م كرده وه یه رسوا ده كه ین. من له سه ر رسواكردنی
كاری تیرۆرستی لاریم نیه به لام گه ر وه زیرێكی عه ره ب ئه م لێدوانه ی
بدابایا زۆر له رۆشه نبیرانمان وه ده نگ ده هاتن.
جا بۆ نه لێین كورد
بۆ خۆی له م چه ند ساله دا چی كردوه. رۆله كانمان هه ر ئه وه نده قا ره مان
و شۆره شگێرن تا له ناومانن هه ركاتێك لێمان وه دوركه وتنه وه ده بنه كه
سانێكی تر.
ئه وانه ی له سه ر
حسابی خوێنی شه هیدانمان پله و پایه یان وه رگرتوه ده بێ له گه لمان به
رونی ره فتار بكه ن ده نا نه قه له م و نه مێژو شه رم له كه س ناكات. بۆ له
كاتی ده رچو ن ونوێنه رایه تی كردنیان له دانیشتنه كانیان دا له گه ل ده رو
دراوسێ و ناوه خۆیان دا بۆ به راشكاوی و راسته وخۆ له گه ل جه ماوه ره كه
یان نادوێن تا ئێمه ش له ئه نجامی دانیشتنه دوقۆلی و نهێنیه كنایان و له
توانا وبوێریان بگه ین؟
ده بێ تا كه ی ئه
وترسه له گیانمان ده رنه چێ كه هه ركاتێك لێپرسراوێكمان له به رده م میكو
به رامبه ر به رۆژنامه نوسان بینی ده ست بخه ینه سه ردلمان له وه ی فاولێكی
تر نه كه ن؟
شانه ی نوستو گه
لێكن گه ر زو لێیان نه یه ینه ده ست. هه ر رۆژه ی یه كێكمان لێ وه خه به ر
دێت ئه وكاته فریای خۆمان ناكه وین.
07-08-05
khalidherki@chello. nl
www. serben. com
|