سه‌رهه‌ڵدانی کوردستانی ئێران. سووته‌مه‌نی یان خه‌باتێک بۆ ئازادی؟ ...
وه‌هاب شاه محمد
ماوه‌ێکه خۆپێشاندان
زۆربه‌ی زۆری شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵاتی گرتۆته‌وه. که
ئه‌نجامه‌که‌ی تاکو ئێستا شه‌هیدبوونی چه‌نده‌ها کورد بوون به‌ده‌ست
دامووده‌زگا سوپا وئاسایشێکانی ئێران. ئه‌م خۆپێشاندانه تا چه‌ند رۆژێ
له‌مه‌وبه‌ریش ته‌نها له‌لایه‌ن مێدیا کوردێکانه‌وه باس ده‌کراو هیچ
مێدیاێکی تر خۆی لێتێنه‌ده‌گه‌یان. هه‌روه‌ک خۆپێشاندانه‌کانی خوزستان که
به‌ر له ماوه‌ێک روویدا.
ئه‌م خۆپێشاندانه
ساڵانی سه‌ره‌تای شۆرشی ئیسلامیمان دێنێته‌وه بییر. ئه‌گه‌رچی جیاوازێکی
گه‌وره له نێوان ئه‌و رووداوانه‌ی ساڵانی سه‌ره‌تای رووخانی شای ئێران و
ئێستا هه‌یه. چوونکه ئه‌و کاته هه‌موو ئێرانی گرتبووه‌وه‌و
بزوتنه‌وه‌که‌ش خه‌باتی چه‌کداری له‌گه‌ڵ دا بوو. به‌ڵام به
ئه‌نجامه‌که‌شی له‌به‌ر هۆکاره سیاسێکانی ناوچه‌که‌و جیهانی ئه‌و
سه‌رده‌مه هه‌روه‌ک هه‌موو ده‌زانیین ته‌نها ماڵوێرانێکی گه‌وره بوو بۆ
خه‌ڵکی کورد و هیچی تر. شه‌ری ساردی نێوان رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات.
ده‌ستپێکردنی شه‌ری نێوان هه‌ردوو وڵاتی ئێران و عیراق که پاشان 8 ساڵ
به‌رده‌وام بوو که خه‌ڵکی کوردیش له هه‌ردوو به‌شه‌که‌ی کوردستان کران
وه‌یان بوون به سووته‌مه‌نی ئه‌و شه‌ره‌و ئه‌نجامه‌که‌شی هه‌ڵه‌بجه‌و
ئه‌نفال و وێرانکردنی زۆربه‌ی زۆری شار‌و گونده‌کانی کوردستانی رۆزهه‌ڵات و
ئاواره‌بوونی خه‌ڵکێی زۆر. پاشان بێده‌نگی هه‌موو وڵاتانی جیهان بوو
به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره‌ساتانه.
ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی کورد لێ
نائاگا بووین سیاسه‌تی جیهانی بوو له‌و کاته. که به‌رژه‌وه‌ندی زل
هێزه‌کان وڵاتانی ناوچه‌که زۆر له‌و کاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کورد
له هه‌ردوو به‌شه‌که هات گرنگتر بوو. بۆیه هیچ که‌سێک ئاورێکی ئه‌وتۆی
له ماڵوێرانێکانی خه‌ڵکی کورد نه‌داو. ئه‌گه‌ر جاجار شتێکیش باس بکرایه
له مێدیاکانی جیهانی ئه‌وا هۆیه‌که‌ی ده‌خرایه پاڵ شه‌ری هه‌ردوو وڵاتی
ئێران و عیراق. پاشان ده‌کرا به بیانوێک بۆ راگرتنی ئه‌و شه‌ره.
شه‌ری کوێت ته‌نها
فرسه‌تێکی مێژووی بوو بۆ خه‌ڵکی کورد له باشوور. که له‌وانه‌یه له
دوواررژ ببێ به رۆشنای بۆ به‌شه‌کانی تری کوردستان. که پاش نه‌مانی شه‌ری
ساردی نێوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ری رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات هاته پێشه‌وه. که
ئه‌مریکای وه‌ک تاکه زل هێزێکی جیهانی بهێڵێته‌وه‌و زۆربه‌ی زۆری بریاره
سیاسێکانی جیهانی به‌ده‌سته‌وه بێ. که‌تاکو ئێستاش تاکه بریارده‌ری
به‌رنامه سیاسێکانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاته له جیهان. و پاشان به هه‌موو
هێزی خۆی بچێته شه‌ره‌وه بۆ روخانی رژێمی به‌عس که کورد بوو به
لایه‌نێکی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه. که ئه‌نجامه‌که‌شی ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی
ئه‌مرۆیه که خه‌ڵکی کورد له باشوور ده‌ستی که‌وتووه.
ئه‌مرۆ پاش تێپه‌ربوونی
زیاتر له بیست ساڵ به‌سه‌ر شه‌ری نێوان عیراق و ئێران وه ئه‌و بزووتنه
کوردستانیه‌و کاره‌سه‌تانه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کورد هات. خۆپێشاندانێکی زۆر
شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵاتی گرتۆته‌وه. به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی
بزانیین ئایا سیاسه‌تی جیهانی و ناچه‌ی له‌باره بۆ پاڵپشتی کردن پشتگیری
کردنی ئه‌و بزووتنه جه‌ماوه‌ریه‌ی کوردستانی رۆژهه‌ڵاتی گرتۆته‌وه. یان
به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ێکی ئه‌وتۆ به‌ده‌سته‌وه‌یه له‌لایه‌ن ته‌نها زل هێزی
جیهانی بۆ هه‌ر گۆرانکارێک له ئێران که ده‌ستپێکه‌ره‌که‌ی خه‌ڵکی کورد و
که‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تێکانی تری ناو ئێران بێ. یان ته‌نها مه‌به‌ست له‌و
بزووتنه‌وه‌و خۆپێشاندانانه فشارێکی سیاسی بێ بۆ سه‌ر رژێمی ئیران بۆ
ده‌ستبه‌ردان له‌و به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌ی که خه‌ریکێتی و هه‌موو جیهانی
خستۆته ترسه‌وه. یان فشارێک بێ بۆ رێگاگرتن له ئێران بۆ ده‌ست تێوه‌ردان
له سیاسه‌تی ناوه‌وه‌ی عیراق که ئه‌مریکا ده‌یه‌وێ پرۆژه دیموکراتێکه‌ی
لێووه ده‌ست پێ‌بکات بۆ ناوچه‌که. که ئێران به هه‌موو هێزێکی له‌گه‌ڵ
سوریا و چه‌ند وڵاتێکی تر خه‌ریکی تێکدانیین. یان فشارێک بێ بۆ ئه‌وه‌ی
ئێران هیچ جێپێکی ئه‌وتۆی له دووارۆژی عیراق نه‌بێ له رێگای ئه‌و
لایه‌نه ئیسلامیانه‌ی که له رووی مه‌زهه‌بی و فکریه‌وه نزیکن له
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست فشاری
سیاسی له‌لایه‌ن رۆژئاواوه بۆ سه‌ر ئێران بۆ ده‌سته‌بردان له‌و به‌رنامه
ئه‌تۆمیانه‌و ده‌ست نه‌تێوه‌ردان بێ له‌ناو عیراق. نابێ ئێمه‌ی کورد
رۆڵه‌کانمان بکه‌ین به سووته‌مه‌نی ئه‌و خۆێشاندان و بزووتنه‌وه‌یه.
چوونکه بێ بوونی زه‌مینه‌ێکی له‌بار وه‌ک ئه‌وه‌ی بۆ کوردستانی باشوور
هاته پێشه‌وه. هه‌موو بزووتنه‌وه‌ێکی له‌و جۆره ئه‌نجامه‌که‌ی
ماڵوێرانێکی گه‌وره ده‌بێ بۆ خه‌ڵکی کورد له رۆژهه‌ڵات.
نابێ هه‌ستی
نه‌ته‌وایه‌تی و بێ ئاگای له سیاسه‌تی جیهانی و رووداوه ناوچه‌ێکان
پاڵمان پێووه‌بنێ بۆ کارێک که هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بێ و به‌ڵکو ته‌نها
به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ئامانجانه سیاسیانه‌ی هه‌ندێ لایه‌ن بێ دژ به ئێران
بۆ خۆشل کردن و به‌رامبه‌ریان.
خه‌ڵکی کورد له
ررژهه‌ڵاتی کوردستان پێویسته ئه‌وه باش بزانن که‌وا هاتنه سه‌رکاری
نه‌جادی ئه‌حمه‌د. که به‌ێکێ له‌توندره‌وه‌کانی ناو ئێران و دژ به
سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکاو رۆژئاوا له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ. له‌وانه‌یه هۆێک بێ
له‌و هۆیانه‌ی که‌وا رۆژئاوا نیگه‌رانه به‌رامبه‌ری. له‌وانه‌شه
پێویستیان به بزووتنه‌وه‌ێک یان هه‌ڵچوونێکی جه‌ماوه‌ری وه‌ک کوردستانی
رۆژهه‌ڵات بێ بۆ فشارخستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی تازه‌ی ئێران. به‌تایبت
بۆ سه‌ر سه‌رۆک کۆماره تازه‌که. نه‌جادی ئه‌حمه‌د بۆ ئه‌وه‌ی رێگای پان
ئیسلامیزم نه‌گرێته‌به‌ر و هاوکاری ئه‌و لایه‌ن و گرووپه توندره‌وه
ئیسلامیانه‌ی ناوچه‌که نه‌کات که دژایه‌تی ئه‌مریکاو سیاسه‌ته‌کانی
ده‌که‌ن. یان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌ردات له به‌رنامه ئه‌تۆمێکه‌ی ئێران
که ناوچه‌که‌و جیهانی نیگه‌ران کردووه.
پێویسته کوردی
رۆژهه‌ڵات زۆر ووردانه و زانایانه رووداوه‌کانی ناوچه‌که‌و جیهان تاوتێ
بکات و شی بکه‌نه‌وه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه و ئه‌و
خۆپێشاندانانه‌ی زۆربه‌ی ناوچه‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵاتی گرتۆته‌وه بکرێ
به سووته‌مه‌نێک بێ بۆ فشارێکی سیاسی بۆ سه‌ر ئێران و هیچی تر. چوونکه بێ
بوونی بزووتنه‌وه‌ێک که هه‌موو گه‌لانی ئێران تیادا به‌شداری بکه‌ن و
شاره بازرگانیه گه‌وره‌کانی ناو ئێران بگرێته‌وه بێ سووده. به‌تایبه‌تی
ئه‌گه‌ر ئه‌و بزووتنه‌وه هیچ پاڵپشتێکی لایه‌نه سیاسێکانی ناو ئێران و
ده‌ره‌وه‌ی نه‌بێ.
Shah. wahab@gmail. com
|