مانیفیستی ئازادی و رۆشنبیرانی نه‌ته‌وه‌یی كورد.. هه‌ورامان
ره‌نگه كاتێ بیرمه‌ندی شۆرِشگێرِی كورد له بناری كێوی ره‌ش- له
سلێمانی- به ته‌مه‌نی بیست وحه‌وت ساڵییه‌وه- سه‌رقاڵی نووسینی كۆمه‌ڵێك
یادداشتی سیاسی/ فیكری بوو. بیری له‌وه نه‌كردبێته‌وه. كه له
داهاتووێكی نێزیك‌دا. ره‌شه‌باكان له یه‌كگرتنێكی ستراتژیكدا په‌لاماری
ئه‌ده‌ن و به‌ر له هه‌موو كارێك. گیانی خۆی ده‌كه‌نه قوربانی فیكره
مه‌زنه‌كه‌ی. ره‌نگه نیوه شه‌وانێك كه سه‌عیدی یه‌زدانپه‌نا- له
كاتێكدا چاوی له رۆخساری كڵاشینكۆفه‌كه‌ی بووبێ و قه‌ڵه‌م له ده‌ست
له‌وته متوومانه‌ی پاش كۆتایی هاتنی موعادیلاتی جیهانی دوو جه‌مسه‌ری و
فه‌شه‌ل هێنانی سۆسیالیزمی سه‌ربازخانه‌یی و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی شه‌رِی
دوو داگیركه‌ری فارس وعه‌ره‌ب یادداشته‌كانی ئه‌نووسی. هه‌رگیز به
زه‌ینیدا نه‌هاتبێ. رۆژێك تێرِوانینه قوڵ و هه‌مه‌لایه‌ن و زانستیانه‌كه‌ی
نه‌قش ده‌به‌ستێ و نووسراوه‌كانی ناوی پیرۆزی مانیفیستی ئازادی له خۆی
ده‌گرێ.
بێگومان ده‌ق/ نووسراوه/ وه‌ك كه‌له‌پوورێكی ره‌سه‌ن به درێژایی مێژوو
ده‌وری كاریگه‌ری له ده‌رخستنی هه‌ویه‌ت/ شوناسی نه‌ته‌وه‌كاندا بووه.
به‌ڵام كام ده‌ق/ كام و ئاسه‌واری فیكری/ فه‌لسه‌فی؟!
ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه عه‌قڵانیه‌ت/ واقیع بینی/ مافی مرۆڤ/ ئازادیخوازی
ئاشتیخوازی و. . . هتد له دووتۆی لاپه‌رِه‌كانیدا دیاره و دوارۆژ وه‌ك
چراییه‌ك كه‌رامه‌تی تاریكستان ده‌روخێنێ.
له سۆنگه‌ێیكی تریشه‌وه. ئه‌وه‌ی راسته. نووسراوه‌ی هه‌ڵقوڵاو له ناخی
نیازه‌كانی كۆمه‌ڵگایه. كه ده‌چێته نێو دڵان و ماڵه‌كانی پێ روون
ده‌بێته‌وه و ده‌بێته موژده‌ی ژیانی به‌خته‌وه‌رانه‌ی گه‌ل.
مانیفیستی ئازادی كه بناغه فیكری- سیاسییه‌كانی/ یه‌كیتی شۆرِشگێرِانی
كوردستان
ruk
پێك ده‌هێنێ. له توور و حه‌را دانه‌نووسراوه. به‌ڵكه زاده‌ی بیر و هزری
پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازادیپه‌ره‌ست. نیشمانپه‌روه‌ره. كه هه‌لوه‌دای ئازادی
و شادمانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بووه و ئیلهامی له نیازه‌كانی گه‌له‌كه‌ی
وه‌رگرتووه. تا له پێده‌شتی ئه‌هوه‌نی شۆرِشگێرِانه‌دا به له به‌رچاو
گرتنی-ته‌نانه‌ت- واقعیه‌ته تاڵه‌كانی كومه‌ڵگای كوردی. ئاسۆییه‌ك بۆ
ئازادی نیشان بكات و له سه‌روبه‌ندی مۆرید په‌روه‌ری سۆسیالیزمی
چه‌واشه‌كراودا. پشت له پشتیوانێكی وه‌همی كۆماری كوردستان و شۆرِشی
ئه‌یلوول فرۆشی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكاتن و وردبینانه هێزه ئێرانییه‌كان
پۆلیبه‌ندی بكات و ئینجا له گه‌ڵ ره‌تكردنه‌وه‌ی كه‌لتووری"ئێرانچییه‌تی"
به ته‌ردیده‌وه بۆ هاوكاری و هاوپه‌یمانی مه‌رجداری ئه‌وان برِوانێ و
عاقڵانه جه‌خت له سه‌ر كوردستانیه‌ت و كوردستانیبوونی خه‌باتی
نه‌ته‌وایه‌تی گه‌ل بكات و له‌م نێوانه‌شدا. ئه‌ژدیها سامناكه‌كه‌ی
هه‌شتادونه‌وه‌ده‌كان- واته سازمان موجاهدین خلق ایران- به دژی گه‌لی
بزانێ و هه‌ر چه‌شنه هاوپه‌یمانی و دۆستییكیان به درۆ‌و پیلان و كه‌ڵه‌ك
بزانێ و ئاورِ له سه‌ر ماهیه‌تی شۆڤینیستی ئه‌وان بداته‌وه.
سه‌عید یه‌زدانپه‌نا له ته‌ئریخی بیست و هه‌شتی خه‌رمانانی ساڵی 2691
كوردی له سلێمانی شه‌هید ده‌كرێ بۆ خۆی ده‌بێته یه‌كه‌م قوربانی فیكره
كوردستانیه‌كه‌ی و گه‌ره‌نتی مانه‌وه‌ی فیكره كوردییه‌كه‌ی به خوێنه
سوور و رژاوه‌كه‌ی خۆی ده‌كات. شه‌هید سه‌عیدی یه‌زدانپه‌نا. له سه‌رده‌می
زاڵبوونی گووتاری چه‌پ و ره‌ونه‌قی بازاری ئێرانچیه‌تی و ئاواره‌یی پارته
كوردیه‌كانی رۆژهه‌ڵات به بوَنه‌ی ته‌واو بوونی شه‌رِی داگیركه‌ران. بیر
له دارشتنی فیكر و تیوَرێك ده‌كاته‌وه. كه چیتر لاوی كورد به هه‌ست و
سۆزی كوردایه‌تییه‌وه. بۆ شكانه‌وه‌ی ئاڵای دابه‌زیووی سور بیره‌كانی كه
رملین وپه‌كه‌ن نه‌بێته قوربانی و مه‌نسوور حیكمه‌ت و قوتابییه‌كانی
له‌وه زیاتر كوردستان نه‌كه‌ن به حه‌وش خه‌ڵوه‌تی خۆیان و رۆڵه‌ی كورد
نه‌به‌نه قوربانگاكانه‌وه.
مانیفیستی ئازادی زاده‌یبیری رۆشنبیرێكی شۆرِشگێرِی كورده. و تا زه‌مان
به سه‌ریا ده‌گوزه‌رێ. زیاتر رۆخساری جوانی خۆی ده‌ر ئه‌خا. گه‌رچی
نه‌یارانیشی له‌وانه‌یه زۆر و بۆرتر بووبێتن.
ئه‌ز ده‌بێژم. ئه‌گه‌ر له بنه‌ماڵه سونه‌تییه‌كانی كورده‌واریدا. قورئان
و دیوانی حافزی شیرازی و دیوانی نالی وه‌ك سێ كتێبی پیرۆز داده‌نرێ و و
ساڵێك جارێك ئاورِی لی نادرێته‌وه. "مانیفستی ئازادی" ده‌بێته ئه‌و
كتێبه پیرۆزه. كه پیرۆزییه‌كه‌ی له خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وامیدا یه.
چونكه دیوانی ئازادی-مانه.
ئه‌مرۆ. ئه‌ركێكینه‌ته‌وه‌ییه له سه‌رشانی رۆشنبیرانی ناسۆنالیزمی كورد.
كه دێرِ به دێرِی مانیفستی ئازادی-مان به روانگه‌ییكی وردبینانه و
زانستی بخوێننه‌وه‌و راڤه و ته‌فسیری بكه‌ن و تاكوو له گه‌ڵ ئه‌نجامدانی
ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی. دارِێژه‌ری ئه‌ندیشه‌ی كوردستانی بوون و. . . به
كارنامه و نووسراوه‌كانیه‌وه به نه‌وه‌ی ئێستا و نه‌وه‌كانی
ئایه‌نده‌مان بناسێنن
چونكه ریساله‌ته مێژوویی/ كۆمه‌ڵایه‌تی/ و سیاسییه‌كانی رووناكبیری
نه‌ته‌وه‌ییه. ئاورِێكی جیدی له ده‌قه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بداته‌وه وه‌ك
كه‌له‌پوورێكی مه‌زن شرۆڤه‌ی بكات و بانگه‌شه‌ی"ناسیۆنالیستیانه‌ی كورد
یه‌كگرن" بكات.
به‌و هیوایه روَشنبیرانی نه‌ته‌وه‌یی و شۆرِشگێرِ به‌و قه‌ناعه‌ته
گه‌یشتبێتن. ته‌نیا فیكرێك ئه‌توانێ چلچرای ئازادیمان بێت كه:
1-
رِسكاوی كۆمه‌ڵگای كوردی بێ.
2-
ئاور ده‌یی و نه گونجاو له گه‌ڵ كه‌لتوور/ جوگرافیا/ و. . . هتد ئێمه‌ی
كورد نه‌بێ.
3-
شه‌رعیه‌ت به ناسیۆنالیزمی سه‌روه‌ر نه‌دات.
4-
فێری یه‌كتر كوشتن و. . . نه‌كات. |