له‌ناڵیش ده‌دا و له‌بزماریش! ... سه‌رکه‌ش
/ ئوپسالا/ سوید/
a_sarkash@hotmail.
com
چیتان ده‌وێ
سیمای وون بووی خۆتان ده‌وێ
سیمای ئێوه مه‌لایه‌ک کردی به بناخه‌ی یه‌که‌م مزگه‌وت
بڕۆن مزگه‌وت بڕوخێنن (په‌شێو)
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر هـه‌واڵی سزادانی که‌ناڵی ئاسمانی کوردستان تێ ڤێم
له‌سه‌ر ڕووپه‌ڕی که‌ناڵی ناوبراو بینی. که‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی
هه‌رێمی کوردستانی هه‌ولێر سزا درابوو.
زۆرسه‌یرم ده‌هاته
به‌رچاو. له‌و نهێنییه ئه‌فسوناوییه نه‌ده‌گه‌یشتم. نه‌مده‌زانی بگریم
یان پێبکه‌نم. لێم مه‌گرن ئه‌مه یه‌که‌م جار بوو وه‌زاره‌تی حزبێک
ته‌له‌فزیۆنی زمانحاڵی حزبه‌که‌ی خۆی سزابدا. دواتر له‌ماڵپه‌ره‌کانی
کوردستان پۆست و کوردستان نێته‌وه زانیم. هۆکاری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م
سزائیلاهیه‌ی
وه‌زاره‌تی ناوخۆ ته‌نیا بلاوکردنه‌ونه‌ی
هه‌واڵی کۆڕێکی ڕۆشنبیری بووه که‌بۆبه‌ڕێزحه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن
ڕێکخرابوو. ده‌رباره‌ی ئیسلام و. . . هتد. ئه‌مه‌ش بۆدڵدانه‌وه‌و
دڵنه‌وایی ئیسلامییه‌کان وله‌سۆنگه‌ی ڕه‌خنه توند وتیژه‌کانی نووسه‌ری
ناوبراو بووه.
له‌نووسینێکی
به‌ڕێزحه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن ڕۆژی 2005. 8. 12 ده‌رده‌که‌وێ که
سزائیلاهیه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ چه‌ندکه‌سێکیشی نانبڕاوکردووه.
به‌ڕێزحه‌مه سه‌عید
حه‌سه‌ن له‌لایه‌ن به‌ڕێزنێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستانی
هه‌ولێر به‌خه‌لاتی ئاراس خه‌لات ده‌کرێ که‌چی سزا
ده‌بێته
خه‌لاتی که‌نالی
ئاسمانی کوردستان تێ ڤێ وژماره‌یه‌ک خه‌ڵکی قه‌له‌نده‌رنانبڕاوده‌کرێن
ته‌نیا له‌به‌ر
به‌شداربوون
له سازدان. بلاوکردنه‌وه. ئاماده‌کردنی کۆڕێک بۆهه‌مان
به‌ڕێز.
ئه‌مه‌یه
(حوزری له‌قه‌باعه‌تی گه‌وره‌تره)
وه‌زاره‌تی ناوخۆهیچ
گرنگییه‌ک بۆ به‌ڕێزنێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی
هه‌رێمه‌که‌ی خۆی
دانانێ. یان
بانێکه‌و دووهه‌وایه.
ئه‌م
ڕووداوه‌عاجباتییه. دیموکراتییه گاڵته‌جاڕییه‌که‌ی تورکیای که‌مالستی
وه‌بیرهێنامه‌وه. دوای شکستی ڕاپه‌ڕین و ڕه‌وه چه‌ند ملیۆنییه‌که‌ی1991.
له خیوه‌تگای شه‌مزینان گیرسابووینه‌وه. به‌هۆی کاری وێنه‌گری زۆرم هاتوو
چۆی نێوشارۆچکه‌ی شه‌مزین ده‌کرد. ئه‌وسا گۆڤارێک هه‌بوو به‌ناوی
2000به‌زمانی تورکی که‌م تازۆر تام وبۆنی په‌که‌که‌ی لێده‌هات. ئه‌م
گۆڤاره له‌هه‌موو کتێبفرۆشییه‌کان زۆر به‌زه‌قی داده‌نرا. دفرۆشرا. ئه‌مه
خۆی له خۆیدا واتای ئازادی چاپه‌مه‌نی ده‌گه‌یاند. به‌لام هه‌ركه‌سێک
گۆڤاره‌که‌ی کڕیبا. له‌ده‌ستی گیرابا. سزای زیندان وئه‌شکه‌نجه‌دان بوو.
براده‌ره شه‌مزینیه‌کانمان که گۆڤاره‌که‌یان ده‌کری وه‌ک بلاوکراوه‌یه‌کی
نهێنی له حه‌وت کون‌یان ده‌شارده‌وه نه‌ك پۆلیس و میتی تورک بۆنیان
پێوه‌بکه‌ن. ئه‌مه‌ش گاڵته‌کردن بووبه دیموکراتی ئیهانه‌کردن بوو به
واتای ئازادی چاپه‌مه‌نی.
کاتێکیش سه‌رۆکی
حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستانی هه‌ولێر
به‌ڕێزنێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی
هه‌رێمی کوردستانی
هه‌ولێر
به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی ده‌فه‌رموون خه‌لك ئازاده له‌بیروباوه‌ڕی خۆی.
پێویسته ڕه‌خنه‌بگرن. بێده‌نگ نه‌بن. که‌چی وه‌زاره‌تی ناخۆی سه‌ربه
حکومه‌ته‌که‌ی خۆیان سزا ده‌به‌خشێته‌وه. نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسان ده‌گرێ
وپێپه‌ستی ئازادی ڕاده‌رین ده‌کا. ئازادیخوازان له‌کونه‌ڕه‌شه‌ی زیندان
ده‌په‌ستێ چونکه به‌شێوه‌یه‌کی شارستانی و مۆدێرن وئازاد ڕاگیری ده‌که‌ن.
له‌گاڵته‌کردن به دیموکراتی و له‌ئیهانه‌کردنی واتای ئازادی ڕاده‌ربڕین
وئازادی چاپه‌مه‌نی زیاتر چی ده‌گه‌یه‌نێ!!!
ئه‌مه له‌کاتێکدا
که پێویست بوو به‌پله‌ی یه‌که‌م وه‌زاره‌تی ناخۆ وئاسایشی ناوخۆ سزادرابان
له‌سه‌ر گۆبه‌ندی شێخ زانا. گه‌ر بۆخۆیان ده‌ستیان له‌کارنه‌کێشابایه‌وه.
ئه‌گه‌ر که‌سی
سێیه‌می ناو وه‌زاره‌تی ناخۆ ئه‌و مه‌عدنه بێ که به‌ڕێزحه‌مه سه‌عید
حه‌سه‌ن له‌نووسینه‌که‌یدا باسی ده‌کا. ئه‌وا هیچ سه‌یروسه‌مه‌ره نابێ
وه‌زاره‌تی ناخۆ وئاسایشی
هه‌ولێر پڕاوپڕبێ له‌ده‌عباو دوڕنده‌ی وه‌ک
شێخ زانا و مولازم دلێر. دیسان هیچ سه‌یروسۆبه‌ت نابێ هه‌ولێر
له‌به‌رعیجابی سه‌رده‌می جارییه و ڕیشی پانی ڕیاکاران نه‌ناسینه‌وه.
به‌واتایه‌کی تر وادیاره ئه‌گه‌ر سه‌ری ماره‌که‌ی بزووتنه‌وه‌ی شێخ زانا
گیرابێ ئه‌واکلکی هه‌مان ئه‌ژدیها له وه‌زاره‌تی ناخۆ وئاسایشی
هه‌ولێر هێشتا ته‌پوتۆزده‌کا!
2005. 8. 13
----------------------------------------------
** تێبینی
سه‌رچاوه‌ی نووسینی
ئه‌م بابه‌ته‌م
که‌نالی ئاسمانی
کوردستان تێ ڤێ. په‌یامنێر.
مالپه‌ره‌کانی
کوردستان پۆست و کوردستان نێت. هاولاتی بوون.
|