لالۆ منیش زیندانیی سیاسی بووم! به‌شی (5)
.... عه‌تای مه‌لا که‌ریم |
دوای ئه‌وه
ده‌ستیانکرد به لێدانم. به نه‌قیب مه‌دحه‌ت و ئه‌منێکی دیکه که ناوی
موحه‌مه‌د بوو؛ لێپرسراوی ئه‌و ژوره بوو که منی تێدا به‌سترابومه‌وه.
یان ڕاستتر بڵێین تێیدا ههڵواسرابوم. ڕاست و چه‌پ وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یان
که‌وتنه لێدانم. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئه‌مجاره له جاره‌کانی دیکه جیاواز
بوو بۆڕبۆڕێنی نێوان موحه‌مه‌د و مه‌دحه‌ت بوو! چونکه هه‌ر که‌سه‌یان
ده‌یویست که بیسه‌لمێنێت خۆی له‌وی دیکه به‌هێزتره. به‌مجۆره
به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌زمونه‌که‌یان. هه‌موو جارێک جێگای کێبڵه‌که
خوێنی تێدهزاو ئه‌و شوێنانه‌ش که دوایی ده‌متوانی بیانبینم ڕه‌ش بوو
بوون. دوای ئه‌وه‌ی پرزۆڵه‌م لێبڕاو که‌وتم. هه‌ردوو قاچمیان کرده ناو
فهلاقهکهوه. به دوو که‌س گرتیان و به دوو که‌سیش که‌وتنه لێدانی
به‌ری پێم. ئه‌وه‌نده‌یان لێدا تاوای لێهات هه‌ستم به ئازار نه‌ده‌کرد.
ئینجا کردیانهوهو ووتیان ده‌ی هه‌سته‌و ڕاکه. خۆیشیان به کێبڵه‌وه به
دوامه‌وه بوون. که هاتمه حه‌وشه‌که وام ده‌زانی سه‌ر شه‌قامی
سه‌ره‌کییه و هه‌موو شار له‌وێ کۆبوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌نده دڕنده‌ی ئه‌من به
یه‌ک ڕیز به هه‌رچوار ده‌وری حه‌وشه‌که‌دا ڕاوه‌ستا بوون. به‌ره‌و
هه‌رلایه‌ک ڕام ده‌کرد هه‌ر لێدان و پێداکێشان بوو. گوێم له هاوارو ناڵه‌ی
ئه‌شکه‌نجه‌ی که‌سانی دیکه بوو. ئینجا زانیم ئه‌م حه‌شاماته بۆ
ئه‌شکه‌نجه‌ی به کۆمه‌ڵه‌و ته‌نها بۆ من نییه. گوێم لێ بوو ئه‌شکه‌نجه‌ی
که‌سێکیان ده‌دا. هاواری ده‌کرد تو پێغه‌مبه‌ر. ئاها تو پێغه‌مبه‌ر. ئیتر
به‌م جۆره ده‌پاڕایه‌وه‌و ئه‌وانیش هه‌ر لێیان ده‌داو پێده‌که‌نین؛ ئیتر
نازانم منداڵ بوو یان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ژیری هه‌بوو وای ده‌زانی به هاوارو
پاڕانه‌وه شتێک له مه‌سه‌له‌که ده‌گۆڕێت یان ئه‌وان خاتری پێغه‌مبه‌ریان
له‌لا گرانه!
دوای ماوه‌یه‌ک
جێهێشتن گوێم لێ‌بوو یه‌کێک له ئه‌فسه‌ره‌کان بانگی کرد: عه‌تا ببه‌نه‌وه
بۆ ئوتێله‌که‌ی خۆی. محمد قاقا پێکه‌نی و هات په‌لی گرتم و له‌گه‌ڵ یه‌کێکی
تر به ده‌سته به‌ره فڕێیان دامه‌وه ژوره‌وه.
له ژوره‌وه زۆر
حاڵم خراپ بوو. ته‌واو ماندوو توڕه بووبووم و له ژیانی خۆم بێزار
بووبووم. به‌شێوه‌یه‌کی هیستیریانهو شێتانه په‌لاماری تێڵایهکمدا که
له‌سه‌ر ئه‌رزه‌که که‌وتبوو. یه‌کێکیان لای کرده‌وه وای زانی بۆ
په‌لاماردانی ئه‌وانی هه‌ڵده‌گرم. به‌ڵام له ڕاستیدا ده‌مویست خۆمی
پێبکوژم. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه گه‌ڕایه‌وه‌و له ده‌ستی ههڵپڕوچکانم و توڕی
دایه ئه‌و لاوه. پاش که‌مێک محمد هاته‌وه. ههڵیساندمه سه‌رپێ و ده‌ستی
دایه فانیله عه‌لاگه‌که‌م که جاران سپی بوو به‌ڵام ئێستا له ئاره‌ق و
خوێندا مارۆنی بوو بوو. یه‌کسه‌ر ڕایتڵهکاندو فانیله بۆر له هه‌ر
چوارلاوه پچڕا‌و دایه ده‌ستم. وه‌کو که‌سێک کارێکی پاڵه‌وانانه‌ی گه‌وره‌ی
کردبێت یان فه‌تحی قه‌ڵای خه‌یبه‌ری کردبێت. بزه‌ی سه‌رکه‌وتن له‌سه‌ر
لێوه‌کانی دیار بوون؛ ئه‌مری فه‌رموو به فانیله‌که‌ی خۆم ئه‌رزه‌که
بسڕمه‌وه. دوای ئه‌وه‌ی ئه‌رزه‌که‌م پاککرده‌وه که‌له‌پچه‌ی کردمه‌وه
به ستونه‌که‌وه. پاش ماوه‌یه‌ک نه‌قیب ئه‌منێکی عه‌ره‌ب هات که پێشتر
له‌گه‌ڵ مه‌دحه‌ت بینیبووم و ووتی ها چۆنی!؟ ئیعتراف ده‌که‌یت؟ ووتم سه‌یدی
من هیچ نازانم ئیعترافی چی بکه‌م. دوای ئه‌وه‌ش ئه‌مه حاڵ نییه به‌م
عه‌موده‌وه هه‌ڵواسراوم. هه‌ر هیچ نه‌بێت وه‌کو سه‌گ. به‌ڵێ وه‌کو سه‌گ.
که‌له‌پچه‌م بکه‌ن به زنجیرێکهوهو زنجیره‌که‌ش ببه‌ستن به
عه‌موده‌که‌وه. قابیله خۆ ڕاناکه‌م! ئه‌و زۆر چاک حاڵی بوو بوو من داوای
چی ده‌که‌م. به‌ڵام چونکه بێده‌نگ بوو. یه‌کێک له ئه‌منه‌کان وای زانی
تێنه‌گه‌یشتووه هه‌ر بۆیه بۆی ڕوونکرده‌وه‌و ووتی: زنجیره‌که‌ش له‌و
ژوره‌ی ئه‌ولایه. کابرای ئه‌فسه‌ر ووتی: ده‌زانم ده‌ڵێت چی به‌ڵام هه‌تا
ئیعتراف نه‌که‌یت هه‌ر ده‌بێت ئه‌مه حاڵت بێت. که ده‌زانیت ئه‌ئاوا
ناڕه‌حه‌تیت ئیعتراف بکه!
ئه‌منێکی ڕه‌شی لێ‌بوو
ناوی گوێاد بوو. ئه‌و پله‌ی له محمد به‌ره‌و خوارتر بوو. به‌رده‌وام محمد
لۆمه‌ی ده‌کرد. پێیده‌ووت تۆ فاشیلیت. ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت که
فاشیل نییه ده‌هاته وێزه‌ی من و ده‌یووت: سه‌یرکه من خه‌ڵکی میسرم.
هاتوم بۆ عێراق تا زیاتر خزمه‌تی وڵات و نه‌ته‌وه‌که‌م بکه‌م. ئیتر نازانم
ئه‌م به‌یت و بالۆره‌یه وا بوو یان نا. میسری بوو یان هه‌رچییه‌کی دیکه
گرنگ ئه‌وه بوو که له‌وێدا بوو بوو به جه‌للاد بۆ گیانی من.
ڕۆژێک گوێاد هاته
ژوره‌وه. دارێکی به‌ده‌سته‌وه بوو. به نیوه کوردی و نیوه عه‌ره‌بی
که‌وته فڵته فڵت. من هه‌مووی تێده‌گه‌یشتم به‌ڵام که بێده‌نگ بووم وای
ده‌زانی تێناگه‌م. ده‌یووت ئه‌گه‌ر ئیعتراف نه‌که‌یت ئه‌م داره ده‌بڕمه
تۆ. منیش باسی ئیعتراف و میعترافم نه‌کردو ووتم: جا سه‌ید ئه‌لڕه‌ئیس چۆن
ڕازی ده‌بێت تۆ ئه‌و کاره بکه‌یت! ئیتر پاش که‌مێک لێدانم ملی شکاند‌و
چووه ده‌ره‌وه.
ئه‌و گوێاده زۆر
حه‌زی له شریتی گۆرانی خێڵه‌کی (به‌ده‌وی) بوو. له ڕاستیدا منیش گوێم له
گۆرانییه‌کان ده‌گرت و یان ڕوونتر بڵێین ناچار بووم گوێیان لێبگرم و به‌و
حاڵه‌شه‌وه چێژێکم له بیستنی ئه‌و گۆرانیانه وه‌رده‌گرت. من له‌گه‌ڵ
شوێنی دانیشتن و خه‌وتنی ئه‌و دوو دڕنده‌یه که هه‌م پاسه‌وان و هه‌م
جه‌للاد و هه‌م لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی من بوون ته‌نها دیوارێکی ته‌خته‌م به‌ین
بوو. هه‌میشه گوێم له قسه‌و که‌ین و به‌ینیان بوو. زۆرجار شه‌وان
میوانیان ده‌هات و باسی منیان ده‌کرد؛ من چونکه له‌ژێر چاودێری توندداو
له ژوری ئه‌شکه‌نجه‌دا به تاکه‌که‌سی به‌سترابومه‌وه. وه‌کو فس فس
پاڵه‌وان و سه‌رکرده‌یه‌کی گه‌وره تێ‌یان ده‌ڕوانیم! له‌لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه که هیچ ئیعتراف وقسهیهکیان لێ ههڵنههێنجابووم و
ئه‌وه‌نده خۆڕاگر بووم ئیتر سه‌د قاتی ئه‌وه‌ی که هه‌بووم به گه‌وره‌و
گران سه‌یریان ده‌کردم و پێده‌چێت له دڵی خۆیاندا ووتبێتیان: به‌خوا
خۆیه‌تی زه‌ینمان به هه‌ڵه نه‌چووه!
کوته‌ك
ئه‌وان به هه‌موو
شێوازه‌کانی لێدان و کاره‌باو سۆنده‌و کێبڵ و تێڵای سۆنده‌ی پڕ له ته‌لی
مس و فه‌لاقه‌و به‌ستنه‌وه‌و هه‌ڵواسین و تینوو برسی کردن و بێ خه‌وی و
تیشک و گوڵۆپی گه‌رم و ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و سه‌دان جۆری دیکه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌ی
ده‌رونی و جه‌سته‌یی تێریان نه‌ده‌خوارد بۆ تێک شکاندنی قه‌ڵای ووره‌ی
که‌سێکی خۆڕاگر. هه‌ر بۆیه محمد ڕۆژێک هه‌تا ئێواره خه‌ریکی دار تاشین
بوو. من گوێم له ته‌قه‌و ڕه‌قه‌ی بوو. ده‌شمزانی هه‌رچییه‌ک بێت بۆ وێزه‌ی
منه. به‌ڵام به ته‌واوی نه‌مده‌زانی خه‌ریکی چییه. لای عه‌سر یه‌کێکیان
ده‌رگاکه‌ی کرده‌وه. سه‌یرم کرد محمد له‌به‌ر ده‌رگای ژوره‌که‌دا به
ته‌وراسێک. که ئاخۆ له قه‌دی چ شوانێک یان گاوانێک یان جوتیارێکیان
کردوه‌ته‌وه له‌و هه‌ردو کێوانه. کابراش یان کوژراوه یان ئێستا له‌ژێر
ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاردایه. خه‌ریکی دارتاشینه. داره‌که ئه‌ستور بوو. به‌ڵام
ئه‌و شوێن ده‌ستی خۆی باریک ده‌کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی بتوانێت
بیگرێت و بیوه‌شێنێت. محمد هه‌ڵی کرد به ژوردا و تازه‌ترین به‌رهه‌می
قوتابخانه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌ی به‌عسی پێ‌بوو بۆ ئه‌و ڕۆژه یان دروستتر بڵێین بۆ
ئه‌و کاژێره. هه‌موو مرۆڤێک هه‌میشه حه‌زی له تاقیکردنه‌وه‌ی شتی
نوێیه! ئه‌مه سروشتێکی گشتی مرۆڤه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنج ڕاکێشه
ئه‌وه‌یه که ئه‌مانه مرۆڤیش نین که‌چی هه‌ر زۆر به‌په‌له بوو بۆ
تاقیکردنه‌وه‌ی. له‌گه‌ڵ وه‌شاندنیدا ده‌یدا له ڕه‌قایی به‌ر ئه‌ژنۆکانم.
سه‌ر ده‌فه‌ی شانه‌کانم پشتی کڵۆتم. به جۆرێک که کاری له ئێسک و ده‌مارو
دڵم ده‌کرد و له‌و شوێنانه‌وه قه‌تماغه‌ی خوێن له‌سه‌ر کراس و
شه‌رواڵه‌که‌مه‌وه ده‌بینرا. هه‌موو ڕۆژو شه‌وێک هه‌ر کات بۆی بکرایه و
حه‌زی لێبوایه به‌م کوته‌که ده‌هاته وێزه‌م. جارێک کوته‌که بۆر به
ڕێکه‌وت به‌ر مه‌چه‌کم که‌وت و ڕاسته‌و خۆش درا به کهلهپچهکهداو بووه
هۆی سلاک بوون و کرانه‌وه‌ی. یه‌کسه‌ر یه‌کێکیان چوو که‌له‌پچه‌یه‌کی نوفت
و نوێی هێناو کردییه ده‌ستم. محمد که‌له‌پچه شکاوه‌که‌ی چه‌ندجارێک
تاقیکرده‌وه به‌ڵام نه‌چوه‌وه جێگای خۆی! جا وه‌ره ئێسقانی داماو تۆ
ده‌بێت حاڵت چۆن بووبێت؟
نان
خواردن وه‌کو سه‌گ
له‌م ڕۆوه ڕۆژانه
شتێکیان ده‌دامێ بیخۆم. به‌یانیان سه‌مونێک و هێلکه‌یه‌ک. نیوه‌ڕوان که‌مێک
برنج و تۆزێک شله‌ی پیازاو یان شله‌یه‌کی دیکه‌ی کرابوو به سه‌ردا و
ئێوارانیش ئه‌و شله‌یه به ته‌نها که زیاتر له چڵکاو ده‌چو. کاتێک
خواردنیان ده‌هێنا که‌له‌پچه‌که‌یان ده‌کرده‌وه تا نانه‌که‌م ده‌خوارد.
ڕۆژێک که‌س نه‌هات بۆ
لێدانم و که‌سیش نه‌یوت که‌رت به چه‌نده! ئه‌م ڕوداوه بۆ ئوتێله‌که‌ی من
زۆر نامۆ بوو. هه‌زار ئه‌گه‌رم لێکدایه‌وه‌و نه‌گه‌یشتمه ئه‌نجام. نیوه‌ڕۆ
محمد په‌یدا بوو. به په‌له ده‌رگاکه‌ی کرده‌وه‌و خواردنه‌که‌ی له
به‌رده‌مم له‌سه‌ر بنکه‌ی ستونه‌که دانا به‌ڵام کهلهپچهکهمی
نه‌کرده‌وه ؛ دیاره کاری شه‌ڕی به‌ده‌سته‌وه بوو چونکه ئه‌وان له گه‌ڵ
کاری خێر نه‌ده‌گونجان. ویستی بڕوات به‌ڵام با‌نگم کرد. لای کرده‌وه‌و ووتی
ها چییه؟ ووتم ئه‌ی ده‌ستم ناکه‌یته‌وه. من بهستراوهم چۆن بیخۆم! به
پێکه‌نین و گاڵته پێکردنه‌وه ووتی: ده‌زانی چۆنی ده‌خۆیت. وه‌کو سه‌گ.
هه‌روه‌کو سه‌گ ده‌می تێنێ! ئیتر ده‌رگاکه‌ی داخست و ڕۆیشت.
منیش ناچار بووم ئه‌و
چۆنی فه‌رموو بوو وا بکه‌م. ئاخر چاره‌یه‌کی دیکه‌م نه‌بوو. ده‌مم نایه
ناو قاپه‌که. وه‌کو سه‌گ. هه‌رچه‌نده ده‌مم هه‌ڵی ده‌گرت لێم خوارد.
چونکه نهم ده‌توانی ده‌سته‌کانم بهێنمه‌وه بۆلای یه‌ک و به‌کاریان
بهێنم.
شانۆ نوسێکی ئه‌مریکی
به ناوی کریستۆفه‌ر هامپتن له شانۆی دڕه‌نده کێوییه‌کاندا ده‌ڵێت:
"له‌ڕاستیدا ئیسپانییه‌کان و ئینگلیزه‌کان دڕنده‌ی کێوی بوون نه‌ک هیندییه
سوره‌کان که خه‌ڵکی ڕه‌سه‌نی ئه‌مریکا بوون و خاوه‌نی کولتور‌و شێوازی
ژیانی خۆیان بوون و پێی دڵشاد بوون به‌ڵام ئه‌مان چوو بوون لێیان بشێوێنن.
که‌چی خه‌ڵک به هه‌ڵه به هیندییه سوره‌کان ده‌ڵێن دڕنده‌ی کێوی. "
مه‌سینه‌ی ئاو ده‌ست بۆ ئاو خواردنه‌وه
دوای پیازاوهکهی
ئێواران زۆرم تین‌و ده‌بوو. له‌ڕاستیدا من هه‌ر له منداڵییه‌وه هه‌موو
جۆره خواردنێکم ده‌خوارد به‌ڵام زۆرم ڕق له پیازاوو ته‌نانه‌ت پیاز بوو
له ناو چێشتدا! سه‌رباری ئه‌وه‌ش ژوره‌که له‌ڕاده‌به‌ده‌ر گه‌رم بوو.
ئه‌وانیش قۆرییه‌کی بچوکی شوانانیان بۆ من دانابوو که له‌یه‌ک په‌رداخ ئاو
زیاتری نه‌ده‌گرت.
ئێواره‌یه‌ک گوێاد
قاپێک پیازاوی هێنا. منیش وه‌کو شێت پاڵێکم نا به قاپهکهوهو به
توڕه‌یی و به عه‌ره‌بییه‌کی سه‌رو گوێ شکاو هاوارم کرد: باعد! ئه‌ویش
ئاوڕێکی لێدامه‌وه‌و زانی گه‌یشتووه‌ته تینم ووتی ها مان ده‌گریت؟ ووتم
نه‌خێر مانگرتن نییه. ئه‌م ژوره زۆر گه‌رمه ئێوه‌ش ئه‌و چۆڕه ئاوه‌م بۆ
ده‌هێنن له ئێواره تا به‌یانی چۆن به‌شم ده‌کات! خواردن نه‌خۆم زۆر
باشتره له‌و تینیۆتییه. ووتم له شتێکی گه‌وره‌تردا ئاوم بۆ بهێنه.
یاڵڵای ده‌کرد مه‌سینه‌ی ئاو ده‌ست ده‌بوو!
به‌بێ وورته لێی دا‌و
ڕۆیشت. تومه‌ز نه‌یکردۆته نامه‌ردی و به خۆی و به مه‌سینه‌یه‌کی
ئاوده‌ستی پڕ له ئاوی ئاو ساردکه‌ر (به‌ڕڕاد) ه‌وه له‌و لاوه هاته‌وه!
منیش زۆر سوپاسم کرد‌و له‌و ڕۆژه‌وه ئه‌و مه‌سینه‌یه بوو به به‌تامترین
ته‌رمۆزه‌ی ئاو‌و باشترین هاوڕێی شه‌وانم! ئیتر کردیان به عاده‌ت هه‌ر
شه‌وه یه‌کێکیان به‌ر له خه‌وتنی ده‌هات. مه‌سینه بۆر چه‌ندی ئاو تێدا
بمایه‌وه ده‌یکرد به سه‌رمداو ئینجا که‌له‌پچه‌که‌ی ده‌کردمه‌وه‌و
ده‌یبردم بۆ سه‌ر ئاو. له‌و سه‌ریش ڕێگای ده‌دام که مهسینهکهم له ئاوی
سه‌هۆڵاوی ئاو ساردکه‌ری نزیک ده‌ست شۆره‌کان پڕ بکه‌م له ئاو بۆ شه‌و.
هه‌ندێک جار بۆ گاڵته پێکردن و نه‌فس شکاندن به شوێنی ته‌ڕو خلیسکدا
ده‌یبردم و ئه‌گه‌ر بکه‌وتمایه ئه‌وا هه‌رچی له‌وێ بوو پێم پێده‌که‌نین.
به‌ڵام به هه‌ر حاڵ من له به‌ده‌ستهێنانی ته‌رمۆزه‌ی مه‌سینه‌و ئاوی
سارددا سه‌رکه‌وتنم به‌ده‌ستهێنا.
هه‌ر ئه‌و گه‌رمی و
که‌م ئاوی و ئاره‌قکردنه‌وه‌یه کارێکی ئه‌وتۆی کرد بوو که هه‌تا له‌و
ژورهبووم به ده‌گمه‌ن پێویستم به سه‌ر ئاو بوایه و کهدهشیان بردم من
وه‌ک بوارێکی خۆ فێنک کردنه‌وه‌و پشودان و ڕزگاربونێکی کاتی له‌و
به‌سترانه‌وه‌و دۆزه‌خه گه‌رمه چاوم لێده‌کرد نه‌ک وه‌ک پێویستی سه‌رئاو.
دواتریش هه‌ر ئه‌و وشکبونه‌وه‌و که‌م ئاوییه بووه هۆی دروستبونی به‌ردی
گورچیله که یه‌که‌م جار له سلێمانی به نه‌شته‌رگه‌ری بۆیان ده‌رکردم و
دواتریش چه‌ند جارێک به‌ردم فڕێداوه.
که‌ناسه
کورده‌کان
به‌یانییه‌ک که
بردمیان بۆ ئاوده‌ست له‌پڕ به په‌له هێنامیانه ئه‌م لاوه. به‌ڵام من
هه‌ر به دزییه‌وه سه‌یرم کرد چاوم که‌وت به کۆمه‌ڵێک که‌ناسی کورد که
هێنابویانن بۆ پاککردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌که. هه‌مویان پیرو به‌ته‌مه‌ن
بوون. ترس و ڕق و به‌زه‌یی به ناوچه‌وانیانه‌وه دیار بوو. له دڵی خۆمدا
ده‌مووت: ئه‌م کڵۆڵانهش ڕێیان ده‌که‌وێته ئێره! من له گیراوه‌کانی
دیکه جیا بووم. له ئه‌من هه‌ر گیراوێک له شوێنێکه‌وه ببرێت بۆ شوێنێکی
دیکه یان بۆ سه‌ر ئاو یان بۆ لێکۆڵینه‌وه. ده‌بێت چاوی ببه‌سترێت. نابێت
شاره‌زای ڕێگاو بان و ژوره‌کان بێت و بزانێت شوێنی ئه‌شکه‌نجه و ئاو ده‌ست
و شته‌کانی تر له‌کوێن. به‌ڵام من هه‌ر دووه‌م ڕۆژی گیرانه‌که‌م که به
چاو به‌ستراوی بردیانمه به‌رده‌م نه‌قیب مه‌دحه‌ت. مه‌دحه‌ت ووتی: ئیتر
له‌مه‌ولا چاوی مه‌به‌ستن. ئه‌مه جاریکی دیکه چاوی به ڕوناکی
ناکه‌وێته‌وه. ئا ئه‌م سه‌گبابه ئیعدام ده‌کرێت!
بێگومان ئه‌گه‌ر به
هه‌ر که‌سیک بڵێیت نه‌خۆشییه‌کی سه‌ختته یان پێویستیت به
نه‌شته‌رگه‌رییه دڵی داده‌خورپێت. به‌ڵام به‌بێ هیچ جۆره پێوه‌نانێک
(موباله‌غه) من هێنده‌ی تۆزێک به‌م مه‌سه‌له‌یه دڵم دانهدهخورپا. نه‌ک
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر پاڵه‌وان و خۆڕاگر بووم به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له
گوزه‌رانێکی هێنده سه‌ختدا بووم پێده‌چێت ئه‌گه‌ر بیانوتایه ئیتر واز له
لێدانت ده‌هێنین و ده‌تبه‌ینه ژوری ئیعدام پێم ناخۆش نه‌بوایه.
به‌هۆی ئه‌وه‌وه که
چاویان نه‌ده‌به‌ستم به ته‌واوی شاره‌زای کون و که‌له‌به‌ری ئه‌منه
کۆنه‌که بوو بووم. بۆیه ده‌ڵێم ئه‌منه کۆنه‌که هه‌تا له ئه‌منه
سوره‌که‌ی جیا بکه‌مه‌وه که ئه‌و کاته هێشتا ته‌واو نه‌بوو بوو.
ده‌مزانی هه‌ر شته له کوێدایه‌و له چه‌ند شوێن ئاو ده‌ست هه‌یه‌و کامه
شوێنی ئه‌شکه‌نجه‌یه‌و کامه ژوری لێکۆڵینه‌وه‌یه‌و سه‌ربان و بنبانی
چۆنه.
له کاتی
ڕاپه‌ڕینه‌که‌دا به‌بێ ڕاوه‌ستان گه‌یشتمه ئه‌و ژوره‌ی که بوو بوو به
ئوتێل عه‌تا. به‌ڵام بینیم هیچ له‌و کاته نه‌ده‌چوو. چه‌رداخ و به‌ین و
دار‌و به‌ردی لابرابوو. هۆکاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه بوو که له ئه‌منه سوره‌که
هه‌موو ئه‌و پێویستیانه‌ی جه‌ماوه‌ر! به نوێترین شێوه. دیاره بۆ
مه‌به‌ستی دڕنده‌یی ئه‌وان. دابینکرا بوو.
ئه‌منه
کورده‌کان: یاری. شه‌ڕ وه هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی
لای ئێواران گوێم
لێده‌بوو حه‌وشه‌که پڕ ده‌بوو له خه‌ڵک و ده‌ستیان ده‌کرد به یاری. من
چونکه گوێم له ده‌نگه ده‌نگ و قه‌ره‌باڵخییه‌کی زۆر ده‌بوو به‌ڵام چاوم
له هیچ نه‌بوو وام ده‌زانی یاریگای گشتییه! ئه‌وه‌نده پیاوانی ئه‌من
له‌و نێوه‌دا ده‌یانکرده قڕه قڕو هه‌ڵاو زه‌ند. به ده‌نگیاندا ده‌مزانی
که خه‌ریکی یاری تۆپێنن.
له‌پڕ گوێم له‌ده‌نگی
چه‌ند کوردێک ده‌بوو. باشه قابیله ئه‌م قه‌ره‌باڵخییه بۆ ئه‌شکه‌نجه‌ی
به کۆمه‌ڵ بێت و منی لێبێبه‌ش کرابم! نه به‌خوا وانییه! عه‌ره‌به‌کان
به عه‌ره‌بی دهیانقیڕاندو کورده‌کانیش به کوردی یه‌کێکیان به‌وی دیکه‌ی
ئه‌وت: تۆ به‌رمبده به‌خوا ئێستا دایکی وا لێده‌که‌م! من له ژوره‌وه به
ووردی گوێم ده‌گرت و ده‌حه‌په‌سام که له‌ناو ئه‌و سه‌گ و گورگ و
خوێڕییانهشدا شه‌ڕی کورد‌و عه‌ره‌ب و ململانێی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌ر هه‌یه!
کورده‌کان ئه‌گه‌رچی ئه‌ڵقه له گوێ و چڵکاو خۆر بوون به‌ڵام له
به‌رانبه‌ر برا هاوکاره عه‌ره‌به‌کانیاندا هه‌ر به نزم و چاوی سوک و پله
دوو سه‌یریان ده‌کرا.
له‌لای عه‌ره‌به‌کان
ڕق بوون له کورد شتێکی چه‌سپاو بوو به‌ڵام بیانوی ئه‌وه‌ی که که‌سێک دژی
حکومه‌ته‌و ئه‌وان ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌ده‌ن ئه‌وه ته‌نها بیانوی جێبه‌جێکردنی
ئه‌و ڕقه چه‌سپاوه بوو نه‌ک به‌جێهێنانی ئه‌رکی سه‌ر شانی وه‌ک ئه‌منی
ده‌وڵه‌ت. له‌لای ئه‌وان کورد هه‌ر کورده ئیتر پێشمه‌رگه‌بێت یان ئه‌من.
به‌ڵام مه‌سه‌له‌که مه‌سه‌له‌ی بیانوو کات بوو. هه‌ر کاتێک بۆیان
هه‌ڵکه‌وتبێت جامی ڕقی خۆیان به‌سه‌ر هه‌ر کوردێکدا که که‌وتبێته
به‌رده‌ستیان ڕژاندووه. به‌ڵام ئه‌و ئه‌منه خوێڕی و چڵکاوخۆره کوردانه
هه‌ر قبوڵیان بوو!
له‌و ماوه‌یه‌دا که
من له‌و ژوره‌دا به‌سترابومه‌وه که‌م ئێواره‌یه‌ک ئه‌م جۆره شه‌ڕه قسه‌و
برته‌و بۆڵه‌ی کورد‌و عه‌ره‌به‌م گوێ لێنه‌بوایه.
عه‌ریف
مه‌حمود زڕگوێزی
ئێواره‌یه‌ک کوڕێکی
کوردی گه‌نج هاته ژوره‌وه. زۆر جار که‌سانی ئه‌م لاو ئه‌ولا ئێواران بۆ
بێتاقه‌تی ده‌هاتن و ده‌رگای ژوره‌که‌میان بۆ ده‌کردنه‌وه. ئه‌وانیش به
قسه‌ی خۆش به کوردی یان به عه‌ره‌بی یان به تێکه‌ڵه ده‌که‌وتنه
ئامۆژگاری کردنم که ئیعتراف بکه‌م و خۆم له‌و دۆزه‌خه ڕزگار بکه‌م.
یه‌کێک ده‌یوت ئیعتراف بکه‌یت باشتره و لێره ده‌تکوژن. یه‌کێ ده‌یوت
پاشه‌ڕۆژی خۆت مه‌فه‌وتێنه و خوێندنه‌که‌ت ته‌واو بکه‌و ئیعتراف بکه
بابهرتبدهن. یه‌کێکی دیکه ده‌یوت حکومه‌ت گوناحه. له باری جه‌نگدایه
له‌گه‌ڵ ئێران و ده‌بێت ئێوه یارمه‌تی بده‌ن نه‌ک دژی بن. یه‌کێکی دیکه
ده‌یوت به‌س په‌یمانمان بده‌رێ هاوکاریمان بکه‌یت و له‌گه‌ڵمان کار بکه‌یت
به شه‌ره‌فم هه‌ر ئه‌م ئێواره‌یه لێره ڕزگارت ده‌که‌م.
ئه‌م ووته‌یه‌ی
کۆتایی ووته‌ی ئه‌و کوڕه گه‌نجه کورده بوو که به‌م جۆره خۆی ناساند:
من ناوم عه‌ریف مه‌حمود زڕگوێزییهو عه‌ریفی ئه‌منم و هه‌موو که‌س
ده‌مناسێت. ئیتر نازانم ڕاستی ده‌کرد یان درۆ. ناوی وا هه‌یه یان نا!
ئه‌وه‌ی له‌لای من گرنگ بوو ئه‌وه بوو که‌ی ئه‌م کابرایه ده‌ڕوات و گوێم
له ته‌قه‌ی داخرانی ده‌رگاکه ده‌بێت و که‌مێک. به‌ڵی که‌مێک دڵم پشوو
ده‌دات.
تێبینی:
تکا
ده‌که‌م له هه‌ر که‌س له‌وانه‌ی ئه‌ڵقه‌کانی ئه‌م بابه‌ته ده‌خوێننه‌وه و
شتێکی ئه‌و ڕۆژگاره‌یان دێته‌وه یاد. یان ناویان هاتووه. یان شاهیدی ئه‌و
ڕۆژانه‌ن له‌گه‌ڵ من؛ هه‌ر تێبینییه‌ک یان ڕاستکردنه‌وه‌یه‌ک یان که‌م یان
زیاد و پێوه‌لکاندنێکیان به‌دیکرد به‌و ناونیشانه ئه‌له‌کترۆنیانه‌ی
خواره‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه‌بکه‌ن تا ڕاستیان بکه‌مه‌وه. من زۆر مه‌منون
ده‌بم.
parsendow@hotmail. com
www. knowledgesource.
tk |