كورد و پرسی ده‌وڵه‌ت ... جه‌هانگیر غه‌فاری (ئاگرین)
هه‌ولێر
Jahangir_ghafari@yahoo. com
شێخ
عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری له 1880ز دا. راشكاوانه ئیراده‌ی ده‌وڵه‌ت سازی/
ده‌وڵه‌تخوازی كورد به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی راده‌گه‌یه‌نێت. شێخ مه‌حموودی
نه‌مر له 1919دا. ده‌وڵه‌ت دا ئه‌مه‌زرێنإ. پێشه‌وا قازی شه‌هید له
1946دا. ده‌وڵه‌ت و رۆژهه‌ڵات به یه‌كه‌وه گرإ ئه‌دات. شه‌هید سه‌عید
یه‌زدانپه‌نا له 1991دا باسی ده‌وڵه‌ت ده‌كات.
پیشه‌وای دلۆڤانی ئازادی – بارزانی نه‌مر به درێژایی خه‌باتی موباره‌كی
به قه‌د سه‌نتیمه‌ترێك له پرسی ده‌وڵه‌ت دوور ناكه‌وێته‌وه. له كاتێكدا
هیچ كام له‌و رابه‌رانه وه‌كوو سه‌ركردایه‌تی سیاسی 1991 كورد له باشووری
كوردستان پرِچه‌ك و ته‌یار نه‌بوون!
له كاتێكدا قۆناغی زه‌مه‌نی هیچ كام له‌و تێكۆشه‌رانه. به قه‌د كۆتایی
سه‌ده‌ی بیسته‌م بۆ راكێشانی بیر‌و رِای گشتی ئاماده نه‌بوو!
له‌كاتێكدا باشووری كوردستانی 1991 له ده‌یان سۆنگه‌وه به هێزتر و له
بارتر و. . . هتد بوو!
ü
ئه‌وه‌ی بۆچی ئیراده‌یه‌ك بۆ ده‌وڵه‌ت خوازی/ ده‌وڵه‌ت سازی له ئارادا
نه‌بوو؟!
1- فه‌رایه‌ندی بیرورِای جه‌ماوه‌ری كوردی ماندوو/ بریندار/ ناسه‌قامگیر
بوو.
2- ده‌وڵه‌ت. به‌رهه‌می ئیراده‌ییه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه. لێره ئیراده‌كان له
حیزبه‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت و له سپێده‌ی به رژه‌وه‌ندی حیزب دا خۆی
ئه‌دیته‌وه!!
3- خۆد نامۆیی تاكی كورد و پرسی ده‌وڵه‌ت.
تاكی كورد. به بیستنی ده‌وڵه‌ت. ئه‌نفال/ هه‌ڵه‌بجه/ تیرۆر/ حاشالێكردن/
جینۆساید و. . . هتد وه‌بیر ده‌هاته‌وه. لێره‌وه ئه‌و پره‌نسیپه‌ی كه
تاك به‌ره‌و هاووڵاتی هێزمه‌ند ده‌بات و له‌ویشه‌وه ده‌یكا به سه‌ربازی
دیمۆكراسی و مه‌ده‌نییه‌ت و له هه‌مانحاڵدا هه‌ولڕ دان بۆ گه‌یشتن به
كیانێكی سیاسی لاواز و سست و كاس ده‌بإ.
4- ئاڵۆزی كایه رامیاریوانی و وه‌همی بڤه ساخته‌یی یه‌كان. "چۆن ده‌بإ
باسی ده‌وڵه‌ت بكه‌ین. چوار ده‌ورمان گورگ و چه‌قه‌لڕ ده‌وره‌ی داوه. "
لێره‌وه هه‌مان ترس ده‌بێته تێكده‌ری میكانیزمی مۆدێرِنی شوناسی خواز.
یان به واتاییه‌كیتر. ئه‌گه‌ر شێخ مه‌حموودی نه‌مر. بۆ خۆی ده‌بێته
سه‌رچاوه‌ی بڤه و وه‌هم و ترسی ساخته‌یی. له 1991 سه‌ركردایه‌تی سیاسی
ده‌بێته ژێده‌ری ترسێك و پراكتیزه كاری هه‌مان ترس له ناو توێژه‌كانی
كۆمه‌ڵگای كوردی!
5- خۆگێلكردنی شه‌قامی كوردی له هه‌ڵه‌كان. له و رووژاندنی دیارده‌كان.
له هێنانه ئارای پرسه چاره‌نووسسازه‌كان. سه‌یره! تۆ لێره شتێك
ده‌بینی. له‌هیچ كوییه‌كی ئه‌و جیهانه به‌دی ناكه‌ی. داگیركه‌رت
رووخاندووه. نه‌یارت رِاو ناوه. خاوه‌نی وڵاتی خۆتی. كه‌چی له په‌رلمانی
كوردستانه‌كه‌تدا. به شانازییه‌وه!!! فیدرالیزم په‌سند ده‌كه‌ی! ئه‌مه‌ش
فیدرالیزمی مودێل كوردی 1992یی ئێمه وه‌ك تیرۆریزمی كوردی 2005 كه‌مان
وه‌ك دیمۆكراسی یه كوردییه‌كه‌مان. به تاقانه‌یی مایه‌وه!
6- له بیسته‌كانه‌وه. خه‌باتێكی پرِ قوربانی په‌یرِه‌وكرا. ئه‌نفال.
هه‌ڵه‌بجه. . . . ته‌حه‌مولڕ بكه‌ی. به‌ڵام ئاماده نه‌بإ باسی ده‌وڵه‌ت
بكه‌ی. نه‌وه‌ك شه‌رِ تووشمان بإ. هه‌ندێك رۆشنبیری پاستۆریزه و
ئاكواریۆمیت ده‌ڵێن:" ئاماده‌گی مان نه‌بوو" كإ ئاماده‌گی نه‌بوو؟
سه‌ركردایه‌تی یان جه‌ماوه‌ر؟
له‌م فاكته‌ره‌دا. ئاماده نه‌بوونێك ده‌بیندرإ. كه‌ریشه‌ی له ناو خۆد
فه‌رامۆشكارییه‌كی وه‌هه‌می دایه. ئاماده‌گییه‌كی كه بۆ نه‌دیتنی
پوتانسیله‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌گه‌رِێته‌وه. ده‌وڵه‌ت. بڵێی چ
ئه‌ژدیهاییه‌كی هه‌زار سه‌ر بإ وا لێی ئه‌ترساین. ئاخۆ ئێمه یه‌كه‌م گه‌ل
بووین كه به‌ره‌و پرسی ده‌وڵه‌ت ئه‌چوین.
چه‌ند رۆژی دوای نیسانی 2003 ئه‌من له وتارێكدا راشكاوانه باسی
ده‌وڵه‌تی كوردیم كرد. " راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان/ خه‌ونێكی دێرین.
مافێكی ره‌وا" ئه‌وساش نه‌فره‌تم له فیدرالیزم بوو. هه‌ندێك له دۆستان
ره‌خنه‌یان لێگرتم. منیش و‌ڵامیان ئه‌دایه‌وه كه لێره‌دا
ئاورِدانه‌وه‌ییه‌ك له‌و وڵامانه به پێویست ده‌زانم:
a)
ئه‌گه‌ر كورد د. قاسملوو. مامۆستای دیمۆكراسی ئاراسته‌ی جیهانی دیمۆكراسی
ده‌كات. خۆ عه‌ره‌ب ئۆسامه بن لادن و. . . . وه‌ك په‌تا به‌ر ئه‌داته
گیانی جیهانی دیمۆكرات.
b)
ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بی كۆچه‌ر وبیابانی له كه‌لتووری تاڵان و كوشتار و شمشێر و
فتیواوه هاتووه. و به‌ر له ئیسلام خاوه‌ن كیانێكی سیاسی/ عه‌ره‌بی
نه‌بووه. منی كورد 3000 ساڵه شارستانیه‌تم هه‌یه. كه‌لتوورم هه‌یه.
به‌ر له هاتنی ئیسلامیش ده‌وڵه‌تم هه‌بووه.
c)
ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بی به قه‌د كوردستان نابن. خۆ كوردستان
به ته‌نیا. . . . .
d)
ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب سه‌رچاوه‌ی تیرۆریزمه. خۆ كورد قوربانی تیرۆریزمه و
ئه‌مریكا رێبه‌رایه‌تی خه‌باتی دژی تیرۆر ده‌كات. و. . . هتد.
كه وایه. عه‌ره‌ب بۆی هه‌بإ 21 ده‌وڵه‌تی هه‌بإ. 21 كورسی له نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان هه‌بإ. نێزیك 800 باڵوێزخانه‌ی له جیهاندا هه‌بإ. منی
كوردی چل ملوێن كه‌سی بۆچی كوفره/ بڤه‌یه/ حه‌رامه/ قه‌ده‌غه‌یه/ باسی
ده‌وڵه‌ت و داوای ده‌وڵه‌ت بكه‌م.
هه‌نووكه هاورِایی عه‌ره‌ب به شێعه. سووننه. چه‌پ. لیبرالڕ. . . هتد
له حاندی مه‌سه‌له‌ی كورد و پرسه چاره‌نووسسازه‌كانی له كه‌س شاراوه
نییه.
له‌ولاشه‌وه ریفراندۆم به 98% ده‌نگدان به سه‌ربه‌خۆیی تۆمار كراوه.
ئێمه له ئاسماندا نه‌ك كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ. به‌ڵكوو كوردستانێكی
یه‌كپارچه و سه‌ربه‌خۆمان هه‌یه و "بڤه" بإ كه‌رامه‌ت كراوه.
ئه‌مرِۆ كه كوردستان سه‌رۆكێكی نه‌ته‌وه‌یی/ دیمۆكرات/ شۆرِشگێرِ. و
بوێری هه‌یه. فه‌رزه له سه‌ر شه‌قامی رۆشنبیری زیاتر پرسی ده‌وڵه‌ت
بوروژێنن و تاكی كورد زیاتر له‌گه‌لڕ ئه‌م پرسه ژیان به‌خشه ئاشت
بكه‌نه‌وه. |