كۆمه‌ڵه‌ی شۆرِشگێرِی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ([1]) ... ئه‌یوب ئه‌یوبزاده
یه‌كێك له رووداوه‌كانی چه‌ند سال له‌مه‌وبه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاتنه ئارای پرِۆژه‌ی ساخكه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه بۆ جیا بوونه‌وه له حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بوو. له بیرورِای گشتی كورددا گرینگی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ره‌وته ته‌نیا ئه‌وه نه‌بوو كه جیا بوونه‌وه‌یه‌ك له حیزبی كۆمۆنیستی ئێران‌دا پێكهاتووه و له ئاكامدا ریزه‌كانی ئه‌و حیزبه تووشی لێكترازان و كه‌رت كه‌رتبوون هاتووه. توورِهه‌ڵدانی قه‌واره و مودیلی حیزبێكی سه‌رانسه‌ری له كوردستان وێرِای هه‌ر گرینگیه‌كی كه هه‌یه‌تی. نه‌یده‌توانی به‌ته‌نیایی تا ئه‌و راده‌یه بیر‌و سه‌رنجی گشتی له كوردستان بۆ لای خۆی رابكێشإ. گرینگی ده‌سپێكی ئه‌م ره‌وته بۆ بیرورِای گشتی كورد به مانای كرانه‌وه‌ی ده‌لاقه‌و سه‌ره‌تایه‌كی نوإ بوو بۆ پێدا چوونه‌وه به كۆمه‌ڵێك بنه‌مای فیكری دوگم و چه‌قبه‌ستوو و خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقعبینانه له هه‌ناوی كۆمه‌ڵه‌دا بۆ دۆزی كورد. هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه له كوردستان هه‌نگاوه‌كانی پرِۆژه‌ی ساخكه‌روه‌ی كۆمه‌ڵه بۆ ماڵاوایی له سیاسه‌ته‌كانی رابردووی كه هه‌موو دۆزی كوردی له روانگه‌ی هه‌ڵسووكه‌وتی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری ناوه‌نده‌وه ده‌نرخاند. به هێندگیرا. كه چی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و چاوه‌رِوانییه پرِۆژه‌ی ساخكه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه هه‌ر له كاتی ده‌سپێكی گه‌شه‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه هۆكاری شكست وناكامیی سیاسیی خۆی. ته‌نیا له نه‌بوونی پێگه‌ی كرێكاریی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران‌دا بینیه‌وه و ره‌خنه‌ی رادیكاڵی فكری و سیاسی ئاراسته‌ی بنه‌ماو ره‌هه‌نده فكرییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و حیزبه نه‌كرد. هه‌ر بۆیه به كرده‌وه له‌م بواره گرینگه‌دا دووره په‌رێزی گرته‌به‌ر و به‌تایبه‌تی له پێوه‌ندی له گه‌لڕ مه‌سه‌له‌ی كورددا نه‌یوانی چ باسێكی تیۆریكی له نه‌قدی رابردوو له بوارگه‌لێكی وه‌ك "تیۆری شه‌رِی چینه‌كان له كوردستان". قۆناغی ئێستای خه‌باتی كورد. مه‌سه‌له‌ی چه‌مكی نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و داگیركراوی كوردستان تێكه‌ڵاوی دیسكۆرسی نوێی سیاسی ئێستای خۆی بكا. له‌و كاته‌دا ته‌فسیر و پاساوی جۆراوجۆر بۆ ئه‌و خۆ دزینه‌وه‌یه ده‌بیسرا. یه‌كێك له‌و پاساوانه ئه‌وه بووكه ئه‌و گرفته لای رێبه‌ریی كۆمه‌ڵه نییه. به‌ڵكوو ئه‌وه ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ن كۆسپی سه‌ر رێگای هێنانه ئارای رخنه‌یه‌كی رادیكالڕ له رابردوون. نه‌ك رێبه‌ریی كۆمه‌ڵه. له‌ونێوه‌شدا ئاماژه‌یان به هۆكارێكی راسته‌قینه ده‌كرد و ده‌یان گوت: ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه به ساڵانێكی دوور و درێژ به بیر و فه‌لسه‌فه‌ی شۆڤینیستی تیۆریسێنه‌كانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران فرچكیان گرتووه و به‌رهه‌می قوتابخانه و فێرگه‌ی "ره‌فیق حیكمه‌ت" و "ره‌فیق ئازه‌رین" بوون و له رێگای وانه‌كانی ئه‌وانه‌وه له چه‌مكی نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وایه‌تی ده‌رِوانن و هه‌ر بۆیه داوای كات و پشوو درێژییان له لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌كرد بۆ ئه‌وی رێبه‌ریی كۆمه‌ڵه بتوانإ به‌ره به‌ره كارتێكه‌رییه‌كانی بۆمبارانی فیكریی ئه‌و سه‌رده‌مه له مێشك وبیریاندا بشواته‌وه. به‌ڵام راگه‌یه‌ندراوی ئه‌م رۆژانه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه‌ی ئێستای شاره‌كانی كوردستان نیشانی‌دا ئه‌م پاساوه‌ی باسی لێوه كرا چه‌نده هه‌ڵه و دوور له راستی بوو. له راستیدا ده‌بإ بڵێم پاساوه‌كه به پێچه‌وانه‌وه بوو. به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه ده‌رده‌كه‌وإ ئه‌وه‌ی تا ئێستا نه‌یتوانیوه دۆزی كورد و جێگای خۆی بناسإ. رێبه‌ریی كۆمه‌ڵه‌یه و كلیلی گرفته‌كه له باخه‌ڵی ئه‌ودایه. هه‌روه‌ك ده‌زانین ئێستا ئه‌وه مانگێكه شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان یه‌ك له دوای یه‌ك بوونه‌ته مه‌كۆی به‌گژدا چوونه‌وه‌ی رووبه‌رِوو له گه‌لڕ هێزه داگیركه‌رانی كۆماری ئیسلامی. خه‌ڵكی راپه‌رِیو هه‌ر رۆژیك له شارێكه‌وه خۆ به و ده‌سپێكه نووێیه‌وه گرێده‌دا. له ئاكامی ده‌سرِێژی هێزه‌كانی رێژیمیش ژماره‌یه‌ك گیانی خۆیان له ده‌سداوه. له هه‌مبه‌ر ئه‌و بزاڤه نوێیه كه له ماوه‌ی هاتنه سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامی تا ئێستا ده‌توانم بڵێم دیارده‌یه‌كی بێوێنه‌یه. ئه‌ركی حیزبێكی سیاسی ئه‌وه‌یه به وردی و به دوور له خه‌ون و خه‌یالڕ و ئاره‌زووی رێكخراوه‌یی خۆی. له هۆكاره‌كانی ئه‌م پرۆسه نوێیه بكۆڵیته‌وه و پاشان له به‌ر رۆشنایی هۆكاره‌كانی. پێشنیار و رێگا چاره‌سه‌ری خۆی بهێنێته گۆرِإ. بۆ ئه‌وه‌ی له زمان به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه‌وه بزانین بۆچی ئیستا شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوونه‌ته شانۆی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئاشكرا و ئه‌و هۆكاره‌انه چین بوونه‌ته هانده‌ری كورد بۆ ئه‌وه‌ی بێته مه‌یدان و به ده‌ستی به‌تالڕ له به‌رامبه‌ر ماشێنی سه‌ركوت و داپڵۆسینی رێژیم‌دا رابوه‌ستن. پێویسته سه‌رنجێك له ده‌قی به‌یاننامه‌كه بده‌ین. سه‌ردێرِی به‌یاننامه‌كه به‌م جۆره ده‌ست پێده‌كا: ( (گه‌لی كورد له خه‌بات بۆ دیمۆكراسی. له دژی سه‌ره رۆیی) ) . دواتر دێمه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵه به چ مه‌به‌ستێك ئه‌و سه‌ردێرِه لێل و ته‌ماوییه‌ی به دانسته هه‌ڵبژاردوه و تیشك خستنه سه‌ری بۆ دواتر هه‌ڵده‌گرم. دوای ئه‌و سه‌ردێرِه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه:" نارِه‌زایی و رێپێوانی جه‌ماوه‌ریی له زۆرێك له شاره‌كانی كوردستان بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی شاری مهاباد و داخوازییه‌كانیان جارێكی‌تر كوردستانی وه‌ك په‌یكه‌رێكی پته‌و. یه‌كگرتوو. خۆرِاگر و ئازادیخواز به‌ره‌ورووی كۆنه په‌ره‌ستی و دواكه‌وتوویی ئیسلامی كردۆه‌ته‌وه. بإشك خه‌باتی سیاسیی ئێستای كوردستان. ده‌سپێكی قۆناغێكی نوإیه له خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و ئێران‌دا. رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو سه‌لماندیی كه وشیاری سیاسی. هاوپشتی به‌رین و قوولی جه‌ماوه‌ری. عه‌داڵه‌ت خوازی. بوێری و شه‌هامه‌ت بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه و برِیاری گۆرِان. له به‌رانبه‌ر دۆخی ترساندن و تۆقاندنی دیكتاتۆرِیی ئیسلامی نه ته‌نیا دانه‌مركاونه‌وه. به‌ڵكوو پته‌وتر بووه. به‌تایبه‌ت له دوو حه‌وتووی رابردوودا. نارِه‌زایی و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری زۆر به روونی نیشانی‌دا كوردستان هێشتا پێشه‌نگ و سه‌نگه‌ری دیمۆكراسییه له به‌رامبه‌ر زۆروێژی و سه‌ره‌رِۆیی ئایینی‌دا. ". خوێنه‌ر له دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م رستانه‌ی راگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه. بۆی هه‌یه بپرسإ پرِۆژه‌ی ساخكه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه چ شتێكی گۆرِیوه. ئه‌ده‌بیاتی سیاسی؟ خوێندنه‌وه‌ی بۆ دۆزی كورد؟ ماڵاوایی له سه‌رده‌می تێنه‌گه‌یشتوویی له راستییه‌كانی كوردستان؟ كامانه‌یان؟ ئه‌وه‌ی ده‌یبینین هه‌مان زێهنیه‌تی كۆنی رابردووه. قه‌وانه‌كه هه‌مان قه‌وانیمیراتی سه‌رده‌می به‌سه‌ر چووه. ئه‌وه‌ی گۆرِاوه ته‌نیا توێكلڕ و قاوه‌غه‌كه‌یه. جاران له قاڵب و كه‌وڵی حیزبێكی فه‌شه‌لی فرچك گرتوو به بیری شۆڤینیزمی نه‌ته‌وه‌ی فه‌رمانره‌وا بانگ وسه‌ڵای بۆ ده‌دا و ئێستا چووه‌ته نێو جلوبه‌رگێكی خۆماڵییه‌وه. ژێرخان وبنه‌ما فكرییه‌كان به ده‌ست لی نه‌دراوی هه‌ر وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵه به ته‌مایه. به ناوێكی دیكه‌وه بێته‌وه ناو شانۆی سیاسی ئه‌مرِۆی كوردستان. له رابردوودا به هۆی سه‌روه‌ری دیسكۆرسی چین و ته‌به‌قه ده‌یهه‌ویست دۆزی نه‌ته‌وه‌یی كورد كپ بكا و ئێستاش به هۆی كه‌ڵك وه‌رگرتن له هێندإ ده‌سته‌واژه‌ی وه‌ك "دیكتاتۆری ئیسلامی". "سیكۆلاریزم" و "پێشه‌نگیی دیمۆكراسی" حاشا له هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مرِۆژانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكا. به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و ده‌سته واژانه كۆمه‌ڵه ناتوانإ بزووتنه‌وه‌ی ئه‌مرِۆی شاره‌كانی كوردستانی بنده‌ستی ئێران پێناسه بكا. ئه‌وه‌ی لێره‌دا دیتمان چه‌واشه‌كاری. یا خۆ راستتره بڵێم گه‌نده‌ڵكارییه‌كه تا سه‌ر ئێسقان ئاوێته‌ی وشه‌به‌وشه و دێربه دێرِی راگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ر سیاسی كۆمه‌ڵه بووه. بۆ كه‌سانێك تۆزۆكه‌یه‌ك شاره‌زاییان له سه‌ر مێژووی رابردووی ئه‌و رێكخراوه هه‌بإ به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و دێرِانه. برِیارنامه‌كانی كۆنگره‌ی دووهه‌می كۆمه‌ڵه‌یان دێته‌وه بیر. له‌و سه‌رده‌مه‌شدا كۆمه‌ڵه نه‌یده‌ویست دان به وه دابنإ بزووتنه‌وه‌ی كورد بزوتنه‌وه‌یه‌كی رزگاریخوازانه و نه‌ته‌وه‌ییه كه ده‌یه‌وإ ماڵێكی سیاسی بۆ كورد چإ بكا. بۆیه له پێشدا ناوێكی نامۆ و نا قۆڵای به نێوی "جونبشی مقاوه‌مه‌تی خه‌ڵكی كورد"ی له سه‌ر دانا بوو. پاشان له كاتی پێناسه‌كردندا ده‌یگوت: "جونبشی مقاومه‌ت بزووتنه‌وه‌یه‌كه كه به دژی دیكتاتۆری عوریانی بورژوازی هاتۆته مه‌یدان". (برِوانه برِیارنامه‌كانی كۆنگره‌ی دووهه‌می كۆمه‌ڵه) . له راگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسی ئێستای كۆمه‌ڵه شدا به دانسته و به ئه‌نقه‌ست. بۆ هۆكار و بزوێنه‌ری خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان كه‌ڵك له‌م میتۆده وه‌ر ده‌گیرإ و به‌ناوی " په‌یكه‌ری پته‌و و خۆراگر". " ئازادیخواز به‌ره‌و رووی كۆنه‌په‌رستی". " دواكه‌وتووی ئیسلامی". "عه‌داڵه‌تخوازی و بوێری وشه‌هامه‌ت وبه‌رنگار بوون له‌به‌رامبه‌ر دیكتاتۆری ئیسلامی". هه‌ول ده‌دا. نێوه‌رِۆكی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و بزاوته نوێیه حاشاو نكۆڵی لی بكا. كۆمه‌ڵه پاشان له درێژه‌ی گرتنه پێشی سیاسه‌تی به‌راوه‌ژو نیشاندانی هۆكاره‌كانی ئه‌م بزاوته. روو له هێزه سیاسیه‌كانی ئێران ده‌كا و ده‌نووسإ: "ئێمه داوا له هه‌موو هێزه سیاسییه دیمۆكرات و ئازادیخوازه‌كان و هه‌ڵسوورِاوانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی له سه‌رانسه‌ری ئێران ده‌كه‌ین. خه‌باتی ئێستای جه‌ماوه‌ری كوردستان به دژی كۆماری ئیسلامی. به خه‌باتێكی جه‌ماوه‌ری. مه‌ده‌نی و پێشكه‌وتن خوازانه‌ی دژی دواكه‌وتوویی. به سه‌فی دیمۆكراسی و ئازادیخوازی دژی سه‌ره رۆیی. به به‌ره‌ی سكۆلاریزم له به‌رانبه‌ر ئیسلامی ویلایه‌تی فه‌قیی و خه‌بات بۆ وه‌دیهێنانی مافی ئینسانی و شارومه‌ندی له به‌رانبه‌ر تاڵانكه‌ری و زۆر وێژی. بزانن و بإ هیچ شك و گۆمانێك پشتیوانی بكه‌ن له بزوتنه‌وه‌ی سیاسی و جه‌ماوره‌یی كوردستان. . . . . كۆمه‌ڵه به هه‌موو هێز و توانایه‌وه بۆ پته‌وتر كردنی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و ناره‌زایی جه‌ماوه‌ری و به‌روه پێش بردنی تێده‌كۆشی و په‌ره‌دان به دیمۆكراسی و عه‌داڵه‌ت خوازی و سكولاریزم به ئه‌ركی خۆی ده‌زانإ و جه‌خت ده‌كاته‌وه سه‌ر هاوچاره نووسی سیاسی خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌لڕ خه‌ڵكی ئێران. ". ئه‌م فاكتانه به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ له‌و رِاستیه بگا كه كۆمه‌ڵه له گه‌لڕ چ قه‌یرانێكی قووڵی فكری و سیاسی به‌ره‌و رووه كه نه ده‌توانإ خۆی پێناسه بكا‌و نه‌جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كورد. بۆ وێنه له لایه‌ك له هه‌نگاوێكیدا ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی كورد به "ره‌سمیه‌ت" ده‌ناسإ (كه ئه‌وه‌ش خۆی باسێكی جیاواز هه‌ڵده‌گرإ) كه چی له لایه‌كتریشه‌وه. فارۆق بابامیری. ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی كۆمه‌ڵه. له وتاره‌كه‌یدا هه‌وڵده‌دا. خه‌ونی له مێژینه‌ی كیانێكی كوردی برِه‌وێنێته‌وه و "جیاوازی خوازی " به تاوانێكی دزێو ناو زه‌د بكا. به‌ڵام ئه‌م كێشه‌یه له ناو كۆمه‌ڵه دا شتێكی تازه و نوإ نییه. هه‌ر له دوای رووخانی رێژیمی شاوه كه كۆمه‌ڵه به كرده‌وه وه‌ك رێكخراوێكی سیاسی پێینایه مه‌یدان. هه‌تا رۆژگاری ئێستا نه‌یوانیوه ئه‌و جۆره‌ی كه پێویسته كێشه‌كانی كۆمه‌ڵی كورده‌واری به شێوه‌یه‌كی واقعبینانه هه‌ڵسه‌نگێنإ. مێژووی ئه‌و وڵاته. خسوسیات و تایبه‌تمدییه‌كانی به دایم ئاڵقه‌یه‌كی ونبووی ناو گوتاری سیاسی ئه‌م رێكخراوه بووه. تا ئه‌و كاته‌ی ماركسیزم وه‌ك ئیدۆلۆژییه‌كی باوی سه‌رده‌م له كوردستان رمێنإ هه‌بوو. له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو هه‌موو كێشه‌كانی ئه‌وكۆمه‌ڵگایه به‌گه‌زوربه‌ی فاكتۆری ئابوورییه‌وه پێناسه بكا. له رۆژگاری ئێستاشدا كه دیسكۆرسی سه‌روه‌ریی تیۆری چینایه‌تی گرینگی جارانی خۆی له ده‌سداوه. له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه به هێنانه گۆرِی چه‌مكگه‌لێكی وه‌ك "سكۆلاریزم" و "دیمۆكراسی". پاشه‌كشه‌یه‌كی بێهه‌ست و خوست به دۆزی نه‌ته‌وه‌یی كورد بكا و له سه‌ر حیسابی كپكردنی دیسكۆرسێكی تر زیان به تواناكانی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی كورد بگه‌یه‌نإ. به‌ڵام هه‌روه‌ك چۆن له رابردوودا كێشه‌ی سه‌ره‌كیی كورد. كێشه‌ی شه‌رِی چینه‌كان نه‌بوو. ئێستاش به هه‌مان شێوه مه‌سه‌له‌ی سكۆلاریزم. ته‌نیا گرفتی كورد نییه. تركیه‌ی كه‌ماڵیزم ده‌یان ساڵه سكولاره به‌ڵام داخوا كورد توانیویه‌تی ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك رۆژیش هه‌ناسه‌یه‌كی راحه‌ت له ژێر سێبه‌ری ئه‌و حكومه‌ته سكولاره‌دا بكێشإ؟ رێبه‌رانی كۆمه‌ڵه. تووشی قیاس به نه‌فسێكی گه‌وره هاتوون. ئه‌وان چونكه خۆیان به ساڵانێكی دوور و درێژ له ده‌زگای فیكری و سیاسی "حیكمه‌ت" و "ئازه‌رین"دا چاوترسێن كراون. هه‌ستی خۆ به‌كه‌م زانین. تێكه‌ڵاوی كاراكتێری سیاسیان بووه؛ لایان وایه كورد و نه‌سڵی تازه پێگه‌یشتووی ئێستای كوردیش تووشی ئه‌و كاره‌ساته بوون كه نه‌وێرن باس له بوونی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان بكه‌ن! به پێچه‌وانه‌ی روانگه‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆمه‌ڵه. هۆكاره‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به پله‌ی یه‌كه‌م ره‌گ و ریشه‌ی مێژووییان له كۆمه‌ڵی كورده‌واریدایه و له ئاكامی بارودۆخی ژێر ده‌سته‌یی و زۆرداریی نه‌ته‌وه‌یی كورده‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه. بزوێنه‌ری ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه دیارده‌یه‌كی سه‌ر به‌خۆ له كه‌شو هه‌وای ئه‌مرِۆی ئێرانه. بزووتنه‌وه‌یه‌كی خۆرسك و بزاڤێكی تایبه‌تی كوردستانییه. هاوكات له گه‌لڕ ئه‌وه‌یش له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو ده‌سكه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كانی باشووری كوردستانیش هۆكارێكی پاڵنه‌ری دیكه بوون بۆ ئه‌وه‌ی راده‌ی ویست و داخوازه‌كانی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خۆی له ئاستێكی به‌رزتردا ببینێته‌وه و پله‌ی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی به‌و شوێنه بگا كه ئێتر قایل به‌وه نه‌بإ ئه‌حمه‌دی نژاد. ره‌فسه‌نجانی و خاته‌می حوكمی به سه‌ردابكه‌ن. لێره‌دا به ته‌مای ئه‌وه نیم نكۆڵی له بوونی خالڕ و ویستی هاوبه‌ش له نێوان كۆمه‌ڵی كورده‌واری له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئێران بكه‌م. راسته هێندێك پرسی هاوبه‌ش له نێوانیاندا هه‌یه. به‌ڵام ئه‌م دوو كۆمه‌ڵگایه له دوو قۆناغی سیاسی جیاوازدان. كورد ته‌نیا گرفتی مه‌سه‌له‌ی دیمۆكراسی و سكولاریزم نییه. له پله‌ی یه‌كه‌مدا گرفتی نه‌ته‌وه‌ییه. گرفتی ئاڵا. خاك و زمان و سنور و پێناسه‌یه؛ گرفتی سه‌روه‌ری و ده‌سه‌ڵاتداره‌تی نه‌ته‌وه‌ییه؛ ویستی له‌قكردنی سه‌رداریه‌تی نه‌ته‌وه‌ی بانده‌سته؛ گرفتی بوون و هه‌واڵدان بۆ مانه‌وه‌یه. له راستیدا ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا بوون به هانده‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری كورد برِژینه سه‌ر شه‌قامه‌كانی كوردستان هه‌ر ئه‌و فاكتۆرانه بوون كه به كورتی باسیان لێوه‌كرا. ئه‌مرِۆ كورد له كوردستانی بنده‌ستی ئێران. له كه‌مترین حاڵه‌تدا خوازیاری گۆرِینی سرۆكتور و پێناسه و قه‌واره‌ی حاكمیه‌تی میللی له ئێران و تێكشكاندنی ده‌سه‌ڵاتی گرد و كۆی ناوه‌ند و دانانی سنوورێك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتی نه‌ته‌وه‌یی ویه‌كێتی ئاره‌زومه‌ندانه‌یه. كۆمه‌ڵه له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و راستیانه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دا به بنه‌ما بگرإ و هه‌وڵبدا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد به گوێی ئۆپۆزیسیونی ئێرانی بگه‌یه‌نإ. راست به پێچه‌وانه‌وه جوڵاوه‌ته‌وه و له پێناوی رازی كردنی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی‌دا نكۆڵی له راستیه‌كانی گرتووه‌ته پێش. كورد چیبكا و سووچی چیه كاتإ به‌شی هه‌ره زۆری ئۆپۆزیسونی ئێرانی هێشتا نه‌یتوانیوه به جۆرێكی ئه‌قڵانی له ته‌ك دۆزی نه‌ته‌وه‌كانی دانیشتووی ئێران به خۆیدا بچێته‌وه و خۆی له مێژووی سه‌ره‌رِۆیی و كولتووری ده‌یان ساڵه‌ی ئینكار و نكوڵی كردنی نه‌ته‌وه‌كان رزگار بكا؟ رێبه‌رانی كۆمه‌ڵه له جێگای ئه‌وه‌ی هه‌ولڕ بده‌ن كولتووری ئینكار كردن و حاشا لێ‌كردن بده‌نه به‌ر رخنه‌ی سیاسی و له‌قاودان. له راگه‌یاندراوه‌كه‌یاندا كێشه‌كانی دۆزی كوردیان به‌ره‌و ئاقارإ ئاراسته كردووه كه ئۆپۆزیسیونی ئێرانی تووشی سڵه‌مینه‌وه‌نه‌كا. ئه‌م چه‌واشه‌گه‌رییه به راده‌یه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه دا بنجی داكوتاوه كه ئه‌گه‌ر بێتوو ناو و ئارمی كۆمه‌ڵه له سه‌ر راگه‌یه‌ندراوه‌كه بۆ ساتێك وه‌لا بنێی پێتوایه ده‌سپوخت و ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ره‌وتێكی سه‌ربه قۆڵێكی دووی جۆزه‌ردانیی وه‌ك حه‌مید ره‌زای جه‌لایی پوور له‌مه‌رِ ناسیونالیزمی مه‌ده‌نی ده‌خوێنییه‌وه. نه‌ك هی حیزبێكی كوردی! ئه‌وه په‌یڤی حیزبێكی كوردی نییه. ده‌نگی حیزبێكی كوردی له كات و ساتێكی وادا به‌رز كردنه‌وه‌ی ئیدیعانامه‌یه‌كی نه‌ته‌وییه. كه تایبه‌تمه‌ندی و خسووسیاتی بزووتنه‌وه‌ی كورد به ئاشكرا‌و به بإ هیچ ترس و له‌رزێكی سیاسی له خۆیدا نیشان بدا و به بإ زمانگرتن له گه‌ل دۆزی نه‌ته‌وه‌یی خۆی رِإ ببرِی و ده‌ربرِی ژان و كێشه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بإ. رێبه‌رانی كۆمه‌ڵه هه‌روه‌ك چۆن له حیزبی كۆمۆنیستی ئێران‌دا نه‌یانتوانی سه‌ره‌رِای ئه‌و هه‌موو نفره‌ت پژێنییه‌ی كه به هۆی پراكتیك و نووسینه‌كانیانه‌وه له سه‌ر ناسیونالیزم به درێژایی چه‌ندین سالڕ به‌رهه‌میان هێنا بوو. دڵی ئازه‌رین وحیكمه‌ت و موقه‌ده‌م به ده‌ست بێنن. هه‌ر به هه‌مان شێوه‌ش له قۆناغی ئێستا دا له رێگای به كارهێنانی وشه‌گه‌ڵێكی وه‌ك "سكولاریزم" و "بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی" ناتوانن سه‌رنجی ئۆپۆزوسیونی ئێرانی بۆ لای خۆیان رابكێشن. به پێچه‌وانه‌ی وتاره‌كه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی فارۆقی بابامیریش (وتاری هاورِیان له كوێن؟) ناسونالیزم له كوردستان دیاریه‌كی واقعی و حاشاهه‌ڵنه‌گره و پێویست به شاردنه‌وه ناكا. له بیرورِای گشتی كورد دا خۆف وترس بۆ ده‌ربرِینی خیتاب و گوتاری ناسیونالیستی سه‌رده‌می به‌سه‌ر چووه. ئۆپۆزیسیونی ئێرانیش به راست و چه‌پ و به میللی و سكولارییه‌وه زۆر باش ئه‌وه ده‌زانن و له ئاكامی هه‌ست پێكردن به‌و راستییه‌یه له حاند بزووتنه‌وه‌ی شاره‌كانی كوردستان بإ ده‌نگی و قرِوقه‌پێكی ئاگاهانه‌یان گرتووه‌ته به‌ر. ئه‌وان زۆر باش ده‌زانن و له‌و راستیه گه‌یشتوون بزووتنه‌وه‌ی كورد له‌م سه‌رده‌مه‌دا سیلای له ته‌واویه‌تیی ئه‌رزی و سه‌رداریه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وان گرتووه و نه‌ته‌نیا له تێزی ده‌ستێوه‌ردانی مرۆڤی و پشتیوانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ناپرینگێته‌وه. به‌ڵكوو به ته‌واوی حازره باوه‌شی بۆ ئاواڵه بكاته‌وه. كورد له‌و نێوه‌دا چیی هه‌یه له كیسی بدا؟ به وردبوونه‌وه له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی به‌كار هاتوو له راگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرِشگێرِی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران ئه‌و راستییه ده‌ر ده‌كه‌وإ. كه هێشتا كۆمه‌ڵه و رێبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی ماڵاوایی یه‌كجاره‌كیان له گه‌لڕ رابردووی سیاسی خۆیان نه‌كردووه و سه‌رلێشێواو و بێشوناسن. هێشتا نه‌هاتونه‌ته سه‌ر ئه‌و باوه‌رِه كه كه‌ڵك وه‌رگرتن له چه‌مكگه‌لێی وه‌ك "خه‌بات بۆ دیمۆكراسی وبه دژی سه‌ره‌رۆیی" پرِ به پێستی دۆزی كورد و خۆپیشاندانه‌كانی ئێستای شاره‌كانی كوردستان نین. بۆ دۆزی كورد واتاكانی دیمۆكراسی و سه‌ره‌رِۆیی واتاگه‌لێكی لێل و شێواو و بإ هه‌ستن. ناتوانن ده‌ربرِی خسڵه‌ت و نێوه‌رِۆكی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كورد به مانای راسته‌قینه‌ی وشه بن. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر له چه‌مكی دیمۆكراسی برِوانین له دونیای ئه‌مرِۆدا هه‌ركه‌س به شێوه‌یه‌ك باسی ده‌كا. ئه‌گه‌ر ئه‌مرِۆ له شێعه‌یه‌كی عێراقی مانای دیمۆكراسی بپرسین دیمۆكراسی به مانای زۆرایه‌تی ده‌ناسێنإ. چوونكه ئه‌مرِۆ بۆ خۆی زۆرینه‌یه. ئه‌گه‌ر له سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌ب یا كه‌سێكی وه‌كوو "بابه‌كی ئه‌میر خوسره‌وه‌ی" بپرسی. سیسته‌می دیمۆكراسی له هه‌ڵبژێران و هه‌ڵبژاردندا خولاسه ده‌كاته‌وه. ئه‌گه‌ر له لایه‌نگرێكی ناسیونالیزمی مه‌ده‌نیش هه‌ر هه‌مان پرسیار بێنیته گۆرِإ. پێشنیارت پێده‌كا له پێشدا مه‌سه‌له‌ی خۆت له چه‌مكیئیتنیستیه جوإ بكه‌یه‌وه و وه‌ك نه‌ته‌وه باسی ده‌سه‌ڵات و ماف نه‌كه‌ی. ئه‌گه‌ریش له نه‌ته‌وه‌یه‌كی بإ ده‌وڵه‌تی وه‌كوو كورد ئه‌و پرسیاره بكه‌ی دیمۆكراسی له وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه‌دا به پله‌ی یه‌كه‌م له‌دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابووری و یه‌كێتییه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه‌دا پێناسه ده‌كا. له‌و نێوه‌دا تۆ بڵێی سووچبار زمانی كوردی بإ و ئه‌و زمانه ئه‌وه‌نده هه‌ژار بإ و ئه‌وه‌نده‌ی له باراندا نه‌بإ تا كوو یارمه‌تیده‌ری رێبه‌رانی كۆمه‌ڵه بإ بۆ ده‌ر برِینی ده‌سته واژه‌ی روون و راشكاوانه‌تر؟ تۆ بڵێی ئه‌و زمانه‌ی خانی پێی نووسیوه و بیری سه‌ربه‌ستی له رێگای وشه‌كانییه‌وه به گوێی مرۆڤی كورد گه‌یاندووه به‌شی ئه‌وه نه‌كا رێبه‌رانی كۆمه‌ڵه ئیلهامی لی وه‌رگرن و ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی خۆیانی پإ ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن؟ ئه‌ی حاجی قادری كۆیی و هه‌ژاری موكریانی و عه‌بدوڵڵا په‌شێوچی كه هه‌ر كام بۆ خۆیان قوتابخانه‌و فێرگه‌یه‌كن. به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه گرفته‌كه پێوه‌ندی به زمان و ده‌وڵه‌مه‌ندی و هه‌ژاری زمانی كوردییه‌وه نییه. خۆ ئه‌گه‌ر وابا زانا‌و بلیمه‌تێكی وه‌ك بێشكچی تاقه‌دێرِێكیشی بۆ نه‌ده‌نووسرا. به‌ڵام وه‌ك ده‌زانین خامه ره‌نگیه‌نه‌كه‌ی گه‌وره ترین به‌رهه‌می زانستیی بۆ دۆزی كورد خوڵقاندوه. جیاوازی نێوان بێشكچی و كۆمه‌ڵه له‌وه‌دایه یه‌كه‌میان به توركی ده‌نووسإ به‌ڵام به كوردی بیرده‌كاته‌وه. كه‌چی دووهه‌میان له گه‌لڕ ئه‌وه‌ی به كوردیش ده‌نووسإ. به‌ڵام وه‌ك چه‌پێكی نه‌ته‌وه‌ی بانده‌ست بیرده‌كاته‌وه له دۆزی نه‌ته‌وه‌یی كورد. كه‌وایه تا ئه‌و كاته‌ی گۆرِان له بیر وهزر پێكنه‌هاتووه. ئه‌ده‌بیاتی سیاسی و راوێژی نووسین و ئاخافتن و لێكدانه‌وه‌كانیش ناتوانن خۆ له بیچمێكی نوێتردا ببیننه‌وه. ئه‌مه گرفتی كۆمه‌ڵه‌یه. كۆمه‌ڵه ده‌بإ بیرێك له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی وا بكاته‌وه. بۆیه لێره‌دا هه‌ڵه‌یه هه‌ركه‌س وا بیر بكاته‌وه كه له كاتی نووسینی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا. كۆمه‌ڵه به خه‌یالڕ و ویستوویه تاكتیكێكی وا به‌كاربێنإ بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانیی ئۆپۆزیسۆنی ئێرانی بۆلای كورد رابكێشإ. به پێچه‌وانه‌وه به ورد بوونه‌وه له كاكلڕ و جه‌وهه‌ری "راگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسی" و وتاری " هاورِێیان له كوێن" مرۆڤ ده‌توانإ له‌و راستییه بگا كه هێشتا رێبه‌ریی كۆمه‌ڵه گرفتی خۆی له‌گه‌لڕ چه‌مكی ناسیونالیزم و دۆزی نه‌ته‌وه‌یی كورد بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتی چاره‌سه‌ر نه‌كردووه. ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه پێدا چوونه‌وه‌یه‌ك به‌و هه‌ڵوێسته‌ی دا نه‌كا. ئه‌و خه‌ته فكرییه له درێژه‌ی خۆیدا ئه‌و فیدرالیزمه‌ی كه له ئێستاوه بۆ داهاتوو باسی لێوه ده‌كا. ده‌خاته كه‌وانه‌ی پرسیار و گومانه‌وه. واته فیدرالیزمێك نابإ له سه‌ر بنه‌مای ئیتنیكی و نه‌ته‌وه‌یی بۆ كورد. به‌ڵكوو له باشترین حاڵه‌ت دا فیدرالیزمێك ده‌بإ له سه‌ر بنه‌مای " مافی شارومه‌ندی" و پشتگوإ خستنی گرینگیی دانانی سنوورێك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتی نه‌ته‌وه‌یی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. ئه‌یوب ئه‌یوبزاده ayoubzadeh@t-online. de 10/8/2005
[1] - لة هةر كوآ ناوى "كؤمةلَة" ديَنم، مةبةستم كؤمةلَةى شؤرِشطيَرِى زةحمةتكيَشانى كوردستانى ئيَرانة. |