بۆرۆس _ سووید
Omed954@hotmail.
com
دوو ده‌ست و ده په‌نچه‌ی په‌مه‌یی ...
ئومێد موحه‌مه‌د
من له نێوان بونه هه‌ڵم و
به‌پاكیزه بوونی كچه قه‌ره‌جه‌كان
خه‌روارێك له‌هه‌ڵچون و
ڕاسته هێڵێك بۆ گه‌وره‌بوون
به‌هه‌ر ده په‌نچه‌كانی ده‌ستم
ده‌نه‌خشێنم
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لاَڵه
نه‌درێته به‌ر گوله ومناڵێكی گوڵه‌به‌ڕۆژه فرۆش
ملی نه‌په‌ڕێ و
به‌سانایی ده‌چمه‌وه سه‌ر
هه‌نگاوه‌كانی مناڵی و
به‌پیری ده‌چمه‌وه سه‌ر
گه‌مه‌كانی هه‌رزه‌یم
له مێژه من
له‌چریكه‌ی میل هێنانه‌وه‌ی
مه‌مله‌كه‌ت هه‌ڵ هاتووم
له‌ته‌وسی شه‌ڕی كه‌له‌گه‌ت
له‌ده‌ستی كولتوری پڕ ڕیشنی تووكاوی هه‌ڵ هاتووم
له‌وبیرانه‌ی
دوای كوشتنی عاتیفه
داوای ئه‌و سه‌رانه‌یان لێ كردین
به‌گوناهی مناڵیه‌وه
ده‌ست كاری خه‌ونه گه‌وره‌كانیان كرد
ئیستا ماڵێكم هه‌یه ته‌نها
ماڵێك پڕی بكه‌م له ئه‌وین
پڕی كه‌م له ڕه‌شه‌ڕێحانه‌ی كه‌ڵه‌گه‌ت
پڕی كه‌م له‌ده‌نگی پاساری
ماڵێك بۆ هه‌مووان
دوور له‌گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی وه‌هم
دوور له لێواری به‌له‌مه ڕۆچووه‌كانی یاسا
دوور له‌فۆتۆی سوریالی
وه‌ك سه‌رپۆشی سپی دایكم
له‌ژێریوه
سپی سپی
قژێكی ڕه‌شی قه‌ترانی
12ی ئابی2005