دروستبونی ئیسلامی سیاسی له‌کوردستاندا .. جه‌مال فه‌تاح
له‌سه‌ره‌تای
هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردودا ته‌واو له‌دوای هاتنه‌سه‌ر کاری کۆماری
ئیسلامی ئێران که‌ڕۆڵی شومی هه‌بوو له‌ناوچه‌که‌دا له‌ڕوی دروست بوونی
ئیسلامی سیاسی به‌هه‌ردوباڵی شێعه‌وسونه‌وه. ئاله‌و کاته‌دا ئیسلامی سیاسی
له‌کوردستاندا سه‌ریهه‌ڵدا. کاتێک ئیخوان مسلیمین که‌بناغه‌ی ئیسلامی سیاسی
سونه‌یه وه له‌سیه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوه‌وه له‌لایه‌ن که‌سێک به‌ناوی
حه‌سه‌ن به‌نا له‌وڵاتی میسر دامه‌زراو پاشان به‌شێکی که‌م له‌وڵاتانی
عه‌ره‌بی گرته‌وه هه‌تا هاتنه‌سه‌ر کاری کۆماری ئیسلامی ئێران. پاشان حزبی
ئیخوان مسلیمین له‌په‌یدابوونی ده‌سه‌ڵاتێکی شێعه
له‌ناوچه‌که‌داوبه‌تایبه‌تی له‌که‌نداوی عه‌ره‌بی ونزیک له‌جه‌زیره‌ی
عه‌ره‌بی که‌شوێنی په‌یدابوونی ئیسلامه‌و شوێنی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئیسلامه
وماڵی که‌عبه‌و گۆڕی محمه‌دی ڕابه‌ری دینی ئیسلامی لێیه. وه
مه‌که‌ومه‌دینه به‌پێته‌ختی ئیسلام ئه‌ژمێردرێت. حزبی ئیخوان مسلیمین
ده‌سه‌ڵاتی شێعه‌ی له‌وناوچه‌یه‌داو له‌جیهانی ئیسلامدابه‌گشتی به‌زه‌نگێکی
زۆرمه‌ترسیدار بۆسه‌ر ئیسلامی سونه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی عه‌ره‌ب به‌گشتی
ژمارد به‌تایبه‌تی ئه‌وده‌سه‌ڵاته شێعه که‌له ئێران‌دا په‌یدابوو
ده‌سه‌ڵاتێکی ناعه‌ره‌بی بوو بۆیه بۆپاراستنی ئیسلامی سونه‌و بارنامه
سونه‌تیه‌کانی وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی عه‌ره‌ب به‌گشتی حزبی ئیخوان مسلیمین
که‌وتنه خۆیان وده‌ستیان کێشایه ناوچه‌ی که‌نداو وده‌وروبه‌ری ئێران
به‌تایبه‌تی وجیهانی عه‌ره‌بی به‌گشتی بۆدروستکردنی ڕێکخستنی حزبی ئیخوان
مسلیمین له‌ناو ئه‌وناوچانه‌و ئه‌وگه‌لانه‌ی که‌سونی مه‌زهه‌بن ئه‌مه‌ش
وه‌ک وتم بۆپاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی عه‌ره‌ب به‌گشتی ومه‌زهه‌بی سونه
به‌تایبه‌تی. به‌مجۆره سه‌ره‌تا ده‌ستیان کێشایه جیهانی عه‌ره‌بی
ووڵاتانی جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی پاشان ده‌ستیان کێشایه ئه‌فغانستان دوای
ئه‌وه‌ش پاکستان وپاشان چیچان وتاجاکستان وهه‌روه‌ها تورکیا‌و کوردستانی
خۆرهه‌ڵات که جه‌ماعه‌تی موفتی زاده بوون پاشان ڕوناکیان ئه‌خه‌مه‌سه‌ر.
. وه‌په‌نجه‌ی ڕه‌شیان ڕاکێشابۆ کوردستانی باشور‌و پاشان ده‌ستیان کێشابۆ
وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی دور وه‌ک مالیزیا‌و کشمیرو که‌مبۆدیا پاشان
له‌ئه‌وروپایخۆرهه‌ڵات ئه‌لبانیاو کۆسۆڤۆی گرته‌وه وده‌ستیان کێشا
بۆجالیه دواکه‌وتوه کانی عه‌ره‌بی له‌ئه‌وروپاو وڵاتانی که‌ی
ئیسلامزه‌ده وه‌ک پاکستان وئه‌فغان وهتد. . که‌له ئه‌وروپا ئه‌ژین ئه‌و
جالیانه هه‌رچه‌ند هه‌ندێکیان ده‌مێک ساڵه له‌ئه‌وروپان به‌ڵام
به‌ته‌واوی ئیسلامزه‌ده‌ن وهێشتا له‌بارودۆخێکی یه‌کجار دواکه‌وتوانه‌دا
ئه‌ژینوجگه‌له ئاین له‌ڕوی هۆشمه‌ندیه‌وه هیچ گه‌شه‌یه‌کیان نه‌کردووه.
. ئیخوانین مسلیمین له‌بن ناوی جۆراوجۆردا حزبوڕێکخراو وده‌سته‌ی ئیسلامیان
له‌هه‌مووئه‌و جێگانه‌دا دامه‌زراند. سه‌رجه‌م ئه‌وحزب وڕێکخراو وده‌سته
ئیسلامیانه‌ی‌له‌م وڵاتانه‌دا که‌له‌سه‌ره‌وه ناوم هێناون دامه‌زران
له‌مپه‌ڕی توندڕه‌ویان بۆئه‌وپه‌ڕی نه‌رمڕه‌و هه‌موی دروستکراو وده‌ستنیای
ئیخوان مسلیمینی عه‌ره‌بین که‌سه‌رکردایه‌تیه‌که‌یان له‌وڵاتی میسره
وزنجیره‌یه‌کی دانه‌بڕاون له‌یه‌کوپه‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه
پێکه‌وه‌وله‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی شۆڤێنیستی عه‌ره‌بی وکۆنه‌په‌رستی
عه‌ره‌بیدا ئه‌جوڵێنرێن وبه‌کارهێنراون وبه‌کارئه‌هێنرێن. گه‌لانی
دواکه‌وتوی ئیسلامزه‌ده‌ی وه‌ک کورد‌و تورک وئه‌فغانی وپاکستانی و چیچانی
وتاجه‌کی وکشمیریو مالیزی وئه‌لبانی وکۆسۆڤی وهتد. . به‌ناوی برای
دینییه‌وه ئه‌وه به‌درێژایی زیاتر له‌چوارده سه‌ده‌یه به‌پله‌ی یه‌ک
عه‌ره‌ب وبه‌پله‌ی دوو تورکه عوسمانیه‌کۆنه‌په‌رسته‌کان
ئه‌مانچه‌وسێننه‌وه‌و هه‌موسامان وخێری وڵات ونیشتمانه‌کانمان ئه‌دزن
وبۆخۆیان ئه‌به‌نوله‌سه‌ر سامانی گه‌لانی ئیسلامزه‌ده زۆربه‌خۆشگوزه‌رانی
ژیان ئه‌گوزه‌رێنن. وه‌هه‌ر مه‌ترسی وهه‌ڕه‌شه‌یه‌کیش له‌هه‌ر لایه‌که‌وه
بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان په‌یدابێت ئه‌بێت ئێمه‌ی برای دینی به‌رگری
یان لێبکه‌ین وببین به‌سوپه‌ر‌بۆعه‌ره‌ب‌و تورک‌و فارس‌و
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان بپارێزین. وه‌به‌درێژایی چوارده‌سه‌ده باجی
دواکه‌وتویی خۆمان وسته‌مه‌کانی ئه‌وانمانداوه. . شانبه‌شانی ده‌ستکێشانی
ئیخوان مسلیمین بۆئه‌و جێگایانه‌ی سه‌ره‌وه که‌ئاماژه‌مان پێدان
ودروستکردنی رێخستنی مه‌زهه‌بی سونی تێیاندا. ئێرانیش ده‌ستی درێژکرد
بۆهه‌مو ئه‌وناوچه‌و گه‌لانه‌ی که‌په‌یڕه‌وی مه‌زهه‌بی شێعه بوون وه‌ک
ئێراق وسوریاو لیبیا‌و لوبنان وئه‌فغانستان وعه‌له‌ویه‌کانی مه‌غریب
وعه‌له‌ویه‌کانی تورکیا‌و تورکمانستانی‌ڕوسیاو شێعه‌کانی هندو
عه‌ره‌به‌شێعه‌کانی‌که‌نداووهتد. . وله‌هه‌موئه‌مجێگانه‌دا
ئێران‌حزبوڕێکخراوی ئیسلامی شێعه‌مه‌زهه‌بی لێدروستکردن. وه‌گشت شێعه‌کانی
ئه‌وجێگانه‌ی که‌ناویانهاتووه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌و خۆ و ڕۆحیان له‌گه‌ل
کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا هه‌یه‌و به‌هه‌مووتوانایان پشتگیری له‌ئێرانده‌که‌ن
به‌تایبه‌تی شێعه‌کانی ئێراق.
لێره‌دا دێمه سه‌ر
دروست بونی پارت‌و ڕێکخراوه ئیسلامیه‌کان له‌کوردستاندا. هه‌روه‌ک
له‌سه‌ره‌تاشه‌وه ئاماژه‌م بۆکردووه له‌ساڵی 1981 له‌پاش دوساڵ له‌هاتنه
سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی ئێران. ئیخوان مسلیمین ده‌ستی کێشایه‌به‌شی
سونه‌مه‌زهه‌بی عه‌ره‌بی ئێراق وله‌هه‌مانکاتیشدا ده‌ستیان کێشا
بۆکوردستانی باشور که‌زوربه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی له‌ڕوی ئاینه‌وه موسڵمانن
وله ڕووی مه‌زهه‌بیشه‌وه سونین. سه‌ره‌تا ئیخوان ڕێکخستنێکیان دروستکرد
له‌کوردستانی باشور به‌ڵام هیچ ناوێکی ئاشکرایان نه‌بوو هه‌تازۆربه‌ی کادری
پێشکه‌وتوی ئه‌وڕێکخستنه نه‌یان ئه‌زانی که‌ئه‌مه ڕێکخستنێکی ئیسلامی
سیاسیه دروست بووه به‌ناوجه‌ماوه‌ردا وایان بڵاوئه‌کرده‌وه که‌بوایه
ئه‌م خه‌ڵکه خوداناویه‌ته دڵیان وموسڵمان بوون وه‌ک ئه‌وه‌ی پێشتر
موسڵمان نه‌بووبن ده‌یانوت هیچ حزبێک نین پاشانیش ئه‌وبراموسڵمانانه
که‌خودا نابوویه‌دڵیان؟؟ ناویان نرا ڕابیته‌و پاشان بوون به‌م یه‌کگرتووی
ئیسلامی کوردستانه‌ی ئێستا که‌شانبه‌شانی هه‌رپارتولایه‌نێکی کوردی
وعیلمانی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات ئه‌که‌ن وهتد. . . . دوای ئه‌مان ئێرانیش له‌لای
خۆیه‌وه سه‌ره‌ڕای دروست کردنی پارته شێعه‌مه‌زهه‌به‌کان وهاوکاری
کردنیان به‌چه‌کوبه‌پاره. له‌سونه‌مه‌زهه‌به‌کانی کوردستانی
باشورله‌وانه‌ی که‌له‌به دڕندایه‌تی به‌عس په‌نایان بۆئێران ئه‌برد
کۆمه‌ڵێک پارت وڕێکخراوی ئیسلامی لێدروستکردن وه‌ک له‌شکری ئیسلامی
کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی حاجی شێخ قادر ناوێک که‌ئێران پڕچه‌کی کردن
وهاوکاری مادی باشیشی کردن وناردنیه‌وه کوردستانی باشور له‌سنوری پارێزگای
سلێمانی وهه‌ولێر بۆدومه‌به‌ست یه‌که‌م بۆدژایه‌تی کردنی شۆڕشی کورداستانی
باشور دووه‌م به‌دیلێک بن بۆڕێکخستنه‌کانی ئیخوان مسلیمین له‌کوردستاندا
که‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی شێعه‌و کۆماری ئیسلامی ئێران بپارێزن نه‌ک
به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به سونیه‌کان. پاشان له‌شکری ئیسلامی له‌ساڵی 1983
له‌لایه‌ن هێزه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌وه په‌لاماریان دراو
هه‌موچه‌کوچۆڵیان لێسه‌ندن پاشانیش له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه که‌زانرا ناتوانن
له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێران هیچ ڕۆڵێک بگێڕن له‌کوردستاندا بۆیه
پوکێنرانه‌وه‌و کۆتای‌یان پێهات. پاشان مه‌لاعوسمان عه‌بدالعه‌زیزو
مه‌لاعه‌لی برای که‌پێشتر له‌ده‌ستی ڕژێمی به‌عس و سه‌دام هه‌ڵهاتبوون وه
په‌نایان بۆئێران بردبوو له‌شاری سنه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه
نیشته‌جێکرابوون ئێران له‌باتی له‌شکری ئیسلامی و حاجی شێخ قادر هه‌ردو
مه‌لاعه‌لی عه‌بدالعه‌زیزو مه‌لاعوسمانی خسته‌گه‌ڕ وه ڕێخراوێکی
بۆدروستکردن به‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌کوردستانی ئێراق وه‌موچه‌و
به‌راتی له‌ڕێکخراوی له‌شکری ئیسلامی بڕی ودای به‌مه‌لاعوسمان ومه‌لاعه‌لی
وبزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی وچه‌کداری کردن هه‌ر بۆیه چه‌کداره‌کانی له‌شکری
ئیسلامی له‌به‌ر بڕینی موچه‌که‌یان به‌شێکی زۆریان چونه ڕیزی بزوتنه‌وه‌ی
ئیسلامی به‌م شێوه‌یه بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی دروست بوو. . هه‌روه‌ها ئێران
هه‌ر له‌کورده‌کانی کوردستانی باشور که‌له‌به‌ر هۆکاری نه‌کردنی سه‌ربازی
بۆڕژێمی ئێراق وچه‌وسانه‌وه کانی ڕژێمی به‌عس به‌ناهه‌نده‌ی ئێران ببوون
حزبێکی تری ئیسلامی دروست کرد به‌ناوی حزبڵای کوردستانی ئێراق ئه‌میش
به‌سه‌رۆکایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی شێخ محه‌مه‌دخالدبارزانی ئه‌مانیش به‌چه‌کو
به‌پاره هاوکاری ته‌واویان ئه‌کرا له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه
به‌ڵام حزبڵا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و
بنه‌ماڵه‌ی مسته‌فا بارزانی نه‌مریان له‌سه‌ر بوو هیچ ده‌ورێکی ئه‌وتۆیان
بۆئێران نه‌گێڕا هه‌ر بۆیه‌ش به‌ته‌واوی وابه‌سته‌بوون به‌پارتیه‌وه
پاشانیش له‌م دواییانه‌دا ئه‌وه‌بوو به‌بڕیارێک خۆیان هه‌ڵوه‌شاندوو
به‌ته‌واوی چونه‌ناو پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه. . به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی
ئیسلامی به‌درێژایی مێژوی دروستبوونیان له‌ساڵی 1983 هه‌تا ڕاپه‌ڕینی
به‌هاری 1991 تاکه فیشه‌کێکیان به‌ڕژێمی به‌عسه‌وه نه‌نا به‌ڵکو هه‌ر
له‌ناو ئێران وله‌سه‌ر سنوره‌کانی ئێران وکوردستان له‌پشتی جه‌بهه‌کانی
جه‌نگی ئێرانه‌وه‌بوون له‌ژێر فه‌رمان و چاودێری له‌شکری ئێران وسوپای
پاسداراندابوون. پاش به‌هاری 1991 بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی گه‌ڕانه‌وه
کوردستان ده‌ستیان کرد به‌ڕێکخستنی خۆیان له‌ناوکوردستانداوپه‌یوه‌ندیه‌کی
به‌هێزو توند‌و تۆڵیان له‌نێوان خۆیان ڕابیته‌ی ئیسلامی‌دا دروست کرد
که‌به‌ته‌واوی تێکه‌ڵ ببوون به‌جۆرێک له‌یه‌ک جیا نه‌ئه‌کرانه‌وه وخه‌ڵک
حسێبی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بۆهه‌مولایه‌کیان ئه‌کرد. به‌ڵام له‌ساڵی 1994
پاش ئه‌وه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان وبزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌شه‌ڕ هاتن
باڵی ئیخوان مسلیمینی ڕابیته‌ی ئیسلامی جارێکی که خۆیان له‌بزوتنه‌وه
هه‌ڵا واردو وتیان ئێمه بزوتنه‌وه‌نین و خۆیان ناونا یه‌کگرتوی ئیسلامی
کوردستان. پاشان له‌ماوه‌ی ساڵی 1994 تاکو 2003 بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی چه‌ند
باڵێکی که‌شی لێ‌جیا بووه وه وه‌ک په‌یوه‌ندی ئیسلام و کۆمه‌ڵی ئیسلام و
جوندی ئیسلام و دواباڵیشیان ئه‌نسارول ئیسلام بوون که‌باڵێکی توند ڕه‌وی
ئیسلامین وڕاسته‌وخۆ فه‌رمان وپاره‌و هاوکاریه‌کانیان له‌ڕێکخراوی
القاعیده‌ی تیرۆریست وه‌رئه‌گرن وه‌خۆشیان ڕێکخراوێکی تیرۆریستین؟؟!!. .
له‌کوردستانی خۆرهه ڵاتیش هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر کاری کۆماری
ئیسلامی ئێران باڵێکی ئیسلامی سونی دروست بوون به‌ناوی باڵێ موفتی زاده
که له‌لایه‌ن موفتی زاده‌خۆیه‌وه سه‌رپه‌رشتی ئه‌کران مفتیزاده
که‌سایه‌تیه‌کی کوردی ئاینی ناسراوی شاری سنه‌ی کوردستانی خۆرهه‌ڵات بوو
پاش ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌په‌یمانه کانی خۆی له‌به‌رانبه‌ر
مافه‌کانی کوردستانی خۆرهه‌ڵاتدا پاشگه‌ز بووه‌وه‌و په‌لاماری کورده‌کانی
ئێرانی دایه‌وه موفتی زاده‌و ڕێکخراوه‌که‌ی لایه‌نگری ئێرانیان کرد‌و
له‌گه‌ل لایه‌نه کوردیه‌کان نه‌بوون. به‌ڵام ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران
هه‌رپاش سه‌رکوت کردنی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی کورد له‌کوردستانی
خۆرهه‌ڵاتدا موفتی زاده‌شی له‌زیندان توند کردوو ڕێکخراوه‌که‌شی
پێهه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و پاشان خۆشی له‌زینداندا فه‌وتاندو سێ‌مانگ پێشمردنی
له‌زیندان ئازادی کرد‌و پاشان کۆچی‌دوایی‌کرد. .
به‌ڵام ئه‌وڕاستیه
ون نه‌که‌ین که ئیسلامی سیاسی له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌تونڕه‌و
میانه‌ڕه‌و نه‌رمه‌ڕه‌ویانه‌وه به‌شێعه‌و سونه‌وه هه‌مویان به‌شێوه‌ی
وابه‌سته دروست بوون وشێعه‌کان سه‌رجه‌م وابه‌سته‌ی کۆماری ئیسلامی
ئێرانن. وه‌سونه‌کانیش به‌هه‌موو به‌شوباڵه‌کانیه‌وه یه‌ک ئامانج‌و یه‌ک
بیروڕاو یه‌ک ستراتیجیان هه‌یه‌و سیاسه‌تێکی کۆنه‌په‌رستی عه‌ره‌بی
وشۆڤێنیستی عه‌ره‌بیه‌و بۆبه‌رژه‌وه‌ندی شۆڤێنی وکۆنه‌په‌رستی عه‌ره‌بی
تێئه‌کۆشنوبه‌س. وه‌له‌کوردستاندا له‌دروست بونیانه‌وه تاکوئێستا هیچ
له‌به‌رژه‌وه‌ندی کورد نه‌بوون و له‌ئاینده‌شیاندا له‌به‌رژه‌وه‌ندی کورد
نابن چونکه‌وه‌ک وتمان سه‌ره‌تاو سه‌رچاوه‌و بنه‌ماکه‌یان بۆبه‌رژه‌وه‌ندی
عه‌ره‌ب دروست بووه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی کۆنه‌په‌رستی عه‌ره‌بی وشۆڤێنیستی
نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بدا ئه‌مێنێته‌وه‌و هه‌نگاو هه‌ڵئه‌گرێت. نه‌ک هه‌ر
له‌به‌رژه‌وه‌ندی کورد نه‌بوون به‌ڵکو به‌ته‌واوی دژ‌و پێچه‌وانه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کوردن وه تاهه‌تایه جگه له زیان
خێریکوردیان لێوه بدی ناکرێت.
جمال فتاح
7/8/2005
|