بۆچی (هه‌وار عه‌بدولڕه‌حمان و سامان حوسێن) تان نان‌بڕاو کرد. . . ؟
فه‌خره‌دین تاهیر
پسپۆری
بواری ڕۆژنامه‌وانی
<
ئینگر ویبێرگ
>
ده‌ڵێ:
ده‌سته‌ڵاتدار هیچ کاتێک په‌یڤی ئازادیی خۆشنه‌ویستووه. چونکه ئه‌و
کاته‌ی په‌یڤی ئازاد داکۆکی له بیر و بۆ
چوونی خۆیدا ده‌کات. له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌ستهڵادار ڕۆڵی لاواز ده‌بێ و
هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌مانی لێده‌کرێت. ئه‌و ده‌مه په‌یڤی ئازاد خۆی ده‌سه‌ڵمێنێت
و دیموکراسیه‌ت سه‌ر هه‌ڵده‌دات.
که‌ناڵی سه‌ته‌لایتی
کوردستان له 3/ 8 / 2005 دا. له‌سه‌ر ئیکرانی ته‌له‌ڤیزیۆنه‌که‌ی خۆیدا.
ئاگاداریێکی به پیتی لاتینی و شێوه‌زاری کرمانجی نێوه‌راست (سۆرانی) به‌م
شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بڵاوکرده‌وه:
(ئاگاداری بینه‌رانی
به ڕێزی سه‌ته‌لایتی کوردستان ده‌که‌ین که به‌هۆی سه‌ر پێچییه‌کی
یاساییه‌وه. وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان به فه‌رمانی وه‌زاری
ژماره 7589 له ڕۆژی 3 / 8 / 2005 بڕیاری ڕاگرتنی په‌خشی سه‌ته‌لایتی
کوردستانی دا. بۆ ماوه‌ی بیست و چوار کاتژمێر پازده‌ی ڕۆژی 3 / 8 / 2005
به‌کاتی کوردستان ده‌ست پێ ده‌کات. )
کاتێک ئه‌م
ئاگادارییه‌م له‌سه‌ر ئیکرانی سه‌ته‌لایتی کوردستان خوێنده‌وه. بیرم
به‌وه جه‌نجاڵ بوو و گوتم تۆ بڵێی له‌سه‌ر نیشاندانی چ جۆره
به‌رنامه‌یه‌ک تووشی ئه‌م کێشه‌یه هاتبن. . ؟
ئه‌وه‌ی بیرم
به‌لایدا گوزه‌ری نه‌ده‌کرد. کێشه ی ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین بوو. که‌چی
هه‌ر ئه‌وهاش ده‌رچوو هه‌ربۆیه‌ش ئه‌م دوو هاورێیه‌ی سه‌ته‌لایتی کوردستان
تووشی لێپرسینه‌وه و نان‌بڕاو کردن هاتوون.
زۆر جار له کوردستان
به گشتی و له هه‌ولێری پایه‌ته‌خت به‌تایبه‌تی گوێبیستی ئه‌وه ده‌بووم
که گوایه سانسۆر ناخرێته سه‌ر چاپه‌مه‌نی و هه‌تا هاووڵاتیش ئازاده له
بیر و بۆچووندا.
که‌چی ده‌رچوو ئه‌م
پروپاگه‌ندانه ته‌نیا قسه‌ی سه‌رزاری خه‌ڵکه. له پراکتیکدا به هیچ
شێوه‌یه‌ک وا نییه.
ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی
(یاسای چاپه‌مه‌نیی کوردستان) بێت. که له یاسایه‌که‌دا هاتووه و به‌م
شێوه‌یه‌ش له په‌رله‌مانی کوردستاندا هه‌موار کراوه:
یاسای
چاپه‌مه‌نیی هه‌رێمی کوردستانی عێراق
به‌ناوی
خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی
گه‌له‌وه
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی کوردستانی عێراق
ژماره‌ی
بڕیار: 24
میژووی
بڕیار: 25 / 4 / 1993
< بڕیار
>
به پێی
حوکمی برگه‌ی < 1 > له مادده‌ی < 56 > ی یاسای ژماره < 1 > ی ساڵی < 1992
> و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری رۆشنبیری و بڕیار له‌سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی
وه‌زیران. ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی کوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 18/ 4
/ 1993 دا بڕیاری ده‌رکردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
هیچ یه‌کێک له نێو
مادده‌کانی ئه‌م یاسایه‌دا. نه ته‌له‌ڤیزیۆن و نه رادیۆ و نه ئینته‌رنێت
ناگرێته‌وه. چونکه ئاماژه‌یان پێنه‌کراوه. به‌ڵام باشتروایه ئاماژه
به مادده‌ی دووه‌م بکه‌م. چونکه په‌یوه‌ندی به سانسۆره‌وه هه‌یه. وه‌ک
له‌م یاسایه دا هاتووه و له مادده‌ی دووه‌مدا. ده‌ڵێ: (چاودێری <
رقابه > له هه‌رێمدا ناخرێته سه‌ر چاپه‌مه‌نی و هه‌ر هاووڵاتییه‌کی
سه‌ربه‌سته له ده‌رکردنی هه‌ر چاپه‌مه‌نییه‌کاندا به پێی حوکمه‌کانی
ئه‌م یاسایه) . < 1 >
با جارێ بزانین
کێشه‌که له‌سه‌ر چ جۆره به ر‌نامه‌یه‌ک دروست بووه. ئایا به‌رنامه‌که
زیندوو یانیش به
تۆمارکراوی
نیشاندراوه. . . ؟
وه‌ک حه‌مه سه‌عید
حه‌سه‌ن له وتارێکی خۆی له ژێر ناو ونیشانی (مه‌لا و ئاسایش) له
رێکه‌وتی (12 / 8 / 2005) دا. له کوردستان نێتدا بڵاویکردۆته‌وه و
ئاماژه‌ی به‌م کێشه‌یه داوه و نووسیویه‌تی: (سه‌نته‌ری ڕۆشنبیریی
پارێزه‌ران له 25 / 7 / 2005 دا. کۆڕێکیان له سه‌نته‌ری ڕۆشنبیریی زانکۆی
سه‌لاحه‌دین بۆ سازکردم و تێیدا باسی تێڕوانینی ئیسلامم بۆ ژن کرد.
چونکه که‌ناڵی
سه‌ته‌لایتی کوردستان له 1 / 8 / 2005 دا. له ڕێی پرۆگرامی (پانۆرامای
ڕۆشنبیری) یه‌وه. به ڕاپۆرتێک ئه‌و کۆڕه‌ی به‌سه‌رکرده‌وه. وه‌زاره‌تی
ناوخۆ له‌سه‌ر ئه‌و (سه‌رپێچی) یه. په‌خشی ته‌له‌ڤیزێۆنه‌که‌ی بۆ ماوه‌ی
بیست و چوار سه‌عات ڕاگرت! ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ته‌له‌ڤیزێۆنه‌که‌ش
له‌سه‌ر نیشاندانی ئه‌و ڕاپۆرته سه‌ربه‌گۆبه‌نه. (سامان حوسێن) ی که
(به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری و گه‌شه پێدان) ی کوردستان تیڤی بوو. له‌سه‌ر
کاره‌که‌ی ده‌رکرد و (هه‌وار عه‌بدولڕه‌حمان) یشیان که پێشکه‌شکاری
ڕاپۆرته‌که بوو. ده‌ست له کار بکێشێته‌وه.
به‌رپرسی (کوردستان
تیڤی) یش نه‌ک هه‌ر لایه‌نی بیروڕای ئازادی نه‌گرت. به‌ڵکوو بۆ ئه‌وه‌ی
سه‌ری خۆی سه‌لامه‌ت بێت. گۆزه‌که‌ی له‌سه‌ر (سامان) و (هه‌وار) دا شکاند)
.
دواتر بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیم به دۆستێکی نزیکی خۆم له هه‌ولێر
کرد. ئه‌م دۆسته‌م پێی ڕاگه‌یاندم که ناوی نه‌هێنم. به‌ڵام له وه‌ڵامدا
وتی: (به‌ڵێ کێشه‌که له‌سه‌ر کۆڕه‌که‌ی کاک حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن بوو.
که له سه‌ته‌لایت وه‌ک به‌رنامه‌یه‌ک نیشاندرا و دواتر بوو به هۆکاری
نان‌بڕاو کردنی ئه‌م دوو براده‌ره به‌ڕێزه) .
له راستیدا من
کۆڕه‌که‌م له سه‌ته‌لایتی کوردستاندا به دیقه‌ت ته‌ماشا کرد. به‌شبه‌حاڵی
خۆم شتێکم نه بینی دوور بێت له راستی. ئه‌وه تێڕوانینی ئایینی ئیسلامه
بۆ ژن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێیت له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ دا. ئه‌م بیر و هزر و
بۆچوونانه له کن زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستاندا به کفر ناوزه‌د ده‌کرێت و
ناخوێندرێته‌وه. ئه‌مه‌یان راسته. به‌ڵام به‌و مانایه‌ش نییه. ئه‌وه‌ی
له‌م کۆڕه‌دا وتراوه سه‌رپێچی یاسایی تێدا بووه. ئه‌ی باشه ناڵێن ئازادی
بیروڕا ده‌ربڕین له کوردستاندا هه‌یه. . ؟
ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی
ئه‌م (یاسای چاپه‌مه‌نی هه‌رێمی کوردستانی عێراق) بێت وه‌ک له مادده‌ی
یازده‌یه‌م بڕگه‌ی یه‌که‌مدا هاتووه و نووسیویه‌تی: (ئه‌و داوا < دعوی >
گشتی یانه‌ی له‌سه‌رپێچی کردنی حوکمه‌کانی ئه‌م یاسا ده‌وشێنه‌وه. له
لایه‌ن داواکاری گشتی < الادعا و العام > و به په‌سه‌ند کردن له‌لایه‌ن
وه‌زیری داده‌وه ده‌کرێن. به‌ڵام ئه‌و داوا تایبه‌تی یانه‌ی لێی
ده‌وشێته‌وه له‌لایه‌ن زه‌ره‌رمه‌نده‌وه ده‌کرێن) .
به‌ڵام که سه‌یر
ده‌که‌ی به گوێره‌ی ئاگادارییه‌که‌ی سه‌ته‌لایتی کوردستان که هه‌ر له
ده‌ستپێکدا ئاماژه‌م پێداوه. بڕیاره‌که له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌رچووه
نه‌ک له وه‌زاره‌تی داده‌وه. که ئه‌مه‌شیان خۆی له خۆیدا سه‌رپێچی
یاسایه.
هه‌روه‌ها به
گوێره‌ی مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌می ئه‌م یاسایه که نووسیویه‌تی: (ده‌بێ
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران حوکمه‌کانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بکا) .
مخابن ئه‌وه‌ی جێگه‌ی
سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه جارێ ئه‌م دوو براده‌ره ڕۆژنامه‌نووسه (سامان) و
(هه‌وار) به هیچ شێوه‌یه ک نه له‌لای ئه‌فسه‌ری لێکۆڵینه‌وه له
بنکه‌یه‌کی پۆلیس لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌کراوه و دواتر ره‌وانه‌ی
لای < دادوه‌ر> بکرێن و ئه‌وجا بڕیاری گرتنیان بدرێت و تا رۆژی دادگایی
کردنیان حوکمی یاساییان به‌سه‌ردا بدرێت. یان ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له
حوکمه‌کانیاندا ئاگادارکرابنه‌ته‌وه.
پێموایه ته‌نیا
له‌سه ر نه‌زه‌رییه‌ی قیڕوسیا سزای به‌رپرسی سه‌ته‌لایتی کوردستانیان
پێبڕاوه.
به‌ڵام ده‌بووایه
به‌رپرسی که‌ناڵی سه‌ته‌لایتی کوردستان رێزدار کاروان ئاکریی په‌له‌ی له
بڕیار ده‌رکردن و نان‌بڕاو کردنی ئه‌م دوو ڕۆژنامه‌نووسه چالاکه
نه‌کردبایه‌وه و ده‌کرا به‌رنامه‌که ڕاگیرا بوایه. یان هه‌ردووکیان بۆ
ماوه‌یه‌کی دیارکراو دوورخرابانه‌وه و سه‌رقاڵی کارێکی دیکه بوونایه له
که‌ناڵی ناوبراودا.
من به پێویستی
ده‌زانم له‌م ڕووه وه سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان ئاگادار
بکه‌مه‌وه. بۆ به دواداچوون و پێداچوونه‌وه‌ی یاسای (چاپه‌مه‌نی
کوردستان) که ده‌بێت یاسایه‌ک بێت له‌گه‌ڵ ڕۆژگاری ئه‌مڕۆی کوردستاندا
بگونجێت و ده‌بێت یاسای (ئازادی چاپه‌مه‌نی کوردستان) بێ و نه‌ک (یاسای
چاپه‌مه‌نی) بێت و به‌س. چونکه ئه‌گه‌ر وابێت به هیچ شێوه‌یه‌ک خزمه‌ت
به ره‌وشی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕۆژنامه‌نووسان ناکات و نه‌بوونی باشتره نه‌ک
هه‌بوونی. ئه‌م یاسایه‌ی من له سه‌ره‌وه دا ئاماژه‌م پێداوه. گه‌ره‌که
هه‌موو به‌شه‌کانی ڕاگه‌یاندن له (خوێنراو. بینراو. بیستراو. ئینته‌رنێت)
بگرێته‌وه و له هه‌مان کاتیش‌دا مافی ڕۆژنامه‌نووسان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک
تێدا زامن کراو بێت. نه‌ک وه‌ک سه‌رده‌می رژێمه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی
عێراقدا هه‌ر جارێ به ئینقلابێکی سه‌ربازی نائیب عه‌ریفێک ده‌هات و
ده‌گۆت: قررنا مایلی. . . . !!!
ستۆکهۆلم
14 / 8 / 2005
سه‌رنج:
---------
بۆ
مادده‌کانی یاسای چاپه‌مه‌نی هه‌رێمی کوردستانی عێراق سوودم له کتێبی
(سه‌رکوتی ڕۆژنامه‌ی کوردی له سێبه‌ری یاسادا) وه‌رگرتووه. که له
نووسینی برای ڕۆژنامه‌نووسم کاک غازی حه‌سه‌نی هاوڕێمه. به‌ڕێزیان ده‌قی
ئه‌م یاساییه‌ی کردۆته پاشکۆی کتێبه‌که‌ی خۆی. و کتێبه‌که‌ش له ساڵی 1998
دا له هه‌ولێر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری چاپ کراوه.
fakhradintahir@hotmail.
com
|