كه‌ركوك
به‌یانیانێك ... مه‌سعوود مه‌لاپه‌رورێز
له‌سه‌ر
هه‌رێزه سه‌وزه‌كه‌ی
باخچه
بچكۆلانه‌كه دائه‌نیشم
دڵم ته‌ژی ئه‌بی
له رۆشنایی
ته‌نها خۆم و
خۆام
رۆشنایی له
ناخمدا چرۆ ئه‌كا
خۆم و خوام
خوام و خۆم. . .
ته‌نهاو ته‌نها
له باخچه
سه‌وزه بچكۆلانه‌كه
ته‌له‌َ
رۆشنایه‌كانی رۆژم بژار ئه‌كرد
ته‌له‌َ
تیشكه‌كانی خۆرم گرد ئه‌كرده‌وه
دائه‌نیشم
ته‌نهاوته‌نها
خۆم خوام
له باخچه
بچكۆلانه سه‌وزه‌كه
مالێك له
رۆشنایی دروست ئه‌كه‌م.