ڕاپه‌ڕینی ڕۆژهه‌ڵات وناكارایی هێزه‌شۆڕشگێڕه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ ... فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید سویسرا

Faraidun_73@hotmail. com

6/8/2005

دوای ناڕه‌زایه‌ته‌كانی شاری مهاباد له‌بێزاری ده‌ڕبڕین به‌كوشتنی لاوێك به‌ناوی (كه‌مالی ئه‌سفرین ناسراو به‌شوانه‌سه‌ید قادری) ڕاپه‌ڕین وناڕه‌زایه‌تی به‌رفراوانی خه‌ڵك زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتی گرته‌وه‌. كه‌به‌پێی سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كان ڕژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران. بۆكپكردنه‌وه‌وته‌شه‌نه‌ نه‌كردنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان وبه‌رگرتن له‌وه‌ی ڕپه‌ڕین نه‌چێته‌قۆناغێكی ئۆرگانیزه‌وسه‌ركه‌وتوانه‌تر. له‌به‌رنگاربوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدایه‌ بۆسه‌ركوتكردنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان كه‌ده‌یان قووربانی وسه‌دان برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌ تاهه‌ڵكوتینه‌ سه‌رماڵان وخه‌ڵكانی ناسراو ده‌ستگیركرتنی سه‌دان هاووڵاتیان له‌ناویان خاتوو ڕوئیای ته‌لوعی وكه‌سانی تر. هاتنه‌كایه‌ی هه‌لومه‌رجی نائاسایی ومه‌ترسیدار له‌زۆربه‌ی شاره‌كان.

بێگومان ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ له‌داپڵۆسین وسه‌ركوتی خوێناوی كه‌له‌ئێستادا به‌هۆی ئاڵوگۆڕی ناوچه‌یی به‌ئاسانی به‌رگوێمان ده‌كه‌وێت ڕه‌وشێكی نامۆ و نائاسایی نیه‌ له‌كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتدا. به‌ڵكوبه‌درێژایی بیست وشه‌ش ساڵه‌ی هاتنه‌سه‌ركاری ڕژێمی داخراو په‌ڕگیری كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌میشه‌تووندوتیژی وچه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان تاكه‌ وه‌ڵام وئه‌لته‌رناتیف بووه‌ به‌خواسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان وهه‌رده‌نگێكی ئازادیخواز. به‌رده‌وام عه‌قڵی شه‌ڕو بیری ڕه‌گه‌زپه‌رستی. جێگه‌ی گڤتوگۆ و دایه‌لۆگی داگیركردووه‌ به‌ڵام تائه‌مڕۆ به‌رده‌وامی چه‌ندهه‌فته‌یی بزوتنه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كان وگوێزانه‌وی پزیسكی ڕپه‌ڕین بۆته‌واوی شاره‌كانی كوردستان. ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆچه‌ندفاكته‌رێك سه‌ره‌تا فاكته‌ره‌ناوخۆیه‌كان1_ به‌رده‌وامی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و نه‌بونی هیچ هه‌ناسه‌یه‌كی ئازادی ودیمۆكراسی به‌درێژایی مێژووی ڕژێمی ئیسلامی. 2_ دواتریش ده‌ركه‌وتنی دروشم و به‌لًَینه‌ دیماگۆگیه‌كان دوای بانگه‌شه‌ی ڕیفۆرمه‌درۆینه‌كانی به‌ره‌ی (دووی خورداد) و ڕه‌وانه‌وه‌ی خۆشخه‌یاڵیه‌كان لای خه‌ڵكانێكی ناووشیار كه‌به‌ئاڵوگۆڕێكی پۆزه‌ته‌تیڤانه‌له‌سیاسه‌ ته‌كانی ڕژێم له‌چاوڕوانیدابوون. ئه‌ویش به‌هۆی نائه‌زموونیان له‌ناسینی ڕیشه‌ی عه‌قڵ وئایدۆلۆژیای ڕژیمی سه‌ركوتكه‌ر. . 3_ونبون ودابڕانی ته‌واوه‌تی ئۆپۆسزێۆنی كوردستانی   له‌ڕۆژهه‌ڵات به‌تێكڕای پارت و ڕه‌ووته‌سیاسیه‌كانیه‌وه‌ له‌جه‌ماوه‌روخه‌ڵكی خۆیان. 4_ووشیاری نه‌ته‌وایه‌تی و به‌زیندوی مانه‌وه‌ی ئیراده‌ی شۆڕشگێڕانه‌. هه‌مووئه‌م فاكته‌ره‌ ناوه‌كیانه‌ كاریگه‌رن له‌بڵێسه‌و به‌رده‌وامبونی ڕاپه‌ڕینه‌كان. . دواتریش فاكته‌ره‌ده‌ره‌كیه‌كان1_هه‌ستكردن به‌گۆڕان له‌هاوكێشه‌ی سیاسی له‌ناوچه‌كه‌دا2. _ بوونی پێگه‌وپایه‌گای هێزه‌كانی ئه‌مریكاوهاوپه‌یمانه‌كانی ناسراوبه‌ فریادڕه‌سی دیمۆكراسی ڕۆژئاوای وه‌ك شورایه‌كی ده‌ورگیراو به‌چوارده‌وه‌ری سنوری جیوگرافیایی ئێراندا هه‌رله‌ئه‌فغانستان و ووڵاتانی باكوری ده‌ریایی خه‌زه‌رتا بنكه‌ی ئه‌نجه‌رلیك له‌توركیاو بونی له‌شكری ئه‌وبه‌ره‌یه‌ به‌قه‌باره‌ی گه‌وره‌ومه‌یدانی تر له‌عێراق. 3_چاولێكردنی جه‌ماوه‌روخه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوو له‌ئه‌زموون وه‌رگرتن له‌ڕاپه‌ڕینه‌جه‌ماوه‌ریه‌كانی چه‌ند مانگ پێشی قه‌رقیزستان. ئۆزبه‌كستان. لوبنان. وه‌پشتیوانی لێكردنیان له‌لایه‌ن ڕای گشتی جیهانه‌وه‌. سودوه‌رگرتن له‌گه‌رموگوڕی شه‌ڕوناكۆكی به‌رنامه‌ئه‌تۆمیه‌كانی نێوان ئێران وڕۆژئاوا له‌ته‌كیشیدا ناوزه‌ندكردنی ئێران له‌ میحوه‌ری شه‌ڕوبه‌ره‌ی تیرۆریزم له‌لایه‌ن ڕۆژئاواوه‌. . تێكڕای ئه‌م فاكتانه‌كاریگه‌ری گه‌رموگوڕی سه‌رهه‌ڵدانی ڕاپه‌ڕینه‌كان و به‌رده‌وامبونی بلًَێسه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌جه‌ماوه‌ریه‌كانی كوردانی ڕۆژهه‌ڵاتن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌ك مایه‌ی ڕه‌خنه‌. به‌ڵكوماڵوێرانیه‌ نه‌بوونی پێشڕه‌وی كردنیڕاپه‌ڕینه‌كانه‌له‌لایه‌ن پارتوڕێكخراوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌. خه‌ریكبونیان به‌كێشه‌ی لاوه‌كی ونامونسه‌جیمیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا. ئه‌مڕۆئه‌بێت ئه‌وڕه‌وته‌سیاسیانه‌ی كه‌به‌ڕاستی ده‌یانه‌وێت نوێنه‌روپێشڕه‌وی به‌ده‌ستهێنانی ماف وگۆڕنكاریه‌كان بكه‌ن. درك وفام به‌وه‌بكه‌ن كه‌زه‌رووره‌تی مێژووی و هه‌نوكه‌یی له‌مڕۆدا. یه‌كگرتوانه‌دروستكردنی ده‌ستبه‌جێی كۆمیته‌وبه‌ره‌یه‌كه‌بۆ

ڕێنوێنی وسه‌رپه‌رشتیكردنی ڕاپه‌ڕین وه‌ده‌ربازكردنی له‌بێگووتاری. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ درێژه‌دان به‌كه‌مته‌رخه‌می و بێده‌ربه‌ستبوون. ده‌یانخاته‌به‌رڕقوبه‌رپرسیاریه‌تی مێژویی. تائێستا سه‌ره‌ڕای ملهوڕی ڕاگه‌یاندنی جیهانی وخۆله‌قه‌ره‌نه‌دانی گه‌یاندنی په‌یامی ڕاپه‌ڕین وسه‌ركوتكردنه‌كان به‌جیهان و ڕای گشیی. ڕێكخراوپارته‌كوردستانیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی كاراوپراكتیك نه‌هاتونه‌ته‌پای پشتگیریكردن به‌ڕاگه‌یاندنێكی لاوازناڕۆشن نه‌بێت. . ئه‌گه‌رچی هێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له‌سه‌رسنوروپارچه‌كانی تری كوردستان به‌ به‌هانه‌وهۆكاره‌كانی

 سیاسه‌تی ڕۆژگاروهه‌لومه‌رجی ناوچه‌یی وهه‌ستیاری هه‌نوكه‌ی قۆناغی سیاسی له‌باشورنه‌توانێت ده‌وروڕۆڵی ڕاسته‌قیه‌نه‌ی ئۆپۆزیسێۆن ببینێت به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستان مافی ئه‌وه‌ی

هه‌یه‌لێپێچینه‌وه‌وپرسیارله‌وه‌بكات ڕێكخستنه‌كانی حزبێكی ته‌مه‌ن شه‌ست ساڵه‌ی وه‌ك حیزبی دیموكرات له‌چ كونوقوژبنێكی ووڵاتانی ئۆروپای وڕۆژئاوادان. كادروڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕانی زه‌حمه‌تكێشان كه‌له‌ساڵانێكی ڕابردوداتاكه‌هێزی په‌روه‌رده‌و نیزامی بوون كه‌ئومێدی خه‌ڵكبون له‌ناوچه‌كه‌دا به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ووڵاتانی هه‌نده‌راندا چی ده‌كه‌ن. تائه‌وئاسته‌ش كه‌نه‌توانن هه‌ڵخراندن وڕابه‌رایه‌تیكردنی خۆپیشاندان وكه‌مبپینی ناڕازایه‌تیبن له‌ووڵانانی ڕۆژئاوا. كه‌وتنه‌دواوه‌ی هه‌لوێسته‌كانی ئه‌م هێزانه‌به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ شه‌قامی كوردی زۆردواوه‌تره‌. بۆیه‌ ئه‌ركێكی مێژووی له‌ئێستادا وه‌لانانی عه‌قڵی حیزبی وهاتنه‌ده‌ره‌وه‌یه‌له‌ ناكۆكیه‌لاوه‌كیه‌كیان. ده‌ورگێڕانی ڕێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه‌یه‌ له‌پالًَ سودوه‌رگرتن له‌بزوتنه‌وه‌چه‌په‌كانی ڕۆژئاواو كۆڕوڕێكخراوه‌كانی دژی شه‌ڕ كه‌به‌ملێۆننان ئه‌ندام ولایه‌نگریان هه‌یه‌كاری هاوبه‌ش به‌كه‌ن. تاله‌به‌رده‌وامی ئاپۆره‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری و دیمۆكراسیانه‌دا ڕای گشتی وڕێكخراوه‌جیهانی وپه‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ره‌ڕۆی ڕژێمی دیكتاتۆرو سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان به‌ئاگابێنه‌وه‌ نه‌گۆڕینه‌وه‌ی چیتری مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانبێت به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ڕژێمی داخراو سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی. ئه‌ركی هه‌نوكه‌یی گشت ماڵ ومه‌ڵبه‌نده‌كلتوری وفه‌رهه‌نگیه‌كان وته‌نانه‌ت بزوتنه‌وه‌وڕێكخراوه‌ سیاسه‌كانی هه‌رچوارپارچه‌كه‌یه‌له‌ده‌روه‌ی كوردستان ئه‌گه‌رهه‌لومه‌رجی نێوده‌وڵه‌تیش ڕێگریانبێت ناڕاسته‌وخۆ هاوكاری وبه‌شداری خۆپیشاندان وچالاكیه‌كانبن له‌ خه‌مساردی و بێوه‌ڵام بون له‌هه‌ڵخراندنی ڕه‌وه‌ندی كوردی له‌مانگرتن وڕێپێوانیی سه‌راسه‌ری بۆپشتیوانی وداكۆكی كردن له‌ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات. به‌خه‌به‌ربێن. تاتێكڕای فشاره‌كان بخرێته‌گه‌ڕبۆده‌ست هه‌ڵگرتنی سه‌ره‌ڕۆیه‌كانی ڕژێمی داگیركه‌رله‌سه‌رخه‌ڵكی كوردستان و گوێزانه‌وه‌ی ڕاپه‌ین بۆچوونه‌قۆناغێكی سه‌ركه‌وتو ئۆرگانیزه‌كراو. .