په‌رله‌منتارانی په‌رله‌مانی كوردستان له دۆلێك و دۆزی گه‌له‌كه‌مان له
دۆلێكی دیكه! ...
نوزاد
خۆشناو
له‌سایتی كوردستانێتی
ئازیز نوسینێكی به پێزی به‌رێز كاك (فوئاد سه‌دیق) م خوێنده‌وه ده‌رهه‌ق
به‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانتارانه‌ی كه هیچی دیكه‌یان نییه جگه له
ئاواكردنی گیرفانیان.
نووسینه‌كه
هه‌موولایه‌كی پێكاوه. نمونه‌یه‌كی هێناوه‌ته‌وه ئه‌گه‌رچی ناوی نه‌ناوه
بۆ ئه‌و كه‌سانه كه نه له‌دوور نه له‌نزیك پابه‌ندنین به خاك و
ولاته‌كه‌یان. به به‌لگه‌ی ئه‌وه كه ئه‌وان بوونه په‌رله‌مانتاریان له
خودی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی شه‌خسی ده‌بینن. ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداریش بین
ده‌زانرێ كه چۆن ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانتارانه هه‌لبژێردراون له لایه‌ن
خودی حزبه‌كانه‌وه دوور له مه‌رجه‌كانه كه‌فائه‌ت و دلسۆزی و
رابوردووپاكی. ئه‌وانه به‌شی زۆریان ئه‌گه‌ر هه‌موویانیش نه‌بێ
په‌رله‌منتاریان وه‌ك ده‌سكه‌وت هه‌ژمار كردووه و ده‌كه‌ن نه‌ك وه‌ك
ئه‌ركی پیرۆز.
هه‌ربۆیه ده‌بینرێ
له یه‌كه‌م دانیشتن ده‌یانه‌وێ موچه‌كانیان زیاد و دابین بكرێت ئینجا
ده‌ست به‌رزبكه‌نه‌وه. په‌رله‌مانتارانی پێشوو سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه
مووچه‌كانیان زۆر به‌رێك و پێكی وه‌رده‌گرت كه هه‌ریه‌كه‌یان مووچه‌كانیان
ئه‌وی رۆژێ به‌قه‌ده‌ر 200 فه‌رمانبه‌ری ئه و دووحكومه‌ته بوو. هه‌ریه‌ك
بۆ جاری دووه‌میش 600م2 ئه‌رزیان وه‌رگرت له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك.
ئه‌مانه‌ش هه‌موو به‌لایه‌ك. به‌لام به‌ڵای گه‌وره‌تر دیاره له‌وه‌دایه
كه خۆشیان خانه‌نشین كرد. كه نه سیسته‌می موچه‌كه نه ئه‌رزه‌كه و
نه‌خانه‌نشینه‌كه له هه‌موو په‌رله‌مانتارانی دنیای پێشكه‌وتوو نییه
ئه‌وه نازانم ئه‌گه‌ر له و مۆدیلانه هه‌بێ وه‌ك له سوریا و یه‌مه‌ن و
جیبۆتیدا هه‌بن.
جا لێره‌دا پێم وایه
خراپ نابێ بۆ خوێنه‌ر ئه‌وه‌ش رۆن بكه‌ینه‌وه كه هه‌ردوو حكومه‌ت
وه‌زیره‌كانی خانه‌نشین ده‌كات به مووچه‌یه‌ك كه زیاتر له 3700$. كه
ده‌كاته مووچه‌ی 200 فه‌رمانبه‌ری تازه دامه‌زراو كه ده‌یانه‌وێ ژیان
ده‌ستپێبكه‌ن. پرسیارێك خۆی قووت ده‌كاته‌وه كه‌ده‌لێ عه‌داله‌تی
كۆمه‌ڵایه‌تی له‌كوێیه؟!.
هه‌موو ئه‌وانه
به‌روونی ده‌ریده‌خه‌ن كه سیسته‌می هه‌لبژاردنی نوێنه‌رانی میلله‌ت بۆ
په‌رله‌مان له ئاستێكی زۆر نزمی ولاتپارێزی به‌رێوه ده‌چێ. ئینجا له‌وه‌ش
سه‌یرتر داوایان لێده‌كرێت كه ره‌ئی جیاجیایان هه‌بێ له مه‌سه‌له
چاره‌نووسسازه‌كان. یاخود ره‌ئیه‌كیان هه‌بێت له‌دژی ئه‌و كه‌سان كه
بوونه‌ته مایه‌ی ئه‌و هه‌موو ده‌سكه‌وته شه‌خسیانه؟!. پێم وانییه
په‌رله‌مانێك به‌م شێوه‌بێت نوێنه‌رایه‌نی میلله‌ت بكات. دوور له ویستی
ولی نیعمه‌كانیان كار بكه‌ن.
هیوادارین
په‌رله‌مانی ئه‌مجاره‌مان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه كه ئه‌گه‌ر ره‌ئیان نابێت
با دوور بكه‌ونه‌وه له‌و ده‌سكه‌وته كرچ‌و كاڵانه كه درزێكی دیكه ی
گه‌وره‌تر ده‌خه‌نه نێوان خۆیان و میلله‌ت. با په‌رله‌مانتار له هه‌موو
كێشه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری و خستنه رووی جدی له پێشی پێشه‌وه‌ی میلله‌ت كار
بكه‌ن. ئه‌گینا ئه‌و په‌رله‌مانه‌شمان به‌ده‌ردی پێشوو ده‌چێت كه به‌راستی
جێگای نه‌بوو له نێو دڵ و ده‌روونی خه‌ڵك. با به‌راستیش بڵێین گه‌ر ترسی
شۆفینزمی عاره‌ب و تورك نه‌بوایه. دلنیابووین رێژه‌ی ده‌نگدان و پێشوازی
خه‌لك بۆ هه‌لبژاردن ئاوا نه‌ده‌بوو. چونكه په‌رله‌مانی پێشوو ئه‌گه‌ر
چاوی له ده‌سه‌لاتی ته‌نفیزی بوو و ئه‌و دایده‌نا و ده‌یگۆری و داوای
زه‌وی له ئه‌و ده‌كرد و مووچه‌كه‌شی ئه‌و بۆی ده‌نارد. چۆن ده‌یتوانی له
كاره‌نایاساییه‌كانی حكومه‌ت بكۆلێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی ئێستاش له‌گه‌ل رێزم
بۆ په‌رله‌مانتارانی تازه پێم وانییه چی پێبكرێت له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی
حزبه‌كان. به‌لكو جگه له‌ده‌سكه‌وته شه‌خسیه‌كان بۆ خودی خۆیان چیدیكه‌ی
لێناكه‌وێته‌وه.
|