bahman@planet. nl

 

نان بڕاو کردنی دوکارمه‌ندی کوردستان تیڤی له‌سه‌رداخوازی مه‌لاکانی مزگه‌وت. .. ئه‌بوبکر ئه‌حمه‌د ســڵێمان

 

خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ ئازادی سیاسی له‌نێوان فتوای تیرۆریزمی ئیسلامی وسانسۆری هۆیه‌کانی ڕاگه‌یاندن له‌ڕووی ڕۆشنبیران وئازادیخوازانی گه‌له‌که‌ماندا له‌کوردستان.

پێشڕه‌وان وڕابه‌رانی ئیسلامی سیاسی له‌کوردستان به‌ته‌واوی ده‌ستیان ئاواڵاکراوه‌ و ڕۆژانه‌ 5 جار له‌بڵاندگۆی مزگه‌وته‌کانه‌وه‌ زۆربه‌سه‌ربه‌ستی وئازادانه‌وبه‌پشتیوانی هۆیه‌کانی ڕاگه‌یاندن بیروڕای کۆنه‌په‌رستانه‌ی خۆیان وفتوای قه‌تڵ وترۆری خه‌لکانی ڕۆشنبیروئازادیخواز په‌خش وبڵاوده‌که‌نه‌وه‌. گه‌رای کۆنه‌په‌رستی وتیرۆریزم ده‌چێنن وتاسه‌رئێسقان سوکایه‌تی وبێ ئیحترامی به‌کۆمه‌ڵگای شارستانی وپێشکه‌وتنخوازی ده‌که‌ن. چالاکی ڕۆشنبیراون وئازادیخوازانیش له‌لایه‌ن ده‌زگاکانی موخابه‌راتی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ سانســۆرو سنوردار ده‌کرێت وزۆرجاریش به‌بیانوی جۆراوجۆر ڕۆشنبیران وپێشکه‌وتنخوازانی وڵاته‌که‌مان ڕاپێچی زیندانه‌کان ده‌کرێن ته‌له‌فزیۆن وڕۆژنامه‌وگۆڤاره‌کانیان داده‌خرێن وده‌درێن به‌دادگا. ئه‌مه‌ش بۆته‌هۆی گه‌شه‌کردنی بانده‌کانی تیرۆرستی وله‌ڕێگای ئه‌وانیشه‌وه‌ ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی کۆنه‌په‌رستی ناوچه‌که‌له‌کاروباری ناوخۆ و نائارام کردنی کوردستان. ئه‌وه‌ ئیسلامی سیاسی یه‌ ده‌ستی تیرۆریستانی خۆماڵی وبێگانه‌ده‌گرێت وبه‌مه‌به‌ستی پاشه‌وپاش گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێشکه‌وتنی شارستانیه‌تی کۆمه‌ڵگاوداسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی تاریکستان ونائارامی وترس وتۆقاندن وجه‌هل وخورافات به‌دیاری بۆخه‌ڵکی له‌کوردستان دێنێت وبڵاو ده‌کاته‌وه‌.

ئه‌وه‌ته‌نهاڕۆشنبیران وپێشکه‌وتنخوازان وشۆڕشگێڕانی گه‌له‌که‌مانن مه‌شخڵ وچرای زانستن وپێشڕه‌وی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی وشارستانیه‌تی کۆمه‌ڵگاده‌که‌ن به‌ره‌وڕزگاری یه‌کجاری له‌کۆت وبه‌ندی جه‌هل وخورافات چه‌وساندنه‌وه‌ی ئینسان به‌ده‌ستی ئینسان. هه‌رئه‌وانن که‌ده‌توانن ئاڵوگۆڕی نوێ له‌دونیادا به‌دی بهێنن و ته‌لیسمی ئه‌فسانه‌وکۆنه‌په‌رستانه‌تێک بشکێنن ودونیایه‌کی گه‌شتروباشتر بۆمرۆڤایه‌تی بخوڵقێنن. له‌سه‌رده‌می شۆڕش وڕاپه‌ڕینیشدا هه‌رئه‌وان سوته‌مه‌نی وداینه‌مۆی داستانه‌کانی سه‌رکه‌وتن بو ن به‌سه‌رداگیرکه‌راندا. له‌شاڵاوه‌کانی ڕه‌شبگیری داگیرکه‌راندابۆسه‌رکوت کردنی شۆڕش وڕاپه‌ڕینه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه‌ته‌نهاڕۆشنبیرانی گه‌له‌که‌مان بون ده‌که‌وتنه‌به‌رپه‌تی سێداره‌ی دوژمن وده‌بونه‌قوربانی ئامانج وده‌ست که‌وته‌کانی گه‌ل وشۆڕش. له‌زیندانه‌تاریکه‌کانی دوژمندا هه‌رئه‌وان بون به‌بیروباوه‌ڕی شۆڕشگێڕانه‌ونمونه‌ی خۆڕاگری وداستانی پاڵه‌وانه‌تی یان به‌گیانی خۆیان تۆمار ده‌کرد.

ئه‌وه‌دڵی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی کوردستان بو که‌چه‌ندڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر بوبه‌ئامانج ونیشانه‌ی تیری تیرۆریستان وچه‌ندلاوێکی ئه‌م شاره‌وده‌وروبه‌ری که‌وتنه‌بۆسه‌وته‌ڵه‌ی تاقمێک له‌تیرۆریستان وبه‌دزێوترین ڕه‌وتاری کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئیسلامی سیاسی قه‌سابی کران. ئه‌وه‌ مه‌لا وپێشڕه‌وانی ئیسلامی سیاسی بون له‌بڵاندگۆی مزگه‌وته‌کانه‌وه‌ پاساوی کۆنه‌په‌رستانه‌یان { بۆقه‌ســـابخانه‌که‌ی شــێخ زانا }ده‌هێنایه‌وه‌ ونیگه‌رانی خۆیان له‌نیشان دانی ڕفتاری دڕندانه‌ی ئه‌وبانده‌نیشان ئه‌داله‌به‌رامبه‌ر ته‌له‌فزیۆنی کوردستان.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان ئیداره‌ی هه‌ولێر. له‌سه‌ر نیگه‌رانی وداخوازی کۆمه‌ڵێک له‌مه‌لاکانی ناوچه‌ی جوندیان. که‌ناڵی سه‌ته‌لایتی کوردستان یان بۆماوه‌ی 24 کاتژمێربه‌ناوی سه‌رپێچی له‌یاسای ڕاگه‌یاندن داخست.

ده‌زگای زاری کرمانجی که‌تازه‌له‌ناوچه‌ی سۆران کراوه‌ته‌وه‌. له‌ڕۆژی 18-7-2005 دا له‌درێژه‌ی کۆمه‌ڵێک چالاکی ڕۆشنبیری دا له‌جوندیان کۆڕێکی ڕۆشنبیری یان بۆ ڕه‌خنه‌گروشاعیرو نوسه‌ری به‌ناوبانگی گه‌له‌که‌مان حه‌مه‌سه‌عید حســـن سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی ئازادی ودیموکراسی له‌سایه‌ی ئیسلامدا ڕێکخست. هه‌روه‌ها که‌ناڵی سه‌ته‌لایتی کوردستان له‌ڕۆژی 1-8-2005 داله‌ڕێگای به‌رنامه‌ی {پانۆڕامای ڕۆشنبیری } یه‌وه‌ به‌ڕاپۆرته‌هه‌واڵێکی ئه‌وکۆڕه‌ی حه‌مه‌سه‌عید حه‌ســـن ی بڵاو کرده‌وه‌. وه‌ ئه‌م کۆڕه‌ی به‌ڕێز حه‌مه‌ سه‌عید حســـن به‌جۆرێک مه‌لای مزگه‌وته‌کانی سه‌إغڵه‌ت کردبوکه‌به‌کۆمه‌ڵ سکاڵانامه‌یه‌کیان له‌دژی حه‌مه‌ سه‌عید حه‌ســـن وده‌زگای زاری کرمانجی به‌رزکردبۆوه‌ بۆ ده‌زگاکانی حکوحکومه‌تی هه‌رێم له‌هه‌ولێر. وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌سه‌رئه‌وسه‌رپێچی یه‌ به‌فه‌رمانی وزاری ژماره‌ 7589له‌ڕۆژی 3-8-2005 بڕیاری دابه‌ڕاگرتنی په‌خشی به‌رنامه‌کانی سه‌ته‌لاتی کوردستان بۆماوه‌ی 24 کاتژمێر و ده‌رکردنی { ســـــامان حســـێن}له‌سه‌رکاره‌که‌ی که‌به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری وگه‌شه‌پێدانی کوردستان تیڤی بو. هه‌روه‌ها {هه‌وار عبدالڕحمان } که‌پێشکه‌ش که‌ری ڕاپۆرته‌که‌بو ناچارکراوه‌که‌ده‌ست له‌کاره‌که‌ی خۆی بکێشته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیداره‌ی هه‌ولێر به‌م کاره‌ی ده‌بێته‌هۆی له‌ژێرپێنانی مافه‌کانی ئازادی بیروڕاده‌ربڕین و نان بڕاو کردنی دو کارمه‌ندی تێکۆشه‌روشێلگیری ڕێگای سه‌ربه‌ستی وئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌که‌ناڵی کوردستان تیڤی. من وه‌ک که‌سێکی نوسه‌رو ڕۆشنبیر له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌و ڕه‌وتاره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیداره‌ی هه‌ولێر مه‌حکوم ده‌که‌م و داواده‌که‌م وه‌زاره‌تی ناوخۆ چاوبه‌وبڕیاره‌ ناعادیلانه‌ی خۆیدابخشێنێته‌وه‌ به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌نان بڕاو کردنی{ ســــامان حســێن و هه‌وارعبدالڕحمان }. هه‌روه‌ داواله‌سه‌رجه‌م ڕۆشنبیران وئازادیخوازانی کورد ده‌که‌م له‌ناوه‌وه‌وله‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات فشاربخه‌نه‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆبۆئه‌وه‌ی به‌هه‌وڵی هه‌مولایه‌کمان کارێک بکه‌ین که‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌وبڕیاره‌ی خۆی په‌شیمان بێته‌وه‌.

بژی ئازادی وسه‌ربه‌ستی ڕۆژنامه‌گه‌ری

ڕیسوایی وشه‌رمه‌زاری بۆتیرۆروتیرۆریستان.

ئه‌بوبکر ئه‌حمه‌د ســڵێمان

14-8-2005 هۆڵـــندا