لالۆ
منیش زیندانیی سیاسی بووم! به‌شی (4)... عه‌تای مه‌لا که‌ریم
به‌ریتانیا
شه‌وو ڕۆژ به
چیچکانه‌وه. هه‌ر چۆنێک ده‌ست بجوڵێنی که‌له‌پچه‌که زیاتر توند ده‌بێت.
گوڵۆپه گه‌رم و ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کان. گه‌رمای له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ژوره‌که‌و
نه‌بوونی بواری هه‌واگۆڕکێ و بۆساردو بۆخنکاو. سه‌رباری ئه‌وانه‌ش هاتنه
ژوره‌وه‌ی له ناکاوو لێدان و قسه‌ی ناشیرین و جنێو‌و تفلێکردن و هه‌ڕه‌شه‌ی
هه‌مه‌چه‌شن به هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سدرێژی ناموسیشه‌وه.
ئه‌ی ده‌بێت ئه‌و
بڵندگۆیانه ئه‌رکیان چی بێت؟ تۆبڵێی بۆ مۆسیقای هێورکه‌ره‌وه دانرابن؟ تۆ
بڵێیت به ڕاستی بڵندگۆبن و شتێکی دیکه نه‌بن وه‌ک ده‌نگ وه‌رگر یان
کامێرا نه‌بن؟ جا من چیم هه‌یه یاڵای ده‌کرد هه‌چی شته ده‌بوون. مه‌گه‌ر
له خه‌ومدا وڕێنه بکه‌م! خۆ خه‌ویشیان لێ حه‌رام کردوم. تۆ بڵێیت هه‌ر
ئه‌م شه‌و ئه‌ئاوا به قنگه‌وه ڕۆژبکه‌مه‌وه. ئه‌ی قابیله چۆن. مرۆڤ چۆن
ئاوا ده‌ژی! ئه‌مانه‌و هه‌زاران پرسیاری دیکه له مێشکمدا گینگڵی
ده‌خوارد. نوسراوی سه‌ر که‌له‌پچه‌که‌م خوێنده‌وه. له ئینگلته‌ره دروست
کرابوو. ئه‌سڵه‌که‌ی بوو! ستیلێکی ساف و بریقه‌دار و جوان بوو. گوایه
ئه‌مه بۆ که‌سانی وه‌ک ئێمه دروست کراوه یان پێویسته که‌سانی وه‌ک ئه‌م
ئه‌منه تاوانبار‌و نه‌گریسانه‌ی پێ که‌له‌پچه بکرێت.
دنیا ته‌واو ئارام
بوه‌وه. گوێم له هۆڕنی ئۆتۆمۆبێله‌کانی سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌کی به‌رده‌م
ئه‌منه کۆنه‌که بوو. گوێم له لوره‌ی ماتۆڕی مرورو ئۆتۆمۆبێلی نه‌جده‌که
بوو. وابزانم جه‌نابی پارێزگار ته‌شریفی برده‌وه ماڵه‌وه. پێش گیرانم
زۆرجار کاروانی ئۆتۆمۆبێلی ئه‌و ئاغایانه‌م بینی بوو. تۆ بڵێیت خواردنم
نه‌ده‌نێ؟ کوره قوزه‌ڵقورت بخۆ. بڵێ خوایه نه‌یه‌نه‌وه‌و ده‌ست
نه‌که‌نه‌وه به لێدانم.
لا‌ی عه‌سر ئه‌منێکی
سپیکاری زه‌به‌لاح ده‌رگای کرده‌وه‌و هاته ژوره‌وه. به کلیلێكێ بچوک
که‌له‌پچه‌که‌ی کردمه‌وه‌و په‌لکێشی کردمه ده‌ره‌وه. تۆ بڵێیت بۆ ژوری
ناو زیندانییه‌کانی دیکه بێت یان بۆ ئه‌شکه‌نجه‌ی زیاتر بێت. بردمییه
به‌رده‌م ژورێکی بچوک. له‌دڵی خۆمدا ووتم به‌خوا ئه‌و به‌ستنه‌وه‌یه به
که‌م ده‌زانن ده‌م به‌ن بۆ ژورێکی ته‌نگه‌به‌رتر. به‌ڵام ئه‌و شوێنه ئاو
ده‌ست بوو.
من هیچ کارێکی سه‌ر
ئاوم نه‌بوو. به‌ڵام زۆر زۆرم تینوو بوو. ئه‌مه هه‌لێکی باش بوو. یه‌کسه‌ر
مه‌سینه‌ی ئاو ده‌سته‌که‌م نیوه‌کرد له ئاو‌و نام به‌سه‌رمه‌وه‌و قرته بڕم
کرد. نازانم ئه‌و ئاوه بۆ ئه‌وه‌نده سارد‌و سازگارو خۆش بوو. دوای که‌مێک
خۆخڵافاندن هه‌ستام هاتمه ده‌ره‌وه.
فه‌رمانی پێدام که
له ئاوێنه‌ی به‌ر ده‌سشۆره‌که‌دا سه‌یری خۆم بکه‌م. سه‌یر بکه ئاها چه‌ند
جوان بوویت! بۆ ئیعتراف ناکه‌یت؟ ئه‌گه‌ر بڵێم خۆمم نه ناسییه‌وه ڕه‌نگه
زیاده ڕه‌وی نه‌بێت. که‌سێکی دیکه بووم. سه‌روچاوم برین و خوێنی
ووشکه‌وه‌بوو ڕه‌شی و پیسی و قژم بژو ناشیرین و په‌شۆکاو. ئینجا فه‌رمانیدا
ده‌موچاوم بشۆم. منیش له‌ترسی ئه‌و یه‌ک شڵپ ئاوم دا به ده‌موچاومدا بۆ
ئه‌وه‌ی که‌مێک فێنک ببمه‌وه. ووتی به‌باشی بیشۆ. به سابون. ده‌ستی
درێژکرد بۆ سابونه‌که. منیش ووتم سوپاس پێویست ناکات. به‌ڵام ئه‌و هه‌ر
وازی نه‌هێناو ووتی ده‌بێت بیشۆیت. منیش به سابون جوان ده‌موچاوم شوشت.
ووتی ئیعتراف بکه‌و
خۆت ڕزگار بکه. ئه‌ئا به‌م جۆره ده‌ت کوژین. منیش ووتم خۆ من ئیعترافم
کردووه ئێوه باوه‌ڕم پێناکه‌ن. به‌بێ هیچ وه‌ڵام یان سه‌رنجێک په‌لکێشی
کردمه‌وه بۆ ژوره‌که‌و که‌له‌پچه‌ی کردمه‌وه به عه‌موده‌که‌وه.
+ده‌زانیت ئێره
کوێیه؟
-
مودیریه‌تی
ئه‌منه.
+ جاری دیکه لێره
بوویت؟
-
نه‌خێر.
+ ئاخر سه‌یری فایل
ده‌که‌ین ها!!!
ئه‌و ڕۆیشت و لا‌ی
ئێواره پێنج شه‌ش که‌س هاتنه ژوره‌وه. که‌له‌پچه‌که‌یان کرده‌وه‌و
له‌دواوه به پارچه حه‌بلێک هه‌ردوو باڵیان به‌ستم و خستمیانه سه‌ر
کورسییه‌ک. هه‌ر که حه‌بله‌که‌یان کرد به قولاپه‌که‌دا شه‌قێکیان له
کورسییه‌که هه‌ڵدا. به شێوه‌یه‌کی نا هاوسه‌نگ هه‌ڵواسرام. ده‌ستیانکرد
به لێدانم به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له ژوره‌که‌دا بوون. پرسیار وه‌ک
ته‌رزه ده‌باری به‌سه‌رمدا. زۆرتر گرنگییان به ئه‌شکه‌نجه‌دانه‌که
ده‌دا وه‌ک له‌وه‌ی گوێ له وه‌ڵامی پرسیاره‌کان بگرن. یان ئه‌وه بوو له‌و
وه‌ڵامانه نا ئومێد بوو بوون و ده‌یانه‌ویست به ئه‌شکه‌نجه ئه‌و
وه‌ڵامه وه‌ربگرن که خۆیان ده‌یانه‌وێت. من هه‌ر ئه‌و درۆ
هه‌ڵبه‌ستراوه‌ی یه‌که‌مجارم دووباره ده‌کرده‌وه و ئه‌وانیش ده‌یانوت
درۆیه‌و به‌رده‌وام ده‌بوون له‌سه‌ر ته‌عزیبدانم. به‌مجۆره به‌رده‌وام
بوون تا بێتاقه‌ت بوون. ئینجا دایانگرتم و که‌له‌پچه‌یان کردمه‌وه به
ستونه‌که‌وه.
نه‌قیبه ئه‌منه
عه‌ره‌به‌که ووتی: تۆ دوامان ده‌خه‌یت. تۆ کاتمان ده‌کوژیت. سه‌گبابه
هێنده به داماوانه‌و به ئه‌ده‌به‌وه وای ده‌وت خه‌ریک بوو پیاو
به‌زه‌یی پێیدا ده‌هاته‌وه! ئه‌م گه‌ماڵ باوکه کاتی بۆچییه بۆ
ئه‌شکه‌نجه‌دانی که‌سانی دیکه و زیندانی زیاتر نه‌بێت!
شه‌و دره‌نگێک
جارێکی دیکه هاتنه‌وه. به‌هه‌مان شێوه‌ی پێش‌و هه‌ڵیانواستیم و
ده‌ستیانکرده‌وه به لێدانم. ئه‌مجاره که‌ره‌بایشیان به‌کار ده‌هێنا.
ئامێرێکی بچوکیان پێ‌بوو که له شاحینه‌ی پاتری ده‌چوو. له سه‌ره‌وه
هاندڵێکی پێوه بوو. دوو جه‌مسه‌ری وایه‌ری لێوه ڕاکێشرابوو. ده‌یانپێچان
له هه‌ردوو په‌نجه گه‌وره‌ی قاچم و هاندڵه‌که‌یان باده‌دا. هه‌تا زیاتر
بایان بدایه زیاتر کاره‌بای دروست ده‌کرد. هه‌ستم ده‌کرد ته‌زوی کاره‌با
وه‌کو بروسکه‌یه‌کی زیکزاک به هه‌ردوو قاچمدا سه‌رده‌که‌وت تا ده‌گه‌یشته
ناو قه‌دم. له‌و کاته‌دا من کووڕ ده‌بووم و ئه‌وانیش ده‌ستیان لێبه‌رده‌داو
خاو ده‌بومه‌وه. ئیتر لێره به‌دواوه له هه‌موو کۆرسێکی لێداندا
کاره‌بایان به‌کارده‌هێنا. ته‌نها یه‌ک جار جه‌مسه‌رێکی وایه‌ره‌که‌یان
به‌ست له په‌نجه گه‌وره‌ی ده‌ستی چه‌پم. که هه‌تا چه‌ند ساڵ له‌وه‌دواش
ئه‌و په‌نجه‌یه‌م هه‌ر سڕ بوو.
ئه‌م جاره
دایاننه‌گرتم و ووتیان ئێمه ده‌ڕۆین خوا حافیز. تۆ هه‌ر ده‌بێت ئه‌ئاوا
بیت هه‌تا ئیعتراف ده‌که‌یت. منیش هه‌ر له‌خۆمه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌کی
شێتانه‌و خۆنه‌ویستانه (لا ئیرادی) ووتم خواحافیز. ئاخر چۆن ده‌بێت
وه‌ڵامی ئه‌و پیاوانه نه‌ده‌یته‌وه! هه‌ر نه‌بێت ئێمه عه‌شایه‌رین و
عه‌شایه‌ره‌ش وه‌ڵامی سه‌لام و خواحافیزی دۆست و دوژمن ده‌داته‌وه!
یه‌کێکیان گه‌ڕایه‌وه‌و له پاداشتدا ده‌ستی کرده‌وه به لێدانم. پێمان
ڕاده‌بوێری. به‌خۆت پێبکه‌نی باشتره قه‌شمه‌ر.
دوای ئه‌وه به پێنج
خوله‌ک گه‌ڕانه‌وه‌و دایانگرتم و به‌ستمیانه‌وه به ستونه‌که‌وه.
شه‌مه‌نه‌فه‌ری پاڕه‌زان
یه‌که‌م شه‌وی
زیندان. چۆن زیندانێک به به‌ستراوه‌یی و که‌له‌پچه‌کراوی به ستونێکه‌وه.
نه‌بتوانیت ڕابکشێیت و نه بتوانیت قاچ درێژ بکه‌یت و نه هیچ. من
که‌له‌پچه‌م به ستونه‌که‌وه‌و ستونه‌که‌ش له سه‌ره‌وه له‌حیم کراوه به
ڕایه‌ڵه‌یه‌کی تردا‌و ئه‌گه‌ر گریمان سه‌ریش که‌وتیت له‌ولاوه ده‌بێت
بێیته خواره‌وه. ستونه‌که‌ی ئه‌و به‌ریش هه‌مان تاس و هه‌مان حه‌مام.
ئه‌ی بۆ خۆم درێژ نه‌که‌م بۆ خواره‌وه. بۆ کوێ؟ جا بنکه‌ی ستونه‌که به
دوو ئه‌وه‌نده‌ی باوه‌شی من ته‌واو ده‌بێت! باشه هه‌ردوو قاچم ئه‌خه‌مه
ئه‌م دیوو ئه‌و دیوی ستونه‌که. واته ستونه‌که به خۆی و به
بنکه‌که‌یه‌وه ده‌خه‌مه باوه‌شم. به‌و جۆره‌م کرد. سه‌ره‌تا باشبوو
به‌ڵام یه‌ک خوله‌کی نه‌برد هه‌ردوو قاچم سڕ بوون. هه‌ردوو ڕه‌فیسکه‌ی ڕانم
خه‌ریک بوو ده‌ته‌قی. نه‌م توانی بخه‌وم. هه‌رچی شێوازه تاقیم کرده‌وه
نه‌م توانی بخه‌وم. سه‌رم نا به بنکه‌ی ستونه‌که‌وه تا چڵمم درێژ بوو.
ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌و هه‌موو چڵمه زه‌ردو سپییه تا ئێستا له کوێ بووه؟ تۆ
بڵێیت له ناو سه‌ری مرۆڤدا عه‌مبارێکی گه‌وره‌ی ئه‌و شله‌مه‌نییه هه‌بێت
و ئێستا به‌هۆی باری نائاسایی سه‌رمه‌وه ڕژابێته خواره‌وه. کێ ده‌ڵێت
ماده‌یه‌کی پێویست و به‌نرخیش نییه و به‌م جۆره له‌ده‌ستی ده‌ده‌م!؟
نازانم چییه.
خه‌وو خه‌یاڵم
تێکه‌ڵکرد. ژوره‌که‌م بوو به فارگۆنی شه‌مه‌نه‌فه‌ر. ئاخر بڵێ عه‌تا تۆ
له‌کوێ سواری شه‌مه‌نه‌فه‌ر بوویت! که‌ی هه‌ر شه‌مه‌نه‌فه‌رت بینیوه؟ بۆ
ئه‌ی له فیلم‌دا که‌مم بینیوه؟ فارگۆنه‌کان په‌نجه‌ره‌یه‌کی چوارگۆشه‌ی
بچوکیان تێدایه. ئه‌میش ڕێک وابوو. شه‌مه‌نه‌فه‌ر که‌وته ڕێ. تیژترو
تیژتر تێپه‌ڕی. به‌به‌رده‌م دۆڵپه‌موو گوێزه‌ڕه‌شدا تێپه‌ڕی. گه‌یشته
چاوگی توێ. ده‌ڵێیت بینی گرتووه. بۆ له چاوگی توێ دانه‌به‌زم و تێر ئاوی
سارد بخۆمه‌وه. نه و ئێستا ده‌گاته کانی میره‌باس. ئه‌و ساردترو
سازگارتره. ئه‌وا گه‌یشته مێرگێ. ئه‌وه خۆ کاک ڕه‌حیمی ئامۆزای باوکمه!
(ئه‌و کاته کاک ڕه‌حیم تازه به کاره‌ساتی ئۆتۆمۆبێل کۆچی دوایی کردبوو
زۆرم خۆشده‌ویست) . کاک ڕه‌حیمم بانگ کرد. کوره نامه‌ردت نه‌که‌ن وه‌ره.
ئه‌م به‌ڵایه‌م له‌ده‌ست بکه‌ره‌وه. ده‌ی باشتر به‌خوا تۆ کرێکاری
کانه‌به‌رده‌کانیت تۆ به‌هێزیت. به‌تۆ نه‌بێت ناکرێت. ده‌ی به قوربانت بم.
ئه‌م هه‌له‌م له‌ده‌ست مه‌ده تانه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه. زۆری هه‌وڵدا
نه‌کرایه‌وه!
شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌که
وورده وورده هێواش بوه‌وه. ته‌واو له گوڕ که‌وت. سه‌رم هه‌ڵبڕی گوڵۆپه
له‌عنه‌تییه‌کان له‌هه‌رچوارده‌وره‌وه دۆزه‌خێکی ته‌واویان بۆ گڕدابووم.
سه‌یری په‌نجه‌ره بچوکه‌که‌م کرد هه‌مان په‌نجه‌ره‌ی ژوری ئه‌شکه‌نجه‌که
بوو. تاکه شتێک که گۆڕا بوو ئه‌وه بوو که که‌له‌پچه‌که‌م له‌ده‌ستمدا
هێنده توند کرد بوو هه‌ردوو مه‌چه‌کم سڕ بووبووون. چی بکه‌م هیچی
لێناکرێت.
شه‌و له قۆرییه‌کی
ڕه‌شی بچوکدا. که داخۆ له قه‌دی چ شوانێکی کڵۆڵیان کردۆته‌وه له‌و شاخ و
کێوانه. که‌مێک ئاویان بۆ هێنام. منیش ئه‌گه‌رچی له شوانی و کێواو کێوی
منداڵی‌دا زۆرم تینوێتی چه‌شتبوو به‌ڵام شتی ئاوام به خه‌ونیش نه‌بینیبوو.
هه‌ر بۆیه هه‌موم نه‌خوارده‌وه‌و که‌مێکم لێ هێشته‌وه بۆ ته‌نگانه. ووتم
له‌مه ته‌نگانه تر نابێت. هه‌ڵم قوڕاند. ئه‌وه نه‌بێت ته‌ڕ بوو. ئه‌گینا
مه‌رجه‌کانی دیکه‌ی ئاوی تێدا نه‌مابوو.
شانۆگه‌ری ساخته
بۆ به‌یانی بردمیانه
ده‌ره‌وه‌و چاویان به‌ستم. تا بڵێیت حاڵم خراپ بوو. له‌ڕێگا ئه‌منه‌که پێی
ووتم ئه‌م شه‌و خه‌وتی؟
-
نازانم
+ چۆن نازانیت که‌س
هه‌یه نه‌زانێت خه‌وتووه یان نا؟
-
وا بزانم
تۆزێک خه‌وتم.
وادیاربوو ده‌یویست
بزانێت ئه‌و شێوازه تا چ ڕاده‌یه‌ک کاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌رم.
بردمیانه‌وه بۆ
ژورره‌که‌ی نه‌قیب مه‌دحه‌ت. یه‌کسه‌ر مه‌دحه‌ت ووتی چاوی بکه‌ره‌وه.
ئه‌مه پێویست به چاوبه‌ستن ناکات. ئه‌مه ئیعدام ده‌کرێت! ئیتر هه‌تا له
ئه‌منی سلێمانی بووم چاویان نه‌به‌ستم.
له‌ژوره‌وه یه‌کسه‌ر
سه‌مونێکی حه‌جه‌ری درێژیان دایه ده‌ستم. ووتیان ئه‌مه هی تۆیه. منیش
یه‌کسه‌ر به‌بێ سێ‌و دوو سه‌یرکردن ماشیمه‌وه. له‌ڕاستیدا له‌و کاته‌وه
که گیرابوم. واته سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی پێش‌و. ئه‌مه یه‌که‌م جار بوو
خواردنم چاوپێبکه‌وێت. ناو سه‌مونه‌که هێلکه‌یه‌کی کوڵاوی پاککراوی
تێدابوو. له‌ڕاستیدا شازی له‌فه بوو! ئه‌وه‌نده‌ی بڵێیت یه‌ک و دوو
ئاودیوم کرد.
نه‌قیب مه‌دحه‌ت به
پێچه‌وانه‌ی جارانه‌وه ده‌م به پێکه‌نین و به که‌یف بوو. ده‌ڵێن به
پێکه‌نینی زاڵم و به خۆره‌تاوی زستان باوه‌ڕ مه‌که. له ڕاستیدا له‌جاران
زیاتر لێی ده‌ترسام. جه‌ماله ڕه‌ش له بیره‌وه‌رییه‌کانیدا نوسیبوی: دواتر
ده‌ستیان له لێدانم هه‌ڵگرت و که‌وتنه قسه‌ی خۆش و خاوه‌ن ماڵه‌که‌میان
له‌گه‌ڵ کردمه زیندان. دیاره ئه‌مه دیوێکی دیکه‌ی شانۆگه‌رییه‌که‌یه.
مه‌دحه‌ت ووتی دانیشه. منیش چوارمشقی له‌سه‌ر ئه‌رزه‌که دانیشتم. ووتی
نه و نه و فه‌رموو فه‌رموو له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌که دانیشه. هه‌ستام به
نابه‌دڵ و به ترسێکی زۆره‌وه چومه سه‌ر قه‌نه‌فه‌که به‌رانبه‌ر نه‌قیب
مه‌دحه‌ت. مه‌دحه‌ت جگه‌ره‌یه‌کی ڕۆزمه‌نی ده‌رهێناو له‌سه‌ر جێگاکه‌ی
خۆیه‌وه هه‌ستاو فه‌رموی کردم و ده‌ست به چه‌رخه‌وه به‌رانبه‌رم بزوت.
سه‌د شوکور به تێهه‌ڵدان و کوته‌ککارییه‌که. ده‌بێت کۆتایی ئه‌م هه‌موو
ڕێز‌و نه‌زاکه‌ته چی بێت؟ ووتم زۆر سوپاس جگه‌ره هه‌ر ناکێشم. ووتی ده
چایه‌کی بۆ بهێنن. له‌ڕاستیدا زۆر حه‌زم له چا بوو. هه‌ر له‌گه‌ڵ
وه‌رگرتنیدا چۆڕه بڕم کرد.
که چاکه‌م ته‌واو
کرد نه‌قیب مه‌دحه‌ت ڕوی ده‌می تێ‌کردم و ووتی: فه‌رموو قسه‌م بۆ بکه. پێش
ئه‌وه‌ی من هیچ وه‌ڵامێک بده‌مه‌وه ووتی: یان تۆ قسه‌م بۆ بکه یان من
قسه‌ت بۆ ده‌که‌م. من هه‌ر کڕ بووم. ئینجا خۆی ده‌ستی کرد به قسه کردن.
من ناوم نه‌قیب
مه‌دحه‌ته و خه‌رکی کۆیه‌م. نه‌قیب ئه‌منم و زۆر خزمه‌تی گه‌ل و حیزب و
شۆڕشم کردووه. ده‌زانی دوێنێ شه‌و من له کوێ خه‌وتم؟ ئا له‌و ژوره.
عه‌تا تۆ هه‌سته وه‌ره. سه‌یر بکه ئا له‌و ژوره که په‌نجاره‌که‌ی
دیاره. ئاماژه‌ی بۆ ژورێک کرد له‌و به‌ره‌وه بۆ لا‌ی ئوتێل ئاشتییه‌وه؛
له‌و به‌شه‌ی ئه‌منه کۆنه‌که که تازه‌تر بوو له‌و دواییه‌دا
دروستکرابوو.
ئێ کاکه چی ترماوه
پێت بڵێم؟ ده‌ی ئینجا تۆ قسه‌م بۆ بکه. من هه‌ر بێده‌نگ و حه‌په‌ساو بووم.
له‌دڵی خۆمدا ده‌مووت سه‌د شوکور به تێهه‌ڵدانه‌که. ئه‌وه سه‌د قات له‌م
شانۆگه‌رییه ساخته‌یه خۆشتربوو- له‌م خه‌یاڵانه‌دا بووم به‌ڵام نه
ئه‌وساو نه ئێستاش ئه‌و خه‌یاڵه نه‌هات به مێشکمدا خۆم به نه‌قیب
مه‌دحه‌ت بناسێنم به‌و جۆره‌ی که ئه‌و ده‌یویست.
دوای ئه‌وه‌ی نا‌ئومێد
بوو له بیستنی هیچ شتێک له من و قسه‌کانی خۆیشی ته‌واو بوو بوو. له‌پڕ
به توڕه‌یی وه‌ک به‌رازی به‌له‌سه یان یه‌کانه‌ی ئه‌نگاوته له
کورسییه‌که‌ی ده‌رپه‌ڕی و شیڕاندی: سه‌گباب وا دیاره تۆ ده‌بێت حه‌بی
قسه‌کردنت بدرێتی یاڵا قسان ده‌که‌یت. ئه‌مڕۆ قوتابییه‌کانی هاوڕێت یه‌که‌م
تاقیکردنه‌وه‌یان دا. به شه‌ڕه‌فم هه‌ر ئیعتراف بکه‌یت هه‌ر ئه‌مڕۆ ناهێڵم
یه‌ک تاقیکردنه‌وه‌ت بفه‌وتێت. ئێمه هه‌موو توانایه‌کمان هه‌یه. به‌ده‌م
ئه‌م په‌یمانی درۆ‌و هه‌ڕه‌شانه‌وه گه‌یشته لام. به‌هه‌موو هێزی زله‌یه‌کی
لێدام که‌وتم به‌سه‌ر شانی قه‌نه‌فه‌که‌داو شانی قه‌نه‌فه‌که شکا و
که‌وتمه سه‌ر ئه‌رزه حه‌یاته‌که. جارێکی دیکه به توڕه‌ییه‌کی
زیاتره‌وه به شه‌ق و زلله تێم که‌وت. ئاگام لێ بوو هاوه‌ڵه‌کانی له‌سه‌ر
لاشانی قه‌نه‌فه‌که سه‌رزه‌نشتیان کرد‌و ئه‌ویش داخی هه‌مووی به من
ده‌ڕشت.
مه‌دحه‌ت
دانیشته‌وه. به‌هه‌موو هێزی مژێکی له جگه‌ره ڕۆزمه‌نه‌که‌ی دا. چاوی
تێبڕیبوم هه‌ر له دڕنده‌و پیاو خۆری ده‌کرد. مژێکی تری لێداو فووه‌یه‌کی
لێکرد. که ته‌واو گه‌شایه‌وه چه‌ند جارێک به باشی نای به پشتی ملمداو
هه‌ر جاره‌ش ئه‌وه‌نده‌ی مۆرێکی لێ ده‌سوتاند. ئێستاش و هه‌تا هه‌تایه
جێگه‌که‌یان هه‌ر دیاره. دوای ئه‌وه جگه‌ره‌که‌ی خسته پشت ملم و تا به
پشتمدا چووه خواره‌وه هه‌ر ده‌ی سوتاند. ئیتر نازانم چۆن و له کوێدا
کوژایه‌وه.
20 ساڵ له‌وه‌دوا له
ساڵی 2002دا له به‌ریتانیا پارێزه‌ره‌که‌م که ژنێکی ڕه‌ش پێست بوو به
گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م به‌سه‌رهاته ژوره‌که‌ی به‌جێهێشت؛ گوێم له لوشکه لوشکی
گریانی بوو له ژوره‌که‌ی ئه‌و دیو. له وه‌رگێڕه‌که‌م پرسی. که کاک
کاروان بوو. ووتی ئه‌وه ته‌حه‌مولی نه‌کردو ده‌گری. دوایی وه‌رگێڕه‌که
چوو ده‌ستی کرده ملی و هه‌تا ڕۆیشتیشه‌وه بۆ ماڵه‌وه هه‌ر هه‌نسکی
هه‌ڵده‌کێشا. له 26/11/2002 ناردمی بۆ دامه‌زراوه‌ی پزیشکی- سه‌رپه‌رشتی
قوربانیانی ئه‌شکه‌نجه [
Medical Foundation- Caring for victims of Torture
] له‌وێ
دوکتۆر
Gordon Barclay MA MB BChir LRCP FRCS BSc
پشکنیمی و ڕاپۆرتێکی پزیشکی-یاسایی ئاماده کرد که له‌باره‌ی
ئاسه‌واره‌کانی شوێنی سوتانی جگه‌ره‌کانه‌وه ده‌ڵێت:
" گه‌لێک جێگا برینی
پێوه‌یه. شوێنه برینه سه‌ره‌کییه‌کانی که هه‌تا ئێستاش هه‌ر دیارن
ئه‌وانه‌ن که به شێوه‌یه‌کی بازنه‌یی نیو سانتیمه‌ترو سێ له‌سه‌ر چواری
سانتیمه‌ترێکن که له‌سه‌ر به‌شی سه‌ره‌وه‌ی لا‌ی چه‌پ و لا‌ی ڕاستی ده‌فه‌ی
شانی جێگیرن. چواریان له لا‌ی ڕاست دان و نۆیشیان له‌لای چه‌پ. وه
هه‌روه‌ها جێگای نه‌شته‌رگه‌ری گورچیله‌ی لا‌ی چه‌پی. هه‌روه‌ها جێگا
برینێکی یه‌ک سانتیمه‌تری. که هه‌تا ئێستاش دیاره به سه‌ر کڵاوه‌ی
ئامێری نێرینه‌ییه‌وه‌یه‌تی. "
[له‌داهاتودا
وێنه‌یه‌کی ئه‌و ڕاپۆرته‌ش بڵاو ده‌که‌مه‌وه وه‌ک به‌ڵگه]
نه‌قیب مه‌دحه‌ت
ووتی: "ده‌زانم ئێستا حه‌ز ده‌که‌یت یه‌ک فیشه‌ک بنێم به ته‌وقی
سه‌رته‌وه‌و ڕزگارت بکه‌م. به‌ڵام وا ناکه‌م هه‌ر به ته‌عزیب ده‌تکوژم. "
دوای ئه‌وه ده‌ی
ویست جارێکی دیکه شێوه‌ی قسه‌کانی بگۆڕێت و ووتی: " بابه ئێمه ئاگامان
له هه‌موو شته. ده‌زانین چۆن گیراویت و ڕات کردووه له‌ده‌ستیان و جارێکی
دیکه گرتویانیته‌وه. " له‌دڵی خۆمدا ووتم باشه قوڕمساخ خۆ ئه‌مه
درۆیه. جا که‌وابێت قسه‌کانی تریشتان هه‌ر درۆن. ئیتر مه‌گه‌ر ته‌ڕه‌ماشی
ته‌ڕ بزانن ده‌رباره‌ی من. لێره‌دا به ته‌واوی دڵنیا بووم که که‌س شاهید
نییه له‌سه‌رم و که‌س زمانی لێنه‌داوم (ئیخباری) و زمانی خۆم خاوه‌نی
خۆمه. ته‌نانه‌ت له‌وه‌ش زۆر سه‌رم سوڕما که قسه‌کانیان پێچه‌وانه‌ی
شێوازی گرتنه‌که‌شم بوو. به‌ڵام کاتێک به‌ربوم بیستم که هه‌ر ئه‌و ڕۆژه
ته‌قه‌یان له‌و تاقمه کردووه‌و لێیان کوشتون. ئیتر نازانم چه‌ندیان
کوژراوه‌و چه‌ندیان ده‌رچون به‌ڵام دیاره شێوه‌ی کاره‌که‌یان که‌شف بووه‌و
گرنگی نه‌ماوه. ئه‌و ته‌قه کردنه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به گیرانه‌که‌ی
منه‌وه نه‌بوو. به‌ڵام کێشه‌که‌ی منی ئاڵۆزتر کردبوو. چونکه ئه‌وان وا
دیاره وایان لێکداوه‌ته‌وه که من که‌سایه‌تییه‌کی گرنگم و له تۆڵه‌ی
مندا کوژراون! بۆیه یه‌جگار ئه‌وه‌نده به توندی ئه‌شکه‌نجه‌ی منیان
ده‌دا. . .
parsendow@hotmail. com
www. knowledgesource.
tk
|