گۆرانکارێکانی ناو تورکیا و کێشه‌ی کورد ... وه‌هاب شاه محمد

 

 درێنێ سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ئۆدوگان له‌ لێدوانێکی له‌ شاری دیاربه‌کری کوردستانی باکوو باسی له‌ کێشه‌ی کورد کرد له‌و وڵاته‌. که‌ وا ناکرێ ئه‌م پرسه‌ی کوردیه‌ له‌ رێگای سه‌ربازیه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکرێ به‌ڵکو پێویسته‌ چاره‌سه‌رێکی دیموکراتیانه‌یی بۆ په‌یدابکرێ. ئه‌ویش پاش چه‌ند رۆژێکی له‌ لێدوانه‌که‌ی پێشتری سه‌فه‌ره‌که‌ی بۆ پایته‌ختی کوردستانی باکوور. دیاره‌ ئه‌م بۆچوونه‌ تازه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا هه‌روا کوتوپر بێ هۆ نه‌هاته‌ پێشه‌وه‌. به‌ڵکو گۆرانکارێکانی جیهان به‌گشت و ناوچه‌که‌ به‌ تایبه‌تی هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م گۆرانکاریان که‌وای له‌ ده‌سه‌ڵاتدارنی ناچاربن بۆ رێگادۆزینه‌وه‌ێکی تر بێجگه‌ له‌ سه‌ربازێکانی پێشوو. که‌ سوپای تورک و توندره‌وه‌ ناسیونالیستێکانی ناو ئه‌م وڵاته‌ گرتبوویانه‌ به‌ر بۆ ساڵه‌های ساڵ به‌راکمبه‌ر کێشه‌ی کوردی.

دیاره‌ بیست ساڵی خه‌بات چه‌کداری (پ. ک. ک) ش که‌ تیایدا زیاتر له‌ 30 هه‌زار که‌س کوژرا رێگاچاره‌ێک نه‌بوو بۆ کێشه‌ی کوردی له‌ تورکیا. به‌ڵام فاکته‌رێک و هۆێک بوو له‌ هۆیه‌کانی گه‌ران به‌دووای رێگاێکی تر بۆ کێشه‌که‌. سه‌رانی تورک. به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌دووای گه‌رن بوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاێک بۆ رزگارکردنی تورکیا له‌ کێشه‌ ئابووریه‌ گه‌وره‌کانی خواستیاری چاره‌سه‌رێکی ئاشتیانه‌ بوون بۆ کێشه‌ی کوردی و ته‌واکردنی شه‌ری چه‌کداری پ. ک. ک به‌ڵام ئه‌فسه‌رانی سوپای ده‌سه‌ڵاتدار و توندره‌وه‌ ناسیونالیستێکا به‌ هیچ جۆرێک رازی نه‌بوون بۆ دیالۆگ کردن له‌گه‌ڵ چی سه‌رانی پ. ک. ک بێ یان ئه‌و لایه‌ن دیموکرات خوازه‌ کوردیانه‌ی که‌ به‌زمانێکی لیبرالی نه‌رم و ئاشتیانه‌ خه‌باتیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کوردی ده‌کرد له‌ باکوور. سیاسه‌تی جیهانی ئه‌و کاته‌ش. به‌تایبه‌ت شه‌ری ساردی نێوان رۆژئاواو رۆژهه‌ڵات رێگادۆزینه‌وه‌که‌ی سه‌ختر و ئاڵۆزتر کردبوو.

شه‌ری کوێت و پاشان رووخانی به‌عس له‌ 2003 وه‌رگێرانێکی ته‌واو بوو له‌ گۆرانکارێکانی ناوچه‌که‌و جیهان. تورکیاش به‌ نارازی بوونی له‌ به‌شداری کردن بۆ رووخاندنی رژێمی به‌عس سه‌نگه‌ری تورکیای له‌ ناوچه‌که‌ لاوازتر کرد و وای له‌ ئه‌مریکا کرد که‌ روو له‌خه‌ڵکی کورد بکات بۆ به‌شداری کردن له‌ رووخانی به‌عس و ئه‌مه‌ش پاڵپێوه‌نانێک بوو بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌ بردنی خه‌باتی خه‌ڵکی کورد له‌ باکوور. که‌ ئه‌نجامه‌که‌شی رێگا نه‌دان بوو به‌ تورکیا بۆ هه‌ر بریارێکی سیاسی. یان به‌شداری کردن له‌و بریارانه‌ی دووارۆژێ عیراق که‌ کاریگه‌رێتێکی راسته‌وخۆی بۆ سه‌ر تورکیا هه‌گه‌. چوونکه‌ کوردی باشوور بوون به‌ فاکته‌رێکی ته‌واوی هه‌موو گۆرانکارێکانی ناو عیراق و تورکیاش هیچ رێگاێکی له‌ پێش نه‌ما بۆ رێگاگرتن له‌ کورد بۆ بریاره‌ گه‌وره‌کانی دوارۆژی عیراق.

کوردستانی باشوور و هاوکاری کردنی سه‌رانی کورد له‌م وڵاته‌ وه‌ک به‌شڵکی براوه‌ی شه‌ر دژ به‌ سه‌دام و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی دژ به‌شه‌ر. که‌ تورکیا ێکێک بوو له‌و لایه‌نانه‌. پاشان رێگانه‌دان به‌ هه‌موویان بۆ بریاردان بۆ دووارۆژی سیاسی عیراق.

بوون به‌ ئه‌ندام بوونی تورکیاش له‌ ێکێتی ئه‌ورووپا که‌ ساڵه‌های ساڵه‌ هه‌وڵی بۆ ده‌دات ێکێک بوو له‌و هۆیه‌گرنگانه‌ی ئه‌م گۆرانکاریه‌ سیاسیه‌ی تورکیا به‌رامبه‌ر کێشه‌ی کوردی. چوونکه‌ ێکێتی ئه‌ورووپا ئه‌م کێشه‌یه‌و چاره‌سه‌رکردنی به‌ شێوه‌ێکی دیموکراتیانه‌ له‌لایه‌ن سه‌رانی تورکه‌وه‌ به‌خاڵێکی سه‌ره‌کی هاتنه‌ ژووره‌وه‌ی تورکیا بوو بۆ ئه‌ندامێتی له‌ ێکێتی ئه‌ورووپا داده‌نێ. پاشان ناچارکردنی ئه‌م وڵاته‌ به‌ دان نان قوبرسێکی یه‌کگرتوو. سه‌رانی تورکیا ئه‌وه‌ باش ده‌زانن که‌بێ دان نان به‌ مافه‌ ره‌واکانی خه‌ڵکی کورد له‌ باکوور مه‌حاڵه‌ رێگا به‌ تورکیا بدرێ بۆ بوون به‌ ئه‌ندام. ئه‌م مه‌سه‌له‌ش چه‌نده‌ها جار له‌لایه‌ن سه‌رانی ێکێتی ئه‌ورووپا دراوه‌ته‌ گوێ ده‌سه‌ڵاتدارنی تورکیا.

دووارۆژی عیراق و بریاردان به‌ بوونی وه‌ک وڵاتێکی فیدرالی که‌ تیایدا فیدرالیزمێکی کوردستانی به‌ ره‌زامه‌ندی ئه‌مریکای تاکه‌ هێززلی جیهانی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیای هێنایه‌ سه‌ر ئه‌و راستیه‌ی که‌ ئه‌م پرۆسه‌ سیاسه‌ته‌ تازه‌یه‌ی ناوچه‌که‌ وا له‌ کورده‌کانی به‌شه‌کانی تری کوردستان هه‌رچی زووتر خه‌باتیان بۆ هێنانه‌دی مافه‌کانیان خێراتر بکات ه‌ سووربوونی سه‌رانی تورکی دژ به‌و مافانه‌ ئه‌مرۆ و له‌ دووارۆژ ئه‌نجامێکی زۆر خراپی ده‌بێ بۆ باری سیاسی و ئابوووری ناو تورکیاو چاره‌سه‌رکردنه‌که‌ی ئاڵۆزتر ده‌کات. له‌ کاتێکدا هه‌ندێ لایه‌نی ناو پ. ک. ک خه‌ریکه‌ له‌ ئه‌مریکاو سیاسه‌ته‌کانی له‌ ناوچه‌که‌ نزیک ده‌بنه‌وه‌. ئه‌مه‌ش ترسی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیای زیاتر کرد بۆ ئه‌وه‌ی گه‌مارووی هه‌موو هه‌وڵێکی ئه‌مریکا بده‌ن بۆ نزیکبوونه‌وه‌ی کورده‌کانی باکوور لێان و بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دووارۆژ وه‌ک کورده‌کانی عیراق به‌کار نه‌هێنرێن بۆ به‌شداری کردن له‌ هه‌موو گۆرانکارێکانی ناوچه‌که‌.

Shah. wahab@gmail. com