فشاره‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان كاریگه‌ری خۆی هه‌بوو بۆرێز
گرتن له‌و به‌رواره. له ئاسۆ حه‌میده‌وه
له‌گه‌ڵ نزیك بونه‌وه‌ی واده‌ی پێشكه‌ش كردنی پرۆژه‌ی ده‌ستوور بۆ
په‌رله‌مانی عێراقی له15/8 كۆبونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌په‌رله‌مانی
ولایه‌نه سیاسیه‌كان له‌شاری به‌غدا. هه‌واڵه‌كان وا راده‌گه‌یه‌نن
كۆبونه‌وه‌كان ئاكامی ئیجابیان هه‌بووه. به‌رێز (خه‌لیل ئیبراهیم) سكرتێری
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وئاگادار له كۆبونه‌وه‌كانی
به‌غدا ده‌ڵێ:له‌به‌شی تایبه‌ت له بنه‌ما گشتیه‌كان توانراوه زۆرێك
له‌خاڵه ناكۆكه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. ناوبراو له‌رونكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌دا
گووتی:سه‌باره‌ت به‌ناوی ده‌وڵه‌تی عێراقی ده‌بێته كۆماری عێراق. به‌لاَم
له‌پێناسه‌یدا ده‌نوسرێت عێراق ده‌وله‌تێكی ئیتیحادی نیابی ته‌عه‌ددودیه
ئاشكرایه یه‌كێكی تر له‌خاڵه ناكۆكه‌كان تایبه‌ته له‌مادده‌ی (58) ی
ئاسایی كردنه‌وه‌ی ره‌وشی شاری كه‌ركووك. لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه رێك
كه‌وتون تاوه‌كو 15/12 كاربۆ پیاده‌كردنی برگه‌كانی مادده‌ی (58) بكرێت.
به‌ڵام بۆگه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركووك بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان ناوبراو
ووتی:رێكه‌وتن هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه چه‌ند شارێك بتوانن هه‌رێمێكی
فیدراڵ بۆخۆیان دروست بكه‌ن. هه‌روه‌ك له‌یاسای كاتی به‌رێوه‌بردنی
ده‌وڵه‌تی عێراقیدا هاتووه. بێجگه له‌دووشاری به‌غداو كه‌ركووك به‌ڵام بۆ
پرسی گه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركووك رێكه‌وتوون دوابخرێت بۆدوای ته‌واوبون له
نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوور به پشت به‌ستن به‌راستیه جوگرافی
ودۆكۆمینته‌مێژووییه‌كان. خاڵێكی تری گرنگی تایبه‌ت به‌رۆڵی ئیسلام
لایه‌نه‌كان رێك كه‌وتن له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئیسلام دینی فه‌رمی ده‌وڵه‌ت بێت
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بێت له‌سه‌رچاوه‌كانی ته‌شریع
به‌ره‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی هیچ بریارێك نه‌درێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌حكامه‌كانی
شه‌ریعه‌ت بێت ئه‌وانه‌ی كه‌وا ئیجماع هه‌یه له‌سه‌ریان. هه‌روه‌ها رۆڵی
مه‌رجه‌عیه‌تی دینی یه‌كێك بو له‌وخاڵانه‌ی كه‌لایه‌نه‌شیعیه‌كان
ده‌یانویست له‌ده‌ستوور دایچه‌سپێنن. به‌لام لایه‌نه‌كوردی وعه‌ره‌به
سوننه‌كان به گومان ده‌یان روانیه ئه‌م خاڵه ئه‌وه‌بوو
له‌كۆبونه‌وه‌كانی سه‌رانی لایه‌نه سیاسیه‌كان توانرا گۆرانكاری به‌سه‌ر
ئه‌م خاڵه دابهێنرێت سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی له‌م باره‌وه
ده‌ڵێ:ده‌سته‌واژه‌ی (المرجعیه الدینیه) گۆررا بۆ (المرجعیات الدینیه)
كه‌سه‌ربه‌خۆیی ورۆلی تایبه‌تییان ده‌بێت له‌بواری ئیرشاددا. خاڵی دابه‌ش
كردنی سه‌روه‌ت و سامان وداهاته‌كان بۆكوردستان گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه
له‌و روانگه‌ی كه كوردستان ناخوازێ داهاتی هه‌رێم له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌وه
كۆنترۆڵ بكرێت. هه‌روه‌كو ناوبراو ده‌ڵێ:بۆچاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و خاڵه رێك
كه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دابه‌ش كردن به‌پێی رێژه‌ی دانیشتوان بێت. شایانی
باسه كۆبونه‌وه‌كان درێژه‌یان ده‌بێت بۆچاره‌سه‌ر كردنی خاڵه ناكۆكه‌كانی
تر تاوه‌كو بتوانرێ له‌به‌رواری 15/8 داپرۆژه‌كه به‌رز بكرێته‌وه بۆ
كۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانی عێراق. هه‌رله‌وباره‌شه‌وه فشاره‌كانی ئه‌مریكا
بۆسه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان كاریگه‌ری خۆی هه‌بوو بۆرێز گرتن له‌و
به‌رواره.
|