فیدرالیزمی شیعه له باشوور چی ئه‌گه‌ێنێ بۆ کورد ... وه‌هاب شاه محمد
دۆێنێ. پێش سێ رۆژ
له ته‌واوبوونی ده‌ستووری عیراقی هه‌میشه‌ی و خستنه به‌رده‌ستی
په‌رله‌مان بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ری و بریاردانی. عبدالعزیز الحکیم سه‌رۆکی
(مجسل اعلی شۆرشی ئیسلامی) له عیراق داوای فیدرالێکی بۆ باشووری عیراق کرد
که زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی له عه‌ره‌بی شیعه پێک هاتوون. ئه‌مه له
کاتێکدا زۆر لایه‌ن هه‌ن له‌نا عیراق و ده‌ره‌وه‌ی عیراق. مه‌به‌ست وڵاتانی
ناوچه که دژ به بوونی عیراقی فیدرالی ده‌کرد و ده‌که‌ن که کورد ساڵی
1992 پاش هه‌ڵبژاردنه‌کان و دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی کوردستان له‌لایه‌ن
زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسه کوردستانێکانه‌وه وه‌ک چاره‌سه‌رێکی پێویست بۆ
خه‌ڵکی کورد له باشوور په‌سه‌ندکرا.
دیاره نه‌مانی به‌عس
و هاتنه پێشه‌وه‌ی لایه‌نانی سیاسی دژ به رژێمی به‌عس بۆ گۆره‌پانی سیاسی
له‌ناو عیراق. به‌تایبه‌تی لایه‌نه شیعه‌کان که ساڵانێکی زۆۆیان له
ده‌ره‌وه‌ی عیراق. به تایبه‌تی ئێران ده‌برده‌سه‌ر کارێکی وای کرد که‌وا
رێگا بۆ هه‌موو رووداوێکی سیاسی له ناو عیراق خۆش بێ به‌تایبه‌تی ئه‌و
بانگه‌وازه‌ی الحکیم و چه‌ند لایه‌نێکی تری شیعه که ماوه‌ێک له‌مه‌وبه‌ر
داوای فیدرالیزمێکی له‌و جۆره‌یان ده‌کرد بۆ باشووری عیراق. به‌ڵام ناکرێ
ئه‌و گۆرانکاریه‌ی پاش رووخانی رژێم ته‌نها هۆێک بێ بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌ندێ
لایه‌نی شیعه ئه‌مرۆ داوای فیدرالیزم بۆ نااوچه‌کانیان بکه‌ن. به‌ڵکو 14
ساڵی ئه‌زموونی فیدرالیزمی کوردستان و ئه‌و پێشکه‌وتنه ئابووری و
کۆمه‌ڵایه‌تیه. پاشان ئه‌و ئازادی و دیموکراسیه‌ی که له کوردستان به‌رپا
بوو له‌م ماوه‌ی 14 ساڵه. که ئه‌نجامه‌که‌ی هاتنه پێشه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاێکی
مه‌ده‌نی بوو. ئه‌گه‌رچی به‌و جۆره پێشکه‌وتووه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپای
رۆژئاوا نیه. چوونکه ئه‌م وڵاتانه ئه‌زموونێکی زۆر کۆنترو و
ده‌وڵه‌مه‌نتریان هه‌گه له چاو ئه‌وه‌ی کوردستان. به‌ڵام ئه‌و
گۆرانکاریانه‌ی کوردستان که له عیراق و ناچه‌که ده‌نگی داوه‌ته‌وه
کارێکی زۆر پۆزه‌تیڤانه‌ی هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی که زۆر لایه‌نی شیعه‌ی عیراق
ئه‌مرۆ داوای فیدرالیزمێکی له‌وجۆره‌ی کوردستان بکه‌ن.
بوونی چاڵێکی نه‌وتی
زۆر له ناوچه‌ی شیعه‌کان که کاتی خۆی ده‌سه‌ڵاتدارنی به‌عس و به‌غدا
ته‌نها له خزمه‌تی مانه‌وه‌ی خۆیان و داپڵۆسینی خه‌ڵکی کورد و شیعه
به‌کاریان ده‌هێنا. وای له زۆر لایه‌نی شیعه‌ی عیراق کرد که‌بیر له
به‌کارهێنانی داهاتی ئه‌و نه‌وتانه بکه‌نه‌وه بۆ خزمه‌تی ناوچه‌کانی
خۆیان نه‌ک وه‌ک جاران ته‌نها ره‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوه‌ندی به‌غدا
بکرێ و هیچ ئاورێکیش له خه‌ڵکی شیعه‌ی باشوور نه‌درێته‌وه که ساڵه‌های
ساڵه به‌ناوی ناسیونالیستی عه‌ره‌بی و کێشه‌ی فه‌له‌ستیین ده‌کران به
قوربانی شه‌ره‌کانی به‌عس و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداو هه‌رچی پاره‌و پوولی
نه‌وته‌که‌شیان هه‌بوو ره‌وانه‌ی بانکه‌کانی ده‌ره‌وه عیراق ده‌کرا
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران یان ده‌کرا به قورگی ئه‌و لایه‌ن و هێزه
سیاسیه به‌کرێ گیراوانه‌ی ده‌ره‌وه که پشتگیری سیاسه‌تی به‌عسیان له
ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه ده‌کرد. له کاتێکدا خه‌ڵکی باشووری شیعه نان نه‌بوو
بیخوا به‌عس و دارووده‌سته‌که‌ی پاره‌وپوولی نه‌وتی عیراقیان ده‌به‌خشی
به‌و تیرورستانه‌ی خۆیان به‌ناو خه‌ڵکی بێگوناهی جووله‌که ده‌ته‌قانه‌وه.
داوای فیدرالی بۆ
باشووری شیعه ده‌کرێ ببێ به پاڵپشتێکی باش بۆ ئه‌و فیدرالیه‌ی کوردستان.
چوونکه بوونی ته‌نها دوو فیدرالی. کوردی و عه‌ره‌بی هه‌میشه مه‌ترسیه بۆ
ئێمه‌ی کورد. ده‌شکرێ له هه‌موو سات و کاتێکدا کوردستان له‌لایڤن به‌شه
گه‌وره‌که هه‌ره‌شه‌ی بۆ بێته پێشه‌وه. چونکه زۆربه‌ی زۆری
ناسیونالیسته‌کانی عیراق و ناچه‌که فیدرالیزمێکی کوردی به هه‌ره‌شه‌و
مه‌ترسی ده‌بینن. بۆیه بوونی زیاتر له فیدرالیزمێک له‌ناو عیراق زۆر
گرنگه بۆ ئێمه‌ی کورد. بوونی نه‌وت ته‌نها له کوردستان و خوارووی عیراق
رێگا له حکومه‌تی ناوه‌ندیش (به‌غدا) ده‌گرێ که وه‌ک جاران ده‌ست
بگرێته‌سه‌ر هه‌موو داهاتی نه‌وتی وڵاته‌که‌و به ئاره‌زووی توندره‌وه‌کانی
ده‌سه‌ڵاتدار به‌کاربهێنرێ. بۆ په‌لاماردانی ئه‌م و ئه‌و.
باشتریین رێگا بۆ
دوورخستنه‌وه‌ی عیراقه له‌شه‌رو نائارامی. وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌شتا ساڵی
رابردوو. دابه‌شکردنێتێ بۆ سێ ناوچه‌ی فیدرالی وه هه‌ریه‌ک له‌م ناوچه
فیدرالیه هێزی سه‌ربازی و ئاسایشی خۆی هه‌بێ. ئه‌ویش بۆ دوورخستنه‌وه‌ی
مه‌ترسێکانی دووارۆژ بۆ سه‌ر یه‌کتر. پاشان بریاردانی حکومه‌تی فیدرالی بۆ
داهاتی هه‌رێمه‌کان نه‌ک بچێته ژێر ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا وه‌ک
ساڵانی پێشوو.
بوونی فیدرالیزمێکی
لاواز له‌رووی ئابووریه‌وه اه ناوراستی عیراق گرنگی خۆی هه‌یه. چوونکه
ده‌بێته هۆی هاوسه‌نگی له‌رووی سه‌ربازیه‌وه. هه‌موو مه‌ترسێکیش بۆ سه
کوردستان له دوارۆژ دوورده‌خاته‌وه. چونکه هه‌میشه ناوه‌راست بووه
بریاره سیاسێکانی له‌م ماوه‌ی 80 ساڵه له‌ده‌ست بووه‌و کاره‌ساتی
گه‌وره‌ی بۆ خه‌ڵکی کورد هێناوه‌ته پێشه‌وه.
پێویسته ئێمه‌ی کورد
زیار پاڵ به‌و لایه‌نانه‌وه بده‌ین که داوای فیدرالیزمێک بۆ باشووری
شیعه ده‌ده‌ن. هه‌موو هاوکارێکیش بخه‌ینه ژێر ده‌ستیان بۆ گه‌یشتن به‌و
ئامانجه‌و بشتوانیین له پاشه‌رۆژ ئه‌گه‌ر خواستیاری سه‌ربه‌خۆیش بکه‌ین
مه‌ترسێکی ئڤوتۆمان له‌ناو عیراق نه‌ێته پێشه‌وه
Shah. wahab@gmail. com
|