به
"رۆبۆت"کردنی
مرۆڤ ... مسته‌فا چوارتایی
chuartaiy@hotmail.
com
شانبه‌شانی
پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆژی. ژیان ئالۆزتر ده‌بێ و پێویستییه‌کانیش زیاتر ده‌بن.
رۆبۆتیش وه‌ک هه‌ر داهێنانێکی دیکه. رۆڵێکی گرنگ له زۆربه‌ی بواره
پیشه‌سازییه‌کاندا ده‌بینێت. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و جۆره رۆبۆتانه‌ی که
جێگه‌ی ده‌ستی کاریان گرتووه‌ته‌وه و بوونه‌ته هۆکاری بێکاریی
ژماره‌یه‌کی زۆری کارگه‌ران. به‌رده‌وام جۆره‌ها رۆبۆتی دی بۆ خزمه‌تگوزاری
مرۆڤ دروست ده‌کرێن وه‌ک؛ یارمه‌تیدان له هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین. دۆزینه‌وه‌ی
مرۆڤی زیندوو له ژێر دار و په‌ردووی شوێنه رووخاوه‌کاندا. یارمه‌تیدانی
که‌سی په‌ککه‌وته و زۆر بواری دیکه. ئه‌مانه هه‌مووی ئاسایین و
پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆژی. سنووری زه‌وی و چینی هه‌وا و هه‌ساره‌کانیش
تێده‌په‌ڕێنێت. ئه‌وه‌ی ترسناکه. نائاساییه. له وڵاتانی دواکه‌وتووی
ئیسلامی‌دا؛ مرۆڤی گیاندار بکرێته رۆبۆت! به جۆرێک هه‌موو ئیراده و هه‌ست
و سۆز و ویژدان و ره‌وشتی مرۆڤایه‌تی لێ بسه‌ندرێته‌وه. وه‌ک رۆبۆتێکی له
ئاسن و ته‌ل درووستکراو و پرۆگرامکراو. بێ هه‌ستکردن به په‌شیمانی و
ئازاردانی ویژدان. فه‌رمانه‌کان جێبه‌جێ ب‌کات. ئه‌مه ستراتیژییه‌تی
ئیسلامی سیاسیییه به جۆرێک له جیاتی"لا اله الا الله" ـ "الغایه تبرر
الوسیله"ی کردووه‌ته دروشمی خۆی.
ماوه‌یه‌که خه‌ڵکی
کوردستان سه‌قاڵ و سه‌رسامی بینینی دانپیانانه‌کانی گرووپی "شێخ زانا"ن.
به بینین و بیستنی ئه‌م دانپیانانه. خه‌ڵکی تووشی شۆک هاتوون. من بۆ خۆم.
به درێژایی دوو شه‌و نه‌متوانی بنووم. له‌و کاته‌شه‌وه ده‌زگاکانی
راگه‌یاندن. سیاسیییه‌کان. به‌رپرسان خۆیان به‌و مه‌لایانه‌وه سه‌رقاڵ
کردووه که به "زانایانی ئایین" ناویان ده‌به‌ن. له راستیدا ئه‌و
داماوانه خۆشیان خۆیان به زانا نازانن و له هه‌موو گوتاره‌کانیشیاندا.
له گوتنه‌وه‌ی چیرۆکه‌کانی به‌در و ئوحد و پێویستی رۆژووگرتن و دانی
زه‌کات و سه‌رفتره زیاتر. هیچ نازانن. به‌شی ته‌فسیرکردنی جیهاد.
خۆشه‌ویستی نیشتیمان. چه‌وساندنه‌وه‌ی کورد. خه‌باتکردن دژی سته‌مکار و
داگیرکه‌ر له گوتاره‌کانیاندا. نییه؛ بۆیه ئاساییه که گه‌نجێکی زۆری
بنه‌ماڵه هه‌ژار و ئایین په‌روه‌ره‌کان گوێ بۆ رابه‌رانی ئیسلامی سیاسی
بگرن. ئه‌وانیش به گوێره‌ی زانستی سیاسی. خه‌ڵک ده‌خوێننه‌وه و ده‌زانن
چۆنیان په‌روه‌رده بکه‌ن.
حکومه‌تی هه‌رێم
گورزێکی باشی له ناو و ناوبانگی ئیسلامی سیاسی وه‌شاند به‌ڵام کوشنده
نه‌بوو. نه‌یتوانی و ناشتوانێ هه‌موو راستییه‌کان بۆ خه‌ڵک روون بکاته‌وه.
له‌وانه‌ش ئه‌م خاڵانه:
یه‌که‌م: ئه‌گه‌ر
ئه‌م گرووپه له ساڵی 1995ه‌وه تا ساڵی 2005 واته به درێژایی 10 ساڵ.
خه‌ڵکیان سه‌ربڕیبێت. تیرۆر کردبێت. ئه‌وا ته‌نیا 10 مرۆڤ نه‌بوون وه‌ک له
دانپیانانه‌کاندا ده‌گوترێت. بگره ده‌یان و سه‌دانیشه.
دووهه‌م: ئه‌و
سه‌ربڕین و نێربازییه‌ی "شێخ زانا" له‌گه‌ڵ گرووپه‌که‌ی و قوربانییه‌کانی
کردوویه‌تی؛ گرووپه‌که‌ی ئه‌بوو ته‌باره‌ک له موسڵ و سه‌ید عه‌باس له
به‌عقوبه و فه‌لوجه. شێخ ئیبراهیم له کوت و حلله هه‌مان شتیان کردووه.
ته‌نانه‌ت هه‌ندێ گرووپی ئیسلامی میسریش بۆ به چۆکداهێنانی قیپتییه‌کان و
ئیسلامکردنیان. بێهۆشکردن و فیلمیان به‌کارهێناوه.
سێهه‌م: ئه‌مه
عه‌قڵی "شێخ زانا" نییه خه‌ڵک بۆ ماوه‌ی دوور و درێژ و داهاتوو. ئاماده
ب‌کات. قوتابی بنێرێته کۆلیژی پۆلیس و دوای ده‌رچوونی بیخزێنێته ده‌زگای
ئاساییشه‌وه. مامۆستای زانکۆ و قوتابی و فه‌رمانبه‌ر بۆ پارچه‌پارچه
کردنی مرۆڤ ته‌سخیر ب‌کات. ئه‌مه عه‌قڵێک و نه‌خشه‌یه‌کی مخابه‌راتی
گه‌وره‌ی له پشته‌وه‌یه. راستییه‌که‌ش لێره‌دایه؛ خودی "شێخ زانا" پێش
گرووپه‌که‌ی به هه‌ر شێوازێک بێت. کاری سێکسی له‌گه‌ڵدا کراوه و به
هه‌موو شێوازه‌کان له هه‌ست و ویژدانی مرۆڤانه دایانماڵیوه و
کردوویانه‌ته رۆبۆت. ئینجا وانه‌شیان داداوه که چۆن خه‌ڵکی خۆی ئاسا
په‌روه‌رده ب‌کات. هه‌موو توانایه‌کی دارایی و لۆجیستیشیان خستووه‌ته
به‌رده‌ستی. به هۆی ئه‌و توانا داراییه‌شه‌وه؛ به که‌سێکی خاوه‌ن
که‌سایه‌تی و به‌رچاوی کۆمه‌ڵگه. نیشانیان داوه.
چواره‌م: ئه‌وه‌ی له
پشتی په‌رده‌وه کار ده‌کات و ئه‌م جۆره رۆبۆتانه به‌رهه‌م ده‌هێنێ.
ناهێڵێت جارێکی دیکه هیچ هێزێکی ئیسلامی له‌سه‌ر لایه‌نی ئه‌و چه‌مکه
باشانه که هه‌بوون وه‌ک" نه‌هێشتنی جیاوازی چین و نه‌ته‌وه و ره‌نگ و
برایه‌تی". بێته مه‌یدانه‌وه. بۆیه نا‌توانیت له‌مه‌ودوا. له جیهاندا
هێزیکی ئیسلامی ببینیت که میانڕه‌و بێت و ته‌نیا له رێگه‌ی وتووێژ و
لێکتێگه‌یشتنه‌وه بانگه‌شه بۆ ئیسلام ب‌کات. راسته له کوردستاندا هه‌ندێ
لایه‌نی ئیسلامی خۆیان به نه‌رم نیشان ده‌ده‌ن به‌ڵام ئه‌مه مه‌سه‌له‌ی
کاته و داکۆکی کردنیشیان له "شێخ زانی" و پاساوهێنانه‌وه بۆی.
سه‌لمێنه‌ری ئه‌م بۆچوونه‌یه.
پێنجه‌م: کاتێک
ئیسلام له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بد په‌یدا بوو. عه‌ره‌ب بتیان ده‌په‌رست.
له‌شی ئافره‌ته‌کانی خۆیان به پاره ده‌فرۆشت. یه‌کتریان تاڵان ده‌کرد و
ده‌کوشت. بۆ چه‌سپاندنی ئه‌م ئایینه نوێیه. له‌و کاته‌دا؛ پێویست به
شه‌ڕی به‌رگریکردن و به پێی توانا هێرشکردنیش بوو که له دواییدا به
"جیهاد" ناونرا به‌ڵام کاتێک ئه‌م ئایینه نوێیه له دورگه‌ی عه‌ره‌بدا
جێگه‌ی خۆی گرت و بوو به سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن ئیتر جیهاد و زیاده‌ڕۆیی
شه‌ڕ. هیچ واتایه‌کی نه‌ما. ئایه‌تی" الیوم ڕکملت لکم دینکم وڕتممت علیکم
نعمتی و رچیت لکم الاسلام دینا" واته ئه‌مڕۆ ئاینه‌که‌تانم ته‌واو کرد و
گه‌یاندمه ئامانج. نیعمه‌تی خۆم به‌سه‌ردا به‌خشین. لێتان رازیم که
ئیسلامتان کردووه به ئایینی خۆتان". ته‌واو ئایین چه‌سپا و گه‌ییشته
ئامنجی خۆی. که‌موکووڕی تیا نه‌ماوه. ئیتر هه‌موو که‌س خۆی چاکه و خراپه
ده‌زانێ. کێ ده‌خوازێت با باوه‌ڕ بهێنێت. کێ کفر ده‌کات با بیکات؛ به‌لام
دواتر خه‌لیفه‌کانی ئیسلام هه‌ر دوای کۆچی په‌یامبه‌ر. بۆ فراوانکردنی
ده‌سه‌ڵات؛ که‌وتنه کوشت و بری یه‌کتری و تا رووخانی دواهه‌مین خه‌لافه‌تی
ئیسلامیش. کۆڵه‌که‌ی هه‌ره به‌هێزی ئه‌و خه‌لافه‌ته. شه‌ڕ بوو.
شه‌شه‌م: لایه‌نگرانی
هه‌ر ئاینێک تێده‌کۆشن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بیر و باوه‌ڕه نوێیه به ده‌وری
خۆیاندا بڵاوبکه‌نه‌وه کاتێک جیاواز بێت. به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌بینین له‌ناو
خودی کۆمه‌ڵگه‌ئیسلامییه‌کاندا که هه‌موو موسوڵمانن؛ کۆمه‌ڵی جیهاد.
ئیسلام. ده‌عوه. نه‌هزه داده‌مه‌زرێن. یه‌که‌م کاری ئه‌م کۆمه‌ڵانه‌ش.
به کافرکردنی ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگه و هه‌موو شێوازیکی شارستانییه‌ته. سڵ
له هیچ تاوانێکیش ناکه‌نه‌وه و خودا و فه‌رمانه‌کانی له خواست و خه‌یاڵ
و داواکارییه‌کانی خۆیاندا به‌رجه‌سته ده‌که‌ن. پێش چه‌ند ساڵێک. بڕوای
زۆرینه‌ی خه‌ڵک وابوو که ئه‌و قه‌تڵ و عام و سه‌ربڕینه‌ی جه‌زائیر؛ هێزه
ئه‌منییه‌کانی ده‌وڵه‌ت بوون و ئیسلامییه‌کان نه‌بوون. به‌ڵام رووداوه‌کانی
چیچان و سعودییه و عێراق ته‌می ئه‌و گومانه‌ی ره‌وانده‌وه و ئه‌وه‌ی
سه‌لماند که ئیسلامی سیاسی هه‌موو کارێک ده‌کات.
حه‌وته‌م: سه‌رچاوه
داراییه‌کانی تیرۆر له جیهاندا. به شێوه‌ی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ.
سه‌ران و ده‌وڵه‌تانی "که‌نداو"ون. ئه‌م ده‌وڵه‌تۆکانه له رووی
پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه دواکه‌وتووترین کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تین.
ده‌توانرێت له رێی
گوشاری سیاسییه‌وه. سه‌رچاوه داراییه‌کانی تیرۆریستانی ئیسلامی وشک بکرێت
به‌ڵام ئه‌سته‌مه بگه‌یته سه‌رچاوه‌کانی نه‌خشه‌دانان و ئه‌وانه‌ی له
پشت ئیسلامی سیاسییه‌وه‌ن. نازانیت خودی" سی ئای ئه‌ی"ه
یان " مۆساد"ه
چونکه بره‌و په‌یداکردنی ئه‌م جۆره ئیسلامه. راسته‌وخۆ له
به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندایه. |