با ڕیفرادنۆم له گه‌مه‌ی سیاسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبایه‌تی ده‌ربچێت و بکرێت به پرۆسه‌یه‌کی ستراتیژی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان بۆ:/ سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان به‌ڕێزان له بزوتنه‌وه‌ی ریفراندۆم حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان داواکاری حیزبه کوردستانییه‌کانی باشور له بزوتنه‌وه‌ی ریفراندۆم بۆ خۆپیساندنی 2 ملیۆنی بۆ رۆژی 14/8/2005. چه‌ند سه‌رنج و پرسیارێک ده‌خاته ڕوو له‌هه‌مان کاتیش‌دا په‌رده له‌سه‌ر بێ لایه‌نی یان گرێدراوی ئه‌و بزوتنه‌وه دائه‌ماڵێت. ڕیفراندۆم وه‌ک پڕۆسه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی چاره‌نوسسازی گه‌لی کوردستان. موڵکی هیچ لایه‌نێک نیه به‌کاری بهێنێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و وه‌ک تاکتیکێک به‌رمبه‌ر به نه‌یارانی خۆی. ئه‌و حیزبانه به‌داخه‌وه له‌کاتێکی ناسکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا بزوتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم به‌کار دێنن بۆ گوشارخستنه سه‌ر لایه‌نی عه‌ره‌بی له گفتوگۆی ده‌ستووردا. هه‌مان ئه‌و حیزبانه به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده نه‌بون خۆیان بکه‌ن به خاوه‌نی پرۆسه‌که به‌ڵام له ژێره‌وه ئه‌ندامانی خۆیان خستبووه گه‌ڕ بۆ گه‌مارۆدانی و به‌کارهێنانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان و ڕێگا نه‌ده‌درا به کۆمه‌ڵه و که‌سانی نیشتمانی دور له‌و حیزبانه ڕۆڵی خۆیان ببینن بۆ سه‌رکه‌وتنی پڕۆسه‌که و به‌کارهێنانی بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی کوردستان به ئاقاری سه‌ربه‌خۆیییدا. ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی چاک داوا له سه‌رجام گه‌لی کوردستان و حیزبه سیاسییه‌کان ده‌که‌ین دڵسۆزانه بڕواننه ئه‌م پڕۆسه‌یه و له ناسکی و مه‌ترسی قۆناغه‌که بگه‌ن که ڕیفراندۆم نابێت به‌کاربهێنرێت وه‌ک تاکتیکێک به‌رامبه‌ر به لایه‌نه نه‌یاره‌کانی ناو عێراق به‌ڵکو بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی گه‌لی کوردستان و سه‌ربه‌خۆیی به‌کاربهێنرێت. ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی چاک باوڕمان به وه‌یه که ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان تاکه گه‌ره‌نتییه بۆ نه‌هێشتنی جینۆسایدی گه‌لی کوردستان. ڕیفراندۆمیش یه‌کێکه له‌و هه‌نگاوه مۆدێرنانه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه چاره‌نوسسازه‌کانی گه‌لی کوردستان. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه داوا ده‌که‌ین له حیزبه کوردستانییه‌کانی باشووری کوردستان خۆپیشاندانه‌ی 14/8/2005 ته‌نها بۆ گوشارخستن له‌سه‌ر لایه‌نی شۆفینی عه‌ره‌بی نه‌بێت. به‌ڵکو به باوه‌ڕی ته‌واوه‌وه بکرێت به په‌یڕه‌وی حیزبه‌کان و ڕێز بگیرێت له خواستی جه‌ماوه‌ر. بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵواسراوه‌کان که پابه‌نده به ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستانه‌وه. ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد –چاک- 13/8/2005 www. chak. info
|