ئازادی ڕاگه‌یاندن یان ئازادی ڕۆژنامه‌و ڕۆژنامه‌وان ... چرۆ زه‌ند
ڕاپۆرتی ڕووداه‌كانی
ڕۆژانه‌و نووسینه‌وه‌ی نه‌ژادی گه‌لو نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه گوزارشت ده‌كه‌ن
له شارستانی ئه‌و گه‌له له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌یه. ڕاگه‌یاندن
ئاوێنه‌ی كۆمه‌ڵگایه. زمانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه. له ڕێگه‌ی
ڕاگه‌یاندنه‌وه ئاشنا ده‌بین له‌گه‌ڵ گه‌لانی دوونیا. ئه‌مه‌ش ئه‌ركی
ڕۆژنامه‌و ڕۆژنامه‌وانه. ئه‌وانیش دوو زاراوه‌ی لێكدراون. ته‌واوكه‌ری
یه‌كترن. . رۆژنامه‌وان ده‌بێ په‌رده هه‌لمَالێ له‌سه‌ر هه‌موو ڕوداوێكی
شاراوه یه‌كێ له خاڵه گرنگه‌كانی كه ده‌بێ په‌یڕه‌وی كات بێلایه‌نییه.
به‌لادانی. ئازادی له‌ده‌ست ده‌دا وه خیانه‌ت له كاره‌كه‌ی ده‌كات.
ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌وان
له زمانی كه‌سێ یا پارتێكی سیاسی بدوێ ئه‌وا به‌های كاره‌كه‌ی له
ده‌ستده‌دا كه ئه‌ركێكی مێژوویه. له‌و كاته‌دا به‌رپرسیار ده‌بێ
له‌به‌رامبه‌ر چه‌واشه‌كردنی ڕاستییه‌كان له‌ڕێگای ڕۆژنامه‌وه. بۆ نمونه.
یه‌كی له ئه‌فسه‌ره‌كانی هێتله‌ر بریندار بوو. به‌ده‌م ئازارێكی زۆره‌وه
له‌سه‌ره‌مه‌رگدا ووتی "بروخێ هێتله‌ر. " وێنه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی
به‌ده‌سته‌وه بوو تا چاوی لێكنا. ڕۆژنامه‌وانه‌كه‌ی كه‌به‌رپرس بوو له
نووسینه‌وه‌ی راپۆرتی شه‌ڕ بۆ میدیا ووته‌ی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی نووسی. هێتله‌ر
ووتی. بیگۆره بنووسه ده‌ڵێ بژی هێتله‌ر. ڕۆژنامه‌وانه‌كه نه‌یتوانی
سه‌رپێچی هێتله‌ر بكات هێلی به‌سه‌ر زاراوه‌ی بڕوخێدا هێنا نووسی بژی.
وێنه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌شی گۆردرا به وێنه‌ی هێتله‌ر به‌ڵام ئه‌و ڕاستییه‌و
زۆر ڕاستی ونكراوی تریش كه پروپاگنده بوون. وه له به‌رژه‌وه‌ندی شه‌ر
بڵاوكرابونه‌وه له بیره‌وه‌ریدا مایه‌وه. پاش چوارساڵ نه‌مانی هێتله‌ر.
هه‌واڵ ڕاده‌گه‌یه‌نرێ. ڕۆژنامه‌وانه‌كه ده‌یخوێنێه‌وه. ویژدانی ئازاری
ده‌دا. پاش ماوه‌یه‌كی كورت بۆ زۆر له رۆژنامه‌كانی ئه‌لمانیا دوا وه
كه‌وته دركاندنی ڕاستیه‌كان. یه‌كێكیان چیرۆكی ئه‌و ئه‌فسه‌ره بوو كه
سپارده‌یه‌كی مێژوویی بوو ده‌با بگوترایه. سه‌رده‌می
هه‌روه‌ها له
سه‌رده‌می رژێمی دكتاتۆری سه‌دام حسێندا كه خاكی كوردستانی كرده
گۆرستانێكی گه‌ورره‌و لافاوی خوێن لاشه‌ی ده‌برد. كه وشه شه‌رمه‌زاره
له ده‌ربرینی تاوانه‌كانی. هه‌رچه‌نده له كاتی خۆیدا هیچ رۆژنامه نووسی
نه‌ی ده‌توانی هه‌والێ كوشتنی ئه‌و مرۆڤانه راگه‌ینێ كه بوونه
سوته‌مه‌نی شه‌ری بێكۆتای له سه‌راپای خاكی كوردستان‌و عێراقدا. ته‌نانه‌ت
ڕووداوی سروشتی وه‌ك لافاوی 1987 ی شاری سلێمانی وێنه‌گرتنیشی یاساغ بوو.
ئایا تاوانه‌كان وون بوو. . . ! ئه‌مرۆ میدیای جیهان ڕاستی تاوانه‌كان
ده‌خاته‌ڕوو له شوێن و كاتی روودانیاندا. له قوربانیانی خانوه
گلینه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌وه تا نهێنی كۆشكه به‌هاكانی خۆیان. ئه‌گه‌ر باس
له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین. ئێستا كاتی ئه‌وه هاتوه ئازادی بدرێ به
ڕۆژنامه‌وان له بری زیندانكردنیان. ڕابه‌رانی گه‌ل ئه‌بێ ئه‌و ڕاستییه‌یان
لابێ زیندان كردنی بیروباوه‌ر زیندانی ده‌نگی گه‌له له كۆدا.
تاوانباركردنی ڕۆژنامه‌وان له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندن هه‌رچی بێ ناوه‌رۆكی ئه‌و
بابه‌ته مامله‌یه‌كی زۆرداری و پێشێلكردنی مافی مرۆڤه. نموونه‌ی ئه‌مه‌ش
گرتنی به‌رێزان (ئاكۆ محمد) و (مو‌سا ئه‌حمه‌د) له باره‌گای ڕۆژنامه‌ی
میدیا له هه‌ولێر له‌لایه‌ن ئاسایشتی هه‌ولێره‌وه به فه‌رمانی
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌ولێر له مانگی ئۆگستی 2005. به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م
هه‌واڵه له كوردستان نێتدا زور دڵگران بووم به‌ڵام سه‌رسام نه‌بووم.
چونكه یه‌كه‌م جار نییه كه ڕۆژنامه‌وان له هه‌رێمی كوردستان بگیرێ
له‌لایه‌ن ئاسایشتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه. گرتنی رۆژنامه‌نووسی لاو (مه‌م
بورهان قانع) له‌لایه‌ن ئاسایشتی هه‌ولێره‌وه ڕاستی ئه‌م رووداوه
ده‌سه‌لمێنن وه‌ته‌نها ڕووداوه‌كان دووباره ده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ها به‌ڕێز
(فه‌رهاد مه‌لا حه‌سه‌ن) سه‌رنووسی ڕۆژنامه‌ی (ئه‌مرۆ) له‌لایه‌ن ئاسایشتی
سلێمانیه‌وه له سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێكی ڕۆژنامه‌وانی وه مامله
كردن له‌گه‌ڵیدا وه‌ك تاوانكار.
كه ئه‌مه دووره
له دنیای دیمكراسی و مرۆڤ دۆستی. له‌ڕاستیدا. رۆژنامه‌وان ده‌بێ په‌رده
هه‌لمَالێ له‌سه‌ر هه‌موو ڕوداوێكی شاراوه. ئه‌گه‌ر ڕابه‌رانی گه‌ل ترسیان
نه‌بێ له ڕۆژنامه‌و رۆژنامه‌وان زۆر له كاره‌كانیان جێبه‌جێ ناكه‌ن.
زیندانی كردنی ڕۆژنامه‌وان بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕاستی یان په‌شیمان كردنه‌وه‌یان
له نووسینی بابه‌تێ كه‌به‌رژوه‌ندی لایه‌نێكی ره‌چاو نه‌گرتوه. مانای وا
نییه كه ڕاستی ڕووداوێ وون ده‌بێ. به‌ڵكو پێچه‌وانه‌كه‌یه‌تی.
به‌كورتی.
سه‌ربه‌ستی ڕاگه‌یاندن هێمای گه‌لی پێشكه‌وتووه. ده‌نگی خه‌ڵكی ئازاده.
وه ڕه‌چاوكردنی مافی تاكه. دكتاتۆرانی دونیا زۆریان هه‌وڵدا ڕاستی وون
كه‌ن. مێژوو له به‌رژه‌وه‌نی خۆیان تۆماركه‌ن. به‌ڵام نه‌یان زانی كه
مێژوو خۆیان ناوزه‌ند ده‌كات. ناكری كارمه‌ندانی كورد هه‌مان هه‌ڵه دووپات
بكه‌نه‌وه.
چونكه مێژوو خۆی
دووباره ده‌كاته‌وه. منیش تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌م خۆم به یه‌كێك له‌وان
ده‌زانم دووری له ووڵات ته‌نها به دووری جه‌سته‌ی ده‌زانم. له‌گه‌ڵ
ئازاری هه‌موو مرۆڤێكی ووڵاته‌كه‌م بۆ سه‌ربه‌ستی ئازار ده‌چێژم. به
نووسینی ئه‌م بابه‌ته ده‌نگی خۆم ده‌خه‌مه پاڵ ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه
ناڕه‌زایی خۆیان ده‌رده‌بڕن به‌رامبه‌ر گرتنی ئه‌م دوو به‌ڕێزه. هیوادارم
چیتر ڕۆژنامه‌وان زیندان نه‌كرێن. دیمكراسی سه‌قام گیربێ له هه‌رێمی
كوردستان.
2005-08-12
كه‌نه‌دا |