ئایاله‌کوردستان دیکتاتۆریه‌ت په‌یڕه‌وئه‌کرێت؟ ... جه‌مال فه‌تاح
به‌شی
سێیه‌م
له‌به‌شی دووه‌م
وپێشتردا ئاماژه‌مان به‌کۆمه‌ڵه‌خاڵێکدا وه‌ک إ-له‌م چه‌رخه‌دا بۆچی
دیکتاتۆریه‌ت دروست نابێت؟. ب-له‌ناوگه‌لانی چه‌وساوه‌و شۆڕشگێڕ‌دا که‌متر
بیری دیکتاتۆریه‌ت سه‌ری هه‌ڵداوه. ج-به‌رانبه‌ر کردنی ده‌سه‌ڵاتی
کوردستانی باشور له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆریه‌تدا. له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه
به‌درێژی دواین. له‌به‌شی سێهه‌می ئه‌مباسه‌شدا روناکی ئه‌خه‌ینه‌سه‌ر
هه‌ندێک لایه‌نی دیکه وه‌ک:إ-هێشتا ده‌سه‌ڵاتی باڵای کورد وه‌ک کاک
مه‌سعودو مام جه‌لال له‌پۆستی ئیداری کوردستاندا هیچ پۆستوکارتیاکردنێکیان
نه‌بووه
تاکو
بزانین دیموکراسی خوازن یان دیکتاتۆرن:ب-هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراسی
ونیشتمانی له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌بێ هه‌ڵه‌وکه‌موکورتی وبێخه‌وش نیه
بۆیه‌پێویسته سه‌ره‌ڕای نیشاندانی هه‌ڵه‌وکه‌موکوڕیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی
کوردستان باسی لایه‌نی به‌رهه‌مو چاکه‌شیان بکرێت:ج-ڕۆڵی
شۆڕشگێڕیودژه‌سته‌می ده‌سه‌ڵاتی کوردستانی باشوربه‌درێژایی مێژوی
خه‌باتیان.
إ-هێشتا ده‌سه‌ڵاتی
باڵای کورد وه‌ک کاک مه‌سعودومام جه‌لال هیچ پۆست‌و کارتێکردنێکیان نه‌بووه
له‌ڕووی ئیداره‌کردنی کوردستانه‌وه تاکوبزانین دموکراسی خوازن یان
دیکتاتۆرن. دروشمێکی یاسایی هه‌یه ئه‌ڵێت (هه‌موتاوانبارێک بێتاوانه
له‌دادگا هه‌تا ساقبوونه‌وه‌وسه‌لماندنی تاوانه‌که‌ی وبڕینی سزای دادگا
به‌سه‌ریدا. ) ئه‌وه‌بۆیه‌که‌مجاره که‌کاک مه‌سعود ماوه‌ی دوومانگه
له‌لایه‌ن پاڕله‌مانی کوردستانه‌وه پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی
پێسپێردراوه وهێشتا داموده‌زگای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیش تاکوئێستا
دانه‌مه‌زراوه وده‌ستبه‌کار نه‌بووه تاکوبۆمان ده‌ربکه‌وێت ئایا
کاروباره‌کانیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی کورده یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه ئایا
دیموکراسی خواز ئه‌بن له‌کارکانیاندا یان به‌پێچه‌وانه‌وه. ئیتربۆچی
ئه‌بێت شانبه‌شانی زوڕنای ده‌سگا جاسوسیه‌کانی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی کورد
کورد هه‌بێت درۆی شاخدارو پڕوپاگه‌نده‌ی نابه‌جێ بڵاوبکاته‌وه؟؟!!. یان
به‌قودره‌تی قادر ڕمڵ لێبده‌ن وپێشبینی ئه‌وه‌بکه‌ن که‌مه‌سعودبارزانی
له‌کاره‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیدا دیکتاتۆرئه‌بێت؟؟!!. بڵاوکردنه‌وه‌ی
درۆی شاخدارو پڕوپاگه‌نده‌ی له‌م جۆره له‌پێناوی چیدا؟؟!! ئایاجگه
له‌دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی کورد کێکه‌ڵک له‌ودرۆشاخدارو پڕوپاگه‌نده
بێبناغانه وه‌رئه‌گرێت؟؟!!. ئایائه‌ودرۆوپڕوپاگه‌ندانه ته‌نها
زه‌ڕه‌یه‌کیش له‌به‌رژه‌وه‌ندی کورده بۆوه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ش
باخوێنه‌رانی هێژا خۆیان دادوه‌ربن.
ب-هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی
دیموکراسی ونیشتمانی له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌بێهه‌ڵه‌وکه‌موکوڕی
وبێخه‌وش نیه بۆیه پێویسته سه‌ره‌ڕای پێشاندانی هه‌ڵه‌وکه‌موکوڕیه‌کان
باس له‌لایه‌نی خێر‌و ده‌ستکه‌وته‌کانی شۆڕش‌و لایه‌نه‌شۆڕشگێڕه‌کان بکرێت. .
پارته‌شۆڕشگێڕه کانی کوردستانی باشور به‌گشتی وپارتی یه‌کێتی به‌تایبه‌تی
به‌شاهیدی هه‌مووکوردو هه‌مووجیهانیش چی له‌ناوبه‌ره‌ی جودو چی
له‌ناوبه‌ره‌ی جه‌وقدو چی له‌ناوبه‌ره‌ی کوردستانی‌دا له‌شاخ به‌ئه‌رکی
شۆڕشگێڕی خۆیان هه‌ڵساون وه‌له‌ڕوی ده‌ست وه‌شاندن له‌دوژمنی به‌عسو چالاکی
پێشمه‌رگانه‌و ڕێکخستنی جه‌ماوه‌ری وبڵاوکردنه‌وه‌ی وشیاری وبیری ئازادی
خوازی ودیموکراسی خوازی له‌ناوڕیزه‌کانی جه‌ماوه‌ری گه‌لی کوردبه‌گشتی
وکوردستانی باشوردا بوتایبه‌تی وله‌ڕوی خه‌باتی دبلوماسی وناساندنی کێشه‌ی
ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان به‌جیهانی ده‌ره‌وه ڕۆڵی کاریگه‌ریان بینی.
له‌دووشۆڕشی یه‌کله‌دوای یه‌کدا بۆماوه‌ی زیاتر له نیوسه‌ده‌یه لایه‌نه
شۆڕشگێڕه‌کانی کوردستانی باشور تاکه‌غه‌مخۆری نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و گه‌لی
کوردستانی باشورن. له‌وهه‌موڕۆژه‌ڕه‌شانه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا
ته‌نها پێشمه‌رگه‌قاره‌مانه‌کانی کوردستان ولایه‌نه‌شۆڕشگێڕه‌کانی کوردستان
بوون تاکه‌غه‌مخۆرو تاکه‌دڵسۆز بوون وه‌سنگیان کردبووبه‌قه‌ڵغان بۆدوژمنانی
نه‌ته‌وه‌که‌مان ومافوئازادیه‌کانی
جگه‌له‌پێشمه‌رگه‌ولایه‌نه‌شۆڕشگێڕه‌کانی کوردستان کێی که‌ئه‌یوێرا له‌ژێر
لێفه‌ی نووستنه‌که‌شیاندا بڵێن کوردین. .
ج-ڕۆڵی شۆڕشگێڕی
ودژه سته‌مودیکتاتۆریه‌تی ده‌سه‌ڵاتی کوردستانی باشور به‌درێژایی مێژوی
خه‌باتیان. یه‌که‌م لایه‌نه‌سیاسیه شۆڕشگێڕه کانی کوردستانی باشور
که‌ئێستا ده‌سه‌ڵاتی کوردستانی باوشوورن به‌درێژایی مێژویان دژ‌و ڕووبه‌ڕووی
سته‌مکارترین و دیکتاتۆر ترین ڕژێمی سه‌رزه‌وی بووبوونه‌وه که‌ڕژێنی
سه‌دام وبه‌عس بوو. بۆماوه‌ی مێژوی ده‌یان ساڵ پێشمه‌رگه‌ی کوردستان
ولایه‌نه سیاسیه‌کانی سه‌رده‌می شاخ چه‌وساوه‌ترین وسته‌م لێکراوترین مرۆڤ
بوون له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌سه‌رده‌می شۆڕشدا به‌جۆرێک که‌سته‌م
وچه‌وسانه‌وه‌ی به‌عسیه‌کان له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری گه‌لی کوردستان به‌گشتی
وهێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به‌تایبه‌تی تاکوسه‌ر مۆخ کاری لێکردبوون.
ئێستا له‌وزه‌مینه ئارام ودژه‌دیکتاتۆریه‌ته‌دا که‌له‌کوردستستان هه‌یه
کوێڕاو له‌به‌رچی ئه‌وپێشمه‌رگانه بوون به‌دیکتاتۆر. دووه‌م بۆده‌یان ساڵ
هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان پارێزه‌ری دیموکراسی ومافوئازادیه کانی گه‌لی
کورد بوون ئێستا کوێ‌ڕا بوونبه‌دیکتاتۆر. سێیه‌م مرۆڤی سیاسی له‌سه‌ر
ستراتیجی ستراتیج حزبه‌که‌ی یان لایه‌نه‌که‌ی ئه‌ڕوات ستراتیجی
لایه‌نه‌سیاسیه‌کانی کوردستانیش هیچیان دژ‌و پێچه‌وانه‌ی دیموکراسیه‌تو
ئازادی ومافی مرۆڤ نین ئیتر چۆن ئه‌بنبه‌دیکتاتۆر. چواره‌م ڕه‌وشتو
هه‌ڵسوکه‌وتی پێشمه‌رگه پیرۆزترین ڕه‌وشتو هه‌ڵسوکه‌وته بۆیه هه‌رگیز
ڕه‌وشتی دیکتاتۆریه‌ت ناتوانێت به‌سه‌ر ڕه‌وشتی پێشمه‌رگه‌دا زاڵببێت.
پێنچه‌م. پێشمه‌رگه به‌رزترین که‌سایه‌تی هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌کی
چه‌وساوه‌وشۆڕشگێڕه به‌تایبه‌تی نه‌ته‌وکوردمان بۆیه گومانبڕه. بۆیه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وگشت به‌ڵگه‌ونمونانه‌ی که‌به‌درێژایی ئه‌م زنجیره وتارانه
خستمانه‌ڕوو پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به‌گشتی وسه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان
به‌تایبه‌تی دیکتاتۆری لێ‌دروست نابێت چونکه ئه‌وه‌ی شۆڕشگێڕبێت وله‌مانای
شۆڕش‌و شۆڕشگێڕی گه‌یشتبێت و ڕۆڵه‌ی گه‌لێکی چه‌وساوه‌و شۆڕشگێڕبێت هه‌میشه
دژی دیکتاتۆریه‌ته نه‌ک خۆی ببێت به‌دیکتاتۆر. ئیتر دیاره مێشکی
ئه‌وکورته‌باڵانه‌ی له‌دژی قه‌واره‌ی سیاسی کوردستانی باشور و
سه‌رکردایه‌تیه سیاسیه‌که‌ی ئه‌نوسن به‌هه‌مبانه‌ی ده‌زگاجاسوسیه‌کانی
داگیرکه‌رانی کوردستان فودراون به‌بێ هیچ تێگه‌یشتنێک له‌مانای دیموکراسی
وله‌مانای شۆڕشگێڕی وله‌مانای پێشمه‌رگه‌ی کوردستان وله‌مانای ئازادی
وله‌مانای چه‌وسانه‌وه‌وله‌مانای دیکتاتۆریه‌ت.
خاڵی کۆتایی
ده‌سه‌ڵاتی کوردستانی باشور وه‌ک هه‌رده‌سه‌ڵاتێکی ئه‌م گۆی زه‌ویه
ده‌سه‌ڵاتێکی بێخه‌وش نیه به‌ڵکو لێوان لێویشه له‌که‌م وکورتی به‌ڵام
فاشست ودیکتاتۆریشنین به‌ڵکو له‌سه‌دا نه‌وه‌د له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی
کورد به‌گشتی وگه‌لی کوردستانی باشور به‌تایبه‌تی هه‌نگایان هه‌ڵگرتووه.
گومانیشم نیه جگه‌له‌ده‌سگا جاسوسیه‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستان هیچکوردێک
دوژمنی قه‌واره‌ی کوردستان نیه به‌ڵکوبه‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موونه‌ته‌وه‌ی
کورد چاویان له‌شۆڕشی کوردستانی باشور‌و سه‌رکردایه‌تیه سیاسیه‌که‌یه‌تی
بۆپاڵپشتوڕزگارکردنیان به‌پشتگیرو هه‌وڵی ڕاسته‌و خۆی لایه‌نه سیاسیه
شۆڕشگێڕه‌کانی گشت پارچه‌کانی تری کوردستان وپێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانیان.
.
جمال فتاح
12/8/2005
|