إنا لله وإنا أليه راجعون

 

رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا (ناسح مه‌لا سالح) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی عێراق.

 

جه‌ماوه‌ری ئیسلام په‌روه‌ری كوردستان

ئه‌ندامان و دۆستانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی

له‌م ساته‌ وه‌خته‌ ناسكه‌دا كه‌ كێشه‌ی گه‌له‌كه‌مان به‌ قۆناغێكی زیاده‌ هه‌ستیاردا تێده‌په‌رێت و پێویستی به‌ پشتیوانی و به‌رگری لێكردنی هه‌مووانه‌. ئا له‌م كاته‌دا هه‌واڵی كۆچی دوایی رۆڵه‌یه‌كی به‌وه‌فا و پشتیوانێكی دڵسۆزی كێشه‌ی رِه‌وای گه‌له‌كه‌مان مامۆستا (ناێح مه‌لا سالح) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی عێراق و كه‌سایه‌تی ناسراوی ئیسلامیی و نیشتمانی راده‌گه‌یه‌نێت.

مامۆستا (ناسح) هه‌ر له‌سه‌ره‌تای پێگه‌یشتنیه‌وه‌ له‌ خزمه‌تی رابوونی ئیسلامیی و كێشه‌ی گه‌له‌كه‌یدا بوو. هه‌رده‌م وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی چالاك و بانگخوازێكی بوێر و

 حه‌ق بێژێكی راستگۆ خزمه‌تی به‌ نیشتمانه‌كه‌ی ده‌كرد تا به‌ره‌ به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 10/8/2005كاتژمێر 6. 30 ده‌قیقه‌ له‌ شاری سلێمانی به‌نه‌خۆشییه‌كی كت و پرِ ماڵئاوایی لێكردین.

كۆچی دوایی مامۆستا ناێح كه‌لێنێكی گه‌وره‌ و خه‌ساره‌تێكی مه‌زن بوو بۆ رابوونی ئیسلامیی و كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی. چاوه‌رِوان بووین وه‌ك چۆن له‌دوا كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا كێشه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید په‌روه‌ری خسته‌رِوو به‌ توندی به‌رگری لێكرد و دوای هه‌ڵه‌بجه‌ كێشه‌كان تری گه‌له‌كه‌مان به‌هه‌مان شێوه‌ بووروژێنإ به‌رگرییان لێ بكات. به‌لإم به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ له‌گه‌لڕ رازی بوونمان به‌قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌ مه‌رگ مۆڵه‌تی نه‌دا و خواحافیزی لێكردین. به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌رخۆشی له‌ جه‌نابی پێشه‌وا و ئه‌میر و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و بنه‌ماڵه‌ی ئایین په‌روه‌ر و تیۆشه‌ری مامۆستا و كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی عێراق ده‌كه‌ین و له‌خوای میهره‌بان داوا ده‌كه‌ین كه‌ مامۆستا ناێح به‌به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات و سه‌بووری دلڕ و ده‌روونی بنه‌ماڵه‌ به‌رێزه‌كه‌ی و هاورِإ و دۆستانی بدات و ئه‌و كه‌ڵێنه‌ش كه‌ به‌ كۆچی دوایی جه‌نابیان دروست بووه‌ خوای گه‌وره‌ بۆمان پرِ بكاته‌وه‌.

والسلام علیكم ورحمه‌ الله وبركاته‌

 

 

 

مه‌كته‌بی سیاسی

كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان/عێراق

10/8/2005