ره‌نگی سیاسه‌تی جه‌عفری و سه‌دام به‌رامبه‌ر که‌رکوک ... وه‌هاب شاه محمد

 

رژێمی به‌عس به‌ دۆێژای ده‌سه‌ڵاتی خۆی. تاکو رۆژی رووخانی هه‌موو هه‌وڵێکی خستبووه‌ کار بۆ گۆرینی دیموگرافیه‌تی که‌رکوک و ده‌وروپشته‌که‌ی ئه‌ویش به‌ هێنانی عه‌ره‌بێکی زۆری ناوچه‌کانی ناوه‌راست و خوارووی عیراق. به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌ لایه‌نگیڕی به‌عس له‌قه‌ڵه‌م ده‌دران. ئه‌ویش به‌ مه‌به‌ستی به‌عه‌ره‌بکردنی شاره‌که‌و ناوچه‌کانی ده‌ورووپشتی. دوو بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی دژ به‌ رژێمه‌که‌ی بوون له‌ و ده‌ورووپشته‌. که‌رکوکیش وه‌ک بۆ هه‌موو ئاشکرایه‌ چی گرنگێکی ئابووری و جوگرافی هه‌یه‌. به‌تایبه‌ت به‌ به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ناوچه‌ عه‌ره‌بیه‌سوونی نشینه‌کان که‌ هیچ داهاتێکی ئه‌وتۆی له‌ رووی نه‌وتی و کشتوکاڵیه‌وه‌ نیه‌. بۆیه‌ ستراتیجیه‌تی به‌عس له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ به‌رێووه‌ ده‌چوو که‌ هه‌رچی زووتره‌ ئه‌و ناچانه‌ به‌ عه‌ره‌ب بکرێن به‌و که‌سانه‌ی که‌ باوه‌ریان به‌ ناسیونالیستی توندره‌وی عه‌ره‌بی و تاکه‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌.

جه‌عفه‌ری که‌ به‌ ێکێ له‌ سه‌رکرده‌کانی پارتێکی ئاینی به‌ناو (حزب الدعوه) ناوده‌برێ که‌ به‌ مه‌زهه‌ب شیعه‌ن. له‌وه‌ ده‌چێ هه‌مان په‌روه‌رده‌ی سه‌دامی هه‌بێ. چوونکه‌ له‌ رۆژی هاتنه‌ سه‌رکاری وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران جارنیه‌ کێشه‌ێک به‌رامبه‌ر کێشه‌ی که‌روک درووست نه‌کات له‌ کاتێکدا زۆر لایه‌ن هه‌ن کا بۆ ئاسای کردنه‌وه‌ی باری ئه‌و شاره‌ ده‌ده‌ن.

چه‌ند مانگێ له‌مه‌وبه‌ر وه‌زیری ناوخۆی عیراق. سولاغ جبر که‌ به‌ که‌سێکی نزیکی الجعفری له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ بریارێکی ده‌رکرد بۆ ده‌رکردنی هه‌رچی ئه‌فسه‌ری گه‌وره‌ و بچووکی کوردی شاری که‌رکوک و خه‌ریکی ئه‌وه‌ بوو که‌ عه‌ره‌ب له‌ جێ ئه‌وان دامه‌زرێنێ. ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ کوردێکان و به‌رپرسیارانی کوردی شاری که‌رکوک نه‌بوایه‌ که‌ به‌ تووندی دژ به‌و بریاره‌ وه‌ستان. ئه‌وا وه‌ک زه‌مانی به‌عس ئه‌و کوردانه‌ له‌سه‌ر کاره‌کانیان لاده‌بران و له‌ شاره‌که‌ش دوورده‌خرانه‌وه‌. ئه‌م کاره‌ش ساڵانی کۆتای شه‌سته‌کان و سه‌ره‌تای هه‌فتاکانمان دێنێته‌وه‌ بیر که‌ چۆن به‌ عس ده‌ستی به‌ ده‌رکردنی کارمه‌ند و کرێکاره‌کانی کوردی شاری که‌رکوک و ده‌ورووپشتی ده‌کرد. له‌ جێ ئه‌وان عه‌ره‌بی ناوه‌راست و خوارووی ده‌هێنا.

یه‌ک دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر. به‌گوێره‌ی بریارێکی تازه‌ی وزاره‌تی ناوخۆی عیراق. الجعفری ده‌یه‌وێ ئه‌و به‌عسیانه‌ی که‌ له‌ دامووده‌زگاکانی زانیاری (استخباراتی) کۆنی به‌عس کاریان له‌ که‌رکوک ده‌کرد و رۆڵه‌کانی کورد و ئه‌م شاره‌یان به‌ره‌و زیندانه‌کان و سێداره‌ ده‌نارد بهێنێته‌وه‌ سه‌ر کار و ئه‌فسه‌ره‌ کورده‌کان له‌ سه‌رکاری خۆیان ده‌رکات. دیاره‌ ئه‌م سیاسه‌ته‌ی الجعفری به‌رامبه‌ر که‌رکوک و کورد له‌م شاره‌دا ته‌نها سه‌ره‌تای ئه‌و سیاسه‌ته‌ ده‌خاته‌ روو که‌ هه‌یه‌تی به‌رامبه‌ر کێشه‌ی کورد به‌گشتی و به‌تایبه‌تی شاری که‌رکوک.

له‌م رۆژه‌ ناسکه‌و بێ ده‌سه‌ڵاتیه‌ی ده‌سه‌ڵاتادارنی عیراق. به‌سه‌رۆکایه‌تی الجعفه‌ری ئه‌م کارانه‌ ئه‌نجام بدات و هه‌وڵی بۆ بدات. ده‌بێ دووارۆژ کاتێ هێزی سه‌ربازی و ئابووری عیراق زیاتر بێ. ده‌بێ الجه‌عفه‌ری و ده‌ورووپشته‌که‌ی چی بکه‌ن له‌گه‌ڵ کورد و شاری که‌رکوک. ئایا به‌عسی ساڵانی شه‌ست و سه‌ره‌تای هه‌فتاکان هه‌مان سیاسه‌تیان نه‌بوو. مه‌به‌ست له‌سه‌ره‌تای گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتیان. کاتێ ئه‌و هێزه‌یان نه‌بوو که‌ له‌ هه‌شتاکان هه‌یان بوو.

ئایا ئێمه‌ی کورد و سه‌رانمان چۆن ده‌بێ له‌گه‌ڵ لایه‌نێکی سیاسی ناو عیراقی تازه‌ هاوپه‌یمان بیین به‌شداری له‌ حکومه‌ت بکه‌ین له‌گه‌ڵیان که‌ هه‌مان سیاسه‌ت و ستراتیجیه‌تیان به‌رامبه‌ر مافه‌کانی کورد که‌رکوک هه‌یه‌. ئایا الجه‌عفه‌ری به‌پێ رێکه‌وتنامه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌ن کوردستانێکان و به‌ گوێره‌ی رێکه‌وتنامه‌ی پێشووی کورد له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تر. مه‌به‌ست جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی 58 یاسای ده‌وڵه‌تی کاتی که‌ ده‌بێ کار بۆ ئاسای کردنه‌وه‌ی باری که‌رکوک ناوچه‌ به‌ عه‌ره‌ب کراوه‌کانی تر بکات که‌ وه‌ک خاڵێکی گرنگی نێوان کورد و ئه‌وان داده‌نرێ. باشه‌ بۆچی تاکو ئێستا هیچ به‌ندێکی ئه‌و رێکه‌وتنامه‌ی جێبه‌جێ نه‌ردووه‌. یان ته‌نها مه‌به‌ست له‌خۆ دزینه‌وه‌و جێبه‌جێ نه‌کردنی به‌رده‌وام بوونه‌ له‌سه‌ر سیاسه‌تی به‌عسی بۆگه‌ن و فه‌لسه‌فه‌که‌ی به‌رامبه‌ر به‌ کورد.

چۆن ده‌بێ ئێمه‌ی کورد باوه‌ر به‌ هێزه‌ سیاسێکانی تازه‌ی ناو عیراق بکه‌ین که‌ پاش 2 ساڵ به‌سه‌ر نه‌مانی به‌عس هیچ کامێکیان نایانه‌وێ ئه‌و ُیاسه‌تانه‌ی به‌عس به‌رامبه‌ر کورد نه‌هێڵن. له‌ کاتێکدا هه‌ندێکیان. وه‌ک لایه‌نه‌کی الجعفری به‌ ئاشکرا له‌گه‌ڵ هه‌ندێ لایه‌نی تری ناسیونالیستی توندره‌وی عه‌ره‌ب دژ به‌ گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک وناچه‌کانی تری کوردستانن بۆ باوه‌شی هه‌رێم.

Shah. wahab@gmail. com