په‌یامی ناوه‌ندی هه‌له‌بجه دژ به ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی کورد (چاک)
... لقی سویس
به‌ڕێزان. هه‌روه‌کو ئاگادارن که ڕژیمی کۆنه‌په‌ره‌ستی کۆماری ئیسلامی له
سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاریه‌وه تا هه‌نوکه له هیچ چه‌شنه تاوانێک دژ
به گه‌لی ئازادی و دیموکراسی خوازی کورد کۆتایی نه‌کردوه. گه‌لی کورد له
باشوری کوردستان به ته‌واوی دونیای سه‌لماند که ده‌توانێت له‌سه‌ر پێی
خۆی ڕاوه‌ستێت و به ئاشتی و برایه‌تی له‌گه‌ل هه‌موو گه‌لانی دونیادا
بژیه‌ت. به‌ڵام به داخه‌وه ڕژیمه سه‌رکوتگه‌ره‌کان هه‌ر ڕۆژه و به
چه‌شنێک ئه‌و گه‌له بن ده‌سته‌یه سه‌رکوت ده‌که‌ن. یه‌شتا برینه‌کانی
هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و قارنا و قه‌ڵاتان و مه‌هاباد و ده‌رسیم و قامیشلۆ و
هه‌زاران برینی تر له‌و شیوه‌یه ساڕ‌ێژ نه‌بوه‌ته‌وه که ڕژیمی کۆماری
ئیسلامی بۆ جارێکی تر له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان جه‌نایه‌تی دیکه‌ی خولقاند و
هه‌مو برینه‌کانی تری هێنایه‌وه سۆ. ڕژیمی کۆنه‌په‌ره‌ستی ئاخوندی به
شێوه‌یه‌کی زۆر وه‌حشیانه ده‌ستی به خوێنی لاوی کورد شه‌هید شوانه و
چه‌نها شه‌هیدی تر سور کرده‌وه و به سه‌دان که‌س له لاوه‌کان و
ڕۆشنبیران و نوسه‌ران و ێکۆشهرانی گه‌لی کوردی ڕه‌وانه‌ی سیاچاڵه‌کان
کرده‌وه. ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی ده‌زانێت که
به‌رانبه‌ر به‌م تاوانانه‌ی ڕژیم بوه‌ستێته‌وه و داوا له هه‌مو
کورده‌کانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات ده‌کات که هێز و توانای خۆیان یه‌ک
بخه‌ن و به‌رانبه‌ر به‌م تاوانانه‌ی ڕژیم بوه‌ستنه‌وه و ڕای هه‌مو دونیا
ئاگادار بکه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها داوا له هه‌مو حیزب و ڕێکخراو و لایه‌نه
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان ده‌کات هه‌رچی زوتر
له هه‌وڵی دروستکردنی کومیته‌یه‌کی پشتگیری له کوردی ڕۆژهه‌ڵات بن تا
به‌و شێوه‌یه بتوانن باشتر کاریگه‌ری خۆیان بنوێنن. هه‌روه‌ها داوا له
سه‌رکردایه‌تی کورد له باشوری کوردستان ده‌کات که چیدی به‌رانبه‌ر به‌و
تاوانانه‌ی ڕژیم بێ ده‌نگ ڕانه‌وه‌ستن و شه‌هیده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات به
شه‌هیدی خۆیان بزانن. وه‌بیر بێننه‌وه که هه‌ر کوردی ڕۆژهه‌ڵات بو که
بوبونه قه‌ڵایه‌کی مه‌حکه‌م بۆ حیزبه‌کانی باشور و کوردی باشور. هه‌ر
کوردی ڕۆژهه‌ڵات بو که بۆ هه‌ر سه‌رکه‌وتنێکی کوردی باشور شایلۆغانیان
ده‌کرد.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه به مه‌به‌ستی کاریگه‌ر بونی هه‌رچی زیاتری
هه‌وڵه‌کانمان له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات مانگرتنێکی یه‌ک حه‌وتویی له ووڵاتی
سویس. شاری زوریخ (شتاوفاخیر پلاتز) ڕاگه‌یاندوه که له حه‌وتوی داهاتوو
ڕۆژی سێ شه‌ممه ١٦ی مانگ سه‌عات ١٠ی سه‌رله به‌یانی ده‌ست پێ ده‌کات.
به‌و بۆنه‌وه داوا له هه‌مو کوردێکی دڵسۆزی دانیشتوی سویس ده‌کات که
به‌شداری ئه‌و مانگرتنه بن. ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که ناتوانن به‌شدار بن داوا
ده‌که‌ین به شیوازی تر یارمه‌تیمان بده‌ن.
هه‌ر وه‌ها داوا له‌و که‌سانه‌ی که دانیشتوی شاری زوریخن داوا ده‌که‌ین
که زیاتر ڕه‌وڵی خۆیان بگێڕن.
مه‌رگ و نه‌مان بۆ رژیمی سه‌رکوتگه‌ری کۆماری ئیسلامی
سه‌رکه‌وتو بیت بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌لی کورد
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه/لقی سویس
١١/٨/٢٠٠٥
|