له
سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا تاكه‌ی سوكایه‌تی به ڕۆژنامه‌نووسان ده‌كرێت؟!.
.. كازیوه ساڵح
ماوه‌یه‌كی زۆره
حه’په‌سان و له دووره‌وه تپڕامان له دووڕووی و دووفاقیه‌تی دیارده‌كان
وژماره‌یه‌كی به‌رچاوی
مرۆڤه‌كان له
كاری نووسین دووری خستوومه‌ته‌وه. به‌ڵام دلًَُته‌نگیم بۆ گرتن و زیندانی
كردنی رۆژنامه‌نووس ئاكۆ محه‌مه‌د و مو‌سا محه’مه’د به‌رپرسی په‌یمانگای
كوردستان بۆ پرسه سیاسیه‌كان جارێكی دی پالًَی پێوه نام په‌نا بۆ پێنووس
به‌رم. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تووشی شۆك و حه‌په‌سانی نه‌كردم. چونكه ئه‌وه‌ی
ئاگای له باردۆخی كوردستان و عه‌قلیه‌تی به‌رێوه‌بردن بێت له كوردستاندا
ده‌زانێت سیاسه‌تمه‌داران و ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد پێویستیان به چه‌ندین
خولی فێربوونی وانه‌كانی دیموكراسی واتاكانی دیموكراسی هه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ی
ته‌نها له واتا و پێناسه‌كه‌ی بگه‌ن. به‌ر له‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ بكه‌ن و
بیكه‌ن به دروشمێكی خه‌ڵه‌تێنه‌ر بۆ راكێشانی هێزه بیانیه‌كان به لای
خۆیاندا. پێویستیان به ده‌یان خولی مافی مرۆڤ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن
ئه‌وانه‌ی له كوردستاندا ده‌ژین مرۆڤن. هاوڵاتین. كوردن. سه‌پانن نین له
ده‌رگای ده‌ره‌به‌گدا چه‌قیان به‌ستبپت. مافی خۆیانه له سه‌ر دیارده
نه‌شیاوه‌كان هه‌ڵوێسته بكه‌ن ورِاوبۆچوونی خۆیان هه‌بێت. ده‌سه‌ڵاتدارانی
كورد پێویستیان به سه‌نگه‌ر دژ گرتن هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ن كه
ده‌سه‌ڵاتی ڕۆژنامه‌نووس له سه‌روو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌وه‌یه و وه‌كو
ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م بۆی هه‌یه چاو‌دێر بێت به سه‌ر كه‌م و كوڕی
ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌وه‌وه.
هه‌روه‌كو چۆن ئه‌و
دوو رۆژنامه‌نووسه به یاساكانی به‌عس سزای تاوانێك ده‌درێن كه
نه‌یانكردوه. له ساڵی 2001دا به‌نده‌ش به هه‌مان شێوه به یاسای به‌عسی
نه‌فره‌ت لێكراو به‌ندكراو و هه‌وڵی سزا به سه‌ردادانم درا. ئه‌و یاسایه
هێنده شه‌رم هێنه‌ربوو شه‌رمان ده‌كرد ناوی برگه و به‌نده‌كه‌ی بهێنین
چونكه له ده‌قه‌كه‌دا بۆ ئه‌و تاوانبارانه هاتبوون كه ئاڵای عێراقیان
دڕاندبێت و خیانه‌تیان له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب كردبێت. . . تد. ئێستای
بارودۆخی دادگای كردنی ئاكۆ محه‌مه‌د و مو‌سا محه‌مه‌د له گه‌ڵ گرتنه‌كه‌ی
مندا له چه‌ند خاڵ وێك ده‌چن و ده‌ستكردی سیستمێكی ساویلكه‌یه و له
چه‌ند روویه‌كیشه‌وه جیاواز:
1-
ئه‌و كات
ڕژێمی سه‌ددام و به‌عس نه‌روخا بوو. بۆیه ده‌كرێ هه‌ندێ جار
ده‌سه‌ڵاتداران به ئومێدی لێبوردنیان له لایه‌ن سه‌دام و
خۆگرێدانه‌وه‌یان. پێویستسان به‌و خاتر گرتنانه هه‌بووبێت كه رێز له
یاسا كورد كوژه‌كانی عێراق و به‌عس و سه‌دام بگرن. . . به‌ڵام خۆ ئێستا نه
ئه‌و سیستمه ماوه خاتر جه‌میان بكات و نه ده‌كرێت له‌و عێراقه
فیدرالیه‌ی كه كورد له عه‌ره‌ب زیاتر خۆی پێوه ده‌شێلێت و بانگه‌شه‌ی بۆ
ده‌كات ئه‌و دوو رۆژنامه نووسه خیانه‌تیان له " الامه العربیه" كردبێت
ویان نه‌خوازه ئاڵاكه‌یان دراندبێت كه بووه به چه‌تری سه‌ری
سه‌ركردایه‌تی كوردی.
2-
گرتنی
هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس به ده‌ست و سكاڵای وه‌زیری ناوخۆی هه‌ولێر بووه.
جیاوازی له‌وه‌دایه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی من. كه وه‌زیری ناوخۆ ئه‌ركی
ڕاسته‌قینه‌ی وه‌زیری ناوحۆی گێڕا‌و و لایه‌نێكی گرنگ و هاوكار بوو له
ئازادكردنم (ئه‌و كات به‌رێز مسته‌فای سه‌ید قادروه‌زیری ناوحۆ بوو) به‌و
كاره‌شی (له گه‌ڵ ئه‌و به‌رێزانه‌ی دی كه هاوكاریان كردم) منی ئازاد كرد
وه‌كو مرۆڤ و ده‌نگی نووسه‌رێكیشی برده‌وه وه‌كو هه‌قیقه‌ت و
سه‌ركردایه‌تێكه‌ی خۆشی له‌و گێژاوه ڕزگاركرد كه بۆ حۆی دروست كردبوو.
3-
ئه‌مرۆ
وه‌زیری ناوخۆی هه‌ولێر بووه به پاڵه‌وانی چیرۆكی جه‌للاد و قوربانی و
هه‌ر رۆژه‌ی له كارێكی ناشایسته‌دا ناوی دێت. به‌و كردانه‌ش رووی سه‌رۆكی
حكومه‌تی ڕووبه‌ڕووی خه‌جاڵه‌ت باری كردوه‌ته‌وه. به تایبه‌ت هێشتا
په‌رده‌ی گوومان له سه‌ر جه‌سته‌ی چه‌ند ساڵه مردووی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ر
دوو ئیداره لانه‌براوه كه به‌رێز نێچیره‌ڤان بارزانی سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نێتی و ئه‌م سه‌ره‌تایه ئاوێنه‌یه‌كه بۆ ره‌نگدانه‌وه‌ی داهاتوو
لای هاووڵاتی كورد. له سه‌ر پێوانه‌كانی ئێستا باوه‌ڕی به داهاتوویه‌كی
ئازاد و دییموكراسی ده‌بێت. یان پاوانخواز و تۆلیتاری.
4-
له
سه‌ره‌تای دروست بوونی حكوومه‌ت و به‌رێوه‌بردنی كوردی له كوردستاندا.
ڕه‌خنه‌كانمان له‌وێدا چڕ ده‌كرده‌وه. كه سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی كورسیه‌كانی
ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه به ساڵاچوون و لاوتێدا نیه. بۆیه جیهانی كوردی
جیهانێكی چه‌ق به‌ستوو حه‌په‌ساوه‌و هه‌نگاو به‌ره و دیموكراتیزه كردنی
كۆمه‌ڵێكی مه‌ده‌نی نانێت. به‌ڵام ئه‌مرۆ له سایه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانێكی
لاودا. وه‌زیره‌كانی هه‌ر رۆژه‌ی به شێوه‌یه‌ك یاری به چاره‌نووسی خه‌ڵك
ده‌كه‌ن و سوكایه‌تی به به‌نه‌ما مه‌ده‌نی و مرۆیی و دیموكراسیه‌كان
ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش زه‌نگ لێدانێكی ترسناكه. به تایبه‌ت كه ئه‌و كارانه
له وه‌زیری ناوخۆ بوه‌شێته‌وه
5-
پاش
ئه‌و هه‌موو ته‌قینه‌وه و ده‌ركه‌وتنی باندی تیرۆریستیه له هه‌ولێردا.
كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ لایه‌ن نه‌بوون له ئاشكرا كردنی تیرۆرستان و پێشگیر
نه‌بوون له روونه‌دانی ته‌قینه‌وه‌كان ده‌بوو وه‌زیری ناوخۆ یان ده‌ستی
له كاربكێشایه‌ته‌وه یان له خراپترین باردا داوای لێبووردنی له
قوربانیانی هه‌ولێر بكردبا. . به‌ڵام وا كه‌وتووه‌ته قوربانی كردنی
ئه‌وانی دیش. ئه‌مه‌ش چه‌ندین نیشانه‌ی پرسیار دروست ده‌كات.
6-
شه‌رم
نه‌كردن له ووشه‌ی له به‌ركارهینانی ووشه‌ی دیموكراسی و به ناوی
دیموكراسیه‌وه سه‌ربڕینی دیموكراسی. . كام ده‌وڵه‌تی دیموكراسی هه‌تا
ئێستا نه‌ك له سه‌ر راپرسی. ته‌نانه‌ت له سه‌ر رسواكردنی سه‌ركرده‌كان و
به كاریكاتیر كردنیان رۆژنامه‌یه‌ك و رۆژنامه‌نووسێك بدرێت به دادگا.
7-
په‌یمانگای
پرسه سیاسیه‌كان واتای چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ په‌یمانگایه‌ك گه‌ر بۆ پرسی سیاسی
دامه‌زرابێت به ره‌زامه‌ندی و مۆڵه‌تی وه‌زیری ناوخۆ توانای پراكتیك كردن
یبچووكترین مافی نه‌بێت كه راپرسی یه. ئیتر ده‌بێت ناوه‌كه‌ی له چیه‌وه
هاتبێت و بۆ كێ و چی دامه‌زرابێت؟
ئێمه‌ی
كورد به ده‌یان لاو و ژن و پیاو ورۆشنبرانمان خزێنراونه‌ته نێو زندانه
خنكاوه‌كانی ئاخونده‌ی ئێران. به‌ڵام به تێرامانه‌وه لێی نانوارین و
به‌ڵكو به‌و ئومێده لێیان ده‌نواڕین سبه‌ینی ئه‌وانی زیندانی ببن به
مه‌شخه‌ڵی ئازادی پارچه‌یه‌كی دی ووڵاتی داگیركراومان ئازاد بكه‌ن. به‌ڵام
ئاخۆ ئازادی چ واتایه‌كی هه‌بێت كاتێك ده‌ستێكی ناشایسته گیر ده‌بێت له
گه‌رووی ركی له واتای خۆی ده‌بێته‌وه؟ ده‌كرێ ئه‌وانه‌ی ژێر پارچه‌ی
داگیركراوه‌كانی دی كاتێك ئه‌م جۆره ئازادییه ده‌بینن. چه‌ند هانده‌ر بێت
بۆیان كه ببن به سمبولی رزگاری خۆیان؟ چه‌ند خه‌باتی خۆیان به ڕاست
بزانن كاتێك له‌وه بترسن رۆژێ له رۆژان خه‌بات و قوربانی ئه‌وانیش
ده‌كه‌ویته ژێر ده‌ستی بازرگانه‌كانی سیاسه‌ته‌وه؟.
خوازیارم حكومه‌تی
هه‌رێم به پرۆگرامێكی نوییه‌وه بێته مه‌یدانی به‌رێوه‌بردنی قۆناغێكی
نوێی فه‌رمانره‌وایی و له‌وه تێبگه‌ن كه خه‌ڵكی كوردستان گه‌شتوون به
ترووپكی بێزاری. ئه‌و نارازایه‌ش له سه‌ره‌تا به‌رگری له تاكدا ده‌كوژێت
به‌ره‌و فه‌سادی ده‌بات و گروپی وه‌كو ئه‌وه‌ی شێخ زانای لێ دروست ده‌كات و
دوایش به‌ره‌و ته‌قینه‌وه‌ی ده‌بات. . . دیسان خوازیارم هێنده رێگه به
كاری نه‌شیاوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ نه‌دات كه هه‌ر رۆژه‌ی به هه‌واڵیی
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك. گروپێكی تیرۆرستی. گرتنی بێ تاوانێك. داخستنی
ته‌له‌فزیونێك. گرتنی رۆژنامه‌نووسان و پشكنینیان په‌رده‌ی گوێی خه‌ڵك و
تاره‌زوویان بسمن.
Canada
Aug9. 2005
k. saleh@hotmail. com
|