گرووپێکی ئیسلامی هه‌ڕه‌شه له سوێد ده‌کات ... فه‌خره‌دین تاهیر
له‌لای هه‌موومان ڕوون و ئاشکرایه دوای 11 ی سێپته‌مبه‌ری ساڵی (2001) . کاری تیرۆر له جیهاندا پانتایێکی به‌رفره‌وانی له هه‌موو دونیادا دا‌گیرکرد. چه‌ندان وڵاتی دونیا هه‌ر یه‌كێکیان به گوێره‌ی خۆی پشکێکی به‌رکه‌وتووه. بۆنموونه: (ئه‌مریکا. به‌ریتانیا. رووسیا. یابان ئه‌فغانستان. پاکستان. چیچانستان. کوردستان. لوبنان. ئوردن. عیراق. سعودییه‌ی عه‌ره‌بی. کوێت. ئیران. تورکیا. هیندستان. تاجیگستان. مه‌غریبی عه‌ره‌بی. جه‌زائیر. میسر و. . . . تاد) ئه‌م وڵاتانه و چه‌ند وڵاتی دیکه‌ش ڕه‌شه‌بای ڕه‌شی تیرۆریان بینیوه. هه‌ڵبه‌ته هه‌ندێک له چاودێرانی سیاسی و پسپۆرانی بواری تیرۆر له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا له‌وباوه‌ڕه‌دان که دیارده‌ی تیرۆر جه‌نگی جیهانی چواره‌مه له جیهاندا به‌رپا بووه و هه‌موو دونیای ته‌نیوه‌ته‌وه. بێگومان دوای هه‌ڵگیرسانی هه‌ر دوو جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و دووه‌م. جه‌نگی سارد له‌نێوان یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران و ڕۆژئاوا که ساڵانێکی دوور و درێژ به‌رده‌وام بوو. به‌نه‌مانی سۆڤیه‌ت به کۆتا هات. هه‌ڵبه‌ته دوا به دوای ئه‌م سێ جه‌نگه. جه‌نگی تیرۆر جێگه‌ی ئه‌وانی گرتۆته‌وه و تا رۆژگاری ئه‌مڕۆشمان به‌رده‌وامه. جارێ نازانرێت که‌ی ئه‌م جه‌نگه ترسناکه به کۆتا دێت. چونکه ئه‌م جه‌نگه ده‌توانین ببێژین له نێو ماڵی هه‌مووماندا ئاماده‌یی هه‌یه. ئه‌وه‌ی شیاوی گوتنه ماوه‌یه‌که له سوێدیش له ڕۆژنامه‌کاندا. باس له ترسی تیرۆر ده‌کرێت. و ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ڕۆژنامه‌ی ئافتۆنبلادت و ئێکسپرێسن که ده‌مه و ئێواران له پایه‌ته‌ختی سوێد له شاری ستۆکهۆلم بڵاوده‌کرێته‌وه. هه‌واڵی گرووپی القاعیده‌ی سه‌ر به ئوسامه بنلادن یان بڵاوکرده‌وه که گوایه گرووپی ناوبراو بنکه‌یه‌کی تیرۆریستیان به‌نه‌هێنی له سوێد دامه‌زراندووه. هه‌ر له‌م ڕۆژانه‌دا دیسان ڕۆژنامه‌ی (ئێکسپرێسن) هه‌واڵێکی له ژێر ناو ونیشانی: (گرووپێکی ئیسلامی هه‌ڕه‌شه له سوێد ده‌کات) بڵاوکرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌که‌دا وێنه‌یه‌کی که‌سێکی تیرۆریستیان به‌ده‌م وچاو ده‌مامک دراو و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئاڵای سوێدییان به خوێناوی نیشانداوه. ڕۆژنامه‌ی (ئێکسپرێسن) نووسیویه‌تی: (ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوکراوه‌ته‌وه. و گرووپێکی ئیسلامی هه‌ڕه‌شه له میترۆی شاری ستۆکهۆلم ده‌کات. که‌به نیازه ته‌قینه‌وه‌ی له‌ناو ئه‌نجامبدات) . به گوێره‌ی نێوه‌ڕۆکی هه‌واڵه‌که نه‌خشه‌و ئاڵای سوێدییان به خوێناوی نیشانداوه و له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌یان بڵاویانکردۆته‌وه. ڕۆژنامه‌ی ئێکسپرێسن له‌م باوه‌ڕه‌دایه که ئه‌م گرووپه ئیسلامییه سه‌ربه گرووپی القاعیده‌ی تیرۆریست بن. ڕۆژنامه‌که له درێژه‌ی نووسینه‌که‌یدا. ده‌نووسێ: (مه‌رج نییه قسه و کرده‌وه‌کانیان یه‌کبگرنه‌وه. کێ ده‌ڵێت ئه‌م هه‌وڵه تیرۆرکارییه له سوێد دا ئه‌نجامده‌ده‌ن. . ؟) هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ش ڕۆژنامه‌ی ئێکسپرێسن ڕووی ده‌می پرسیاری کردۆته پسپۆرێکی بواری تیرۆر. ئه‌مه‌یش له په‌رسڤی ڕۆژنامه‌ی ئێکسپرێسندا ده‌بێژێت: (ئه‌مڕۆ تیرۆر هه‌موو جیهانی گرتۆته‌وه. گه‌ره‌که ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه ی که له سوێد کراوه به هه‌ند وه‌ربگیرێت. به دووری مه‌زانن ئه‌گه‌ر ئه‌نجامیاندا) . ئه‌وه‌ی شایانی گوتنه ئه‌م هه‌واڵه‌ی که ڕۆژنامه‌ی ئێکسپرێسن له ژێر ناو و نیشانی: (گرووپێکی ئیسلامی هه‌ڕه‌شه له سوێد ده‌کات) بڵاوکردۆته‌وه. له هیچ داموده‌زگا و ماسمێدیایێکی دیکه‌ی سوێدی پشت ڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه.
ستۆکهۆلم 12. 8. 2005 e. mail: fakhradintahir@hotmail. com
ئه‌مه ئه‌م وێنه‌یه که ڕۆژنامه‌ی ئێکسپرێسن له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌که‌دا بلإویکردۆته‌وه.
سه‌رنج: ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌ی خه‌بات له ژماره (1882) ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی 11ی ئابی (2005) دا. پوخته‌ی کورتکراوه‌ی ئه‌م وتاره‌ی منی له‌ڵاپه‌ڕه یه‌کدا بڵاوکردۆته‌وه. وێڕای ده‌ستخۆشی له‌هاوڕێی دێرینم کاک نه‌ژادی عه‌زیزی سورمێ شاعیر و ڕۆژنامه‌نووسی سه‌رنووسه‌ر ده‌که‌م. که گرنگی به‌م بابه‌ته داوه. له هه‌مان کاتیش‌دا داوای لێبووردنی لێده‌که‌م پێم باشه ده‌قی وتاره‌که‌م به ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌و وێنه‌یه‌ی که له ڕۆژنامه‌ی ئێکسپرێسندا بڵاوکراوه‌ته‌وه. ئه‌منیش لێره‌دا دوباره بڵاویبکه‌مه‌وه له‌گه‌ڵ رێز و سوپاسمدا. |