دیمانه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش
ئالان
عومه‌ر ... سازدانی دیمانه هه‌ڵکه‌وت زاهیر
گه‌ر به وردی سه‌رنج
له گۆرانی و مۆسیقای کوردی بده‌ین. ده‌بینین چه‌ند ده‌نگ خۆش و
هونه‌رمه‌ندی به‌توانای تێدا هه‌ڵکه‌وتووه.
یه‌کێک له‌و خانمه ده‌نگ خۆشانه‌ی شاری سلێمانی هونه‌رمه‌ند "
ئالان عومه‌ر"ه
هه‌ڵکه‌وت:
چۆن ئالانی هونه‌رمه‌ند بناسین؟
ئالان:
له‌دایک بووی شاری سلێمانیم له ساڵی 1975. ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی پزیشکیم.
ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌م یه‌که‌م هانده‌رم بوون بۆ چوونه ناو جیهانی هونه‌ر
و جوانی و خۆشه‌ویستییه‌وه.
هه‌ڵکه‌وت:
ئه‌مڕۆ چۆن ده‌ڕوانیته هونه‌ری گۆرانی له ناوکوردستان و له‌تاراوگه؟
ئالان:
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌وڵی باش ده‌بینم به‌تایبه‌تی له‌تاراوگه. چه‌ند
هونه‌رمه‌ندێک هه‌ن کاری زۆر باشیان کردووه. هه‌ڵبه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی که هونه‌رمه‌ندانی تاراوگه زۆر ئازادن و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ
هونه‌رمه‌ندانی وڵاتانی دیکه‌دا تێکه‌ڵ ده‌بن و کاریگه‌ری ئه‌وه‌ش له
به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێت. له کوردستانیش چه‌ند هه‌وڵێک
باش هه‌یه به هیوام به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوات.
هه‌ڵکه‌وت:
ئالانی ده‌نگ خۆش حه‌ز به ده‌نگی کێ
ده‌کات؟
ئالان: زیاد
ئه‌سعه‌د. ئایاد. په‌یمان عومه‌ر. له عه‌ره‌به‌کانیش " ئه‌ساله" و له
تورکیش "سیبیلکان".
هه‌ڵکه‌وت:
وه‌ک بیستوومانه ده‌ڵێن ئالان عومه‌ر
شێوه‌ی له " ئه‌ساله" ده‌چێت. تۆ جی ده‌ڵێیت؟
ئالان: " به
پێکه‌نینه‌وه" به‌ڕاستی پێم خۆشه من یه‌کێکم له‌وانه‌ی ده‌نگیم پێ خۆشه.
ئه‌گه‌ر له‌ویش بچم ئه‌وا خراپ نییه! به‌ڵام بڕوات هه‌بێت من خۆم ئه‌وه
نازانم و تا ئیستا به خۆمیان نه وتووه.
هه‌ڵکه‌وت:
به‌رهه‌مه‌کانی پێشووت چی بوون؟
ئالان:
له‌ساڵی 2001 یه‌که‌م
CD م
بڵاوکرایه‌وه و له‌ساڵی 2002 دووه‌م
CD م
بڵاوکرایه‌وه. دیاره سوپاسی هه‌موو به‌شداره‌کان ده‌که‌م له ئاواز
دانه‌ر و ژه‌نیاره‌کا ن. شاعیره‌کان به‌تایبه‌تی له‌کۆمپانیای چوارچرا.
هه‌ڵکه‌وت:
کاک چه‌تۆ نه‌ورۆز تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ک هانده‌ر و هاوکاریت ده‌کات؟
ئالان:
بێگومان مامۆستا چه‌تۆ نه‌ورۆز هونه‌رمه‌ندێکی زۆر به‌توانایه و زۆر
تایبه‌تمه‌ندی لای من هه‌یه و له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردن و تۆمارکردنی
CD و له
کۆنسێرته‌کانم هانده‌ر و هاوکاری کردووم. سوپاسی ده‌که‌م.
هه‌ڵکه‌وت:
کێن ئه‌و ئاواز دانه‌رانه‌ی کاریان له‌گه‌ڵ کردووی و چ به‌رهه‌میکی دیکه‌ت
به‌ده‌سته‌وه‌یه؟
ئالان:
هونه‌رمه‌ندان چه‌تۆ نه‌ورۆز. سه‌ید ئه‌حمه‌د. فه‌رهه‌نگ عه‌بدلغه‌فور.
ئه‌حمه‌د چاوشین. هه‌روه‌ها به‌رهه‌مێکی نوێ له ئاوازی مامۆستا" سه‌لاح
ره‌ئوف"م به‌ده‌سته‌وه‌یه و تازه‌ترین به‌رهه‌م که به‌ده‌ستمه‌وه‌یه
CD که
به هاوکاری کۆمپانیای چوارچرا.
هه‌ڵکه‌وت:
که‌لووه‌که‌ی ئالان عومه‌ر چییه؟
ئالان:
دووپشکه!
هه‌ڵکه‌وت: من
وای ده‌بینم گۆرانی بێ‌ژان. ئاوازدانه‌ران به‌گشتی کاریان نه‌کردووه بۆ
ده‌ست نیشانکردنی ستایل بۆ گۆرانی کوردی؟
ئالان: راسته
من وای ده‌بینم که ئه‌مه کارێکی زۆر گرنگه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو
هونه‌رمه‌ندانی موزیک به‌تایبه‌تی شاره‌زایانی زانستی موزیک که بتوانن کار
بکه‌ن بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ستایله‌کان وه‌ک کلاسیک. فۆلکلۆر. پۆپ. ئه‌ره‌بیسک
و ته‌ره‌ب وراپ و. . . هتد. هه‌وڵ بده‌ن جیایان بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر
هونه‌رمه‌ندێک کارێک ده‌کات بزانێت ئه‌و کاره هونه‌رییه چ ستایلێکی له
خۆ گرتووه تا زانستانه وه‌ک هونه‌رمه‌ندانی جیهان هه‌ر یه‌ک له ئێمه
کاره‌کانی خۆی بزانێت و هونه‌ره‌که‌ی ئێمه پێشکه‌شی ده‌که‌ین خۆمان
بیناسین.
هه‌ڵکه‌وت:
ئایا تا چ راده‌یه‌ک هونه‌رمه‌ندی کورد ئازاده له هه‌موو کاره‌کانیدا و
چۆنییه‌تی بیرکردنه‌وه‌ی به‌تایبه‌تی ئالانی
هونه‌رمه‌ند چۆن ده‌یبینێت؟
ئالان: من
هه‌ست ده‌که‌م ئێمه کورد ئازاد نین له بیر و ڕامان و ده‌ست نیشانکردنی
بیرۆکه‌ی خۆمان. چونکه ئێمه له کۆمه‌ڵگه‌یکدا ده‌ژین زۆر داخراوه
ده‌بێت هه‌موو حیساب و کاردانه‌وه‌یه‌ک له به‌رچاو بگرین تا ده‌گاته جل و
به‌رگ. ئه‌مه له‌خۆیدا رێگه گرتنه له بیری هونه‌رمه‌ند. به‌ڵام
گه‌شبینم به‌وه‌ی چه‌ندین هونه‌رمه‌ند هه‌ن کارده‌که‌ن بۆ ئه‌م نه‌خۆشیانه
هیوادارم ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندی که‌رد بتوانین به ئازادی وه‌ک
هونه‌رمه‌ندانی جیهان به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کانمان بڵاو بکه‌ینه‌وه.
هه‌ڵکه‌وت: چی
بکرێت تا هونه‌ری کورد بگاته ئاستی هونه‌ری جیهان؟
ئالان:
زۆربوونی کۆمپانیا هونه‌رییه‌کان و نه‌هێشتنی گیر و گرفت له‌به‌رده‌م
هونه‌رمه‌ندان. رێگه‌دان دان به هونه‌رمه‌ندانی کورد وه‌ک هونه‌رمه‌ندانی
جیهان به چ زمانێکی دیکه گۆرانی بڵێ بۆ ناساندنی کولتوری کوردی به
جیهان. هه‌روه‌ها زیادکردنی باری زانستی هونه‌ری و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی
هونه‌رمه‌ندی مۆسیقی بۆ خوێندن. تێکه‌ڵکردنی ئێمه‌ی کورد به
هونه‌رمه‌ندانی جیهان. هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ یه‌کتری. هه‌موو ئه‌مانه
هه‌نگاوی سه‌ره‌تایین بۆ پێشخستنی هونه‌ری کوردی.
هه‌ڵکه‌وت
دواكارتان دوای ئه م
CD چییه؟
ئالان: گۆرانی
كوا تو له هونراوه ی خاتوو مه ها باد قه ره داغیه ئاوازی به ریزتانه كاك
هه‌ڵکه‌وت
هه‌ڵکه‌وت:
دوا وته‌تان چییه؟
ئالان::
سوپاسی ماندووبوونتان ده‌که‌م بۆ به‌سه‌ر کردنه‌وه‌مان له کوردستان
|