ده‌بی پۆلیس و هاوڵاتی موو به‌بینیانه‌وه نه‌چی!. . . زه‌نگنه
كاره‌سات له‌وه‌دا نابینم وه‌زیرێك له كابینه‌یه‌كی حكومه‌ت فاشل بێت لی
كاره‌سات ئه‌وه‌یه به‌رپرسانی باڵاتری ئه‌و وه‌زیره د‌رك به‌و حه‌قیقه‌ته
تاڵه ناكه‌ن و گوی له‌و خواست و داوایانه ناگرن كه ئه‌مرۆ قه‌ناعه‌تێكی
گشتی دروست كردوه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زیری ناوخۆ وه‌زیرێكی فاشله.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌زاره‌تێكی بیكه‌لكه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ یه‌ك له‌و وه‌زاره‌تانه‌یه كه حه‌ساس و گرنگ و به
بایه‌خن جگه له كاری گرنگی ئه‌و وه‌زاره‌ته له به‌رقه‌رار كردنی
سه‌روه‌ری یاسا ئه‌و وه‌زاره‌ته ده‌توانی به دابین كردنی ئاسایش بۆ
هاولاتیان و ئازادیه گشتیه‌كانی هاوولاتیان تێكه‌ل به هاووڵاتی بێت كه
به‌داخه‌وه وه‌زیری ناوخۆی هه‌ولێر نه توانی ئاسایشی هه‌رێم به‌پارێزی
نه‌ش توانی خۆی دوور بگری له‌و كاره چه‌وتانه كه دواین كاری گرتنی
رۆژنامه‌نوس ئاكۆ محمدی سه‌رنوسه‌ری میدیا و به‌رپرسی په‌یمانگای كوردستان
بۆ راپرسیه سیاسیه‌كان له ماوه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی ئه‌م زاته وه‌ك
وه‌زیر زۆر داوا كرا كه ده‌ست له كاربكێشێته‌وه لی ئێستا ده‌بی داوا
بكرێت ئه‌م وه‌زیره لێكۆلینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و ده‌ربكرێت له‌و
پۆسته چونكی هۆكاری ئه‌و هه‌موو خوێنه به‌خۆرایی رژاوه‌یه له هه‌ولێر
له‌وه‌تی ئه‌و وه‌زیره چه‌ندان كاری ته‌قینه‌وه روویدا و ده‌رئه‌نجام به
سه‌دان له هاوڵاتیان شه‌هید بون.
قسه‌مان له‌سه‌ر قه‌ناعه‌تی گشتیه كه هه‌ستی پێده‌كری ئه‌و قه‌ناعه‌ته
له‌لای زۆرینه‌ی خه‌لك وایه كه وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان فاشله ئه‌وه به‌و مانایه نایات كه حكومه‌تی هه‌رێم فاشله.
بۆیه ده‌بی سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی
كوردستان هه‌ڵوه‌سته كارله‌سه‌ر قه‌ناعه‌تی دروستبوی گشتی خه‌لك بكه‌ن
به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه هه‌موو لێپرسراوان به جه‌نابی
وه‌زیره‌وه چه‌ندان جار داخوازی ئه‌وه‌یان كردوه له هاوڵاتیان یارمه‌تی
ده‌زگا ئه‌منیه‌كان بدرێت گه‌ر وه‌زاره‌تێك لای هاوڵاتیان وابی چلۆن
یارمه‌تی و كۆمه‌كی هاوولاتیانی له رووی زانیاریه‌وه پی ده‌گات بۆیه
چاكتر ئه‌وه‌یه گۆرانكاری له پێكهاته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌و ئاراستیه
بكرێت قه‌ناعه‌تی گشتی خه‌لكیشی له‌گه‌ل بگوردرێت و خه‌لك هه‌ست بكات
ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت بۆ ئه‌وه‌یه ئاسایشیان به‌پارێزی.
ئازادیه‌كانی تاك ده‌سه‌به‌ربكات نه‌ك ئه‌وه‌ی له ئێستا و رابردووی ئه‌و
وه‌زاره‌ته ده‌بینری و خه‌لك به گومانه‌وه لیان ده‌روانی. راستیه‌ك
هه‌یه كاری ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانێتی
كه نه‌یانتوانی سقه‌ی هاولاتیان به ده‌ست بخه‌ن و خۆیان له توند‌و تیژی و
خۆده‌رخستن به دوور بگرن. كاتی گۆرانه ئه‌گه‌ریش بمانه‌وی ئاسایش
به‌رقرار بكه‌ین ده‌بی به‌دوای ئه‌و مرۆڤانه بگه‌رێن كه رێزی یاسا
ده‌گرن. ئه‌و هاوسه‌نگیه دروست ده‌كه‌ن له نێوان ئاسایش و هاوڵاتی ده‌شبی
په‌یوه‌ندی هاوڵاتی و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان وابی موو به بینه‌وه نه‌چی بۆ
ئه‌وه‌ش گه‌ره‌كه خه‌لكی شیاو بۆ ئه‌و پۆستانه بدۆزرێته‌وه.
|