بێ بزه‌ن ڕۆژه‌ تاره‌كان. . . ئومێد موحه‌مه‌د

بۆرۆس _ سووید

شه‌وێكیان پێ ی گوتم

به‌باڵی پاساری ئه‌وینا

گولێكت ده‌گاتێ

ته‌ڕیكه‌ و بی خه‌ره‌ سه‌ر دڵت

دواتریش له‌ژووری ماڵه‌كه‌ت

بی ڕووێنه‌

له‌چیاتیم ئه‌و گوڵه‌بدوێنه‌

پێ ی وایه‌

سه‌به‌ته‌ی ئه‌م سه‌ره‌م زۆر شێته‌

ئه‌و ده‌ڵێ

ئه‌وینیش كۆن بووه‌

شێته‌گیان

ئه‌م واده‌ كه‌ی واده‌ی ئه‌وینه‌

عاتیفه‌ به‌سه‌ر چوو

پاش كه‌وتی

ئه‌و ڕۆژه‌ی

مانگ گیرا

بۆن نه‌ما

ئه‌و ڕۆژه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ*

ساباتیی ئه‌و عه‌شقه‌ی

لقی لێ دا

دڵ مردوو

عه‌شق بوو

به‌فلیمی سینه‌ما

 

 

مه‌رگه‌وه‌ڕ. . . . . . . . كه‌سێكی به‌دفه‌ڕه‌ بووه‌ هۆی به‌یه‌ك نه‌گه‌یشتنی مه‌م و زین

11ی ئابی 2005