به به‌ڵگه‌وه\ كاكه. باسی (عونسوریات) مه‌كه. . . هیشام ئاكره‌یی
karzan@spray. se زیاد له 14 ساڵه ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان حكومڕانی 3 پارێزگای كوردستانیان به ده‌سته. به‌درێژایی ئه‌و كاته حكومه‌تیان هه‌بووه و ئه‌و حكومه‌ته وه‌زاراتی هه‌یه. . یه‌كێ له‌و وه‌زاراتانه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بووه. . له ململانێی پارته‌یه‌تیدا زۆرچار ئه‌و وه‌زاره‌ته‌یان به‌دیاری و بۆ مه‌ره‌می سیاسی به هه‌ندێ پارتی سیاسی تریان دراوه. چونكه به‌ڕای ئه‌وان ئه‌م وه‌زاره‌ته هیچ گرنگه‌یه‌كی سیاسی نییه و له‌وێ سیاسه‌ت ناكرێت و ئه‌و وه‌زاره‌ته هیچ ده‌سه‌ڵاتی نییه. . له‌وانه‌یه هۆی سه‌ره‌كی نزم نرخاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وه بێت كه له‌و وه‌زاره‌ته‌دا پاره‌یه‌كی باش ده‌ست ناكه‌وێت و بوار بۆ دزین و پاره لێدان نییه. له‌وانه‌یه ئه‌و بۆچوونه تا ڕاده‌یه‌ك ڕاست بێت. . به‌ڵام نابێت له‌بیرمان بچێت كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری رێكخراوه مرۆوویه‌كانی بییانی په‌یوه‌ندییان به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه هه‌بووه و به‌ڕێگای ئه‌وه‌وه پرۆژه‌ی هاوكاری له كوردستانیان ئه‌نجام ده‌دا. ئه‌وه‌ی دڵنیام لێی ئه‌وه‌یه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌زاره‌تێكی زۆر گرنگه و له‌و وه‌زاره‌ته‌وه بنه‌مای به‌ڕێوه‌بردنی مودێرن به‌دی ده‌كرێت و باری ته‌ندروستی جه‌ماوه‌ر ده‌توارنرێت وه‌ك بارومێترێك بۆ سه‌ركه‌وتنی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار دابنرێت. . . كێشه‌ی ته‌ندروستی له وڵاته بیانیه‌كاندا خاڵێكی هه‌ر گرنگی پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌كانه. به‌ڵام له كوردستان ته‌ندروستی به پاره قیاس ده‌كرێت. پاره‌ت هه‌بێت ته‌دروستیت باشه ته‌ندروستی په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ته‌و نییه. بۆ زانینی چه‌ند ڕاستیه‌ك له مه‌ڕ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چه‌ند سه‌ردانێكی مه‌یدانیم كرد و به شێوه‌یه‌كی ته‌واو چومه ناو واقیعه‌كه‌دا. به‌داخه‌وه ده‌ڵێم كه به‌ره‌للایه‌كی باش له سیته‌می ته‌ندروستیدا هه‌یه و هیچ چاودێریه‌كی ئه‌و تۆ نییه و ڕووتكردنی جه‌ماوه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی درندانه ده‌كرێت. بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان هیچ هه‌نگاوێك بۆ نه‌هێلانی ڕاوڕووتی و كه‌م بایه‌خدان به ته‌ندروستی هاوڵاتیان بنێن. . هه‌موومان ده‌زانین 17%ی بودجه‌ی عێراق بۆ سێ پارێزگای كوردستانه هه‌روه‌ها 17% هاوكاری نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ عێراق ئه‌ویش بۆ كوردستان دانراوه. هه‌روه‌ها به‌ده‌یان و بگره سه‌دان رێكخراوی بیانی ئێستاكه و به‌ر له‌ئێستاش له كوردستانن و له‌وێ پرۆژه‌ی پێویست ئه‌نجام ده‌ده‌ن. هه‌لبه‌ته به‌شێك له‌و بودجه‌یه بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌بێت و به‌شێكی باشی پرۆژه‌گانیش له بواری ته‌ندروستیدا ده‌كرێن. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو پاره‌یه ده‌بینین باری ته‌ندروستی له ئاستێكی سه‌ره‌تاییدایه و ئه‌گه‌ر 11% ی قوتابیانی قۆناغی ئاماده‌یی له تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌رچووبن. ئه‌وه 10% ی خه‌ڵكی كوردستان ته‌ندروست نین و ڕێژه‌یه‌كی باشی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان له ته‌ندروستی سه‌رف ده‌كرێت. . . دكتووره عه‌ربه‌كان كوردستان ته‌عریب ده‌كه‌ن و هاوڵاتیان ڕووت دكه‌ن له‌دوای زیادبوونی دیارده‌ی تیرۆر له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقدا و وه‌رگرتنی باج له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان. ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له دكتووره عه‌ره‌به‌كان هاتوونه‌ته كوردستان و له شاره گه‌وره‌كان و پایته‌ختی كوردستاندا كلینێك و عیاده‌یان كردۆته‌وه. . هه‌لبه‌ته هاتنی دكتووری به ته‌واوه‌تی شاره‌زا بۆ كوردستان كارێكی باشه به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و كاره كونترۆڵ بكربێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئاسایشه‌وه. . به‌داخه‌وه هه‌ندێ له‌و دكتوورانه‌ی هاتوونه‌ته كوردستان ته‌نیا ناویان هه‌یه وله ڕاستیدا شاره‌زایه‌كی ئه‌وتۆیان نییه. . خاڵی تر ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ئه‌و دكتوورانه دووچاری هه‌ڕه‌شه‌ری تێرۆریستان نه‌بوونه‌ته‌وه و گومان ده‌كرێت ژماره‌یه‌كیان له‌لایه‌ن خودی تێرۆریستانه‌وه بۆ كوردستان ڕه‌وانه نه‌كرابن. . له شاری هه‌وڵێر دگتوورێكی عه‌ره‌ب به‌ناوی (عیماد خه‌لیل) كه‌به‌ناو له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی تێرۆریستانه‌وه شاری مۆسڵی به جێهێشتووه و هاتووه كوردستان و له‌وێ كلینێكێكی داناوه له ژێر ناوی (كلینێكی عیماد خه‌لیل) . به‌نده به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ئه‌م ڕاپورته به‌شێوه‌یه‌كی كه‌سیی سه‌ردانی ئه‌م كلینیكه‌م كرد و كۆمه‌ڵێ ڕاستی و باری ته‌ندروستی و گه‌نده‌ڵیم به‌ده‌ست كه‌وت. . هه‌لبه‌ته له‌به‌ر ناوبانگی ئه‌و دكتووره (عیماد خه‌لیل) به‌كه‌س نه‌ده‌كرا له هه‌مان ڕۆژدا چاوی به‌و دكتووره بكه‌وێت. بۆیه هه‌مان ڕێگای خه‌ڵی كوردستان‌م به‌كارهێنا و كاتێكم لێ وه‌رگرت. . له‌دوای ناونووسین 15 هه‌زار دینار (10) دولارم دا. وه‌ك نرخی كه‌شفی دگتوور. سه‌رتا چوومه لای دكتوورێكی موحه‌جه‌ب به‌ناوی (قه‌ده‌م خێر) له‌وێ ته‌نیا ناو و هه‌ندێ یرسیاری تری له‌من كرد بێ ئه‌وه‌ی فه‌حسم بكات. داوای ئه‌شیعه و فه‌حسی خوێنی له‌من كرد. . وتم دكتووره به‌ر له ئێستا به 3 مانگ ئیشاعه‌م وه‌رگرتووه. تۆ بڵێی زه‌ره‌ری نه‌بێت چارێكی تر بگرمه‌وه. . له‌ولامدا (قه‌ده‌م خێر) وتی بابه خۆ تۆ منداڵ نێت. وتم پێی دكتووره دكتووری سوید به‌منی وتووه. . . قه‌ده‌م خێر سه‌یرێكی منی كرد و وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه. . چومه لای خاوه‌نی ئه‌شیعه‌كه كه له‌هه‌مان كلینیكدا بوو. به‌منی وت: بڕۆ پاره‌كه بده پاشان وه‌ره‌وه. . چووم پاره‌كه‌م دا. ده‌ركه‌وت نرخی ئه‌شیعه 10 هه‌زار دینار و نرخی فه‌حسی خوێنیش 8 هه‌زار دینار كه‌واته نزیكه‌ی 12 دولار. دوای چوار سه‌عات چاوه‌ڕێكردن نۆره‌م هات. چوومه لای دكتووره‌كه له‌وێ خه‌ریك بوو سه‌رفم بكات و وتی بابه تۆ (ئینـزلاقت) هه‌یه و ده‌بێ فه‌حسێكی تر بكه‌ی به‌ناوی (ڕه‌نین) . و تم: دكتوور من كاتم نیه‌ه و ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ سوید. عیماد خه‌لیل به‌منی وت" تۆ له سوید ده‌ژی!!! وتم: به‌لێ. وتی چ كار ده‌كه‌ی و چه‌ند پاره وه‌رده‌گری و كۆمه‌لێ پرسیاری تر. . له‌و نێوه‌دا له‌بیری چوو كه‌من نه‌خۆشم و هاتووم بۆ چاره‌سه‌ریی و كۆمه‌ڵێك پرسیاری له‌من كرد. ده‌رباره‌ی كاری دكتووره‌كان له سوید. منیش به ئه‌مانه‌ته‌وه وه‌ڵامیم دایه‌وه. دكتووره‌كه سه‌یری فه‌حسی خوێنی منی نه‌كرد و ده‌ركه‌وت دكتوورێكی عه‌سكه‌ری بوو له كاتی سه‌ددامدا. . بۆ من گرنگ نه‌بوو دكتووره‌كه چی ده‌لێت ئه‌وه‌نده‌ی گرنگ جێ ده‌كات. دكتووره‌كه وتی ئه‌مڕۆ 5 عه‌مه‌لیاتم كردوه (نه‌شته‌رگه‌ری) هی بڕبڕه‌ی پشت و (عه‌موود فه‌قه‌ری) بۆیه زۆر ماندووم. مانگانه‌كه‌م ته‌نیا 200 هه‌زار دیناره. . به‌پێكه‌نینه‌وه لای دكتووه‌ركه ده‌ركه‌وتم پاش ئه‌وه‌ی زانیاری پێویستم لێ وه‌رگرت. له نێوان ئه‌و 4 سه‌عاته‌دا كه چاوه‌ڕێی نۆره‌ی خۆم ده‌كرد. ده‌یان چاوپێكه‌تن و ده‌مه‌ته‌قێم له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كان و كارمه‌ندانی كلینیكه‌كه‌م كرد. . یه‌كێ له نه‌خۆشه‌كان به‌منی وت. ئه‌م دكتووره زۆر زیره‌كه له مۆسڵیش ده‌م ناسی و دوێنی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ژنێكی گونده‌كه‌مانی كردوه. وتم پێی چه‌ند پاره‌ی وه‌رگرتووه. وتی 12 وه‌ره‌قه. . وتم باشه ئه‌ی له مووسڵ چه‌ند پاره‌ی وه‌رده‌گرت!! وتی: یه‌ك وه‌ره‌قه. . دیاربوو ئه‌و كابرایه نه‌خۆشی بۆ دكتووره‌كه ده‌هێنان. . خودی دكتووره‌كه به‌منی وت له‌و ڕۆژه‌دا 5 عه‌مه‌لیاتی كردوه. كه‌واته 6 هه‌زار دولار له یه‌ك ڕۆژدا. . ئه‌و دكتووره له سه‌عات 6 ئێواره تا 11 شه‌و كار ی ده‌كرد و به‌و ئاسته‌ی كه من ئاگام لێ‌بوو نزیكه‌ی 10 نه‌خۆش له سه‌عاتێكدا. 10*5*15 ده‌بێته 750 هه‌زار دینار كه‌واته 500 دولار. ئه‌وه ته‌نیا حه‌قی كه‌شفی دكتووره ئه‌وه جگه له نرخی ئه‌شیعه و فه‌حسه‌كان. . نه‌خۆشێكی ترم بینی. وتی: ئه‌م دكتووره عه‌مه‌لیاتی بۆ من كردوه به‌ڵام سوودی نه‌بوو. وه‌ك بڵێی هیچی نه‌كردووه. وتم پێی له‌وانه‌یه عه‌مه‌لیاتی نه‌كردبێت و ته‌نیا په‌نج كرابیت. . ژنه‌كه سه‌یرێكی منێ كرد و تی: كوڕم چۆن ده‌بێت!!! وتم نا خاڵه گاڵته ده‌كه‌م. . . . هه‌لبه‌ته باسی پێش و پاش خستن ناكه‌م و باسی به‌رتل وه‌رگرتن ناكه‌م. به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ من ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌بوو: بۆ هه‌موو نه‌خۆشه‌كان هه‌مان فه‌حس ده‌كران و دكتووره‌كه سه‌یری كۆمه‌ڵێ فه‌حسی نه‌ده‌كرد. كه‌واته ته‌نیا بۆ پاره ئه‌و فه‌حسه‌یان به خه‌ڵك ده‌كرد. نرخی دكتووره‌كه له به‌راورددا له گه‌ڵ بژێوه‌ی خه‌لك گه‌لێ گران بوو. 10 دولار بۆ فه‌حس. 8 دولار بۆ ئه‌شیعه. 7 دولار بۆ فه‌حسی خوێن. 35 دولار بۆ فه‌حسی ڕه‌نین. . ئه‌وه جگه له به‌ره‌تیل و حه‌قی هاتوو چوو و ده‌رمان. . له‌وانه‌یه ئه‌و دكتووره له ڕۆی ته‌ندروستییه‌وه یارمه‌تی هه‌ندێ كه‌سی دابێت به‌ڵام له ڕووی ده‌رۆنییه‌وه خرابتر ده‌كران. ده‌رباره‌ی ته‌عریب: ئه‌وه‌ی سه‌رنجی منی ڕ‌اكێشا ئه‌وه‌بوو. له‌ناو كلینێكی (عیماد خه‌لیل) دا هه‌موو باج و ڕوقعه‌كان به‌زمانی عه‌ره‌بی نووسرابوون. نه‌م توانی له كلینیكه‌كه‌یدا ده‌ركه‌وم بێ ئه‌وه‌ی چه‌ند ێرسیارێك بكه‌م و به فه‌رمانبه‌ران یان خودی (عیماد خه‌لیل) نه‌ڵێم. خاوه‌نی ئه‌شیعه‌كه‌م بینی كه پێشوه‌خت هه‌ندێ گاڵته و قسه‌ی خۆشم له‌گه‌لداَ كردبوو. و تم پێی: هه‌رێ برام ئه‌وه بۆ هه‌موو شتێك له‌م كلینیكه‌دا به‌عه‌ره‌بی نووسراوه بۆ به‌زمانی كوردی نه‌نووسراون!! له وه‌ڵامدا خاوه‌نی ئه‌شیعه‌كه به‌منی وت: (كاكه عونسوریات مه‌كه) ؟ وتم عونسوریاتی چی. . . ئه‌و خه‌ڵكه هه‌مووان كوردن و عه‌ره‌بی نازانن و ده‌بێ به‌زمانی كوردی بۆیان بنووسرێت. . . وتی نا كاكه نا. . . . وتم بابه لێره كوردستانه نه‌ك عه‌ره‌بستان. . . منی به‌جێهێشت و ڕۆیشت. . به‌ڕاستی له‌و به‌سه‌رهاته‌دا نه‌م توانی بێ لایه‌نی خۆم بپارێزم. . . چومه لای ئه‌وه‌ی بلێتی دكتوور ده‌بڕێت كه خه‌ڵكی بادێنان بۆ. هه‌مان پرسیارم لێی كرد. . . له وه‌ڵامدا وتی: ما نزانی دكتوور عه‌ره‌به. . وتم بابه ئه‌و ڕوقعانه حه‌قی به دكتووره‌وه نییه چونكه باجه‌كان بۆ خه‌ڵكه‌كه و موراجعكان ده‌نووسرێن نه‌ك بۆ دكتووره‌كه. وتی تو خودێ برا. نووكه وه‌ختێ ڤان تشتان نییه. . دیاره ئه‌و دكتوورانه‌ی دێنه كوردستان به مه‌رجی خۆیانه‌وه دێن و ده‌یانه‌وێت زمانی عه‌ره‌بی له كوردستان زاڵ بێت. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسای هه‌رێمه. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تاوه‌كوو ئێستا هیچ هه‌نگاوێك له‌و باره‌وه نه‌ناوه و لایان ته‌نیا زمانی عه‌ره‌بی زمانی ڕه‌سمی یه و له‌بیریان چووه ئه‌وان له كوردستانن و سه‌ددام ڕووخاوه و له زیندانه. . . باشه بۆ دكتوورێكی كورد له به‌غدا هه‌مان شت ناكات!! بۆ بوو دكتووره عه‌ربه‌كان هه‌یه هه‌موو كوردستان ته‌عریب بكه‌ن. . سه‌یرتر له‌وه ئه‌وه‌بوو هه‌موو كارمه‌ندانی ناو ئه‌و كلینیكه به زمانی عه‌ره‌بی قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتری ده‌كرد وه‌ك بڵًێی له به‌غدان و شانازییان به‌وه‌وه ده‌كرد كه زمانی عه‌ره‌بی ده‌زانن. . ده‌رمانه‌كانی به‌خۆڕایی له ده‌رمانخانه‌كان ده‌فرۆشرێن جارجار رێكخراوه بیانیه‌كان ده‌رمان له‌سه‌ر هه‌ندێ نه‌خۆشخانه‌دا به خۆڕایی دابه‌ش ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگای دكتووره به‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كاندا دابه‌ش بكرێن. . . سه‌یر له‌وه‌دایه زۆرجار ئه‌و ده‌رمانانه له ده‌رمانخانه‌كانی كوردستان ده‌فرۆشرێن به پاره. . . به‌ڕێگای دۆستێكی نزیكه‌وه كه‌له ده‌رمانحانه‌یه‌ك له شاری (ه. ر) كارده‌كات زانیم كه دكتوور (و. ا) ماوه به ماوه ده‌رمانی رێكخراوه‌كان بۆ خاوه‌نی ده‌رمانخانه‌كه دێنێت. كاتێ لێ پرسیم چۆن؟؟ به ئاسانی و وه‌ك بڵێی باسی شتێكی ئاسایی ده‌كات بۆ من دوا. له قسه‌كانیدا دیاربوو كه به‌رپرسیاران ئه‌و كاره ده‌زانن به‌ڵام هیچ ناكه‌ن. چونكه به قسه‌ی ئه‌و كاره‌كه زۆر ئاسایییه و ده‌یان جار ڕۆیداوه. كه پرسیاری ئه‌حواڵی دكتوور (و. ا) م كرد ده‌ركه‌وت ناوبراو خاوه‌نی ملك و ئه‌ملاكه كه به زیاد له 600 هه‌زار دولار مه‌زه‌نده ده‌كرێت. ده‌رمان كرێن و فرۆشتن به بێ چاودێری ده‌كرێت یه‌كێ له كاره هه‌ره گرنگه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چاودێریكردنی كرێن و فرۆشتنی ده‌رمانه‌كانه بۆ ده‌رمانخانه‌كان. له باشووری كوردستان ئه‌و كرده‌وه‌یه ئازاده و ده‌رمانی ئێكپایه‌ر و كات به‌سه‌رداچوو پڕن له ده‌رمانخانه‌كان. ئه‌وه جگه له دانان و هه‌ڵگرتنی ده‌رمان له جێگای ناته‌واو كه واده‌كات ئه‌و ده‌رمانه‌ی دوبوو له نێوان 5 ساڵدا خراپ ببن. له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا كه‌ڵكی نامێنێت له‌به‌ر گه‌رم و پیسی. هه‌لبه‌ته تاوه‌كوو باره‌كه گه‌یشتووه ئه‌و ڕاده‌یه. كۆمه‌ڵێ بازرگان كاره‌كه‌یان به‌ده‌ست گرتووه و به هه‌زاران كیلو له ده‌رمان به ڕێگای قاچاغ و به‌رتیله‌وه دێنه كوردستان. ئه‌وانه‌ی تیجاره‌ت به ده‌رمانه‌كان ده‌كه‌ن زۆربه‌یان كه‌سانی كاربه‌ده‌ست و ده‌سه‌ڵاتدارن و دوتوانن ده‌رمانه‌كان هه‌م له بازگه‌كان و هه‌م له ده‌رمانخانه‌كاندا بفرۆشن. بێ ئه‌وه‌ی دكتووره‌كان و چاودێرانی ته‌ندروستی بتوانن یان بوێرن ده‌رمانه‌كان بگرن. . . . چونكه ئه‌وانه‌ی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن زۆرن. پێویست ناكات هیچ نموونه‌یه‌ك بێنم. هه‌روه‌ها پێویست ناكات باسی دیارده‌ی ڕۆژانه‌ی بچووك بكه‌ین له‌وه‌ی خه‌سته‌خانه‌ی به‌یانیان ته‌نیا بۆ ئه‌وه دانراون كه دكتووره‌كان به خه‌ڵك بناسێنرێن و زۆربه‌ی جار دكتووره‌كان ده‌رمانی به پاره بۆ نه‌خۆشه‌كان ده‌نووسن كه له یه‌كێ له ده‌رمانخانه‌كانی ئه‌و دكتوورانه ده‌فرۆشرێن و زۆربه‌ی جار ئه‌و ده‌رمانانه‌ن كه له خه‌سته‌خانه‌كانه‌وه براون بۆ ده‌رمانخانه‌كه به مه‌به‌ستی فرۆشتنیان به پاره. . . ئه‌وه جگه له گه‌نده‌ڵی ئیدرای ناو خه‌سته‌خانه‌كان و سوود نه‌وه‌رگرتنیان له ده‌یان جیهازی كومپیوته‌ر كه رێكخراوه بیانیه‌كان به خه‌سته‌خانه‌كانی داون. بگره هه‌تتا فرۆشتنیان له بازاری ڕه‌ش. . . باری ته‌ندروستی هاوڵاتیان به‌كێكه له خاڵه هه‌ر گرنگه‌كان كه تێرۆریستان و ڕێكخراوه‌كانی تری نانیشتیمانی دژ به ده‌سه‌ڵاتدرانی كوردستان به‌كار دێنن و بۆ كه‌سبكردنی گه‌نجان و بردنیان بۆ كاری تێرۆریستی. . گه‌نده‌ڵی له خه‌سته‌خانه‌كان و لای دكتووران و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌رنه‌گرتنی هیچ هه‌نگاوێك له پێناو باشتركردنی باری ته‌ندروستی جه‌ماوه. وای كردوه كه به ئاسانی گه‌نجان له‌سه‌رڕێ ببرێن. . بۆیه یه‌كێ له هۆیه‌كانی هه‌بوونی تێرۆریستان له كوردستان بۆ ئه‌و گه‌نده‌ڵییه ده‌گه‌ڕێته‌وه. . ده‌بێ ئیدراه‌ی كوردستان هه‌ندێ گۆڕانكاری له‌و گه‌نده‌ڵیه‌دا دروست بكات تاوه‌كوو بتوانێت جه‌ماوه‌ر له كه‌سانی هه‌لپه‌رست و تیرۆریست دوور بخات. . . .
|