ئاكام و ئامانجه‌كانی جه‌نگی چوار ساڵه‌ی تیرۆریزم ده‌بێ چی بكه‌ین بۆ كۆتایی هێنان به‌م جه‌نگی به‌ربه‌رییه؟ ... ئاسۆ كمال (به‌شی یه‌كه‌م) ته‌موز –ئابی 2005 ته‌قینه‌وه‌كانی له‌نده‌ن جارێكی تر ڕاچڵه‌كاندنێكی دنیا بوو به‌رامبه‌ر به‌گه‌وره‌ترین و ترسناكترین جه‌نگی ئه‌م سه‌رده‌مه. جه‌نگی تیرۆریزم. نزیك به چوار ساڵ جه‌نگی تیرۆریزمی نیوان ئه‌مریكا و ئیسلامی سیاسی‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت و به‌بێ وه‌ستان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی جیهان له به‌غداد و كابول و قدس و هه‌ولێره‌وه تاكو نیوریوك و لندن و مه‌درید و مۆسكۆ به‌رده‌وام ده‌بنه قوربانی. هه‌ر ڕۆژه‌ی جێگایه‌كی ئه‌م جیهانه ده‌بێته مه‌یدانێكی شه‌ڕی ئه‌م دووقوتبه‌ی جه‌نگی تیرۆریزمه. ئاینده‌یه‌ك بۆ كۆتایی هاتنی ئه‌م پێشبركێ تیرۆریستییه نابینرێت. هه‌ردوو به‌ره‌ی ئه‌م شه‌ڕه دوای هه‌ر وێرانكاری و كوشتارێكی خه‌ڵكی واده‌ی تۆڵه و به‌رده‌وامی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م شه‌ڕه‌یان ده‌ده‌ن و ئاینده‌ی ژیان وئه‌منیه‌تی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی دنیا ده‌خه‌نه به‌رده‌م خه‌ته‌ری زیاتره‌وه. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ئاینده تاریكه‌دا چوار ساڵه خه‌ڵكی دنیا توشی سه‌ره‌گێژه بوه و هه‌وساری به‌ربوی ئه‌م دووقوتبه تیرۆریستیه‌ی به‌و ناڕه‌زایه‌تیه ملیۆنیانه نه‌گیراوه كه له‌سه‌ر جاده‌كانی له‌نده‌ن و پاریس و برلین و مۆسكۆ و قاهیره و لوبنان و سدنی و زۆر شوینی تری دنیا به‌رامبه‌ر به شه‌ڕه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئه‌مریكا و هێرشه تیرۆریستیه‌كانی ئه‌لقاعیده كراوه. ته‌قینه‌وه‌كانی له‌نده‌ن به‌هێنده‌ی 11 سپتامبه‌ر بۆ سه‌ر فكر و زه‌ینی كۆمه‌ڵگای غه‌رب كاریگه‌ری داناوه و به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له ئه‌وروپا و له خودی به‌رتانیادا. خه‌ڵكیك كه نه‌فره‌ت و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به 11 سپتامبه‌ر و تیرۆریزمی ئیسلامی ده‌ربڕی و له‌هه‌مان كاتدا دژ به سیاسه‌تی عه‌سكه‌رتاریه‌تی ئه‌مریكا له دنیادا بوون و دژ به شه‌ڕی عێراق بوون. پرسیاری گه‌وره ئێستا له‌لای ئه‌م خه‌ڵكه دروست بووه و ده‌یانه‌وێت بزانن خۆیان ده‌توانن چی بكه‌ن بۆ پاراستنی ئاینده و ئه‌منیه‌تی خۆیان؟ دروست بوونی ئه‌م پرسیاره نیشانه‌ی ناڕازی بوون له سیاسه‌تی حكومه‌تی بوش وبلێره و گه‌ڕانی عه‌مه‌لییه به شوێن ڕێگاچاره‌یه‌كی تردا بۆ كۆتایی هێنان به‌م جه‌نگی تیرۆریزمه. داوی چوار ساڵ له‌م جه‌نگه تیرۆریستیه‌ی ته‌نها له عیراقدا نزیك به 30 هه‌زار بونه‌ته قوربانی و دنیا هه‌موو له‌حزه‌یه‌ك توشی شه‌له‌لی نه‌فسی ده‌كا و نائومێدی به‌ئاینده‌ی له‌ئاستی جیهانی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا دروستكردوه. ته‌بلیغاتی جه‌نگی ده‌ورانی 11 سپتامبه‌ر ناتوانێ له‌گه‌ڵ هه‌ر ڕوداوێكی تری له‌م چه‌شنه‌دا ئیتر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له غه‌ربدا فریوبدا و پشتوێنیان پێتوند بكاته‌وه له‌سایه‌ی شیعاری " جه‌نگ. جه‌نگ. تا سه‌ركه‌وتن". ئه‌م جه‌نگه چیتر پاساو هه‌ڵناگرێت و خه‌ڵك ده‌یه‌وێت ئه‌م وه‌زعیه‌ته كۆتایی پێبێت. ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ی خه‌ڵكی دنیا به‌رامبه‌ر به‌م جه‌نگی تیرۆریزمه ده‌بێت بیخاته ڕوو. تیوری و ستراتیژ و شیعاره‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌یه‌تی به‌رامبه‌ر به هه‌ردوو به‌ره‌ی ئه‌م شه‌ڕه. له ده‌ورانی 11 سپتامبه‌ر و شه‌ڕی عێراق و ته‌قینه‌وه‌كانی له‌نده‌ندا ناڕۆشنی و یه‌كلانه بینینی كێشه‌كان و دیاری نه‌بوونی شیعار و ستراتیژ و ڕێڕه‌وی عه‌مه‌لی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان. ئه‌و هاتنه مه‌یدانه ملیۆنیانه‌ی جه‌ماوه‌ری بێ‌ئاكام هێشته‌وه. خه‌تی چه‌پی "دژی ئه‌مریكایی" كاری دروستكردنی سه‌رلێشیوایه‌ك بوو له‌ناو خه‌ڵكدا به‌رامبه‌ر به ئیسلامی سیاسی وه‌ك قوتبیكی ئه‌م جه‌نگی تیرۆریستیه و ئێستا له ڕوداوی له‌نده‌ندا ده‌بینین كه سوسیالیست ۆركه‌رSWP چۆن به پاساو هێنانه‌وه بۆ تاوانكارانی ئیسلامی 7 ته‌موز و مه‌حكوم نه‌كردنی ئه‌م كاره تیرۆریستیه ئه‌م به‌ره‌یه به‌هێز ده‌كات و وه‌كو دۆستی " دژی ئه‌مریكایی" خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات و به‌م كاره ئه‌م خه‌ته و "هاوپه‌یمانیه‌تی دژی شه‌ڕ"ه‌كه‌ی توشی بنبه‌ست بوه و چیتر نا‌توانیت قاڵبی هیچ جۆره ناڕه‌زایه‌یته‌كی خه‌ڵك بێت و ده‌كه‌وێـته لاوه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌حزابی لیبرالی بورژوازی كه له‌م بزوتنه‌وه‌ی دژی شه‌ڕه‌دا بوون له‌دوای 4 ساڵ له شه‌ڕ ئه‌مانه خێرێكیان ده‌ستگیرنه‌بوو له‌و خۆهه‌ڵواسینه به سیاسه‌تی دژی شه‌ڕه‌وه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌كان یا خود منافه‌سه‌ی ناوخۆی ئه‌وروپا و كێشه‌یان له‌گه‌ل ئه‌مریكادا. وه ئێستا ناتوانن وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی خه‌ڵك بده‌نه‌وه كه رادیكالانه‌تر ده‌یانه‌وێت ئه‌م وه‌زعیه‌یه‌ته بگۆڕن. كه‌واته ئه‌و قاڵبه تیوری و فكریانه و ئه‌و ستراتیژ و شیعارانه چین كه ده‌توانێت وه‌ڵام به حه‌ره‌كه‌تی ئه‌مڕۆی خه‌ڵك و به‌ره‌ی مه‌ده‌نیه‌تی دنیا بداته‌وه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی جه‌نگی تیرۆریزم؟ منێور حكمت له ڕوداوی 11 سپتامبه‌ردا بنه‌ما فكری و سیاسیه‌كانی ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته‌ی باسكردوه. كه پێویسته دوای چوار ساڵ له‌و ڕووداوه به‌سه‌ریاندا بچینه‌وه و بزانین له‌و بنه‌ما دروستانه‌وه چ سیاسه‌ت و نه‌خشه و شیعاریكی ئه‌م ده‌روه‌یه ده‌توانین دیاری بكه‌ین. ئه‌مه كارێكه كه كۆمۆنیزمی كرێكاری ده‌بێت وه‌ك ئه‌ركێكی جیهانی ده‌ست به‌جێ وه‌ڵامی پێبداته‌وه و به‌هه‌مان شێوه‌ی ده‌ورانی 11 سپتامبه‌ر هه‌وڵی خۆی بۆ ده‌خاله‌تكردن له‌م مه‌سه‌له چاره‌نوس سازه جیهانیه‌دا بدات و كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر ئه‌و بزوتنه‌وه ناڕازیه‌ی به‌ره‌ی مه‌ده‌نیه‌تی دنیای ئه‌مرۆ دابنێ و خه‌تی سیاسی پێ‌بدا و له مه‌یدانه سه‌راسه‌ری و محلیه جیاجیاكانیدا تاكتیكی دروست بداته ده‌ستی و ڕابه‌ری بكات. كۆتایی هێنان به‌م جه‌نگی تیرۆریزمه كاری ئێمه‌یه. جه‌نگی تیرۆریزم. شه‌ڕی ده‌سه‌لاَته ئێمه ته‌فسیرێكی جیاوازمان له جه‌نگی تیرۆریزم دا به‌ده‌سته‌وه له‌جێگای ئه‌و پروپاگه‌نده جه‌نگیه‌ی كه له‌لایه‌ن دوو به‌ره‌ی شه‌ڕه‌كه‌وه. واته ئه‌مریكا و ئیسلامی سیاسی خرابوه ڕێ. ئه‌م جه‌نگه نه له‌سه‌ر دیموكراسییه‌وه و نه له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی قودسه. نه ئامانجی له‌ناوبردنی تیرۆریزمه. نه له‌ناوبردنی عه‌سكه‌رتاریه‌تی ئه‌مریكا. ئه‌مه شه‌ڕی مان و نه‌مانی نێوان ئه‌مریكا وئیسلامی سیاسی نییه. ئه‌م جه‌نگه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته. ئه‌مریكا هه‌ده‌فی له‌م شه‌ڕه سه‌پاندنی باڵاده‌ستی عه‌سكه‌ری و سیاسی خۆیه‌تی له دنیای دوای شه‌ڕی سارددا. بیانوی 11 سپتامبه‌ری به‌كارهێنا تاكو ناوێك بۆ ئه‌م شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاته بدۆزێته‌وه. هه‌ربۆیه جه‌نگی تیرۆریزم ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسیش‌دا لایه‌نی عه‌سكه‌ری شه‌ڕه‌كه‌ی نیشاندابێت. به‌ڵام لایه‌نه سیاسی وئابوریه‌كانی ئه‌م شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاته له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وروپا و له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ووڵاتانی پێشووی یه‌كیتی سۆڤیه‌ت و زۆر شوێنی تری دنیادا ده‌بینین. نمایشی عه‌سكه‌ری و شه‌ڕی ئه‌فغانستان ودواتر عێراق له‌پێناو سه‌پاندنی ئه‌م باڵاده‌ستیه عه‌سكه‌ریه‌ی ئه‌مریكا له‌ئاستی دنیا و ناوچه جیاجیاكاندا بوه و ناچاركردنی ئه‌وروپا و ڕوسیا و چینه به‌م باڵاده‌ستیه‌ی ئه‌مریكا. شه‌ڕ له‌گه‌ل ئیسلامی سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. له عێراق. فه‌له‌ستین. ئیران. لوبنان. مێر و ئه‌فغانستان. به‌شێك له‌م شه‌ڕی ده‌سه‌لاَته‌یه. ئه‌مریكا خۆی ئه‌م ئیسلامی سیاسیه‌ی دژی سۆڤیه‌ت و به‌شێك له حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب په‌روه‌رده‌كرد و كردنی به‌به‌شێك له ته‌ركیبه‌ی سیاسی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. به‌داوی كۆتایی هاتنی شه‌ڕی سارددا و به‌سوود وه‌رگرتن له‌و بن به‌ست و ئه‌زمه‌یه‌ی ڕوبه‌ڕوی به‌دیلی حكومه‌تی و ئابوری و كێشه‌كانی ووڵاتانی عه‌ره‌بی بوه و به‌تایبه‌ت مانه‌وه‌ی كێشه‌ی فه‌له‌ستین و شه‌ڕی یه‌كه‌می ئه‌مریكا وعێراق. بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی مه‌جالی ده‌ركه‌وتن و هاتنه‌مه‌یدانی بۆ په‌یدابوو. له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا مانه‌وه‌ی جمهوری ئیسلامی ئیران وه‌ك ڕه‌مز و پشتیوانه‌ی ده‌سه‌لاتداریتی ئیسلامی سیاسی له ناوچه‌كه‌دا. به‌م پێیه ستراتیژی ئیسلامی سیاسی ڕووی كرده خۆسه‌پاندنی له‌ڕێگای تیرۆره‌وه و فشاردانان له‌سه‌ر ئه‌مریكا و غه‌رب بۆ قبوڵكردنی ده‌سه‌لاتداریتی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه. 11 سپتامبه‌ر وه‌ڵامی ئیسلامی سیاسییه به كێشه‌كانی پێش 11 سپتامبه‌ر. درێژه پیدان و دووباره بونه‌وه‌ی چوارساڵی ڕابردووی ئه‌م پێشبركێ تیرۆریستانه‌یه‌ی به ته‌قاندنه‌وه‌ی شوێنه گشتیه‌كان و له‌شكركێشیه‌كان. وه‌ڵامه‌كانی ئه‌م دوو به‌ره‌یه‌ن به‌یه‌كتری. جه‌نگی تیرۆریزم. شه‌ڕی ڕێك نه‌كه‌وتنی تا ئێستای به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌م دوو به‌ره‌یه‌یه. ئه‌مه كێشمه‌كێشێكی سیاسی یه به‌لام هه‌ردوولا سوورن له‌سه‌ر بردنه پێشه‌وه‌ی به رێگای عه‌سكه‌ری و شه‌ری تیرۆریستی. ئه‌مه ئه‌و ته‌فسیره پایه‌یییه كه ده‌بێت له‌م جه‌نگی تیرۆریزمه له‌ئاستی ئه‌فكاری عمومی و له‌ناو خه‌ڵكدا جێبكه‌وێت. به‌بێ ئه‌مه ناتوانرێت ته‌فسیراتی سه‌ر لێشێوینه‌ری تری وه‌ك شه‌ڕ له دژی "ئه‌وانه‌ی به‌های دیموكراسی غه‌ربی " له‌ناوده‌به‌ن. یاخود "ئه‌وانه‌ی ووڵاتانی ئیسلامیان داگیركردوه" ناتوانێت له تیگه‌یشتنی واقعیه‌تی ئه‌م شه‌ری ده‌سه‌لاته نزیكمان بخاته‌وه و ڕێگه له‌وه بگرێت كه ببینه قوربانی لایه‌كیان له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی لایه‌كه‌ی تریاندا. ئێستا دوای چوار ساڵ ئه‌م شه‌ڕی ده‌سه‌لاَته به‌كوێ گه‌یشتوه و چ ته‌جروبه‌یه‌ك له‌م جه‌نگی تیرۆریزمه وه‌رگیراوه؟ كاریگه‌ریه ناوچه‌یی و جیهانیه‌كانی ئه‌م جه‌نگه چیبوه؟ ئاینده‌ی ئه‌م شه‌ڕه بۆ كوێ ده‌چێت؟ ده‌لیلی بن به‌ستی ڕێگاچاره‌ی عه‌سكه‌ری ئه‌مریكا له عیراقدا چیدایه؟ ئه‌م جه‌نگی تیرۆریزمه چ خزمه‌تیكی به نه‌زمی نوێی جیهانی ئه‌مریكا كردوه؟ ئیسلامی سیاسی چ ئاینده‌یه‌كی له‌به‌رده‌مدایه؟ دوای شه‌ڕی عێراق ئیسلامی سیاسی له نیوان ئیرهاب و حكومه‌تكردندا به‌ره‌و كوێ ده‌چێت؟ كێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئاینده‌ی به‌رده‌م ئیسلامی سیاسی له لوبنان و فه‌له‌ستیندا چییه؟ ئه‌مانه به‌شێك له‌و پرسیارانه‌ن كه له ئاكامه‌كانی ئه‌م چوارساڵه‌دا ده‌بێت سه‌رنجیان بدرێتێ تاكو بزانرێت چاره‌نوسی جیهان كه به‌م ڕێڕه‌وی جه‌نگی تیرۆریزمه‌دا چییه و ئه‌وزاعی سیاسی مه‌ركه‌زه‌كانی ئه‌م جه‌نگه به‌ره‌و كوێ ده‌چێت؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان قبوڵ بێت كه ئه‌مه شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی نیوان ئه‌م دوو به‌ره‌یه‌یه و هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه ئاكامی جۆراوجۆریان لێده‌كه‌وێته‌وه كه ئاینده‌ی سیاسی له‌ئاستی جیهانی وناوچه‌ییدا دیاری ده‌كه‌ن. كه‌واته ده‌بێت وه‌ڵامی بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئه‌مڕۆی دنیاش به شوێن ناكام كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌وه بێت كه ئه‌م جه‌نگه‌ی له‌پێناویدا به‌رپاكراوه و درێژه‌ی پێده‌درێت. كۆتایی هێنانی شه‌ڕ هه‌رچه‌ند ئامانجێكه بۆ ڕزگاركردنی خه‌ڵك له‌ده‌ست ئه‌م تیرۆریزمه به‌لام به‌بێ كۆتایی هێنان به‌م سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌ی تیرۆریزم به‌دوایه‌وه ناتوانێت ئێمه به‌شوێنیك بگه‌یه‌نێت. كۆتایی هێنان به سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداریتی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی و سیاسه‌ت و ده‌سه‌لاتی ئیسلامی سیاسی. كۆتایی هێنان به باڵاده‌ستی ئه‌م حكومه‌ت وبزوتنه‌وانه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی دوای جه‌نگی سارده. وه‌لامدانه‌وه به جه‌نگی تیرۆریزم. وه‌ڵامدانه‌وه‌یه به‌و كێشانه‌ی ئه‌م جه‌نگه‌ی دروستكردوه و له‌سه‌ری ده‌ژی. هه‌ربۆیه هه‌رچۆن ئه‌م شه‌ڕه. وه‌ك شه‌ڕی نێو دوو ووڵات و حكومه‌تی دیاریكراو نییه كه به‌رده‌می سه‌فاره‌ت و وه‌زاره‌ته‌كانی بگری و سه‌رجاده‌یان لیبگریت و به‌م پێیه شه‌ڕێكی جیهانی ته‌قلیدی نییه. هه‌ربۆیه شێوازی خه‌باتیش دژی شێوازێكی ته‌قلیدی نییه. شه‌ڕ دژی سه‌رچاوه‌كانیانه. شه‌ڕ دژی ده‌سه‌لاته‌كانیانه. خه‌باته له‌پێناو سه‌پاندنی حه‌لی عادیلانه بۆ كێشه‌چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كانی ناوچه‌كه. كۆتایی هێنان به داگیركاری ئه‌مریكا. دامه‌زرانی ده‌وله‌تی فه‌له‌ستین. هتد. . ئه‌مه كۆتایی هێنان یان شكست پێهێنانی نه‌خشه خوێناویه‌كانی نه‌زمی نوێی ئه‌مریكایه. شكست پیهینان و كۆتایی هێنانی نه‌خشه جه‌هه‌نه‌میه‌كانی تیرۆریزمی ئیسلامییه. ئه‌مه شه‌ڕێكه له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو به‌ره‌ی تیرۆر و بۆ كۆتایی هێنان به‌ده‌سه‌لات و جه‌نگی تیرۆریزم. ئه‌مه نه‌خشه و ستراتیژ و شیعاری دروست و دیاریكراوی ده‌وێت كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی كێشه‌كه له ئاستی جیهانی و محلیدا بێت وه نه‌خشه و ستراتیژی جیهانی و ڕیزبه‌ستنیكی جیهانی پیویسته. (به‌شی دووه‌م) نه‌زمی نوێی جیهانی و جه‌نگی تیرۆریزم دوای سه‌ركه‌وتنی باڵی ڕاست له ده‌یه‌ی هه‌شتاكاندا له غه‌رب و سوود وه‌رگرتن له شكستی بلۆكی شه‌رق بۆ خۆده‌رخستن وه‌ك قوتبی سه‌ركه‌وتو له ئاستی جیهاندا. ئه‌مریكا له‌م ده‌روانه‌دا به‌دوای جێخستنی نه‌زمی نوێی جیهانی خۆیه‌وه بوو. نه‌زمی نوێی پێناسه و دیاریكردنی چوارچێوه و ئامانجی جێخستنی بالاَده‌ستی ئه‌مریكا بوو له ئاستی جیهاندا. بێگومان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دنیای دووقوتبی هاوكات كێشه‌ی هه‌ویه‌تی قوتبی سه‌ركه‌وتوی غه‌ربیشی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتبوو. ئه‌مریكا بۆ پیاده‌كردنی ئه‌م نه‌زمی نوێیه‌ی باڵاده‌ستی ئه‌مریكای ده‌نه‌خشاند پێویستی به زه‌مین و شه‌ڕی یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان بوو. مێژووی ده‌یه‌ی نه‌وه‌د به‌ناو مێژووی "سه‌ركه‌وتنی دیموكراسی " له‌ئاستی دنیادا بووه به‌ڵام له واقیعدا مێژووی باج دانی خه‌ڵكی عیراق. یوگوسلاڤیا و زۆر وێنی تری دنیا بوو به "سه‌ركه‌وتنی دیموكراسی" ئه‌مریكا و باڵاده‌ستیه‌كه‌ی. به‌ڵام نه‌زمی نوێ له عیراقدا جگه له سیناریۆی شه‌ڕ و حێاری ئابوری و سه‌رگه‌ردانی هیچی تری جێنه‌هێشت. نه‌زمی نوێ سه‌ره‌ڕای ئه‌م شه‌ڕانه‌ش نه‌یتوانی كێشه چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له بنه‌ڕه‌تیشدا كێشه و ململانێكانی ناو قوتبی غه‌رب به‌لایه‌كدا بخات و وه‌ڵامی پێبداته‌وه و ئه‌مریكا له‌ژێر فشار و كاریگه‌ری ئه‌م كێشانه‌دا ڕۆژ به‌ڕۆژ كێرڤی باڵاده‌ستی سیاسی و ئابووری له ئاستی دنیادا به‌ره‌و خوار ده‌چوو. هه‌ربۆیه وه‌ك ته‌جروبه‌ی سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان جارێكی تر نه‌زمی نوێی ئه‌مریكا پێویستی به بیانویه‌كی تری وه‌ك گرتنی كویت له‌لایه‌ن ێدامه‌وه بوو تاكو جارێكی تر عه‌سكه‌رتاریه‌تی ئه‌مریكا بێته‌وه پێشه‌وه بۆ به‌رگرتن به‌و بن به‌سته‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی ڕوبه‌ڕوی بۆته‌وه. 11 سپتامبه‌ر بیانویه‌كی تر بوو بۆ به‌ڕێخستنه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نگه جیهانیه‌ی تیرۆریزم كه ئه‌مریكا ته‌نها له‌سایه‌یدا ده‌توانێت باڵاده‌ستی خۆی تیادا نمایش بكات و نمونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له‌و نه‌زمه نوێ عه‌سكه‌ریه‌ی ئه‌مریكا بدات به‌ده‌سته‌وه كه غه‌رب و ووڵاتانی تری وه‌ك روسیا و یابان و حكومه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان به‌دوایدا ڕیزده‌به‌ستن. به‌ڵام واقعیه‌تی ئه‌مجاره‌ی 11 سپتامبه‌ر دوباره‌بونه‌وه‌یمه‌سه‌له‌ی ڕزگاركردنی كوێت نه‌بوو. ئه‌وازعی سیاسی نێونه‌ته‌وه‌یی و ته‌وازنی ناوخۆی بلۆكی غه‌رب ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هاتبوو. له‌لایه‌ك ته‌پوتۆزی سه‌ركه‌وتنی دیموكراسی و كۆتایی هاتنی سه‌رده‌می دیكتاتۆره‌كان كپ بوبۆوه و به‌رژه‌وه‌ندی باڵاده‌ستی ئه‌مریكا له‌وه ئاشكراتر بوو كه به‌م له‌فافانه‌وه ڕوخساری ڕاسته‌قینه‌ی بشاردرێته‌وه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه. كێشه‌ی ناوخۆی بلۆكی غه‌رب سه‌باره‌ت به مه‌سائیله جیهانی وناوچه‌یییه‌كان له ده‌ساڵه‌ی نه‌وه‌ده‌كاندا پێگه‌یشتبوو. ئیسلامی سیاسیش به سوود وه‌رگرتن له‌م كێشه ناوچه‌یی و جیهانیانه وه‌ك یه‌كێك له هێزه سیاسیه‌كانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست به‌پشت به‌ستن به تیرۆریزم بوه یه‌كێكی تر له گرفته‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌دا و له‌ڕێگه‌ی 11 سپتامبه‌ره‌وه ئاستی كێشمه‌كێشی خۆی له‌گه‌ل ئه‌مریكادا برده‌سه‌ره‌وه بۆ جه‌نگێكی خوێناوی. جه‌نگی تیرۆریزم پێویستی هه‌ردوولای ئه‌م كێشمه‌كێشه بوو به‌م شێوازه و هه‌ردوولا خوازیاری گۆڕینی ته‌وازنی هێز بوون له‌و ململانێیانه‌ی كه تیایدا بوون. له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بن لادن هه‌ڵبژێردرا تاكو ئه‌فغانستان وه‌ك سه‌رزه‌مینێك بۆ ئه‌و جه‌نگی تیرۆریزمه په‌یدا بكرێت. به‌ڵام به‌دوای ئه‌فغانستاندا كێشه‌كانی نه‌زمی نوێ نه‌ك چاره‌سه‌ر نه‌كران به‌ڵكو ئه‌مجاره قوڵتر بونه‌وه و فاكته‌ری ناڕه‌زایه‌تی جیهانیش به سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكای بۆ زیادبوو. به‌دوای شه‌ڕی ئه‌فغانستاندا ئه‌مریكا خۆی له مه‌وقعیه‌تێكی له‌بارتردا بینیه‌وه و بۆ سوود وه‌رگرتن له‌و هه‌لومه‌رجه ستراتیژی خۆی به‌سته‌وه به درێژه‌پێدانی جه‌نگی تیرۆریزم و په‌یداكردنی عێراق وه‌ك مه‌یدانێكی تری ئاماده بۆ شه‌ڕێكی تر. هه‌ڵبژاردنی عێراق له نه‌خشه‌ی ئه‌مریكادا ته‌نها ڕوخانی به‌عس نه‌بوو. به‌ڵكو نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره له‌ڕێگه‌ی عێراقه‌وه ئیمكانی پیاده‌كردنی هه‌بوو. ئه‌م نه‌خشه‌یه بریتییه له جێگیركردنی باڵاده‌ستی ئه‌مریكا له ڕووی سیاسی و عه‌سكه‌ری و ئابورییه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و به‌م پێیه شه‌ڕ له عێراقدا بوو به‌مه‌سه‌له‌یه‌كی حه‌یاتی و ئه‌مجاره پیویستی به‌بن لادن نه‌بوو وه‌ك بیانوه‌كانی ئه‌مریكا نه‌یتوانی مه‌جلسی ئه‌منی UNقه‌ناعه‌ت پێ‌بكا و ئه‌مریكا سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش ئاماده‌بوو كه به‌سه‌ر UNبازبدا. شه‌ری عێراق تاقیكردنه‌وه‌ی به‌زۆر سه‌پاندنی نه‌خشه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی ئه‌مریكا بوو به‌سه‌ر ئه‌وروپا و UNدا و ئه‌مریكا له‌م ته‌جروبه‌یه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوو. ئاڵوگۆڕی سه‌ره‌كی له‌م ده‌وره‌یه‌دا نه‌ك هه‌ر قه‌ڵشتی نێوان ئه‌مریكا و ئه‌وروپا بوو به‌ڵكو دابه‌ش بوونی یه‌كێتی ئه‌وروپا بوو به‌لایه‌نگرانی شه‌ڕی ئه‌مریكا له عێراق كه به‌ریتانیا و ئیسپانیا و ئیتالیا و ئه‌م باڵه پرۆ ئه‌مریكیه بوو وه باڵی دژی شه‌ڕ كه فه‌ره‌نسا و ئه‌لمانیا و به‌شیكی تر له ووڵاتانی تری یه‌كیتی ئه‌وروپا بوو. ئه‌مه دابه‌ش بوونی بلۆكی غه‌رب و ته‌واوبوونی ده‌وره‌ی هاوچاره‌نوسی و كه‌وتنه‌لاوه‌ی ده‌وری ناتۆ بوو. جه‌نگی تیرۆریزم له شه‌ڕی عێراقه‌وه نه‌زمی نوێی ئه‌مریكای خستۆته ده‌ورانێكی ناڕۆشنتره‌وه له ڕابردوو. له‌لایه‌ك هاوپه‌یمانی جیهانی ده‌ورانی پێشووی نه‌ماوه. و له‌لایه‌كی تره‌وه ستراتیژی عه‌سكه‌رتاریه‌ت و شه‌ڕه به‌رده‌وامه‌كان ئاسۆیه‌كی ڕوونی له‌به‌رده‌مدا نییه بۆ به‌رگرتن به هاتنه خواره‌وه‌ی ته‌وازنی سیاسی و ئابوری ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر ڕه‌قیبه ئه‌وروپایی و ڕوسیا وچیندا. ته‌جروبه‌ی عێراق. ته‌جروبه‌یه‌كی سه‌رنه‌كه‌وتوی جه‌نگی تیرۆریزمه كه ده‌رچوونی ئه‌مریكا به‌سه‌ركه‌وتویی له‌م شه‌ڕه درێژخایه‌نه‌دا مسۆگه‌رنییه. به‌پیچه‌وانه‌وه ئیسلامی سیاسی ڕۆژ به‌ڕۆژ نه‌ك هه‌ر شكستی ئه‌فغانستانی قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه به‌ڵكو عێراقی كردۆته مه‌ركه‌زێكی به‌هێزی هێزكۆكردنه‌وه‌ی و شكست پێهێنانی ئه‌مریكا. هه‌ر پاشه‌كشه و سازشێكی ئه‌مریكا له عێراقدا له‌به‌رامبه‌ر ئیسلامی سیاسی‌دا سه‌رجه‌م نه‌خشه‌ی نه‌زمی نوێ نه‌ك هه‌ر له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌ڵكو له ئاستی جیهانیدا لاواز ده‌كات و توشی شكستی زیاتری ده‌كات. ئه‌مه نه‌ك هه‌ر له‌باری ڕۆحیه‌ی عه‌سكه‌ریه‌وه وه‌ك ڤیتنامێكی تر ئه‌م شكسته كاریگه‌ریه‌كی درێژخایه‌نی ده‌بێت به‌ڵكو له ئاستی جیهاندا گرنگترین فاكته‌ری نه‌زمی نوێی ئه‌مریكا كه سیاسه‌تی میلیتاریستی و ملهوری عه‌سكه‌ریه‌تی هه‌یبه‌ت و ئۆتۆریته‌ی ده‌شكێت. هه‌ربۆیه جه‌نگی تیرۆریزم ئه‌گه‌ر له‌لایه‌كه‌وه تا ئێستا توانیویه‌تی خزمه‌ت به پێناسه‌كردنی ڕۆشنتر و جێگیرتری نه‌زمی نوێی جیهانی ئه‌مریكا بكات. به‌وه‌ی باڵاده‌ستی ئه‌مریكا كۆنترۆلی بازاری جیهانی و بواری كۆنترۆلی ناوچه ستراتیژیه‌كانی جیهانی بۆ ئه‌مریكا فه‌راهه‌متر كردبێت و فشار و داواكانی ئه‌مریكای به‌سه‌ر دنیای سیاسه‌ت و بازاڕدا له پانتاییه‌كی فراوانتری دنیادا جێگیر كردبێت. كه پێشتر له ژێر كۆنترۆلی ڕوسیه‌دا بوو یان ئه‌وروپا تیایدا شه‌ریكی ئه‌مریكا بوبێت. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا له‌لایه‌كی تره‌وه به هێشتنه‌وه و چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه جیهانی وناوچه‌یییه‌كانی. له‌چه‌شنی كێشه‌ی باكور و باشوور و قه‌رزی ووڵاتانی "جیهانی سێهه‌م" و ئه‌فریقایی. كێشه‌ی فه‌له‌ستین و داگیركردنی عێراق و كێشه‌ی ژینگه‌ی جیهانی و هتد. . جه‌نگی تیرۆریزم ئاینده‌ی به‌رده‌م نه‌زمی نوێی ڕوبه‌ڕوی ئاڵۆزیه‌كی زیاتر كردۆته‌وه. ئه‌مه ئه‌و هاوكێشه نا جێگیره‌یه كه درێژه‌پیدانی جه‌نگی تیرۆریزم له مڕۆدا نه‌زمی نوێی له‌بن به‌ستێكدا داناوه. تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ده‌ورانه نه‌ك ئه‌م كێشه و بن به‌سته ناوخۆیانه‌ی نه‌زمی نوێ و قوتبی لیكترازاوی غه‌ربه به‌ڵكو وجودی ناڕه‌زایه‌تیه‌كی ئه‌نته‌رناسیونالیستی به‌رفراوانه به‌رامبه‌ر نه‌زمی نوێی ئه‌مریكا. ئێستا جگه له ناڕه‌زایه‌تی قوڵ و به‌رینی خه‌ڵك له وولاتانی هه‌ژار و قه‌رزداری ئه‌مریكای لاتین و ئه‌فریقا وئاسیادا. جگه له ڕق و كینه له ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌رامبه‌ر به سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا بۆ پشتیوانی بێ‌درێغی له داگیركاری و سه‌ركوتێ كه ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر به فه‌له‌ستینیه‌كان درێژه‌ی پێده‌دا. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه له خودی غه‌ربیشدا دژ به نه‌زمی نوێی ئه‌مریكا و به‌تایبه‌ت دژ به شه‌ڕی له عێراقدا ئاستێكی بێپێشینه و فراوانی كۆمه‌ڵایه‌تی گرتۆته‌وه. به‌پێی ئه‌م واقعیه‌تانه جه‌نگی تیرۆریزم كه ئه‌مریكا به‌ناوی پاراستنی دیموكراسی غه‌ربی له ده‌ست تیرۆریزمی ئیسلامی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كا جه‌ماوه‌ری نییه و نمونه‌ی خۆپیشاندانه ملیۆنیه‌كانی 15 فێبریوه‌ری (شوبات) 2003 دژ به به‌رپاكردنی شه‌ڕ له عێراقدا له زۆربه‌ی پاته‌خت و شاره‌گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا و جیهاندا ئه‌م ڕاستیه‌ی نیشاندا. به‌بڕوای من به‌م ته‌ریك كه‌وتنه‌وه‌ی نه‌زمی نوێی ئه‌مریكا و لیك ترازانه‌ی قوتبی غه‌رب. ئه‌مڕۆ فرسه‌تێكی باش له‌به‌رده‌م حه‌ره‌كه‌تی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵكی غه‌رب و شه‌رقدا هه‌یه بۆ خۆده‌رخستنی زیاتر به‌رامبه‌ر به سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا وغه‌رب. مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه به‌رامبه‌ر به نه‌زمی نوێ و سیاسه‌تی زل هێزه كاپیتالیسته‌كانی G8 ئه‌مرۆ پێویسته له مه‌یدانی دژ به جه‌نگی تیرۆریزم و ئاكامی زیانباری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م شه‌ڕه له چوار ساڵی ڕابردوودا خۆی ده‌ربخا. ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كه كه به‌تایبه‌ت حه‌ره‌كه‌تی ئه‌نتی كاپیتالیستی كه له غه‌ربدا به‌هێزه كه‌متر به‌لایدا ده‌چن و هه‌ربۆیه‌ش مه‌یدانی خۆده‌رخستنیان وه‌كو حه‌ره‌كه‌تیكی سیاسی ده‌خاڵه‌تگه‌ر دژ به سیاسه‌ته سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م ده‌روه‌یه‌ی ئه‌مریكا و غه‌رب نه‌توانیوه په‌یدا بكه‌ن. هاوكات به هۆی زاڵبونی سیاسه‌تی سازش و پشتیونانی هه‌ڵسوراوانی SWPیشه‌وه له حه‌ره‌كه‌تی دژی شه‌ڕدا. ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته‌ش ئێستا بێ ئاسۆ و پاسیڤ ماوه‌ته‌وه. له‌م كاته‌دا پیویسته كۆمۆنیزمی كرێكاری سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌كی ڕۆشن بخاته به‌رده‌می كوللی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه و له‌م ده‌وره‌یه‌دا حزبی ئێمه بتوانێت سه‌رنجی كوللی ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته به‌ره‌و ئه‌وه ڕابكێشێ كه خاڵی میحوه‌ری بۆ سه‌ركه‌وتن له‌م ده‌وره‌یه‌دا دژ به‌نه‌زمی نوێ ئاماده‌بونه له مه‌یداندا دژ به جه‌نگی تیرۆریزم و به‌تایبه‌ت دژ به داگیركاری ئه‌مریكا له عێراقدا. سیاسه‌تی دژایه‌تی كردنی هه‌ردوو قوتبی جه‌نگی تیرۆریزم. واته ئه‌مریكا وئیسلامی سیاسی. وه شیعاری "كۆتایی هێنان به داگیركاری ئه‌مریكا له عێراقدا " ده‌توانێت حه‌ره‌كه‌تیكی ئه‌نته‌رناسیونالیستی به‌هێز له‌سه‌رتاسه‌ری دنیادا بخاته ڕی كه ئه‌مریكا بخاته ژێر فشاره‌وه. سه‌ركه‌وتنی ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته له‌م مه‌یدانه‌دا و فه‌شه‌لی ئه‌مریكا له‌عێراقدا سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ ده‌بێت بۆ گۆڕینی ته‌وازنیكی فكری و سیاسی كه ده‌رگا له‌سه‌ر پێشڕه‌وی زیاتری ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته ده‌كاته‌وه بۆ سه‌رخستنی سه‌رجه‌م پلاتفۆرمی ئێمه دژی جه‌نگی تیرۆریزم كه خۆی له چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی تری ناوچه‌كه وه‌ك مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین. و فشاردانان له‌سه‌ر بانكی جیهانی سه‌باره‌ت به قه‌رزداری ووڵاتانی هه‌ژار. و دژایه‌تی كردنی هاوكاری ده‌وڵه‌ت وبزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌لایه‌ن ووڵاتانی ئه‌وروپا و زل هێزه‌كان. ولابردنه قه‌وانینی ئیسلامی و مۆلتی كه‌لچه‌ریزم له غه‌ربدا و شكت پێهینانی ده‌وله‌ت وده‌سه‌لاته ئیسلامیه‌كانی رۆژهه‌ڵات و جیگرتنه‌وه‌ی به ده‌سه‌لات و قانونی سكۆلار هتد. . ده‌بینیته‌وه. ئه‌مه ئه‌و مه‌یدان و فرسه‌ته‌یه كه له‌به‌رده‌م حزبی ئێمه‌دایه بۆ فه‌تح كردنی. كاری ئه‌نترناسیونالیستی ئه‌م ده‌روره‌یه بۆ كۆمۆنیزمی كرێكاری له بینینی ئه‌م رۆڵی شكڵپێدان و ڕابه‌ری ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته‌دا ده‌بێت. ڕوداوه‌كانی داوی ته‌قینه‌وكانی له‌نده‌ن و هه‌وڵه سه‌ربه‌خۆكانی تۆنی بلێر بۆ شكڵپیدانیكی تری قوتبێكی تری جیهانی وغه‌ربی دژ به‌تیرۆریزمی ئیسلامی. هه‌وڵێكی ناكامی به‌ریتانیایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌كی دووه‌م كه خۆی له ڕێگای نه‌زمی نوێ و باڵاده‌ستی ئه‌مریكا بپارێزێت. من له‌به‌شی داهاتودا دێمه سه‌ر ده‌وری به‌ریتانیا دوای 7 ته‌موز و كاری ئێمه له‌م مه‌یدانه‌دا. (به‌شی سێهه‌م) ڕوداوی 7 ته‌موزی له‌نده‌ن و ئاینده‌ی هاوپه‌یمانێتی ئه‌وروپی له جه‌نگی تیرۆریزمدا ڕوداوی تیرۆریستی 7 ی ته‌مووز دوای 11 سپتامبه‌ر گه‌وره‌ترین ڕوداوێك بوو له غه‌ربدا له چوار ساڵه‌ی جه‌نگی تیرۆریزم دا. تونی بلێر و حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌رچه‌ند هه‌وڵیان داوه به چاره‌سه‌ری پۆلیسی و بانگه‌واز بۆ هاوكاری نیوده‌وله‌تی دژ به تیرۆریزمی ئیسلامی ئاكامی ئه‌م ڕوداوانه 7 و 21 له‌نده‌ن ئیحتیوا بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌م ڕوداوانه‌ی له‌نده‌ن له‌وه كاریگه‌رترن كه بتوانرێت به‌م هه‌وڵانه كۆتاییان پێبهێنرێت. لای خه‌ڵكی به‌ریتانیا ئه‌و پرسیاره‌ی دروست كردوه كه بۆچی له‌نده‌ن بوه‌ته مه‌یدانێكی جه‌نگی تیرۆریزم؟ په‌یوه‌ندی شه‌ڕی عێراق و مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی به‌ریتانیا له عێراقدا له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریزمی ئیسلامی چییه؟ بلێر و حكومه‌ته‌كه‌ی و ژونالیزمی پرۆجه‌نگی تیرۆریزم وه‌ك "ئیكونومیست" ده‌یانه‌وێت ڕوداوه‌كه بخه‌نه قاڵبی ئه‌و گه‌نجه موسڵمانانه‌ی كه كاریگه‌ری خویندن له "مه‌دره‌سه" فه‌نده‌مینتالیسته‌كانی پاكستان و سایته ئیسلامیه‌كان وای لێكردون ببنه په‌یڕه‌وانی ئه‌لقاعیده و هه‌ڵسن به‌و كاره تیرۆریستانه‌یه. ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی ئیسلامی سیاسی له‌به‌ریتانیادا. حكومه‌تی بلێر له‌كۆڵ ئه‌و بن به‌سته سیاسییه ده‌كاته‌وه كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌سڵی ئه‌م روداوه تیرۆریستیانه‌یه كه ده‌رگیربوونی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ جه‌نگی تیرۆریزم و كه‌وتنه‌دوای نه‌زمینوێی ئه‌مریكایه. ئه‌و شێوازی مامه‌ڵه‌یه‌ی ئێستای حزبی له‌یبه‌ر له ئاستی ناوخۆدا پۆلیسی كردنی ده‌وڵه‌ته. بڕیاری " ته‌قه بكه به قه‌ستی كوشتن"ی هه‌ر گومان لێكراوێك كه دراوه به پۆلیس و لاوێكی به‌رازیلی بێگوناحی كرده قوربانی له 21ته‌مووز له له‌نده‌ن. نمونه‌یه‌كی ئه‌و ڕاستیه‌یه. له‌یبه‌ر ده‌یه‌وێت له ڕوداوی 7 ته‌مووز سوودی خراپ وه‌رگرێت تاكو یاسای دژی تیرۆر كه له‌دوای 11 سپتامبه‌ره وه‌كو به‌شێك له پیویستیه‌كانی ده‌وڵه‌تێك كه بوه‌ته به‌شێكی جه‌نگی تیرۆریزم بیسه‌پێنێت و ناتوانێت و ئێستا به فرسه‌ت ده‌زانێت بۆ سه‌پاندنی هه‌موو ئه‌و پیشیلكاریانه‌ی مافی مه‌ده‌نی مرۆڤ و مافی په‌نابه‌ری كه له سایه‌ی ئه‌م یاسایه‌دا ڕه‌سمی ده‌بێته‌وه. هاوكات تۆنی بلێر ده‌یه‌وێت له‌م ڕوداوه‌وه نه‌ك ته‌نها مۆلتی كه‌لچه‌ریزم. نسبیه‌تی فه‌رهه‌نگی. جێگیرتربكات كه بناغه‌ی گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی ئیسلامی سیاسییه و بوونی به‌رتانیا وله‌نده‌نه به مه‌ركه‌زی فه‌نده‌مینتالیسته ئیسلامیه‌كان. به‌ڵكو دانیشتنی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆمینیتیه موسڵمانه‌كان و مزگه‌وته‌كان ڕه‌سمیه‌تدان به باڵاده‌ستی ئیسلامیه‌كانه له‌و كۆمینیتیه كۆچكردوانه‌دا كه له كۆمه‌ڵگای به‌ریتانیادا و خزمه‌تكردن به پرۆژه ئیسلامیه‌كانی ئه‌م تاقمانه‌یه كه بونه‌ته كارخانه‌ی دروستكردنی تیرۆریزمی ئیسلامی له‌و لاوانه‌ی فشاری مۆلتی كه‌لچه‌ریزم و سیاسه‌تی ڕاسیستی و ئه‌پارتایدی ده‌وڵه‌ت له بواره‌كانی كار و ژیانی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا و له‌لایه‌ن میدیاكانه‌وه پاڵیان پێوه ده‌نێت بۆ بونه قوربانی سیاسه‌تی "دژی غه‌ربی" ئیسلامی سیاسی. به‌م شیوه‌یه ده‌وڵه‌تی له‌یبه‌ر له‌سه‌ر حسابی كۆمینتیه شه‌رقیه‌كانی به‌ریتانیا بنه‌ماكانی ئیسلامی سیاسی به‌هێز ده‌كات له پێناو دورخستنه‌وه‌ی باڵا ده‌ستی تیرۆریزم له‌ناو ئیسلامی سیاسی له به‌ریتانیادا. به‌ڵام ئه‌م حساباتانه‌ی حكومه‌تی بلێر دوای چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یكی تر بێ عه‌مه‌لی خۆیان ده‌رده‌خه‌ن و واقعیه‌تی ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا له جه‌نگێكی جیهانی تیرۆریزمدایه ناتوانێت به‌م لیكدانه‌وه و چاره‌سه‌ره مه‌قته‌عیانه بشاردرێته‌وه. حكومه‌تی بلێر ناتوانێت گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا بێت له جه‌نگی تیرۆریزمدا و له له‌نده‌نیش له خانوی شوشودا دابنیشێت. له‌نده‌ن ئێستا له پاڵ به‌غداددا دوو مه‌ركه‌زی جه‌نگی تیرۆریزمن. وه‌ڵامی كۆتایی هاتن به تیرۆریزمی ئیسلامی له له‌نده‌ندا مه‌سه‌له‌یه‌كی ناوخۆیی به‌ریتانیا نییه. ئه‌مه به‌شێكه له مه‌یدانێكی به‌رفراوانی جه‌نگی تیرۆریزم. بۆ پاراستنی له‌نده‌ن و كۆتایی هاتن به‌هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریزم له‌سه‌ر به‌ریتانیا ده‌بێت ئه‌م حكومه‌ته وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه كه ئه‌م جه‌نگه كه‌ی ته‌واو ده‌بێت تاكو چیتر جه‌بهه‌ی له‌نده‌ن و به‌ریتانیاشی له ئارامیدا بێت. به‌تایبه‌ت حكومه‌تی بلێر ده‌زانێت كه هێزی ئه‌م تیرۆریزمی ئیسلامییه سوپایه‌كی خارجی نییه به‌ڵكو وه‌ك له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد و ئه‌م ڕوداوانه نیشانی‌دا ئه‌م هێزه له‌ناو خانوی شوشه‌ی "مۆلتی كه‌لچه‌ریزم و قوتابخانه‌ی ئیسلامی‌دا " له به‌ریتانیادا په‌روه‌رده ده‌بن. له‌كاتێكدا ئه‌م حكومه‌ته دوای چوار ساڵ وه‌ڵامێكی بۆ كۆتایی هاتنی جه‌نگی تیرۆریزم نییه. هه‌ربۆیه ناچاره ئه‌م ڕوداوانه له قالبَیكی تردا بخاته ڕوو تاكو خۆی له‌و پرسیارانه بدزێته‌وه. بلێر ده‌توانێت هاوكار و ڕاویژكارێكی بوش بێت له جه‌نگی تیرۆریزم و له شه‌ڕی عێراق و كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و سه‌ركرده كردنی هاوپه‌یمانیتی ئه‌وروپا بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی كه ئه‌مریكا بڕیاری ئاخری له‌سه‌ر ده‌دات. به‌م وه‌زعیه‌ته‌وه هه‌ر باسكردنێك له په‌یوه‌ندی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی تیرۆریزمی ئیسلامی له به‌ریتانیادا به ئاینده‌ی جه‌نگی تیرۆریزم له عێراق و چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین و كێشه‌ی باڵاده‌ستی ئه‌مریكا و "نه‌زمی نوێی جیهانی "ه‌كه‌یه‌وه. حكومه‌تی بلێر توشی ژانه سه‌ر و بن به‌ستێكی سیاسی ده‌كات. به‌و پێیه‌ی كۆتایی جه‌نگی تیرۆریزم و مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراقدا دیاری نییه و چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زێكی نادیاردا به‌رده‌وامه و سه‌ركردایه‌تیكردنی بلێر بۆ هاوپه‌یمانیتیكردنی ئه‌مریكا رۆژ به‌ڕۆژ له‌گه‌ڵ لیكترازانی زیاتری یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌وروپادا وه‌ك فه‌رنسا و ئه‌لمانیا ده‌چێته پێش. خستنه پێش چاووی ئه‌م هه‌موو كێشانه كه كاریگه‌ری روداوی 7 ته‌مووز ده‌توانێت ئاڵوگۆڕی جدیان تێدا پێك بهێنێت مه‌سه‌له‌یه‌كه كه نه‌ك هه‌ر له‌یبه‌ر به‌ڵكو ته‌نانه‌ت ئه‌حزابێكی وه‌ك لیبرال دیموكراتیشی تووشی ئه‌زمه‌یه‌ك كردوه و ئه‌مه واقعیه‌تی كۆبونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م باڵه‌كانی بورژوازی له‌سه‌ر مێزێك ده‌رده‌خا كه بێبه‌دیلییه. بانگێشته‌كانی بلێر بۆ هاوكاری نیوده‌وله‌تی دژی تیرۆریزمیش نه‌یتوانی كارێكی به‌سه‌مه‌ر بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاینده‌ی هاوپه‌یمانیتی ئه‌وروپی دژی تیرۆریزمی ئیسلامی به‌خۆده‌رخستنی حكومه‌تێك ناكرێت كه خۆی له‌ژێر فشاری جه‌نگی تیرۆریزمدایه و به‌ێكی گه‌وره له هێزه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌وروپا موخالفی ئه‌و جه‌نگه‌ن. هه‌ربۆیه به‌پیچه‌وانه‌ی ده‌ورانی ڕوخانی سۆڤیه‌ته‌وه كه ڕێگای سێهه‌می له‌یبه‌ر و بلێر له ئه‌وروپا وبه‌ریتانیادا به‌رامبه‌ر به تاچه‌ریزم به‌دیلێك بوو. ئێستا به‌ریتانیا هیچ به‌دیل و نمونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتو به ئه‌وروپا نابه‌خشێ و ده‌ورانی سه‌ركردایه‌تی به‌سه‌ر چووه. به‌ڵام حكومه‌تی بلێر له ژێر فشاری به‌رژه‌وه‌ندیه ستراتیژیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا نایه‌وێت ده‌ست به‌رداری هاوكاریكردنی بێت له جه‌نگی تیرۆریزمدا و به‌م پییه له په‌یامی G8دا له 8 ته‌مووزدا ئه‌و دڵدانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌كات بۆ درێژه‌پیدانی ئه‌م جه‌نگه. به‌ڵام تاكه‌ی ئه‌م قوربانی دانه و له پێناو چیدا؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه خه‌ڵكی به‌ریتانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌یخاته به‌رده‌م بلێر و فشاره‌كانی ئه‌م دوو لایه‌نه ئاینده‌ی مانه‌وه‌ی به‌ریتانیا وه‌ك هاوپه‌یمانیتی ئه‌وروپی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له جه‌نگی تیرۆریزمدا دیاری ده‌كات. نیو ملیۆن خه‌ڵك كه له 15 فیبریوه‌ری (شوبات) 2003 له له‌نده‌ن و ناڕه‌زایه‌تی ملیۆنه‌ها ئینسان له به‌رتیانیا به سیاسه‌تی بلێر بۆ به‌شداری له‌شه‌ڕی عێراق. ئه‌و هێزه‌یه كه به‌شوێن ئه‌منیه‌ت و ژیانی ئارام نه‌ك هه‌ر بۆخۆی به‌ڵكو بۆ خه‌ڵكی عێراقیش ده‌خوازێت. له‌كاتیكدا كه ڕێگه‌چاره‌كانی بلێر به‌بنبه‌ست ده‌گات و درێژه‌پیدانی جه‌نگی تیرۆریزم ڕۆژانه له‌نده‌ن و شاره‌كانیتری به‌ریتانیا له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دا داده‌نێت. ئه‌م خه‌ڵكه به‌شوێن وه‌ڵامی دروستدا ده‌گه‌ڕێن بۆ كۆتایی هێنان به‌م كێشانه. ئه‌و هێزانه‌ی كه له‌سه‌ری "دژی ئیمپریالیست" بونیانه‌وه پاكانه بۆ تیرۆریزمی ئیسلامی ده‌كه‌ن وه‌ك SWP ناتوانن به‌شێك له‌و وه‌ڵامه دروستانه بن و بزوتنه‌وه‌ی دژی شه‌ڕیان كاتێك به‌رامبه‌ر به ئیسلامی سیاسی و كرده‌وه تیرۆریسته‌كانی پاكانه ده‌كات و هه‌ردوو به‌ره‌ی شه‌ڕی تیرۆریزم مه‌حكوم ناكات و هه‌ڵویستی نابێت ده‌كه‌وێته لاوه و چیتر ناتوانێت ببێته قاڵبی هیچ حه‌ره‌كه‌تیكی ئازایخوازانه‌ی خه‌لك دژی ئه‌م جه‌نگ و پێشبڕكێی تیرۆریستانه. ئه‌و دیبه‌یت و مناقه‌شه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ساحه‌ی سیاسی و میدیای به‌ریتانیا كراوه‌ته‌وه ده‌بێت بكرێته مه‌یدانێك بۆ كۆمۆنیزمی كرێكاری بۆ خستنه‌ڕووی ئه‌و سیاسه‌ته دروستانه‌ی له‌سه‌ره‌تای ئه‌م جه‌نگی تیرۆریزمه و له‌سه‌ر ئاكامه‌كانی ئه‌م چوار ساڵه‌ی له‌سه‌ر ئاینده‌كه‌ی ئێمه خستومانه‌ته ڕوو. ئه‌م بن به‌ست و ئه‌زمه‌یه‌ی حكومه‌تی بلێر ده‌بێت ده‌ربخرێت و خه‌ته‌ری درێژه‌پیدانی سیاسه‌تی درێژه‌پیدانی جه‌نگی تیرۆریزم بۆ سه‌ر خه‌ڵكی به‌ریتانیا بخرێته ڕوو. ناڕه‌زایه‌تی ده‌وره‌ی پێشوو له دژی شه‌ڕی عێراق ببوژێنرێته‌وه به خستنه‌ڕووی تاكتیكی دروست بۆ ئه‌م ناره‌زایه‌یتانه له به‌ریتانیادا كه بریتییه له "كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی به‌ریتانیا له عێراق و كۆتایی هێنان به داگیركاری عێراق " و "ناردنی هێزی نیوده‌وڵه‌تی بێلایه‌ن بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی عێراق". ئه‌مه هه‌نگاوێكی گرنگه له‌و حه‌ره‌كه‌ته‌ی خه‌ڵكی به‌ریتانیا ده‌توانن بۆ شكست پێهێنانی هاوپه‌یمانیتی حكومه‌تی بوش له درێژه پیدانی داگیركاری عێراقدا بیهاوێژن. ناچاركردنی حكومه‌تی بلێر به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق كۆتایی به هاوپه‌یمانیتی ئه‌وروپی ده‌هێنیت له جه‌نگی تیرۆریزمدا. به‌نه‌مانی ئه‌م سه‌ركردایه‌یته‌ی ئێستای به‌ریتانیا له‌م هاوپه‌یمانیه‌تیه‌دا. كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی سیاسی و مه‌عنه‌وی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراقدا داده‌نێت و ئاینده‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراقدا تاریكتر ده‌كات. ده‌بێت ئه‌م بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه فشار بۆ حكومه‌تی بلێر بهێنێت كه هاوكاری و نزیكایه‌تی له‌گه‌ڵ جمهوری ئیسلامی ئیران‌دا وه‌ك ئه‌و ده‌وله‌ته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی تیرۆریزمی ئیسلامی و شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسی یه كۆتایی پێبهێنێت. هاوكات فاری زیاتر بۆ ده‌وله‌تی ئیسرائیل بهێنێت و پشتیوانی زیاتر و عه‌مه‌لی دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین بكا. ئه‌م بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌ی ده‌یه‌وێت فشاره‌كانی له‌سه‌ر حكومه‌تی به‌ریتانیا زیاد بكات بۆ كۆتایی هێنان به هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریزمی ئیسلامی. پێویسته داوای داخستنی سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م تیرۆریزمه ئیسلامیه له ناو به‌ریتانیاشدا بكات. داوای داخستنی ئه‌و سه‌رچاوانه بكات كه سه‌ربازانی لایه‌نی ئیسلامی سیاسی ئه‌و جه‌نگی تیرۆریزمه له به‌ریتانیادا په‌روه‌رده ده‌كه‌ن. ئه‌و قوتابخانه ئیسلامیانه‌ن كه ده‌وڵه‌ت پاره‌یان ده‌داتێ. ئه‌و بڕیارانانه‌ن كه شه‌ریعه‌ت و حیجاب و بێمافی مناڵان و پیاوسالاری له شوینی ژیان و خویندنی كۆمینیتیه شه‌رقیه‌كاندا ڕێگه پێده‌دات. خه‌ڵكی به‌ریتانیا ئه‌گه‌ر ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ی جدی تیرۆریزمی ئیسلامی سیاسیان له‌سه‌ره و ئه‌مه كاریگه‌ری له‌سه‌ر وه‌زعی نه‌فسی و ئاماده‌ییان داناوه. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ڕوبه‌روی واقعیه‌تێك بوونه‌ته‌وه كه له پێناو ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆخۆیان و جیهان و به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌توانن كاریگه‌ری جدیان هه‌بێت و خۆیان و ئه‌و خه‌ڵكه له به‌ڵای جه‌نگی تیرۆریزم ڕزگار بكه‌ن. ئێمه له‌م پێناوه‌دا كاری جدی ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌موو كۆڕ و كۆمه‌ڵ یه‌كێتییه كرێكاریه‌كان وشه‌خسیات و ئه‌ندام په‌رله‌مان و ئه‌حزابه‌كانی له‌دژی جه‌نگی تیرۆریزمن سه‌رنجیان بۆ ئه‌م ئه‌ركانه راكێشین. هاوكات ده‌مانه‌وێت ئێمه ببینه ئه‌و پرده‌ی پشتیوانی خه‌ڵكی ئه‌وروپا و خه‌باتی خه‌ڵكی عێراق دژی ئه‌م جه‌نگی تیرۆریزمه و هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌ی. ئه‌مریكا و ئیسلامی سیاسی. له‌به‌شی داهاتوودا له‌سه‌ر جه‌نگی تیرۆریزم له عێراق و ئاینده‌ی عیراق و كوردستان وه‌ك به‌شی چواره‌م و كۆتایی قسه‌ده‌كه‌م. (به‌شی چواره‌م و كۆتایی) عێراق. مه‌یدانی سه‌ره‌كی جه‌نگی تیرۆریزم سه‌ركه‌وتنی خێرای ئه‌مریكا له ئه‌فغانستاندا هانده‌رێك بوو كه بوش هه‌نگاوه‌كانی تری ستراتیژیه‌تی نه‌زمی نوێ له رێگای شه‌ڕێكی تر له عێراقدا بباته پێش. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی پێش بینیه‌كانی ئه‌مریكا عێراق ئێستا بوه‌ته یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌مریكا. عێراق به‌دوای ڕوخانی ێدامدا له شه‌ڕی تیرۆریزم ڕزگاری نه‌بوو به‌ڵكو شه‌ڕ و داگیركاری ئه‌مریكا بوه سه‌ره‌تا و زه‌مینه‌ی ته‌بدیل بوونی عێراق به مه‌یدانی سه‌ره‌كی ئه‌م جه‌نگی تیرۆریزمه. جه‌نگی تیرۆریزم به تێكه‌ڵ بوونی له‌گه‌ڵ هاوكێشه سیاسیه ئاڵۆزه‌كانی عێراقدا. ئێستا بوه‌ته مه‌ركه‌زی گرێدانه‌وه‌ی كێشمه‌كێشیده‌سه‌لات له نیوان ئه‌مریكا و ئیسلامی سیاسی له‌لایه‌ك و وه له‌لایه‌كی تره‌وه گرێدانه‌وه‌ی كێشه‌كانی عێراق به كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دنیای عه‌ره‌بییه‌وه. له‌وانه كێشه‌ی كورد و ووڵاتانی ده‌وروبه‌ر. كێشه‌ی ده‌خاله‌تی جمهوری ئیسلامی ئیران و كێشه‌ی فه‌له‌ستین و ناكۆكیه‌كان له‌گه‌ڵ سوریا و هتد. . هه‌ربۆیه جه‌نگی تیرۆریزم كه‌له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه جه‌نگێك بوو بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پێناسه‌یه‌كی جێگیرتری نه‌زمی نوێی باڵاده‌ستی جیهانی ئه‌مریكا. به‌هۆی ده‌رگیربوونی له عێراقدا له‌هه‌موو كات زیاتر تووشی ئاڵۆزی و نارۆشنی ناساندنی خۆی بوه‌وه. ئه‌مه له‌لایه‌ك به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوو كه عێراق مه‌یدانێك نه‌بوو وه‌ك ئه‌فغانستان بۆ لاوازكردن و شكست پێدانی ئیسلامی سیاسی به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه شه‌ڕ له عێراقدا كردنه‌وه‌ی ده‌رگا و دروستكردنی مه‌یدانێك بوو بۆ ئیسلامی سیاسی كه دوای شكستی له ئه‌فغانستاندا حه‌یاتی بوو تاكو له ئاستی شه‌ڕی ده‌سه‌لاتدا ڕوبه‌ڕوی ئه‌مریكا ببێته‌وه. عێراق به‌دوای شه‌ڕدا بوه مه‌ركه‌زی ئه‌م كێشمه‌كێشی ده‌سه‌لاَته له نێوان ئه‌مریكا و ئیسلامی سیاسی‌دا. سه‌ركه‌وتن یان شكستی ئه‌مریكا له عێراقدا له‌لایه‌ن ئیسلامی سیاسییه‌وه. به حكومه‌ت و حزب و گروپه تیرۆریستیه‌كانیه‌وه (له ئیران و سعودیه‌وه بگره تا حزب الله‌ی لبنان و ئه‌لقاعیده و ئیسلامیه‌كانی میسر) . میحوه‌رێكی ستراتیژی ئه‌م شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاته‌ی پێكهێناوه. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی عێراق به‌هۆی شه‌ڕی ئه‌مریكاوه و خۆسه‌پاندنی ئه‌مریكا وه‌ك هێزی داگیركه‌ر زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری بۆ ده‌ست به‌كاربوون و گه‌شه‌ی ئه‌م تیرۆریزمه ئیسلامیه خولقاند و مه‌یدانی ده‌خاله‌تی بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئیسلامی سیاسی له عێراقدا ئاواڵاكرد. له‌لایه‌كی تره‌وه جه‌نگی تیرۆریزم هه‌رچه‌ند تایتڵ و ناونیشانی شه‌ری ده‌سه‌لاته له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسی‌دا به‌ڵام له‌ڕاستیدا شه‌ڕێكه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی نه‌زمی نوێی باڵاده‌ستی ئه‌مریكا. هه‌ربۆیه لایه‌نی به‌رامبه‌ری ئه‌مریكا له‌م كێشمه‌كێشه‌دا ته‌نها ئیسلامی سیاسی نییه و به‌ڵكو كێشمه‌كێش له‌سه‌ر دیاریكردنی نه‌زمی نوێ یاریكه‌ری گرنگتری هه‌یه. ته‌نانه‌ت كێشمه‌كێشی نێوان ئه‌مریكا و ئیسلامی سیاسی بزوێنه‌ر و ماتۆری مێژووی ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه نییه. ئه‌مه ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یه كه له سه‌ره‌تای كاری ئه‌مریكاوه بۆ گواستنه‌وه‌ی مه‌یدانی جه‌نگی تیرۆریزم بۆ عێراق به‌ڕۆشنی خۆی نیشاندا. هه‌ڵوێست گرتن له‌سه‌ر شه‌ڕی عێراق. بوه هه‌ڵویست گرتن له‌سه‌ر ئارایشی تازه‌ی نه‌زمی نوێی باڵاده‌ستی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و ڕه‌قیبه‌كانی ئه‌مریكا ته‌نها ئیسلامی سیاسی نه‌بوو به‌ڵكو له پێش هه‌موویانه‌وه ئه‌وروپا و به‌شی زۆری مه‌جلسی ئه‌من بوو. دوای ڕوخانی به‌عسیش كێشه له‌سه‌ر چاره‌نوسی عێراق كێشه‌یه‌كه نه‌ك به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسی به‌ڵكو كێشه‌یه له‌گه‌ڵ هێزه نیوده‌وڵه‌تی وئیقلیمیه‌كان و هێزه سه‌ره‌كیه‌كانی عێراقدا. جه‌نگی تیرۆریزم له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسی‌دا كه قه‌رار بوو ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ره‌قیبه ئه‌سڵیانه‌یدا به‌هێزتر بكا. به‌پێچه‌وانه‌وه له عێراقدا بوه فشارێك به‌سه‌ر ئه‌مریكاوه و ته‌وازنی هێزه‌كانی له كێشه‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی نه‌زمی نوێ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌رگیرن له‌درێژماوه‌دا به‌زیانی ئه‌مریكا گۆڕیوه. هه‌رچه‌ند له كورت ماوه‌دا داگیركردنی عێراق بۆ ئه‌مریكا جێپێقایم كردنیش بێت. ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی له عێراقدا ده‌یبینین ته‌نها جه‌نگی تیرۆریزم نییه به‌ڵكو شه‌ڕی ده‌سه‌لات ئه‌و مه‌یدانه سه‌ره‌كیه‌یه كه جه‌نگی تیرۆریزم وه‌ك به‌شێك له‌و شه‌ڕه و له‌پاڵ ئه‌و شه‌ڕه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت. جه‌نگی تیرۆریزم له عێراقدا ته‌نیا شه‌ڕی نێوان ئه‌مریكا و ئه‌لقاعیده‌ی زه‌رقاوی نییه. به‌ڵكو ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی بۆ گه‌شه و مانه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده له‌عێراقدا كردۆته‌وه ئه‌و شه‌ڕی ده‌سه‌لاَته‌یه كه هێزه سیاسیه‌كانی عێراق. به‌تایبه‌ت ئیسلامی سیاسی و ناسیونالیزمی به‌عس. وه ده‌خاڵه‌تی هێزه ئیقلیمیه‌كانی وه‌ك ئێران و ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر وه‌ك سوریا له عێراقدا هه‌یانه. ئێستا جه‌نگی مقاوه‌مه‌تی ئیسلامی سوننه و به‌عسیه‌كان له‌دژی ئه‌مریكا تێكه‌ڵاوی جه‌نگی تیرۆریزم بوه و جه‌بهه‌یه‌كی فراوانتر و درێژخایه‌نتر ڕوبه‌ڕوی ئه‌مریكایه كه به‌داخستنی سنوره‌كانی سوریا و ئیران چاره‌سه‌ر ناكرێت. به‌ڵام كێشه‌ی مقاوه‌مه‌تی "سیاسی" ئیسلامی شیعه‌ش له‌و مه‌یدانه عه‌سكه‌ریه‌ی جه‌نگی تیرۆریزم كه‌متری نییه. مقتدی ێدر كه خۆی به باڵی چه‌كداری سیستانی داده‌نێت و ده‌خاڵه‌تی ئیران ئه‌و جه‌بهانه‌ی تری شه‌ڕن كه ئیسلامی شیعه به‌سه‌ر سه‌ری كێشمه‌كێشی خۆی له‌سه‌ر ده‌سه‌لات له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا به‌رده‌وام ڕایده‌گرێت. كاریگه‌ری ئه‌م جه‌بهه‌یه‌مان له ناوجه‌رگه‌ی به‌غداد و كه‌ربه‌لا ونه‌جه‌فدا بینی به‌سه‌ر ئه‌مریكاوه كه ترسی ئه‌مریكا له‌ئاكامه‌كه‌ی زۆر زیاتره له‌و مه‌یدانی جه‌نگی تیرۆریزمه‌ی ئێستا له فه‌لوجه و سامه‌را و حه‌دیسه ده‌یبینین. سازشی ڕۆژ له ڕۆژ زیاتری ئه‌مریكا بۆ سیستانی و كوتله‌ی ئیئتلافی شیعه سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌م خه‌ته‌ری ده‌رچوونی قیتاری ئیسلامی شیعه‌یه له سكه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و داڕشتنی ده‌ستوره‌ی ئه‌مریكا بۆ ساغكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی ده‌سه‌لاَت له عێراقدا ڕه‌نگی بۆ ڕشتوه. به‌لاَم دوای دوو ساڵ له‌سازشی به‌رده‌وامی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌م كوتله‌ی ئیئتلافی شیعه‌دا هێشتا ستراتیژی ئه‌مانه هاوپه‌یمانی ئیرانن بۆ لاوازكردنی ئه‌مریكا له عێراقدا و ئه‌مریكا له‌م كێشه‌ی ده‌سه‌لاَته‌دا نه‌یتوانیوه ئه‌مانه بكات به ماڵی خۆی و ئاینده‌یه‌ك بۆ ئه‌مریكا له‌م نێوه‌دا نابینرێت. سیاسه‌تی گه‌رم ڕاگرتنی جه‌نگی تیرۆریزم له عێراقدا له لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌هۆی ئه‌م نزیكایه‌یتیه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌تدارانی شیعه‌ی عێراقدا نه‌توانراوه زه‌مینه‌ی درێژه‌پیدانی بۆ ڕه‌خساوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه سیاسه‌تی ڕاگرتنی ته‌وازن و بالانسی نێوان ئیتلافی شیعه و ئیتلافی ناسیونالیزمی كورد. سه‌ره‌ڕای سه‌پاندنی ئیمتیازاتی ئیسلامی شیعه. نه‌یتوانیوه مسۆگه‌ر بێت و له كاتی ده‌ستور و دانانی حكومه‌ت و هه‌ر كێشه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر ده‌سه‌لاَت ئیمكانی تێكچوون و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانی هه‌یه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌مریكا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه سات و سه‌ودایه‌كی تریش له‌گه‌ڵ ئیسلامی سوننه و به‌عسیه‌كاندا بكات تاكو ئه‌وانیش بكات به به‌شێكی تر له‌م هاوكێشه ناجێگیره‌ی كێشه‌ی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا و له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی شه‌ڕی ده‌سه‌لاَتدا جێگیریان بكات. به‌لاَم كێشه‌ی ئه‌مریكا هه‌ر له دروستكردنی ئه‌و ته‌وازن و بالانسه‌دانییه كه پێویسته له‌نێوان سێقوتبی سونه و كورد و شیعه‌دا پێكی بێنێ بۆ مسۆگه‌ركردنی پرۆسه‌ی سیاسی دامه‌زاراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له عێراقدا به‌ڵكو كێشه‌ی سه‌ره‌كی له چۆنیه‌تی ڕاگرتنی ته‌وازنی باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌ر ئه‌م هێزانه و ته‌ركیبه‌ی ناجیگیری هاوبه‌شیاندایه. ئه‌م شه‌ڕی ده‌سه‌لاَته له نێوان ئه‌مریكا و هێزه ده‌رگیره‌كانی ساحه‌ی سیاسی عێراق به‌رده‌وامه و سه‌ركه‌وتنی ئه‌مریكا له‌سه‌پاندنی ئه‌م بالاَده‌ستیه‌ی خۆیدا مسۆگه‌ر نییه. ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌ی درێژه‌په‌یداكردنی جه‌نگی تیرۆریزمه له عێراقدا و به‌بێ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه كۆتایی هاتن به‌و جه‌نگی تیرۆریزمه له عێراقدا ئیمكانی نییه. به‌كورتی جه‌نگی تیرۆریزم به دوای شه‌ڕی عێراقدا چوه قۆناغێكی تره‌وه كه كێشه‌ی ئه‌مریكای له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسی‌دا ئاڵۆزتركرد و ڕێگاچاره‌ی عه‌سكه‌ری زاڵ بووه به‌سه‌ریدا و تێكه‌ڵاوبووه به كێشه‌ی ده‌سه‌لاَت له عێراقدا و ئاینده‌یه‌كی نزیكی بۆ كۆتایی هاتن له‌به‌رده‌میدا نییه. ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئه‌م كێشمه‌كێشه له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسی له عێراقدا به‌شێوه‌یه‌كی سیاسی به‌رێته پێش و له‌ژێر فشاری ئه‌م جه‌بهه‌یه‌ی ئێستای تیرۆریزمی ئیسلامی ده‌رچێت. له‌م پێناوه‌دا هه‌وڵ ده‌دات پرۆسه‌ی سیاسی دروستكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق به ئیمتیازدان به شیعه و سوننه و ئیسلامی سیاسی به‌رێته پێش. به‌ومه‌رجه‌ی باڵاده‌ستی ئه‌مریكا نه‌خه‌نه خه‌ته‌ره‌وه و له‌دژی مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ست نه‌به‌ن بۆ تیرۆر و چه‌ك. به‌لام هه‌وڵی دوو ساڵه‌ی ئه‌مریكا له‌م پرۆسه‌یه‌دا هێشتا سه‌ركه‌وتنێكی مسۆگه‌ر نه‌كردوه و بگره هه‌میشه له‌ژێر فشاردایه. ئیئتلافی شیعه دوای به‌ده‌ستهێنانی ئیمتیازیاتی خۆی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا هه‌وڵی سه‌پاندنی مۆدیلی ئێرانی له عیراقدا ده‌كا و به‌م پێیه خه‌ته‌ری ئیسلامی سیاسی بۆسه‌ر وجودی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌دا زیاتر ده‌كا. ئه‌گه‌ر وای دابنێین كه ئیسلامی سوننه و به‌عسیه‌كانیش دێنه ناو ئه‌م پرۆسه سیاسیه‌شه‌وه و له هاوپه‌یمانیتی ئێستایان له‌گه‌ڵ ئیسلامی بن لادنی و گروپه‌كانی وه‌ك زه‌رقاویش كه‌م ده‌كه‌نه‌وه كه وه‌رقه‌ی فشاره بۆ گوێگرتنی ئه‌مریكا له داوا و ئیمتیازه‌كانیان. به‌ڵام هاتنه پێشه‌وه‌ی ئیسلامی سوننه و به‌عسیه‌كان هاوكێشه‌ی ته‌قسیمی ده‌سه‌لاَت و ناوچه‌كان له عێراقدا ئاڵۆزتر ده‌كات و ئیمكانی به‌رپابوونی شه‌ڕی ئه‌هلی و ڕاگرتنی ته‌وازنی لایه‌نه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه‌ش ده‌بێته بارێكی زیاتر به‌سه‌ر ئه‌مریكاوه و ناتوانێت ئارامی بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی خۆی دابین بكات. هه‌ربۆیه هیچ لایه‌نێكی ئه‌م پرۆسه سیاسیه‌ی ئه‌مریكا گره‌وی له‌سه‌ر ده‌كا مسۆگه‌ر نییه و كۆتایی هێنان به جه‌نگی تیرۆریزم له سایه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی ئێستادا ڕێگایه‌كی بێئاكامه. عێراق له‌سایه‌ی ئه‌م ناجێگیریه‌ی ئێستای كه كێشه‌ی وجودی عه‌سكه‌ری ئه‌مریكا و كێشه‌ی ده‌سه‌لاتی له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسی‌دا دروستی كردوه بوه‌ته زه‌مینه‌ی گه‌شه و كرانه‌وه‌ی ڕۆژ له‌ڕۆژ زیاتری ئه‌م ده‌رگایه به ڕووی هاتنه ناوه‌وه و به‌سیج كرانی هێزی زیاتری ئیسلامی بن لادنیه‌كان بۆ عێراق و گه‌رم ڕاگرتنی ئه‌م مه‌ركه‌زی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی جه‌نگی تیرۆریزمه.
ڕێگاچاره‌ی كۆتایی هێنان به‌م جه‌نگی تیرۆریزمه له عێراقدا بریتییه له كۆتایی هاتن به وجودی عه‌سكه‌ری و داگیركاری ئه‌مریكا و هاوكات كه‌وتنه‌لاوه‌ی هێزه ئیسلامیه‌كان له عێراقدا. واته ده‌بێت هه‌ردوو به‌ره‌ی ئه‌م جه‌نگه كه ئه‌مریكا و ئیسلامی سیاسییه ده‌ستیان له‌سه‌ر دیاریكردنی چاره‌نوسی عێراق دووربخرێته‌وه. "چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق " و " هاتنی هێزی نێوده‌وڵه‌تی بێلایه‌ن بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی عێراق". " هه‌ڵپێچان و قه‌ده‌غه‌كردنی گروپ و ئه‌حزاب و میلیشیای ئیسلامی كه تیرۆریستن یان بانگه‌شه‌ی تیرۆریزم ده‌كه‌ن " و " دامه‌زاندنی حكومه‌ت و ده‌ستورێكی سكۆلاری غه‌یره قه‌ومی " ده‌توانێت شیعاری خه‌ڵكی ئازادیخوازی عێراق بێت بۆ ده‌رچوون له‌م سیناریۆی شه‌ڕ و تیرۆریزمه به‌رده‌وامه‌ی ئێستا. بێگومان به‌بێ " قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ر جۆره ده‌خاڵه‌تێكی جمهوری ئیسلامی ئێران له عێراقدا " و "پاراستنی سنوره‌كانی عێراق له‌لایه‌ن هێزی نیوده‌وڵه‌تی بێلایه‌ن بۆ ڕێگاگرتن له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی تیرۆریستان و هه‌ڕه‌شه و خه‌ته‌ری هێرش و ده‌ست تێوه‌ردان توركیا و سوریا له كوردستان و عێراقدا" ناتوانرێت ئارامی و ئاسایش بۆ خه‌ڵكی عیراق و كوردستان دابین بكرێت و ده‌بێت ئه‌م خواستانه له‌پاڵ شیعاره‌كانی سه‌ره‌وه‌دا دابنرێت. ئه‌م مه‌یدانی روبه‌روبونه‌وه‌ی جه‌نگی تیرۆریزم پێویستی به هێزێكی مه‌زنی جه‌ماوه‌ری و سیاسییه كه له عێراق بێته مه‌یدان و پشتیوانی خه‌ڵكی ئازادیخواز و دژی شه‌ڕی تیرۆریستی له جیهاندا بۆ خۆی ڕاكێشێت. ئه‌مه كارێكی سه‌خت و دژواره كه ڕوبه‌ڕوی كۆمۆنیزمی كرێكاری و خه‌ڵكی عێراق بوه‌ته‌وه. له‌كاتێكدا كه ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك نوقمی تیرۆر و كوشتار و برسیه‌تی و بێ ئاو و كاره‌با كراوه و هیچ ئه‌منیه‌تێك بۆ له‌حزه‌یه‌ك له زۆربه‌ی عێراقدا نابینرێت. ڕوبه‌ڕوبونه‌وه و هاتنه مه‌یدانی جه‌ماوه‌ری بۆ كۆتایی هێنان به‌م موسیه‌تانه‌ی ئه‌مریكا وئیسلامی سیاسی تووشی خه‌ڵكی عێراقی كردوه كارێكی سه‌رووئاسایییه. به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ك نفوزی مه‌رجه‌ع و حزبه ئیسلامیه‌كانی شیعه و ئیدعای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و دانانی ده‌ستور و پرۆسه‌ی سیاسیه‌كه‌ی ئه‌مریكا. خه‌ڵكی دوچاری خۆشباوه‌ڕی و سه‌رلێشیواندن كردوه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌سه‌لاتی میلییشیایی ئیسلامیه‌كان و سوپای ئه‌مریكا ڕێگه‌ی خه‌باتی سیاسیان بۆ خه‌ڵك نه‌هێشتۆته‌وه بۆ گۆڕینی وه‌زعی ئێستا و سه‌ركوتی ئازادیه سیاسی و مافه مه‌ده‌نی و سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌ڵك به‌بێپه‌رده ده‌كه‌ن. كۆنگره‌ی ئازادی عێراق كه به‌دیلێكی سیاسی حزبی كۆمۆنیستی عێراقه بۆ دروستكردنی ئه‌م به‌ره ئازادیخوازه‌ی خه‌ڵكی عێراق كه بتوانێت كۆتایی به‌م جه‌نگی تیرۆریزم و سیناریۆی شه‌ڕی ده‌سه‌لاَتی ئه‌مریكا و ئیسلامی سیاسی و ناسیونالیزمی كورد له عێراقدا بێنێت. جێكه‌وتنی ئه‌م به‌دیله له ئه‌رزی واقعدا پێویستی به‌وه‌یه كه وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤیك بۆ كۆتایی هێنان به وجودی عه‌سكه‌ری ئه‌مریكا بهێنێت به‌بێئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندی و نزیكایه‌تیه‌ك له‌گه‌ڵ حه‌ره‌كه‌تی مقاوه‌مه‌تی ئیسلامی سوننه و به‌عسیه‌كاندا په‌یدابكات و به‌پێچه‌وانه‌وه له‌واقعدا ده‌بێت بۆ كۆتایی هێنان به‌ده‌ور و نفوزی ئه‌وان له‌سه‌ر خه‌ڵك كاری جدی بكات و به‌عه‌مه‌لی له‌و ناوچانه‌ی هه‌ڵسورانی ده‌بێت نیشانی بدات كه ئه‌م هێزانه‌ی ده‌ست كۆتاكردوه. تائێستا چه‌ند نمونه‌یه‌كی هه‌ڵه له به‌رزكردنه‌وه‌ی شیعاری پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و شیعاراتی ئیسلامی سوننه له شاری به‌سره‌دا به‌رزكراوه‌ته‌وه كه به‌شێكی له‌لایه‌ن حزبی ئێمه‌وه ڕه‌خنه‌ی لێگیراوه. ده‌بێت له‌ناساندنی "هیئه علما و المسلمین " و " دیوان وقف السنی" وه‌ك باڵی سیاسی تیرۆریزمی ئیسلامی هیچ گومانێك له ڕیزه‌كانی ئه‌م كۆنگره‌یه‌دا نه‌بێت و هیچ نزیكایه‌تیكی سیاسی و عه‌مه‌لی به‌م ڕێكخراوانه قابلی قبوڵ و ته‌فسیر نه‌بێت. كۆنگره‌ی ئازادی عێراق بۆ سه‌ركه‌وتنی له‌م خه‌باته دژی جه‌نگی تیرۆریزمدا ده‌بێت نمونه‌ی عه‌مه‌لی خۆی بۆ "كۆتایی هێنان به‌داگیركاری ئه‌مریكا" و " ڕێگای له‌ده‌سه‌لاَت خستنی ئیسلامی سیاسی " نیشان بدات. ستراتیژی ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته دژی جه‌نگی تیرۆریزم ده‌بێت به‌ستنه‌وه‌ی كۆتایی هێنان به‌داگیركاری ئه‌مریكا به كۆتایی باڵاده‌ستی ئیسلامی سیاسی له عیراقدا بێت. به‌بێ خه‌بات دژی هه‌ردوولایه‌نی درێژه‌ده‌ری ئه‌م شه‌ڕه ناتوانرێت خه‌ڵكی عێراق له‌ده‌ست جه‌نگی تیرۆریزمیان ڕزگاربكرێت. هه‌رچۆن ئه‌مریكا شكستی خۆی له عێراقدا به‌شكستی ستراتیژی نه‌زمی نوێی باڵاده‌ستی جیهانیه‌كه‌ی سه‌یر ده‌كات و له‌پێناویدا درێژه به جه‌نگی تیرۆریزم ده‌دات تاكو ئه‌م بالاده‌ستیه‌ی خۆی به‌سه‌ر ئیسلامی سیاسی و ڕه‌قیبه‌كانیدا ده‌سه‌پێنێ. هه‌روه‌ها بۆ ئیسلامی سیاسیش سه‌ركه‌وتن له سه‌پاندنی باڵاده‌ستی خۆی له عێراقدا و كردنی عێراق به حكومه‌تێكی ئیسلامی به‌مه‌سه‌له‌یه‌كی ستراتیژی ده‌زانێ و ئاماده‌یه به تیرۆر و به به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی هه‌لبژاردن و ده‌ستوردا كار له پێناو سه‌پاندیدا بكات. شه‌ڕی ئێمه له‌دژی ئه‌م دوو ستراتیژیه‌یه نه‌ك به‌ته‌نها یه‌كێكیان. هه‌ردوو ستراتیژیه‌كه ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌ی درێژه‌پیدانی جه‌نگی تیرۆریزمن و مانه‌وه و سه‌ركه‌وتنی هه‌رلایه‌كیان له عێراقدا به‌مانای كۆتایی هاتنی خه‌ته‌ر و شه‌ڕی ئه‌م دوولایه‌نه له‌دژی خه‌ڵكی عێراق نابێت و سه‌ركه‌وتنی هه‌ر لایه‌كیان به‌شێوازێكی تر خه‌ڵكی عێراق له ژێر سایه‌ی بێمافی و شه‌ڕدا ده‌هێڵێته‌وه. ئه‌مه ئه‌و ستراتیژیه‌یه كه ده‌بێت ئه‌مڕۆ بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه و كۆنگره‌ی ئازادی عێراق په‌یڕه‌وی بكات. چاره‌نوسی كوردستان. قوربانیه‌كی جه‌نگی تیرۆریزم دوای 11 سپتامبه‌ر و ڕوخانی به‌عس جارێكی تر یه‌كیتی وپارتی ڕێگای بوژانه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسیان له كوردستان خۆشكرده‌وه. ئه‌ویش به ئیلحاق كردنه‌وه‌ی كوردستان به عێراقه‌وه و به‌م پێیه‌ش ده‌رگیركردنی وه‌زعی كوردستان به‌و جه‌نگی تیرۆریزمه‌ی له عیراقدا له نیوان ئیسلامی سیاسی وئه‌مریكادا ئه‌م وولاَته‌ی كردۆته مه‌یدانی سه‌ره‌كی و مه‌ركه‌زی ئه‌م شه‌ڕه. یه‌كگرتوی ئیسلامی و بزوتنه‌وه و گروپه ئیسلامیه‌كانی تر به‌شێك له‌و بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌ن كه ئێستا له عێراق به ئیرهاب و به حكومه‌تكردن سه‌رتاپای كۆمه‌ڵگای عیراقیان نوقمی سیناریۆیه‌كی ڕه‌ش و كۆنه‌په‌رستانه كردوه. ئیلحاق بونه‌وه‌ی كوردستان به‌عیراقه‌وه ده‌رگای به‌رده‌می ئه‌م گروپانه له كوردستان خۆشده‌كات تاكو له‌پاڵ هه‌ر زه‌برێكی تیرۆریستی ئیسلامی سیاسی له‌كوردستان ئه‌وان فرسه‌تی مه‌یدانداربونه‌وه‌یان بۆ ده‌وره‌یه‌كی تر له كوردستاندا بۆ هه‌ڵكه‌وێته‌وه. هه‌روه‌ك چۆن له شه‌ڕی ناوخۆ و ده‌خاڵه‌ت و ده‌ستدرێژیه‌كانی جمهوری ئیسلامی ئیران له كوردستاندا زه‌مینه‌یان بۆ خۆش بوو وه به‌ئاشكرا چه‌ند باڵێكیان به‌ناوی جیاجیاوه دروستكردبوو بۆ كاری تیرۆریستی وبوبونه بنكه ولانه‌ی بنلادنیه‌كان له كوردستان و سویندیان به‌سه‌ری یه‌كترده‌خوارد. ئێستاش كه زه‌رقاویه‌كان و سونیه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق بونه‌ته بنكه‌ی ئه‌م كاره تیرۆریستیانه ئه‌وا به‌هه‌مان شێوه گروپه‌كانی ئه‌مان به‌ناوی باڵی جیاجیای وه‌ك شیخ زاناوه هه‌مان ستراتیژی تیرۆریستی ده‌به‌نه پێش كه ئیسلامی سیاسی له‌كوردستاندا هێزی پێپه‌یداده‌كاته‌وه و بۆیه له هاوكاری بێدریغی یه‌كتر بێكومان به‌هره‌مه‌ندن. كرده‌وه‌ی گروپه تیرۆریستییه ئیسلامیه‌كه‌ی شێخ زانا. به‌شێك له‌و كرده‌وانه‌یه كه ئه‌مڕۆ ئیسلامی سیاسی له عیراق و كوردستاندا ئه‌نجامی ده‌دات و لایه‌نێكی جه‌نگی تیرۆریزمن كه به‌رامبه‌ر به ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له عیراقدا ده‌جه‌نگن. كرده‌وه‌ی وه‌حشیانه‌ی ئه‌م گروپه هاوكات درێژه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌یه كه ئیسلامی سیاسی له كوردستاندا ده‌یدات بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و له 14 ساڵی ڕابردوودا له كوردستان ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستانه به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر له لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌كگرتوی ئیسلامی و ئه‌نسار ئیسلام و ئه‌وانی تره‌وه ئه‌نجام دراوه. شێخ زانا و مه‌لا كرێكار و عه‌لی باپیر و چه‌ندین تیرۆریستی گه‌وره و بچوكی تر ئه‌ندامانی یه‌ك بنه‌ماڵه‌ی ئیسلامی سیاسین كه كارنامه‌ی 14 ساڵیان له كوردستان هیچی كه‌متر نییه له‌و كارانه‌ی ئه‌مڕۆ شیخ زانایان كردویه‌تی و ئێمه هه‌میشه ووتومانه كه ده‌بێت ئه‌م تاقمانه دادگایی جه‌ماوه‌ری بكرێن له كوردستان و له‌سه‌ر تاوانه تیرۆریستانه‌كانیان سزابدرێن. ئه‌مه خواستێكی جه‌ماوه‌ری ژنان. عه‌لمانیه‌كان. كۆمۆنیسته‌كان. لاوان و هه‌موو ئینسانێكی ئازادیخوازه كه له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر به‌م گروپه تیرۆریستانه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو تاوان و تیرۆریزمه ئاشكرایه. بۆچی یه‌كێتی وپارتی وه‌ك ئه‌حزابی ده‌سه‌لاتدار هیچی نه‌كردوه و بگره تا ئێستاش له‌ده‌سه‌لاتدا شه‌ریكی كردون؟ ئایا ئه‌م ده‌سه‌لاته ده‌توانێت ڕێگا له‌و تاوان و تیرۆریزمه ئیسلامیه بگرێت؟ بێگومان ته‌جروبه‌ی 14 ساڵی ده‌سه‌ڵاتداریتی یه‌كیتی وپارتی نیشانی ده‌دا كه نه‌ك هه‌ر نه‌یانتوانیوه به‌ڵكو ئه‌و كاره له‌به‌رنامه‌شیاندانییه. ئه‌وان ده‌وره‌ی پێشوو به‌هۆی هاوپه‌یمانی و هاوكاریان خۆیان له‌گه‌ڵ جمهوری ئیسلامی ئیران‌دا ئاماده‌ی به‌شكردنی داهاتی كوردستان بوون له‌گه‌ڵیاندا و به‌پێی ڕێكه‌وتنامه‌ی تاران دڵیان ڕاده‌گرتن و ناوچه‌ی ده‌سه‌لاتیان بۆ جیاكردبونه‌وه. گه‌شه‌كردنی ئیسلامی سیاسی له‌كوردستان ئه‌و باجه بوو كه یه‌كێتی وپارتی له‌سه‌ر حسابی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به هۆی شه‌ڕی ناوخۆ و هاوپه‌یمانیتیان له‌گه‌ڵ ئیران‌دا به‌سه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا سه‌پاندیان. به‌بڕوای من گیرۆده‌بونه‌وه‌ی جارێكی تری كوردستان به تیرۆریزمی ئیسلامی سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه یه‌كێتی وپارتی گرتویانه‌ته به‌ر به قوربانی كردنی چاره‌نوسی كوردستان له‌پێناو چوونه پێشی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له عێراقدا و ئیلحاقكردنه‌وه‌ی كوردستان به عێراقه‌وه له‌به‌رامبه‌ر مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی میلیشیایی ئه‌م حزبانه له كوردستاندا. له‌كاتێكدا ئاشكرایه كه چاره‌نوسی كوردستان نه‌ك هه‌ر ئیلحاقكردنه‌وه‌یه‌تی به‌و وه‌زعه ناجێگیر و جه‌نگی تیرۆریزمه‌ی ئێستا. به‌ڵكو ژێرده‌سته‌كردنه‌وه‌ی كوردستانه بۆ ده‌وڵه‌تێكی مه‌ركه‌زی ئیسلامی وعه‌ره‌بی كه له قانونی ئیداره‌ی كاتی و له ده‌ستوری داهاتووشدا ده‌یسه‌پێنن. به‌م پێیه ئاینده‌ی كوردستان وه‌ك به‌شێك له ده‌وڵه‌تێك كه ئیسلامی سیاسی تیایدا باڵاده‌سته هه‌میشه له ژێر خه‌ته‌ری تیرۆریزمی ئیسلامی و كێشه‌ی ئیسلامی سیاسی‌دا ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌سه‌لاَت. فیدرالیزم نه‌ك ناتوانێت كوردستان له‌هه‌ڕه‌شه و هێرشی ئیسلامی سیاسی ده‌سه‌لاتدار ڕزگار بكات به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ گۆڕانی هه‌ر ته‌وازنی هێزێكدا ئیسلامی شیعه و سوننه‌ی ده‌سه‌لاتدار هێرش ده‌كه‌نه سه‌ركوردستان له ژێر ناوی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق. هه‌ربۆیه به‌بڕوای من ڕێگاچاره‌ی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ڕزگاربوون له ده‌ستی تیرۆریزمی ئیسلامی و پاك بونه‌وه‌ی له تاوانی تیرۆریستی و گروپه تیرۆریسته‌كانی. بریتییه له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: جیابونه‌وه‌ی كوردستان له عیراق و دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان. به‌م هه‌نگاوه كوردستان جیاده‌بیته‌وه له‌وه‌ی وه‌ك به‌شێك له عیراق ببیته مه‌یدانی جه‌نگی تیرۆریزم. كوردستان چیتر وه‌ك به‌شێكی ڕاسته‌وخۆ له مه‌یدانی شه‌ڕی نیوان ئیسلامی سیاسی و ئه‌مریكا له‌سه‌ر ده‌سه‌لاتی سیاسی نامێنیته‌وه و كێشه‌ی تیرۆریزم وه‌ك كێشه‌ی گروپه ئیسلامییه‌كانی كوردستان به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه. بیگومان جیابونه‌وه‌ی كوردستان ده‌بێته زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو بۆ ده‌رچونی له‌ژێرباری داگیركاری ئه‌مریكا و خواستی ئه‌مریكا بۆ سوود وه‌رگرتن له‌كوردستان له‌جه‌نگی تیرۆریزمدا و له‌شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گروپه تیرۆریستیه‌كانی عیراق و ئیسلامی سیاسی له عیراقدا. هه‌ربۆیه جیابونه‌وه‌ی كوردستان خاڵی سه‌ره‌كییه بۆ جیابونه‌وه له‌جه‌نگی تیرۆریزم كه به‌ڵاكانی ئاینده‌ی له‌تاوانه‌كانی مه‌لا كرێكار و شیخ زانا زیاتر ده‌بێت و فرسه‌تی زیاتر بۆ تیرۆریزمی گروپه ئیسلامیه‌كانی كوردستان ده‌ڕه‌خسێنێ. دووه‌م: ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی. پێویستی به هاتنه مه‌یدانی جه‌بهه‌یه‌كی عه‌لمانی و مۆدێرنه كه بتوانێ له‌لایه‌ك بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌وڵه كۆنه‌په‌رسته‌كانی گروپه ئیسلامیه‌كاندا و هێرشی به‌رده‌وامیان بۆ سه‌ر مه‌ده‌نیه‌ت و عه‌لمانی بونی كۆمه‌ڵگای كوردستان و له‌لایه‌كی تره‌وه پێویستی به ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی زیاتره به‌رامبه‌ر ئه‌حزابی حاكم بۆ هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات و قه‌وانینی ئیسلام و ئیسلامیه‌كان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا و ڕێگه گرتنه له ڕاپیچ كردنی كوردستان بۆ ژێرسایه‌ی ده‌ستوری ئیسلامی كه به‌نیازن له عیراقدا دایبنێن. سێیه‌م: گۆڕینی مه‌نهه‌جی خویندن و په‌روه‌رده و به‌ڕێوه‌بردن و پاكردنه‌وه‌یه‌تی له ده‌سه‌لاتی ئیسلام به‌سه‌ریاندا و جیاكردنه‌وه‌ی دینه له ئیداره و ژیانی گشتی. لابردنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و بودجه‌ی مزگه‌وت و شوینه دینیه‌كانه له سیستمی ده‌سه‌لاتدا. دانانی یاسا و بڕیاری تونده به‌رامبه‌ر به فه‌توا و خوتبه و هه‌ر جۆره ئیعلامێكی گروپه ئیسلامیه‌كان كه هانی تیرۆر و سه‌ركوتی ئازادی ژنان و پیشیلكردنی مافه مه‌ده‌نی و فه‌ردیه‌كان ده‌دات و قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵسورانی ئه‌م گروپانه‌ی كه له ڕابردوو و ئێستادا ئه‌م كارانه‌یان كردوه و ئیرهابیان په‌یڕه‌و كردوه. چواره‌م: قه‌ده‌غه كردنی هه‌ر جۆره هاوكاری و په‌یوه‌ندیه‌كی ئه‌حزابی كوردستانه به‌و جمهوری ئیسلامی ئیرانه‌وه كه به‌رده‌وام خه‌ریكه چ له ڕێگه‌ی ئه‌حزابی شیعه‌ی ده‌سه‌لاتداره‌وه له عیراقدا و چ له ڕێگه‌ی گروپه تیرۆریسته‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه له ماف و ئاینده‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات و سه‌رچاوه‌ی تیرۆریزمه له‌ناوچه‌كه‌دا. كاركردن له پیناو شكست پێهێنانی نه‌خشه‌كانی له عیراق و كوردستاندا. پێنجه‌م: به‌ڕێخستنی حه‌ره‌كه‌تی "نا" له كوردستاندا بۆ رفراندۆمی ده‌ستور كه ئیسلام و ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسی به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا ده‌سه‌پێنێت و به‌ژێر ده‌سته‌یی ده‌یهێڵێته‌وه و مافی جیابونه‌وه و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بۆ خه‌ڵكی كوردستان ناسه‌لمێنێت. فه‌شه‌ل پێهێنانی ئه‌م ده‌ستوره له رفراندۆمی مانگی ئۆكتۆبه‌ردا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت به‌سه‌ر ئیسلامی سیاسی و نه‌خشه‌ی باڵاده‌ست بونی له عێراقدا. ئێمه وه‌ك حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عیراق له‌پێناو به‌جێگه‌یاندنی ئه‌م ئه‌ركانه‌دا بۆ ڕیشه‌كێشكردنی تیرۆریزمی ئیسلامی و شكست پێهێنانی به‌رنامه و هه‌وڵه‌كانی ئیسلامی سیاسی له‌پێناو سه‌پاندنی كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردستاندا وه‌ك هه‌میشه جدی ولیبڕاوانه كارده‌كه‌ین و بانگه‌وازی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو ئینسانه ئازادیخوازه‌كان و ژنان و هه‌موو كه‌سێكی دژی تیرۆریزم ده‌كه‌ین كه بێن له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ئه‌م ڕیزه جیهانیه دژی تیرۆریستییه به‌هێزتر بكه‌ین. پیویسته خۆمان له سیاسه‌تی ده‌بڵ ستانداری یه‌كیتی وپارتی به‌رامبه‌ر به ئیسلامی سیاسی و تیرۆریزمه‌كه‌ی. كه ڕۆژێك شه‌ریكه ده‌سه‌لاتێتی و ڕۆژێك گله‌یی و هه‌ڕشه‌ی لێده‌كات دوور بخه‌ینه‌وه و ڕیزی ناڕه‌زایه‌یته‌ی خه‌ڵكی كوردستان دژ به‌تیرۆریزم به‌م خه‌ت و ڕابه‌رییه ڕادیكاله‌وه به‌هێز بكه‌ین كه ده‌توانێت خه‌بات دژی تیرۆریزمی ئیسلامی به‌سه‌ركه‌وتن بگه‌یه‌نێت.
|